02:01 - 16/05/2019
كێ فرۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه‌كه‌ی سوتاند؟
به‌شی چواره‌م
پێش ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش گرته‌ی ڤیدۆیی
سوتانی مه‌عاز كساسبه‌ی فرۆكه‌وانی ئه‌ردنی بڵاو بكاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رده‌ن
ده‌ستیان كرد به ڕێكه‌وتن و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه، چونكه ئه‌وان بڵاویان كردببووه
كه مه‌عاز لای ئه‌وان دیله. بۆیه حكومه‌تی ئه‌رده‌ن هه‌ستان له‌ڕێگه‌ی بانگخوازێكی
ئه‌رده‌نی نزیك له ڕێكخراوی "قاعیده" ئه‌بو محه‌مه‌د مه‌قده‌سی كه له‌و
كاتانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان به تایبه‌تی له وڵاتانی
كه‌نداو، به تایبه‌تی وڵاتی سعودییه، هه‌بوو.
ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه مه‌قده‌سی له زیندانه‌كانی ئه‌ردنه‌وه
ده‌ستپێشخه‌ری كرد، به جۆرێك بوو ئه‌رده‌نییه‌كان نه‌رمونیانیان نواند له‌وه‌ی كه
دیل به دیل بكه‌ن له‌گه‌ڵ داعش. ئه‌وه‌ی داعش ده‌یویست ئازاد بكرێت، ساجده
ریشاوی بوو كه پلانی دانابوو تاوه‌كو یه‌كێك له هوتیله‌كانی عه‌ممان بكاته
ئامانج و بیته‌قێنێته‌وه. له كاتی رێكه‌وتنه‌كه ڤیدیۆیه‌ك مه‌قده‌سی حه‌په‌سان.
بۆیه له كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا ئه‌رده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه
بێت، هه‌ستا به له سێداره‌دانی ڕیشاوی و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی داعش. دوای چه‌ند
هه‌فته‌یه‌ك له ڕووداوه‌كه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رده‌ن موقه‌ده‌سیان ئازاد كرد.
هه‌ر ئه‌وكاته مه‌قده‌سی ڕایگه‌یاند كه بڕیاری له‌ناوبردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌رده‌ن
له لایه‌ن داعشه‌وه له لایه‌ن "ئه‌فسه‌رێكی پێشووی عێراق"ه‌وه بووه.
باسیشی له‌وه كرد كه داعش ڕێكخراوێكی به‌عسیانه‌یه تاوه‌كو ڕێكخراوێكی "سه‌له‌فی
جیهادی" بێت. گووتیشی" ئه‌وان درۆیان له‌گه‌ڵ كردم درۆیشان له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌داره‌كانی ڕێكخراوه‌كه
كرد، كاتێك به‌ڵێنیان دا فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌كوژن."
پێگه‌ی(درج) كه ئه‌م بابه‌تانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ
ئیسماعیل عه‌لوان عیساوی له ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی به‌غدا قسه‌ی كردووه، ئیسماعیل
ئێستا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانه كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی
تاوان له ڕیزه‌كانی داعش ئه‌نجامیداوه. ئه‌و ده‌ڵێت" دوای له سوتاندنی ئه‌و
فڕۆكه‌وانه ئه‌رده‌نییه به هۆی كاردانه‌وه‌وه ئه‌نجامدرا. ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ
مقده‌سی كرا، له لایه‌ن دیوانی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی شه‌رعی توركی بن عه‌لی كرا. توركی
بن عه‌لی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌حرێنیه، دواتر له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كوژرا."
ئیسماعیل باس له‌وه‌ش ده‌كات كه توركی پێی ڕاگه‌یاندووه" داعش پابه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌كه
نه‌بووه" بن عه‌لی پێشتر خوێندكاری مقده‌سی بووه، وتاره‌كانی خۆی له پێگه‌ی"
منبر التوحید و الجاهد" بڵاوكردۆته‌وه. كاتێكیش داعش گرته‌ی سوتاندنی فڕۆكه‌وانه
ئه‌رده‌نیه‌كان بڵاو كرده‌وه، بن توركی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی داعش تووڕه‌بوون.
به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو شه‌ریعه‌تدا كاریان ده‌كرد، ده‌یانگووت
ناجایزه بسووتێنرێت چونكه" ته‌نیا خوا مرۆڤ ده‌سووتێنێت"
پرسیار له عیساوی ده‌كرێت كه داعش پاساوی چی بوو بۆ
سوتانی فرۆكه‌وانه‌كه ئه‌و ده‌ڵێـت" داعش پاساوی نه‌بوو، ده‌یویست ده‌نگێكی
ترسناك بڵاو بكاته‌وه و دواتر هه‌مووی بێده‌نگ بوو."
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی مقده‌سی گوتبێتی كه بڕیاری سوتاندنی ئه‌و
فرۆكه‌وانه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق بووه. پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه
ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به كه‌سانی یاسای له‌ناو داعش ده‌زانن ڕۆڵیان له مه‌یدانه‌كه
لاواز بێت. چونكه دیاریده‌ی سوتانی كساسبه تازه‌ترین په‌ڵه و مشتومڕی له ژینگه‌ی
شه‌رعی هێنایه ئاراوه. رێكخراوه‌كه‌ش كه له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای
عێراقه‌وه فتوای له‌سه‌ر ده‌درێت، توانی له عێراق و شام ترس و دوودڵی بخاته ناو
رۆحی خه‌ڵكیه‌وه.
ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی كساسبه كه خێزانه‌كه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی سوری داعش به ناوی" سه‌دام جه‌مل" له پشت سوتاندنی
فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه‌بووه. ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق توانیان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست
بهێنن له‌وه‌ی له‌ناو خاكی سوریادا ده‌ستگیر بكه‌ن و دواتریش له عێراق دادگای
كرا‌و، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا. له ئێستاشدا خێزانه‌كه‌ی كساسبه داوا له
عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی كوڕه‌كه‌یانی سوتاندووه ڕاده‌ستی ئه‌رده‌ن بكرێنه‌وه.
كاتێك سه‌ردانی سه‌دام جه‌مل له ناوه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن
له به‌غدا كرا، ئه‌و ڕه‌تیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به سوتاندنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه
هه‌بووبێت. به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وته خواره‌وه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سه‌دام جه‌مل بووه. سه‌دام جه‌مل پێشتر له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆدا ده‌ركه‌وت كه
پیاوێكی زۆر توندوتیژ و خوێنڕێژه، له یه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
كه چه‌ندین كه‌له سه‌ری له به‌رده‌م خۆی داناوه. ئه‌و هێشتا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی سوتاندبێت.
سه‌دام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌گوترێت كه ده‌ستی هه‌یه له
كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی سووری به تایبه‌تی له كۆمه‌ڵكوژی عه‌شیره‌تی
"شعیتتات" له ناوچه‌ی دێرزوور، سه‌دام د‌ڵێت" هه‌موو ئه‌و شتانه
درۆیه، ئه‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرزوور ڕوویدا من له ڕه‌قه بووم. ئه‌و كه‌له‌سه‌ره
سه‌ربڕاونه‌ش سه‌ری ئه‌ندامه‌كانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ن له بۆیه ئه‌و كاره‌شه‌م كرد
چونكه برایه‌كه‌م به‌ره‌ی نوسڕه كوشتی."
هیچ شتێك ئه‌و تێڕوانیانه لا نادات كه سه‌دام فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی
نه‌سووتاندبێت، چونكه ئه‌م پیاوه مێژوویه‌كی هه‌یه له سوتاندن خراپتره و به‌شداری
چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی كردووه كه مرۆڤ سوتاندن له چاویدا ئاو خواردنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر
لێكۆڵه‌ره‌وه عێراقییه‌كان حه‌ز بكه‌ن سه‌دام ئه‌و زانیاریانه ڕه‌تبكاته‌وه كه
ئه‌و كه‌ساسبه‌ی نه‌سووتاندووه، ئه‌وا حه‌زناكه‌ن له عێراق ببردرێته ده‌ره‌وه،
چونكه ده‌یانه‌وێت له عێراق له سێداره بدرێت.
له 30ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2014 داعش دانپێدانانه‌كانی
فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه. له‌و دانپێدانانه‌دا كه رۆژنامه‌ی (دابق)ی
سه‌ر به داعش بڵاویكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌وانه ئوردنیه‌كه ده‌ڵێت:" ئه‌ركی من تێكشكاندنی موشه‌كه دژه فڕۆكه‌كانی داعش بووه به ئامانجی پاراستنی ئه‌و
فڕۆكه جه‌نگیانه‌ی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی داعش".
له‌به‌شێكی
تری قسه‌كانیدا فڕۆكه‌وانه ئه‌ردنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"له سه‌ره‌تای
مانگی 9ی ساڵی 2014 فرۆكه‌وانێكی ئه‌مریكی كه به‌شداریكردووه له هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یمانان
دژی داعش دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی تووشی گرفتی ته‌كنیكی بوو، له ئه‌ردن كه‌وته
خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا."
ژماره‌یه‌ك له‌ئاژانسه جیهان بڵاویانكردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتنی
معاز كساسبه‌ی فڕۆكه‌وانه ئه‌ردنیه‌كه به‌جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه ئاماژه‌یه
بۆ سه‌ربڕینی وه‌كو دیله‌كانی تر، چونكه گروپی تیرۆرستی داعش پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر دیلێك
سه‌رببڕێت یان گوللـه‌بارانی بكات به‌تایبه‌ت دیله بیانی و گرنگه‌كان جلی پرته‌قاڵی
له‌به‌ریان ده‌كه‌ن.
ئیسماعیل عیساوی ده‌ڵێت" توركی بن عه‌لی یه‌كێك بوو
له‌و كه‌سانه‌ی زۆر له ئه‌بوبكر به‌غدادییه‌وه نزیك بوو" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
ڕێكخراوه‌كه هیچ ڕێزێكیان بۆ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی مقده‌سی نه‌گرت، به‌وه‌ی دیل به
دیل بكه‌ن."
سه‌دام جه‌مل له ده‌ره‌وه‌ی "سه‌له‌فییه جیهادییه‌كان"
كه پێشتر سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی سوپای ئازادبوو، دواتریش له ساڵی 2014 هاته ناو
داعشه‌وه. ئه‌و پیاوه به‌شێك بوو له ده‌زگای توندوتیژی به‌عس له‌ناو ڕێكخراوی
داعشدا. ئه‌و هه‌ڵگری ناوی دامه‌زرێنه‌ره‌كانی حیزبی به‌عسه، له ڕیزی سوپای
سوریادا خزمه‌تی كردووه و كاریگه‌ری به‌عسی به‌سه‌ره‌وه بووه. ئه‌و كاتێك
ڕایكرد له سوپای ئازاد، رۆیشته ناو به‌ره‌ی نووسره‌وه. له‌وێشه‌وه ڕایكردۆته
ناو داعشه‌وه. هه‌روه‌كو چۆن سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌عس له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه
دواتر بوونه ئه‌ندامی داعش.
سه‌دام جه‌مل ئه‌وه‌ی له ده‌می ده‌یبیستی هه‌ست ده‌كه‌ی
رۆمانێك ده‌خوێنێته‌و، له‌كاتێدا ئه‌و هه‌نگاوێك له مردنه‌وه دووره. چونكه
سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
بەشی یەكەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم