11:45 - 19/05/2019
كۆنترین و یه‌كه‌مین وێنه‌ی كه‌عبه فرۆشرا
خانه‌ی مه‌زاد له به‌ریتانیا
سوزبیز یه‌كه‌مین وێنه‌ی كه‌عبه كه به كۆنترین وێنه‌ی كه‌عبه داده‌نرێت،
فرۆشت. وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی 17 و له لایه‌ن خێزانی خۆرهه‌ڵاتناسێكه‌وه پارێزراوه.
به پێێ هه‌واڵێكی
ئاژانسی (یۆرۆنیوز) ئه‌و وێنه‌یه له مه‌زادێكی ئاشكراكرا به 242 هه‌زار یۆرۆ
فرۆشرا كه ده‌كاته 270 هه‌زار دۆلار. ئه‌م وێنه‌یه له‌ناو دوو په‌رتووكی خۆرهه‌ڵاتی
ناسی هۆڵه‌ندی به‌ناوی(كریستیان سنۆك-هۆرخونیی) بووه. كه پێشتر له خاكی حیجاز ژیاوه.
ئه‌و سه‌رده‌مه هۆرخونیی یه‌كه‌مین كه‌سی ئه‌وروپی بووه، كه ڕێگه‌ی پێدراوه
بێته ناو مه‌ككه‌وه، چونكه ئه‌وهای خه‌ڵكی تێگه‌یاندبوو كه موسڵمان بۆته‌وه و
هاتۆته سه‌ر ئاینی ئیسلام.
خانه‌ی مه‌زاده‌كه ده‌ڵێن
ئه‌و دوو په‌رتووكه یه‌كێكیان به‌ناوی(مه‌ككه) و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ناوی (وێنه‌ی
مه‌ككه)یه. له لایه‌ن خێزانی ئه‌و خۆرهه‌ڵاتناسه‌وه هه‌ڵگیراوه. زیاترله 80
وێنه‌ی له خۆگرتووه كه وێنه‌ی كه‌عبه و حاجیانی ئیندۆنیزیای تێدایه و به ده‌ستكڕی(ده‌ست
و خه‌ت)ی نووسه‌ره‌كه‌ی له پشته.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه
ئیندۆنیزیا ژێر ده‌سته‌ی هۆڵه‌ندا بووه، ئه‌م خۆرهه‌ڵاتناسه وه‌كو سیخوڕێك كاری
بۆ هۆڵه‌ندا كردووه و ویستوویه‌تی بزانێـت كه حاجییه‌كانی ئیندۆنیزیا له‌وێ سه‌رقاڵی
چین. به‌و پێیه‌ش بێت وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1888.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا
هاتووه" سنۆك هۆرخونیی دوای بووه ڕاوێژكاری ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی به تایبه‌تی
له شه‌ڕی هۆڵه‌ندا و هه‌رێمی ئه‌تچی ئیندۆنیزی، كه ساڵی 1873 تاوه‌كو 1914 به‌رده‌وام
بوو.