01:32 - 16/05/2019
ئێران ده‌یه‌وێت نه‌جه‌ف بڕفێنێت
كه‌سایه‌تییه دیاره ئاینییه ئێرانییه‌كان، هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه بۆ فراوانكردنی هه‌ژمونی خۆیان له‌ناو دامه‌زراوه‌ی شیعه‌كانی دراوسێ له‌عێراق، له‌رێگه‌ی یارییه‌كی سهركێشییهوه كه ئامانج لێی كۆنتڕۆڵكردنی گه‌وره‌ترین گروپی ئاینی شیعه‌یه له‌عێراق، به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی خاوه‌ن كاریگه‌ری فراوان له‌ناو سیاسه‌تی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، پرۆسه ئێرانییه‌كه زۆرتر له‌شاری نه‌جه‌فی پیرۆز ده‌رده‌كه‌وێت، تاران پاره بۆ خوێندنگا‌و رێكخراوه خێرخوازییه‌كانی دابینده‌كات و مزگه‌وتی پێشكه‌وتووی تێدا دروستكردووه، په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی بونیاد ناوه، بۆسڕینه‌وه‌ی پیاوانی ئاینی خۆجێیی كه بۆماوه‌یه‌كی دووروودرێژ سه‌ربه‌خۆبوون.
لاهوتی شیعی
چالاكوانی سیاسی عێراق ده‌ڵێن، ئه‌و پیاوه ئاینییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ئێرانه‌وه هه‌یه بانگه‌شه بۆ جۆرێك له لاهوتیه‌تی شیعی ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌كادیمیاكانی شاره‌كه، چه‌ندین مانۆڕ ده‌كه‌ن بۆ چه‌سپاندنی یه‌كێكیان وه‌ك مه‌رجه‌ع یان ده‌سه‌ڵاتی ئاینی باڵا له‌عێراق، تائێستاش پۆسته‌ره‌كانی شێخ مه‌حمود هاشمی شه‌هرودی سیاسه‌تمه‌داری دیاری ئێرانی له‌سه‌ر دیواره‌كانی نه‌جه‌ف ماوه‌ته‌وه، كه پێش مردنی له‌لایه‌ن تارانه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته پشتیوانی ده‌كرا، رۆژنامه‌كه له غالب شههبهندهر چاودێری سیاسی و ئیسلامی عێراقی گواستۆته‌وه كه"ئێران ده‌یه‌وێت نه‌جه‌ف برفێنێت و وایلێبكات تایبه‌ت بێت به‌خۆی و ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌عێكی تایبه‌تی له‌عێراق هه‌بێت و كۆنتڕۆڵی جوڵه‌كانی بكات".
به‌ڵام پێشكه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئێرانی له‌نه‌جه‌ف رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری بووه‌ته‌وه و ره‌نگه له‌كۆتایدا"ببێته هۆی زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ناو شیعه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كان پێیان وایه ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌عێراق گه‌وره‌یه".
سه‌دان هه‌زار ئێرانی ساڵانه گه‌شت بۆ نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن، بۆ سه‌ردانی گڵكۆی ئیمامی عه‌لی، كه ئێران هاوكاربوو له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی پرۆژه‌ی فراوانكردنی مه‌زاره‌كه، له‌ناویشیاندا دروستكردنی مۆزه‌خانه و كتێبخانه و هۆڵی خوێندن بۆ خوێندكارانی ئاینی وه‌ك پاشكۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كۆمپانیای "خاتم الانبیا" كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیارییه و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت به‌شداری ده‌كات له‌پڕۆژه‌كه‌دا.
گه‌شتیارانی ئێران بڕێكی زۆر پاره له بازاڕه‌كانی نه‌جه‌ف خه‌رج ده‌كه‌ن، و زۆرجاریش لافیته‌ی سه‌ر شوێنه بازرگانی و چێشتخانه‌كان به‌زمانی فارسی ده‌نوسرێت، و كتێبخانه خۆجێیه‌كانی شاره‌كه‌ش پڕن له‌كتێبی ئاینی ئێرانی، و هه‌روه‌ها ئێران هاوكاری هاوڵاتیه‌كان ده‌كات به‌پێدانی به‌شێك لهخهرجیهكانیان كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی له‌شاری نه‌جه‌ف چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان بكه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بهزیارهتكارانی شیعه ده‌كات و ئێران كۆمپانیای هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی زبڵ و خاشهكهكانی شاره‌كه.
له‌هه‌مان كاتدا ئێران موچه ده‌داته خوێندكارانی ئاینیی له‌رێگه‌ی پیاوانی ئاینی خۆیی و هاوپه‌یمانه‌كانیان و هه‌ندێك جاریش ئه‌مه بۆ چه‌كداركردنی عێراقییه‌كان بۆ شه‌ڕكردن له‌ناو میلیشیاكانی نزیك له‌ئێران به‌كار ده‌هێندرێت، به‌ڵام ئێرانییه‌كان له‌نه‌جه‌ف جێگه‌ی خۆشحاڵی نین، و ترس هه‌یه به‌تایبه‌تیش به‌شێك له‌پیاوانی ئاینی عێراقی پێیان وایه هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه كه كاندیدی خۆی وه‌ك مه‌رجه‌عی ئاینی له‌داهاتوودا دابنێت، ئه‌و پۆسته‌ی كه ئێستا له‌لایه‌ن عه‌لی سیستانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌گه‌ر سیستانی مرد؟
سیستانی ته‌مه‌ن 88 ساڵ له ئێران له‌دایك بووه، به‌ڵام دژایه‌تی سیستمی ویلایه‌تی فقهی شیعه‌كان ده‌كات، كه سیستمی حوكمڕانی ئێرانی له‌سه‌ر بونیاد نراوه و به‌پێی سیستمی ویلایه‌تی فقهی ( عه‌لی خامه‌نه‌ئیی ) ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه.
سیستانی كاریگه‌ری هه‌ژمونی به‌سه‌ر نه‌جه‌ف و چه‌ندین شوێنی تر هه‌یه، به فتوایهكى چه‌ندین ملیۆن عێراقی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد و چه‌كیان دژی رێكخراوی داعش هه‌ڵگرت، به‌ڵام نازاندرێت به‌كۆچی دوای ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه چی ڕوو ده‌دات.
عیماد شه‌رع كه پێشتر خوێندكاری زانسته ئاینییه‌كان بووه و ئێستا لێكۆڵه‌ره له" په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی له‌عێراق"به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر سیستانی بمرێت ئه‌وه ئاڵۆزی و ململانێ له‌سه‌ر ئه‌وه دروست ده‌بێت كه كێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، له‌ناو ئه‌و پیاوه ئاینییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به‌ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه تاران هه‌وڵیداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌جه‌ف هه‌بێت له‌رێگه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوه ئاینییه گه‌وره‌كان و به‌هۆیه‌وه نه‌جه‌ف لاواز بووه، گوتیشی"هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌جه‌فه‌وه حوكمی نه‌جه‌ف بكات".
پێشتر و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌یه‌دا ئێران، مه‌حمود شه‌هرودی گه‌وره دادوه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی ره‌وانه‌ی شوێنی له‌دایك بوونی له‌شاری نه‌جه‌ف كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نوسینگه بكاته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانی دروست بكات، دۆسته‌كانی ده‌ڵێن ئه‌و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2012 گه‌شتی كردووه بۆ عێراق به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌كۆتایدا ببێته ده‌سه‌ڵاتی ئاینی باڵا له‌عێراق، پرۆژه‌یه‌ك كه پێگه‌ی ئێران له‌نه‌جه‌ف به‌هێز ده‌كات.
كاتێك شه‌هرودی هاته عێراق ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌رجه‌عی باڵا له‌دوای مردنی سیستانی، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێك لههاوكاره نزیكه‌كانی سیستانی به‌رۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه‌ی راگه‌یاند به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت.
به‌ڵام پێشوازی لهشههرودی له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانی عێراقی له‌ئاست خواستى ئه‌ودا نه‌بوو" ئه‌و به‌م پێشوازیه لاوازه تێكشكێندرا" له‌به‌رئه‌وه عێراقی جێهێشت، به‌پێی قسه‌ی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، شه‌هرودی كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران دوو پۆستی باڵای وه‌رگرتووه پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوای بكات له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، له‌كاتێكدا ئه‌و هۆڵه‌ی له نه‌جه‌ف كردیه باره‌گای خۆی به‌تاڵه و ته‌واونه‌كراوه، و ته‌نها پاسه‌وانی كاتی هه‌یه.
ئایهشیعهكان حه‌ز ده‌كه‌ن عێراق بلكێنن به‌ئێران؟
عه‌لائه‌دین جه‌زائیری كه پیاوێكی ئاینییه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی به‌ئێرانه‌وه هه‌یه، به‌ئاشكرا پشتیوانی ده‌سه‌ڵاته ئاینییه‌كه‌ی ده‌كات، داوای ئه‌وه ده‌كات كه ئێران جێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌ی ئێستای عێراق بگرێته‌وه، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌و پیاوه ئاینیه‌ی گواسته‌وه كه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌عێراق سیستمێكی ئاینی هه‌بێت، ده‌شڵێت ئه‌و پێی وایه دینه‌كه‌یان توانای به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی به‌شه‌كانی ژیان و ده‌وڵه‌تی هه‌یه.
جه‌زائیری وه‌ك به‌رپرسێكی ئاینی گه‌وره له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه میلیشیایه‌كی عێراقی پشتیوانی لێكراوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كار ده‌كات، ئه‌م میلیشیایه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌مانگی ئازاری رابردوو وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی ناسێندرا، پێگه و هێزه‌كه‌ی راسته‌وخۆ له نوسینگه‌ی رابه‌ری باڵای شۆرشی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرێت.
جوڵه ئاشكراكانی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی دامه‌زراوه‌ی ئاینی ده‌بێته هۆی ناره‌زایه‌تی عێراق، لایه‌نگرانی سیستانی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه جێگرتنه‌وه‌ی مه‌رجه‌عی باڵا له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیك له‌ئێرانه‌وه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌ی ئاینی عێراقی، و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌نێوان هێزه سیاسی و ئاینییه‌كان له‌عێراقدا.
شێخ خالد به‌غدادی كه پیاوێكی ئاینیه و له‌نه‌جه‌ف نیشته‌جێیه و یاریده‌ده‌رێكی نزیك لهسیستانیه ده‌ڵێت" ئێرانیه‌كان لێره ده‌سه‌ڵاتیان نیه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیش ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێنێت".راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌هێز بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی پشتیوانی‌یان ده‌كات رۆڵی سه‌ركردایه‌تییان له‌تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش هه‌بوو، كه رووبه‌رێكی فراوانی خاكی له‌باكوری عێراق داگیركردبوو، و میلیشیا عێراقیه‌كانیش( كه بریكاری ئێرانن) توانیان پارێزگاری له‌و ناوچه فراوانانه‌ی عێراق بكه‌ن كه كۆنتڕۆڵیان كردبوو.
هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌ناویشیاندا سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان رۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، به‌رپرسانی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناو گروپه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی شیعه‌كان ده‌ده‌ن، زۆر له راگه‌یاندنه خۆجێیه‌كان پشت به توانای ئێرانیه‌كان ده‌به‌ستن، و به‌رهه‌مه ئێرانییه‌كان بازاڕه خۆجێیه‌كانیان داپۆشیوه، و هاوكاریه‌كانی ئێران یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ڕووناكی ناو شاره‌كانی عێراقی ده‌دات.