ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:47 - 19/05/2019

مێژووی كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین‌

پەیسەر

پرسیارێك كە چاودێرانی مێژووی ئیخوان بەگشتی و مێژووی تەواوی گروپە ئیسلامیە سیاسیەكان بەتایبەتی بەدوایدا دەگەڕێن، ئەوەیە كە ئایە جارێكی تر ئیخوان موسلمین دەگەرێتەوە سەر گۆرەپانی سیاسی بەشێوەیەكی شەرعی و یاسایی.

پرسیارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئیخوان موسلمین بەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی ڕووبەڕووی ژمارەیەكی زۆر ناخۆشی و ئاستەنگ بۆتەوە، كە بوونە هۆی هەڵوەشاندنەوەی و نەهێشتنی سەرچاوە داراییەكانی گروپەكە و سزادانی ئەوانەی سەر بەو رێكخراوە بوون و رەوانەكردنیان بۆ زیندانەكان بۆ ماوەیەكی دووروودرێژ، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەمووجارێك ئیخوان موسلمین بەهێزتر لەپێشوو دەگەڕێتەوە و دیمەنی گشتی تێدەپەرێنێت و دەچێتە قوڵایی كۆمەڵگە بەشێوەیەكی گەورە و ناڕوون.

تیرۆركردنی حەسەن بەنا
لەسەرەتای پێكدادانی ئەو گروپە لەگەڵ دەوڵەتی میسر لەنیوەی یەكەمی سەدەی بیستدا، پرسەكە گەیشتە ئاستێك كە گروپەكە و سەرچاوەداراییەكانی لەسەردەمی حكومەتەكەی مەحمود فەهمی نەقراشی لەمیسر هەڵوەشێندرێنەوە، ئەو كاتە حكومەت پێی وابوو كە گروپەكە كۆتایی هات، و دەوڵەت بەتەواوەتی دوای كوشتنی رابەرەكەیان حەسەن بەنا لەساڵی 1949 بەتەواوەتی جەختی لەكۆتایی هاتنی ئەو گروپە دەكردەوە، بەڵام ئەو گروپە بەردەوام بوو تا شۆرشی یۆلیۆ، كەجارێكی تر دەرفەتی ژیانەوەی دایە ئەو گروپە.

جەمال عەبدولناسر یارمەتی گەڕانەوەی ئیخوان موسلمینیدا بۆ گۆرەپانی سیاسی، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە زۆری نەخایاند، بەهۆی ئەوەی ئەو گروپە چاوی بڕیە كورسی دەسەڵات نەك وەرگرتنی چەند پۆستێكی وزاری، بەهۆی ئەوەوە ئیخوان هەوڵی تیرۆركردنی جەمال عەبدولناسریاندا، ئەو هەوڵەش بەس بوو بۆ ئەوەی گروپەكە جارێكی تر هەڵوەشێندرێتەوە و دەست بگیردرێت بەسەر سەرچاوە داراییەكانیدا، و لایەنگرانیان ڕووبەڕووی سزا بوونەوە و بەشێكیان لەزیندانەكاندا بۆماوەی 10 ساڵ زیندانیكران.

رێكخستنی 1965
لەگەڵ ئەو لێدانە یەك لەدوای یەكانەی ڕووبەڕووی گروپەكە بونەوە، بەڵام توانی نەوەی نوێی گەنجان بەلای خۆیدا رابكشێت و جارێكی تر هەوڵی زیندووكردنەوەی گروپەكەیاندا، لەروداوێكدا كە بەرێكخستنی 1965 ناسراوە، بەڵام حكومەت بەخێرایی لەو هەوڵە ئاگاداربوو و تەواوی لایەنەكانی ئەو هەوڵەی دەستگیركرد و بەهۆیەوە سزای سێدارە بەسەر سەید قوتب و محمد یوسف هواش و عبدولفەتاح ئیسماعیل سەپێندرا و ئەوانی تریش زیندانیكران.
ئەم گروپە بۆ جاری سێیەم لەسەردەمی دەسەڵاتی محەمەد ئەنوەر سادات گەڕایەوە، بەوپێیەی سیستمی حوكمرانی ئەوكاتەی جیهان لەو قۆناغەدا پشتیوانی رەوتە ئاینیەكانی دەكرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەی رەوتە نەتەوەیی و سۆسیالیستیەكان كە لەلایەن یەكێتی سۆڤیەتی پێشوەوە پشتیوانی دەكران، لەسەر ئەو بنەمایەی كە رەوتی ئاینی تاكە رەوتە توانای ئەوەی هەبێت ڕووبەڕووی بۆچونی نەتەوەگەرایی ببێتەوە كە ببوە سەرچاوەی ترسی سیستمە پادشایەتیەكانی ناوچەی عەرەبی.
ئەوەش وایكرد سیستمی پادشایەتی وڵاتانی عەرەبی هەموو پشتیوانیەكی مادی و مەعنەوی پێشكەشی ئەو كەسانە بكەن كە لەدەستی سیستمی نەتەوەگەرایی بەتایبەتی لەسوریا و میسر هەڵدەهاتن، پشتیوانیەكانی سادات بۆ رەوتی ئاینی وایكرد ئیخوان موسلمین بەخێرایی لەناو خوێندكارانی زانكۆكانی میسر بڵاوببنەوە و جارێكی تر لەسەر شانۆی سیاسی گروپە ئیسلامیەكان دەركەوتنەوە و سەركردە گەنجەكانی لەبەرزبونەوەدابوون و جارێكی تر ئیخوان لەقاهرە دەركەوتەوە و گروپە سەلفیەكان لەئەسكەندەریە دەركەوتن.
پرۆسەی راكێشانی گەنجان و هەرزەكاران بۆ چوونە ناو ئەو گروپانە بەشێوەیەكی بەهێز دەستی پێكرد، بەڵام ئەو گروپە ئیسلامیەی كە سادات هۆكاری سەرەكی بوو بۆ گەرانەوەی، كودەتایی بەسەرداكرد و تیرۆری كرد، بەوەش ئیخوان جارێكی تر و بۆچەندین ساڵ راپێچی زیندانكرایەوە، پێش ئەوەی لەكۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردوو بگەڕێتەوە بۆ سەر شانۆی سیاسی، گەرانەوەی ئەو جارەی گروپی ئیخوان بەهێزتر بوو دەسەڵات، ئیخوانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆمەڵی ئیسلامی بەكاردەهێنا كە بەخێرایی بۆچوونەكانی لەناو گەنجانی میسر بڵاوبۆوە و هێزێكی گەورەی لەناو شەقامی میسر بەدەستهێنا.

هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ساڵی 2005 
گەورەترین گەرانەوەی ئیخوان لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ساڵی 2005 بوو، كە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی میسر و بەفشاری ئەمریكا بوو بۆ نوێكردنەوەی سیستمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو، ئەوەش دوای تەقاندنەوەی بورجی بازرگانی نێودەوڵەتی لە 11 ی سێپتەمبەری 2001.
ئەم گەرانەوەیە بووە هۆی بڵاوبونەوەی جارێكی تری ئیخوان موسلمین و چوونە ناو كاری رێكخراوەیی و سەندیكایی هەتا روداوەكانی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2011 كە بەهۆیەوە ئیخوان موسلمین گەیشتە كورسی دەسەڵات، بەڵام ئەم گەیشتنە دەسەڵاتە زۆر نەخایاند، بەتایبەتیش كە لایەنگرانی ئەو پارتە ئاشكرا بوون (پارتێك كە بەتیرۆرست وەسف دەكرێت)، لەشۆرشی یونیوی 2013 دا شۆرش بەسەر شۆرشگێراندا كرا و مانەوەی ئەو گروپە لەناوچەكە كۆتایی پێهێندرا.
بەڵام ئایە جارێكی تر ئیخوان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتیش كە یەكەمجار نیە ئەو گروپە لەمێژوودا هەڵوەشێندراوەتەوە و هەروەها یەكەم جار نیە كە ئیخوان خۆی لە دەسەڵات نزیك دەكاتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەڕێتەوە بۆ گۆرەپانی سیاسی؟

ئەگەری گەرانەوەی ئیخوان
سامح عید سەركردەی پێشوو لە ئیخوان موسلمین و لێكۆڵەر گروپە ئیسلامیە سیاسیەكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، پێویستە ئێمە جیاوازی لەنێوان دوو حاڵەتدا بكەین یەكەمیان پەیوەندی بەدۆخی نێودەوڵەتی ئەو گروپەوە هەیە كە سامح عید پێی وایە دوورە جارێكی تر بگەڕێتەوە ئەوەش دوای ئەو بەركەوتنە یەك لەدوای یەكانەی بەر ئەو گروپە كەوتن، دووەم پەیوەندی بەدۆخی رێكخراوەكەوە هەیە لەمیسر، سامح عید پێی وایە دەكرێت ئیخوان جارێكی تر و لە دۆخێكی سیاسی جیاواز و كاتی داهاتوودا بەتێگەیشتنی سیاسی بگەڕێتەوە".
ئەو لێكۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو گروپە بەكردەوە ماوە لەگەڵ ئەوەی كاریگەری لە گۆرەپانی گشتیدا نیە، و بەشێكیان لەزیندانەكانن، بەڵام زیاتر لە 300 هەزار ئیخوانی لەدەرەوەی زیندانەكاندان، ئەوەش بەپێی ئاماری دەزگا ئەمنیەكان و ئەو ژمارەیەش چاوەڕێی ئەوە دەكات كە خۆی لەكارێكی رێكخراوەی نوێدا رێكبخاتەوە.

گەرانەوەی ئیخوان بۆ شانۆی سیاسی دوورە
لای خۆیەوە  ئەحمەد بان لێكۆڵەری تایبەتمەند بە كاروباری گروپە ئیسلامیە سیاسیەكان دەڵێت گەرانەوەی ئیخوان بۆ گۆرەپانی گشتی لەئایندەیەكی نزیكدا دوورە، ئەوەش بەهۆی  ئەو شكستە ئەخلاقی و سیاسیەی ڕوووبەڕوویان بۆوە، دەشڵێت گەرانەوەیان پەیوەندی بەدوو مەرجەوە هەیە یەكەمیان پێداچوونەوەیەكی قوڵ بە بۆچوون و تێروانین و رەفتاری سیاسی و رەوشتیان ئەمەش كارێكی دوورە، دووەمیش كرانەوەی سیاسی كە دەسەڵات حەزی پێناكات و توانای ئەوەشی نیە ،بەوەش گەرانەوەی ئیخوان بۆ گۆرەپانی سیاسی لەئایندەیەكی نزیكدا چاوڕوان ناكرێت، تەنها لەحاڵەتێكدا نەبێت كە  دروستبوونی پشێوی و ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسی كە داواكاری خەڵك و شۆرش بن.

ئیخوان خاوەنی بڕیاری گەرانەوە نیە
تارق ئەبو سەعد شارەزا لەكاروباری گروپە ئیسلامیە سیاسیەكان دەڵێت " چارەنوسی ئیخوان لەسەر بڕیاری ناوخۆی گروپەكە نەوەستاوە" بەڵكو گەرانەوەیان بەبەردەوامی پەیوەندی بەسیاسەتی دەرەوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و بەریتانیاوە هەبووە، هەروەها بەپێی سیاسەتی ئەوان لەناوچەكەدا بووە، دەشڵێت گەرانەوەی ئیخوان بەهۆی بەهێزیانەوە یان لاوازی حكومەتەوە نیە بەڵكو لەدەرەوە هاوكاری دەكرێن بۆ ئەوەی ئەو گروپە رۆڵ ببینن.
ئەبوسەعد پێی وایە گەرانەوەی ئیخوان لەسەردەمی سادات و موبارەك مەبەست لێی لاوازكردنی ژیانی سیاسی میسربووە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی وتاری بانگەشەی جیهادی چەكدارانە لەبەرژوەندی ئەمریكا و وەك هەوڵێك بۆ ڕووبەڕووبونەوەی روسیا لەسەر دەستی ئیخوان موسلمین.
دەشڵێت، ئەمریكا ئێستا لەشەردایەلەگەڵ چین ئەوەش هۆكاری گواستنەوەی داعش و گروپە تیرۆرستیەكانی ترە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و چاوەڕوانیش دەكرێت دەنگی چاوەروانكراوی ئیخوان لەئایندەدا پرسی رزگاركردنی موسڵمانەكانی چین بێت، ئەبو سەعد ئاماژەی بەوەشكرد " ئیخوان خاوەنی بڕیاری گەرانەوە نیە، و رۆڵیان لەو كاتە كۆتایی دێت كە ئەو كارەی داوایانلێدەكرێت جێبەجێی دەكەن. 

بەخۆداچوونەی ئیخوان چارەسەرە
دكتۆر فواد سەعید شارەزا له‌زانستی كۆمەڵایەتی سیاسی و مامۆستا لەناوەندی نەتەوەیی بۆ لێكۆڵینەوەی كۆمەڵایەتی و تاوانكاری ده‌ڵێ، دوو تێگەیشتن هەیە بۆ پرسی گەرانەوەی ئیخوان یان هەر گروپێكی سیاسی تر كە ریشەیی كۆمەڵایەتیان هەیە، تێگەیشتنی یەكەم تێگەیشتنێكی سادەی سیاسیە ئەوەیش ئەوەیە: كە ئایا  دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گۆرەپانی كاری سیاسی جا بەرێگەی شەرعی بێت بەواتای ئەوەی كە دەسەڵات قبوڵی بكات و تایبەتمەندی یاساییان هەبێت و رێگەیان پێبدرێت بەشداری كاری سیاسی بكەن، یان وەك یاریكەرێكی ئۆپۆزسیۆن بگەڕێنەوە، بەبێ رەچاوكردنی شەرعیەتی قانونی؟
سەعید پێی وایە ئاستی دووەمی تێگەیشتن هەیە كە قوڵترە ئەویش ئەوەیە كە ئایا دەتوانن بگەڕێنەوە و توانای ئەوەیان هەیە كێشە فكری و تێگەیشتنیان بۆ چەمكەكان چارەسەر بكەن ئەو كێشانەی كە بۆتە هۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لەلایەنگرانی لێی دووربكەونەوە؟ سەعید دەڵێت " ئایا ئەوان توانای ئەوەیان هەیە پێداچوونەوە بە بۆچوونی گشتگیری خۆیان لەلای لایەنگرانیان بكەن كە لێی دووركەوتوونەوە بۆئەوەی دووبارە پێیدا بچنەوە چونكە شەرعیەتی فكریان هەیە ئایە بەشێوەیەكی نوێ قبوڵ دەكرێت؟
سەعید پێی وایە ئەگەر باسی ئاستی یەكەم بكەین ئەوە تێروانینێكی كورت یان خێرا پێما دەڵێت ئەو لایەنانەی رەتیان كردۆتەوە ئیخوان بگەڕێتەوە بۆ گۆرەپانی سیاسی لەناو گروپی دەسەڵاتدار بەهێزترن لە گروپەكانی تر كە عەقڵانی بیردەكەنەوە و پێیان وایە دەكرێت ئەو گروپە لەخۆ بگرن، لەسەر ئەو بنەمایە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە لایەنی كەم لەئایندەیەكی نزیكدا ئەو گروپەی كە هەژمونی خۆی بەسەر ئابوری و سیاسەتدای میسردا سەپاندووە رێگەی گەرانەوەی ئیخوان نادەن بۆ ناو پرۆسەی سیاسی، بەڵام سەعید دەڵێت " دەكرێت لەخەیاڵی سیاسیەوە ئەوە بزاندرێت كە چارەسەری ئەو كێشەیە رەنگە لەدەرەوە بێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە وڵاتانی جیهان و ناوچەكە بەرەبەرە ئەو تێروانینەیان لەلا زیاتر دەبێت كە سەقامگیری میسر لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتیەوە بەبێ بەشداری ئیسلامی سیاسی بەدی نایەت، پێویست نیە ئەو گروپە ئیسلامیە وەك شێوزای رێكخراوێكی كۆنی وەك ئیخوان بێت، رەنگە گەشەكردووتربێت، لێرەوە گروپی دەسەڵاتدار دەگەنە ئەو بڕوایەی كە بۆچوون و ئامۆژگاریە لەئەنجامی چەند فشارێكدابووە".
سەعید شیكردنەوەكەی خۆی تەواو دەكات و سەبارەت بەئاستی دووەم دەڵێت: " بەشێكی زۆری سەركردە ناوخۆیەكانی ئیخوان خەڵكانی بەتەمەنن، و تائێستاش لەژێر فكری ستەم لێكراویدان،ئەوان دوای گەیشتنە دەسەڵات بەهۆی هەڵبژاردنەوە رووبەڕووی كودەتا بوونەوە، بەبێ ئەوەی بتوانن ئەو خەڵكانە لەخۆ بگرن كە دەنگیان پێدان، بەشێك لەوانەی دەنگیان بەئیخوان دا دواتر پاشگەزبونەوە ئەوەش بەهۆی ئەو هەڵانەی ئەوكاتە كردیان، چاوخشاندنەوە بەئیخوان موسلمین وەك بژاردەیەكی سیاسی، بۆیە ئەوان رژانەشەقامی ملیۆنی لە 30 حوزەیرانی 2013 وەها لێكدەدەنەوە كە نەوەی بەتەمەن دانبەوەدا نانێت، ئەوەش دەبێتە رێگر لەوەی كە پێداچوونەوەی قوڵ بە بۆچوونەكانیان بكەن، و تەنها گۆڕینی رووكەش نەبێت.
سەعید پێی وایە سیناریۆی كۆتایی ئەوەیە كە رەوتێكی تری جیاواز لەناو ئیخوان دەربكەوێت كە رەنگە لە نەوەی مام ناوەند و نەوەی گەنجەكان زیاتر بێت، ئەوەش بەرەچاوكردنی هەستكردن بەبوونی كێشەی جەوهەری، بەجۆرێك كە وتارە كۆنەكانیان و تێگەیشتنی رێكخراوەیی كۆن، وشاردنەوەی بۆچوونی دوورخستنەوەی لایەنە نیشتمانیەكانی تر لەپرۆسەی سیاسی هەموو ئەمانە وەك سەعید دەڵێت كاریگەریان لەسەر نەوەی ناوەراستی لایەنگرانی ئیخوان دروستكردووە، بەجۆرێك ئەوان دەزانن لەساتێكی پێویستدا پێویستیان بەگۆڕانكاری ریشەیی هەیە.