04:18 - 18/05/2019
"وێنه‌ی براكه‌م ده‌گرت كاتێك خۆی ته‌قانده‌وه"
به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی
من مسته‌فا عه‌بدولباست عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لغانمی
كه پێشتر كارم له ڕاگه‌یاندنی داعش ده‌كرد، كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 په‌یوه‌ندیم
كرد به داعشه‌وه. له یه‌كه‌مین وێنه‌گرتنمدا له‌گه‌ڵ داعش، به‌شداری یه‌كێك له
غه‌زاكانی داعش له شاری ڕومادی به‌شداربووم. برا بچووكه‌كه‌م له دایكبووی ساڵی
1995ه، به‌شداری ئه‌و غه‌زایه‌یی كرد، له‌وێ بینیم پشتوێنێكی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی
به‌ستووه، لێم پرسی بۆچی ئه‌مه‌ت به‌ستووه، وه‌ڵامی دامه‌وه، ئه‌مه‌یانم بۆ یه‌ده‌گ
هه‌ڵگرتووه، نامه‌وێت به دیلی بكه‌ومه ده‌ست دوژمنان. كاتێك شه‌ڕه‌كه ده‌ستی
پێكردوو و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیاندا یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌ت داگیر
بكه‌ن. من به كامێراكه‌مه‌وه وێنه‌ی شه‌ڕه‌كه‌م ده‌گرت. ورده ورده گه‌یشتمه
ناوه‌ڕاستی شه‌ڕه‌كه. له پڕ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا.
چه‌كدارانی داعش هاواریان
ده‌كرد" ئه‌نجامیدا، ئه‌نجامیدا" ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامدا
براكه‌م بوو. منیش وێنه‌ی ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌م وێنه گرت. ئه‌و گرته ڤیدیۆییه
له لایه‌ن داعشه‌وه بڵاوكرایه‌وه و ناوی هێرشه‌كه‌یان نا"هه‌ڵكه‌نیی دۆمه‌ڵان2".
من له ساڵی 1992 له به‌سڕه له دایكبووم. من كوڕی ناوه‌نجی
خێزانه‌كه‌مم. باوكی دوو ژنی هێناوه و 11 مناڵین. ساڵی 2003 دوای داگیركردنی
عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئێمه به‌سڕه‌مان به جێهیشت. خێزانه‌كه‌ی ئێمه له
ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێنمه‌وه نزیكبووین. باوكم شێخی عه‌شیره‌تێكی گه‌وره‌بوو،
پێشتریش ئه‌فسه‌ری په‌یوندیبوو له پارێزگای به‌سڕه. له كاتی داگیركردنی عێراقدا
مامم كوژرا. بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شاری فه‌لوجه خزم و كه‌سوكارمان له‌وێ
بوو. ڕوومان له‌وێ كرد. شاری فه‌لوجه سه‌ره‌ڕای له‌ناوچوونی سه‌دام حوسێن هێشتا
دڵسۆزی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێشوو كۆتایی نه‌هاتبوو.
ئێمه له‌و خێزانانه بووین كه له دژی ئه‌مریكا ده‌جه‌نگاین.
برا گه‌وره‌كه‌م له شه‌ڕی یه‌كه‌می فه‌لوجه كه ساڵی 2004 ڕوویدا، كوژرا. ئه‌و
له‌گه‌ڵ موجاهیدینه‌كان بوو. ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕه‌كه ڕوویدا باوكم وه‌سێتی بۆ كردین
كه دژی ئه‌مریكا بجه‌نگین. به‌ڵام ئه‌و كاته به هیچ جۆرێك سه‌رهه‌ڵدانی داعش له
ئارادا نه‌بوو.
ڕومادی
دوای ماوه‌یه‌ك له ژیانكردن له فه‌لوجه ئێمه ڕوومان
له شاری ڕوومادی كرد. چونكه شاری فه‌لوجه ببوو به مه‌یدانی جه‌نگ و ژیانكردنی
تێدا نه‌مابوو. شاری ڕوومادیش ببووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خێزانه ئاواره‌كانی فه‌لوجه.
له‌وێوه ڕێكخراوی جیهادییه‌كان ده‌ستیان به چالاكی كرد.به تایبه‌تی دوای شكستی
رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده و كوژرانی ئه‌بو موسعه‌ب زرقاوی. ئه‌و كاته ئێمه
مناڵكاربووین ته‌نیا سه‌یری بڵاوكراوه‌كانی ئه‌وانمان ده‌كرد و ده‌خوێنده‌وه. به
تایبه‌تی دوای ڕووداوه‌كانی سوریا. یه‌كه‌مین گرته‌ی ڤیدیۆی كه بینبێتم وایلێكردم
په‌یوه‌ندی بكه‌م به داعشه‌وه ئه‌وه‌بوو، له گرته ڤیدیۆیه‌كدا رێكخراوی داعش
دوو فڕۆكه‌وانه‌ی سووری سه‌رده‌بڕن له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ش نووسرابوو" با
كافرانیش پێیان ناخۆش بێت" ئه‌و گرته‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ
به‌وه بهێنم كه ده‌بێت گرنگی به ڕاگه‌یاندنی داعش بدرێت له‌م جه‌نگانه‌دا. بۆیه
بڕیارمدا ببمه ڕاگه‌یاندكاری داعش. بۆیه له دوای هه‌ر ڕووخان و تێكشكانێكه‌وه
ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه ڕۆحییه‌تی سه‌ركه‌وتنمان پێده‌به‌خشێت.
ئه‌و كاتانه خه‌ڵكی شاره سووننه‌كانی عێراق شه‌ڕیان له
دژی حكومه‌ت ده‌كرد. سه‌ره‌تای مانگرتن و له مه‌یدانه گه‌وره‌كانی شار سه‌ریهه‌ڵدا.
هه‌مووان به‌شداریان تێدا كرد، به تایبه‌تی ئه‌ندامانی داعش، بۆیه مانگرتنه‌كان
بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵكوتنه سه‌ریان. به‌ڵام گه‌وره‌ترین خزمه‌ت كه
پێشكه‌شی خه‌ڵكی كرا، ئه‌وه‌بوو كه هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستان به ته‌قه كرد له
خۆپیشانده‌ر و مانگرتووان، بۆیه ئه‌مه‌ش وایكرد زۆربه‌ی خه‌ڵكی چه‌ك له دژی
حكومه‌ت هه‌ڵگرن.
مانگرتنه‌كان سه‌ره‌تا سیاسی بوو، له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه
ده‌ستگیركردنی رافیع ئه‌لعیساوی. من وێنه‌م ده‌گرت. ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره شاره‌كانی
گرته‌وه. ڕێكخراوه‌كه توانی ده‌ست به‌سه‌ر به‌شی باشووری شاری ڕوومادی بگرن و به‌رپرسێكیان
بۆ به‌شه دانا.
به‌رپرسیار‌یه‌تی من دابه‌شكردنی گۆڤار و بڵاوكراوه‌كان
بوو. دواتریش كرام به به‌رپرسی شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه له‌ناو یه‌كێك له شاره‌كاندا
هه‌ڵواسرابوو گرته‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی پیشان ده‌دا كه ڕێكخراوه‌كه‌ی داعش له شاره‌كانی
سوریا ده‌یانكرد. ڕێكخراوی داعش ده‌یانزانی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه چه‌ند كاریگه‌ری
و گڕوتین ده‌به‌خشێته خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ڕێزه‌كانیانه‌وه. بۆیه خه‌ڵكی به
ته‌واوه‌تی ورده ورده كه‌وتن له‌گه‌ڵ داعش و به خێزانه‌وه به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان
ده‌كرد.
میدیا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له شه‌ڕه‌كاندا هه‌بوو.
میدیاكاران شوێن و پێگه‌یه‌كی باشیان هه‌بوو. ئه‌وان منیان بۆ موسڵ نارد، به
تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان كه‌وته ده‌ست. له‌وێ به‌شداری خولێكی راگه‌یاندنم
كرد، فێربووم چۆن وێنه بگرم و ڤیدیۆكان له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر دابنێم. دوای ئه‌وه‌ی
خرامه خولێكی په‌رستیارییه‌وه و خوله‌كانی شه‌ریعه‌تم ته‌واو كرد و گه‌ڕامه‌وه
بۆ ڕوومادی. یاخود با بڵێم گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌شی باشووری شاره‌كه كه به ده‌ستی
داعشه‌وه بوو. دوای ئه‌وه‌ش به‌شداری ئه‌و جه‌نگه‌م كرد كه براكه‌م خۆی تێدا ته‌قانده‌وه.
دواتر زۆر نیگه‌ران بووم، خه‌فه‌تی زۆرم بۆخوارد. به‌ڵام ئه‌و كاته هێشتا باوه‌ڕی
ته‌واوم نه‌هێنابوو به‌وه‌ی چۆن چۆنی ڕێكخراوه به جێبهێڵم.
براكانم هه‌موویان له ڕێزكانی داعش كوژران. ته‌نیا یه‌ك
برام نه‌بێت ماوه، ئه‌ویش ئه‌م دواییانه له باغۆز بوو، نازانم چاره‌نووسی چی
لێهاتووه. به‌ڵام كاتێك ساڵی 2017 زۆربه‌ی
شاره‌كان كه‌وتنه ده‌ست سوپا و حه‌شدی شه‌عبی من له‌گه‌ڵ دایكم و ژنه‌كه‌م و دوو له مناڵه‌كانم بۆ سووریا ڕۆیشتین.
له‌وێ گه‌یشتمه شاری ئه‌لبوكه‌مال، داعش له‌وێ به تۆمه‌تی
پابه‌ند نه‌بوونم به بڕیاره‌كانی داعشه‌وه زیندانیان كردم. له‌م قۆناغه‌دا
گومانم لادرووست بوو ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات هه‌ڵه‌یه. چونكه هه‌موو ڕۆژێك گولـله‌بارانكردنی
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیم ده‌بینی. زۆرترین هه‌ڵه‌ی شه‌رعی و نا مرۆڤانه ئه‌نجامده‌درا.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به كافر سه‌یرده‌كران پشتیان به فتواكانی ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌ل
و ئیبن ته‌میمیه و محه‌مه‌د بن عبدولوه‌هاب بوون. له‌وێ ویستم به‌ره‌و توركیا هه‌ڵبێم.
به‌ڵام له ڕێگا له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستگیركرام. له‌وێشه‌وه
منیان راده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كرد. ئێستا من له‌به‌رده‌م دادگای عێراقدام
و دایكم و ژنه‌كه‌م له كامپی هۆلن له سوریا.
ئا ئه‌مه‌بوو ژیانم!
بەشی یەكەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم