01:48 - 20/05/2019
ئایه سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆرانی ریشه‌یی له‌عێراق؟
له‌چوارچێوه‌ی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران- ئه‌مریكا ،دووپرسیار زۆر به‌هێزه‌وه ده‌خرێنه ڕوو و ناوه‌رۆكه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه: ئایه سزاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌رژوه‌ندیه‌كانی عێراق له ماوه‌یه‌كی دووردا؟ و ئایه عێراق ده‌توانێت ئێران و ئه‌مریكا وه‌ك دوو هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی سه‌ره‌كی خۆی بهێڵێته‌وه، یان دره‌نگ یان زوو ناچاره یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت؟
ئه‌م پرسیاره له‌سه‌ردانه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدادش بوونی هه‌بوو.
له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌هه‌ڵپه‌ساردنی پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له‌عێراق به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه، هۆڵنداش كاری نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵپه‌سارد كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌هاوكاریكردنی حكومه‌تی خۆجێیه‌كان ده‌بینده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌منی به‌بێ ئه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و هه‌ره‌شانه ئاشكرا بكات.
ئێمه له‌به‌رده‌م ئاماژه‌كانی زیادبوونی ئاڵۆزیه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆنداین، دۆخێك كه به‌غداد خۆی له‌گه‌مارۆدراندا ده‌بینێته‌وه، و دوودڵیشه له‌تواناكانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ئێران وویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كاندا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌كه‌ناڵی الحره ی رایگه‌یاند رێكاره‌كانی كێشانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌عێراق به‌هۆی بوونی هه‌ره‌شه‌ی راسته‌وخۆوه بووه له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی لایه‌نگری ئێرانی وه‌ك " عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق و حزبوڵای عێراقی و سوپای پاسدارانی ئێرانی" ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكات.
حه‌شدی شه‌عبی
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، عێراق ڕووبه‌ڕووی ئه‌ركێكی قورس ده‌بێته‌وه له سنورداركردنی رۆڵی گروپه میلیشیا شیعیه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ئێران، كه زۆرینه‌یان له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبیدان، و حه‌شدی شه‌عبیش كراوه‌ته گروپێكی فه‌رمی و به‌شێكه له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، به‌ڵام به‌شێوه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌و سیاسیانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت كه هاوپه‌یمانی ئێرانن، هه‌روه‌ها هه‌ژمونی ئابوریشیان فراوان بووه، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی ناوچه‌كه، و هه‌وڵیش ده‌دات بۆ لاوازكردنی گروپه شیعیه چه‌كداره‌كان كه هه‌ژمونیان تا سوریا و لوبنان درێژ ده‌بێته‌وه، به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز واشنتۆن ئه‌وه‌ی له‌عێراق ده‌وێت كه پشتبه‌ستنی به‌غازی سروشتی ئێران كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی روون بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێران عێراق وه‌ك خاڵێكی گرنگی به‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ جیهان له‌پرسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا سه‌یر ده‌كات، چاودێران ده‌ڵێن بڵاوكردنه‌وه‌ی موشه‌ك و هێزی سه‌ربازی لایه‌نگری تاران ئاماژه‌یه كه ئێران لایه‌نی كه‌م ئاماده‌یه هه‌ره‌شه له‌رێگه‌ی توند و تیژیه‌وه له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی گواسته‌وه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كانیان پرسی بڵاوه‌پێكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێرانیان له‌سنوره‌كانی سوریا تاوتوێكردووه، كه هاوكاری ئه‌مریكایان له‌شه‌ڕی دژی داعش كردووه.
هه‌فته‌ی پێشوو پۆمپیۆ رایگه‌یاند داوایان له‌حكومه‌تی عێراق كردووه، ئه‌و هێزانه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه زۆرینه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه‌ی له‌خۆ گرتووه نزیكه‌ی 150 هه‌زار چه‌كداره، و له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 52 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عێراق هه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ساڵانی دوای داگیركردنی عێراق له‌ساڵی 2003 ژماره‌یه‌كه‌یان گه‌یشته 170 هه‌زار چه‌كدار.
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه چاودێران پێیان وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی موشه‌ك له‌لایه‌ن گروپه شیعیه‌كانی نزیك له‌ئێران واپێده‌چێت ئامانج لێی دروستكردنی هه‌ره‌شه‌یه‌كی ره‌مزی بێت له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، و هیچ پلانێكی راسته‌قینه‌ش نیه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و موشه‌كانه.
توبی دودج مامۆستای ئابوری له‌زانكۆی له‌نده‌ن رایگه‌یاند تاران له‌رابردوودا به‌هێواشی ئه‌و چه‌كانه‌ی جوڵاندووه بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كاتێك هه‌ست بكات كه واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروستكردنی هه‌ره‌شه له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌كانی ئێران.
هه‌ژمونی ئابوری ئه‌مریكا له‌عێراق
رۆیته‌رز له‌چه‌ند چاودێرێكی گواسته‌وه كه ئه‌وان جه‌خت له فشاری ئابوری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئێران، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌تری له هێرشی سه‌ربازی هه‌یه.
پۆمپیۆ له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد رایگه‌یاند " نه‌وت و غازی سروشتی ئه‌و رێگایانه‌ن كه توانیومانه كاركردن له پرۆژه‌كانیان خێرا بكه‌ین" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یی ئێران.
دووبه‌رپرسی كه‌رتی وزه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد پۆمپیۆ هانی عێراقی داوه رێككه‌وتنی نه‌وت و كاره‌با كه‌ئێستا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان واژۆ بكه‌ن، رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئلكتریك ی ئه‌مریكی كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بواری وزه‌یه هه‌وڵ ده‌دات پشكێكی هه‌بێت له‌و پلانه‌ی كه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كاره‌بای عێراق هه‌یه و به‌هاكه‌ی 14 ملیار دۆلاره، هه‌روه‌ها عێراق له واژۆكردنی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل ی ئه‌مریكی نزیك بۆته‌وه كه به‌هاكه‌ی 53 ملیار دۆلاره به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ژێرخانی سه‌ره‌كی نه‌وت
نیازه جدیه‌كانی عێراق
وا ده‌رده‌كه‌وێت كه عێراق ده‌زانێت به‌رژوه‌ندیه‌كانی پێویستی به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، بۆیه عێراق هه‌وڵ ده‌دات پێنج كه‌رتی سه‌ره‌كی به‌هێز بكاته ئه‌وانیش: كه‌رته‌كانی بانكی و وزه و ژێرخانی ئابوری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش.
رۆژنامه‌ی " الاتحاد" له كاسرین پاوه‌ر به‌رپرسی پێشوو له‌وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای گواسته‌وه كه عێراق به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و كه‌رتانه په‌ره‌پێ بدات به‌ڵام بێتوانایی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق له دڵنیاكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران وایكرد هه‌وڵه‌كانی له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه به‌سارد و ترسه‌وه پێشوازیان لێ بكرێت.
پاوه‌ر رایگه‌یاند عێراقی ئه‌مرۆ عێراقی 2006 نیه، و به‌ڵكو له‌ئێستادا تێگه‌یشتنێكی گه‌وره هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و گه‌لی عێراق سه‌باره‌ت به‌پێویست بوونی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران.
پاوه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه نیه‌تێكی جدی هه‌یه له‌عێراق بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه هه‌میشه‌ییه‌كان، ده‌شڵێت هه‌وڵه‌كانی عێراق ڕوونن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و نیه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بارگاویه‌ی كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه هه‌ر جۆره هاوكاریه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ت ره‌ت بكاته‌وه كه نه‌یاری تارانن.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ساڵی 2015 به‌شداربوو له‌پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی ئابڕووچوونی چه‌ند لایه‌نێكی كاریگه‌ر كه ڕوویه‌كی تری كۆمپانیاكانی ئێران بوون له‌عێراق، هه‌روه‌ها به‌شداریكرد له دیاریكردن و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ند نوسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو كه هه‌وڵیان ده‌دا دۆلار بۆ ئێران په‌یدابكه‌ن له‌رێگه‌ی زیادكردنه ئاشكراكانی دراوی عێراقیه‌وه.
هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی 200 نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی خسته لیستی ره‌شه‌وه كه گومان ده‌كرێت له‌چالاكی دارایی نایاسایی تێوه‌گلابن، و به‌شێك له‌وانه‌ش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خرانه لیستی ره‌شه‌وه.
پاوه‌ر ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات به‌رژوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی فشارخستنه سه‌ر ئێران به‌دی بهێنێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و سیاسه‌ته سه‌باره‌ت به‌سزاكانی سه‌ر ئێران له‌به‌رژوه‌ندی عێراقدایه، جه‌ختیشی ده‌كاته‌وه كه پێویسته سه‌ركرده عێراقیه‌كان ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌یه‌وه گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی له‌عێراق به‌دی بهێنن، له‌بری كڕینی به‌رهه‌م گرانه‌كانی ئێران، پێویسته خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه سه‌رچاوه‌ی هه‌مه‌جۆرتری كاره‌با به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل، به‌ها و راستگۆی و سه‌ربه‌خۆی زیاتر له‌بواری وزه به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه رێكاره‌كانی دارایی توند وتوڵتر بكه‌ن و شه‌فافیه‌ت له‌ئابوری و ده‌ستپاكی و به‌هێزبكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی عێراق به دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
رۆیته‌رز له ریناد مه‌نسور لێكۆڵه‌ر و هاوڕێی دامه‌زراوه‌ی ( چام سام هاوس ) ی گواسته‌وه كه ئه‌وه رێگایه‌كی تره كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌یه‌وه فشار له ئێران بكات، به‌وپێیه‌ی تاران سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌بای عێراقه، و ناچاركردنی به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان واشنتۆن و تاران یه‌كێكان هه‌ڵبژێرێت وه‌ك هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی، مه‌نسور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چوو بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رپرسانی عێراق بڵێت ئێوه یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانن، ده‌شڵێت عێراقیه‌كان ده‌یانگوت بۆچی ناتوانین هاوپه‌یمانی هه‌ردوولا بین؟ به‌ڵام ئه‌وه به‌لای ئه‌مریكاوه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌بوو پێم وایه به‌هه‌مان شێوه‌یه ئێرانیه‌كانیش به‌وه رازی نین.