08:07 - 04/12/2018
سەنتەرێکى ئەمریکى: داعش لە عێراق خۆى ڕێکدەخاتەوە
هیبە ئەلقودسی-شەرقولئەوسەت
سەرەڕای زیانی گهورهی جەنگ دووروودرێژ و خوێناوی عێراقییهكان بۆ دورخستنهوهی ئاگری داعش له وڵاتهكهیان بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەرێکی ئەمریکی سێ ئاماژەی گەورە هەن کە دووبارە ئەو گروپە لهعێراق خۆی ڕێکدەخاتەوە، و دەیەوێت ناسەقامگیری و بۆ شایی ئهمنی بقۆزێتهوه تا دووباره بگهڕێتهوه قۆناغی هێرش بۆ سهر حكومهت.
ڕاپۆرتێکی شیكاری سەنتەری ستراتیژی توێژینهوهی نێودەوڵەتی (CSIS)، ئاماژهی بهوهكردووه هەندێك ئاماژە هەن کە هێشتا ئەو گروپە(داعش) هەڕەشەیە بۆسەر عێراق و لە هەوڵدایە بۆئەوەی هێرش بکاتەسەر چەند ئامانجێک بۆسەر دامەزراوە حکومییەکانی عێراق.
ئەو ڕێکخراوە لەسەدا ٩٩ی ئەو خاکەی لەدەستداوە کە پێشتر له سوریاو عێراق كۆنتڕۆڵی كردبوو، بەڵام لەئێستادا مانگانە بەڕێژەیی توانای ئهوه ماوه كه ٧٥ هێرش لە مانگێکدا ئەنجام بدات، بەپێی ئەو ئامارانەی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەبەردەستدان، هەروەها ژمارەی هێرشەکانی لە پارێزگای کەرکوک بۆ دوو ئەوەندە زیادیکردووە.
بهپێی ئەو ئامارانەی کە ڕاپۆرتەکە خستوونیەتەڕوو، ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشەکانەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینووە بەشێوەیەک لەساڵی ٢٠١٦دا شهش ههزار و ٢١٧ کەس کوژراون، لە ٢٠١٧دا پێنج ههزار و٣٣٩ کەس و لە ٢٠١٨دا تا مانگی تشرینی یەکەم ههزار و٦٥٦ کەس کوژراون.
سهنتهره ئهمهریكییهكه له راپۆرتهكهدا باسیلهوهكردووه، بەپێی ئامارەکان لە کەرکوک و سەلاحەدین لەمانگی تشرینی یەکەمدا، ژمارەی کوژراوان ڕیکۆردیان تۆمارکردووە.
ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا ساڵی 2016 له بهرزترین ئاستیدا بووه، له عێراق ژمارەیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ هەزار چەکدار بووە، ئێستا ئهو ژماره چهكداره بهدهست رێكخراوهكهوه نهماوه بهڵام بهگرووپی بچوك بچوك هێرشهكانی ئهنجامدهدات.
زانیارییهكانی سهنتهرهكه، ئهوه دهخهنهڕوو، کە پڕوپاگەندەی ئۆنلاینی داعش هاوشێوەی پێشوو یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ بڵاوکردنەوەی"بیری توندڕەوی".
گرووپه شیعەکانی پشتیوانکراو لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامن لە قوڵکردنەوەی پێکدادانی نێوان سوننە و شیعە لە عێراق بەهۆی پەیوەندیان بە ئێرانەوە ئهوهش بهپێی ناوهرۆكی راپۆرتهكه، وادەکات کە داعش بەهێزتر ببێتەوە و چەکداری نوێ بخاتە ڕیزەکانییەوە.
هۆكارێكی دیكه كهئاماژهی پێكراوه بۆ خۆ رێكخستنهوهی داعش، ناسەقامگیری لە عێراق بهردهوامی هەیە، لەوانەش گەندەڵی بەرفراوان و قەیرانی سیاسیی و تەنگژەکانی نێوان بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نەبوونی سوپایەکی تۆكمه و بۆشایی حوکمڕانی و ناوچە کێشەلەسەرەکانی کەرکوک و سەڵاحەدین وهك هۆکاری دیكه باسكراون بۆئەوەی چەکدارانی داعش بە ئازادی ئۆپەراسیۆن و چالاکی ئەنجام بدەن.
بانکی جیهانی پێشبینی ئەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٩دا، ڕێژەی گەشەی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی عێراق زیادبکات بۆ لەسەدا 6.2 ئەوەش پێوەرێکە بۆ گەشەسەندنی ئابووری، بەڵام هێشتا دیار نییە کە چۆن ئەو گەشەسەندنەی ئابووری عێراق دابەشدەبێت بەسەر نەتەوە و پارێزگا جیاوازەکان و هاووڵاتیاندا گەندەڵییش تەحەددای گەورەی بەردەم بەغدا و هەولێره.
ئەو سەنتەرە ئەمەریكییە پێی وایه بودجەی پێویست بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق ٢٠ ملیار دۆلاره، و ئەگەر هەوڵێکی فراوانیش بدرێت بەشێوەیەکی فراوان پێویستی بە ٨٨ ملیار دۆلار هەیە.
هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی بەخشەر بڕی ٣٠ ملیار دۆلاریان بەعێراق بەخشیووە لە کۆنفرانسی ئاوهدانكردنهوهی عێراق كه شوباتی ٢٠١٨ ئەنجامدرا. بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ملیاران دۆلاری لە عێراق خەرج کردووە، بەشێوەیەک کە تەنها ئەمریکا بەر لە سەرهەڵدانی داعش نزیکەی ٦٠ ملیار دۆلاری خەرج کردووە.
ژمارەکان ئاماژەی ئهوهن کە حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی هێواش بنیاتنانەوە دەستپێدەکات، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە پێشتر پێگەی بەهێزی داعش بوون بۆنمونە لە موسڵ و فەلوجە.