ساڵی 2003و له‌ده‌ستپێكی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و ڕوخاندنی رژێمی به‌عس، له‌نێو بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كاندا ئه‌وه دروستبووه كه ده‌توانن به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بگرن، به‌ڵام كاتێك ده‌چنه نێو فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌ستده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هێزێكی ئاسایی‌و لاواز نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریانه هێزێكی شه‌ڕكه‌ره. له‌نێو بۆچوونی گاردی كۆماری عێراقیشدا ئه‌وه دروستبوو كه ده‌توانن به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان شه‌ڕبكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر عێراقیه‌كان شكان ئه‌وا ده‌توانن پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌مریكییه‌كان نه‌ك ڕێگه‌ی كشانه‌وه‌یان به سه‌ربازانی گاردی كۆماری نه‌دا، به‌ڵكو تا ئێستاش ئێسكوپروسكیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه. شه‌ڕه‌كه چۆن دروستبوو؟ دوای شكانی هێزه‌كانی سه‌دام حسێن له‌چه‌ند شوێنێكی شاری به‌غدای پایته‌خت، ڕۆژی 4ی نیسانی ساڵی 2003 هه‌ریه‌كه له گاردی تایبه‌تی كۆماریی، كه‌تیبه‌ی فاروق، میلیشیا ڕاهێندراوه تایبه‌ته‌كان كه به فیداییه‌كانی سه‌دام حسێن ناسرابوون، سوپای قودس، لیوای 90، لیوای جه‌حافل، بڕیاریاندا بچنه نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌ونه شه‌ڕی مان و نه‌مانی فڕۆكه‌خانه‌وه. سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه له‌ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن چه‌ندین زرێپۆشی ئه‌مریكییه‌كانیان تێك‌شكاند، به‌ڵام نه‌یانتوانیی تانكه ئه‌برامزه‌كان تێكبشكێنن، بۆیه به‌ره‌و نێو فڕۆكه‌خانه ئاڕاسته‌ی شه‌ڕه‌كه‌یان گۆڕی. لیوا سه‌یفه‌دین ڕاوی، فه‌رمانده‌ی گاردی كۆماری عێراق كه ناوبراو 16هه‌مین كه‌س بوو له‌نێو لیستی به‌رپرسه داواكراوه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئاگادارترین كه‌سه له شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، چونكه به‌شی زۆری ئه‌و هێزه‌ی شه‌ڕیان له‌دژی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كرد لهگارده كۆمارییه‌كه‌ی لیوا سه‌یفه‌دین بوون. لیوا سه‌یفه‌دین ڕاوی ده‌ڵێت"هێزه‌كه‌ی عێراق ژماره‌یان نزیكه‌ی 2000 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌شبوون، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند شه‌ڕێك له‌ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه، له‌كۆتا ساتی شه‌ڕه‌كه‌شدا 400 كه‌سیان لێمایه‌وه" كه دواتر له‌و ژماره كه‌سه‌ش ته‌نیا ئێسك و پروسك مایه‌وه. تاكتیكی عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بوو، چه‌ندین جۆری جیاوازی موشه‌كیان له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌قانده‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئاستی بینین بۆ فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا سه‌خت بكهنو نه‌توانن كۆمه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بكه‌ن. شه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك گه‌رمبوو كه له‌سه‌ر تاكتیكی "لێده و ڕاكه" بوو، واتا گاردی كۆماریی گورزیان له‌سوپای ئه‌مریكا ده‌وه‌شاندو ونده‌بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكییه‌كان هێنده بێ تاكتیكی شه‌ڕ نه‌بون، به‌ڵكو ئه‌وانیش به‌تاكتیكی به‌رگریی، هێرش، به‌رگریی شه‌ڕیانده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام گاردی كۆماری سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دوربخاته‌وه، ئه‌مریكاش له‌كۆتا ساتدا جوڵه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ی كرد، ئه‌ویش كشایهوهو وای نیشاندا شكستی هێناوه، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساته‌دا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بی 52ی ئه‌مریكی له‌كوه‌یته‌وه فڕی و دوای گه‌یشتنه ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، شه‌ڕه‌كه‌ی بەیەکجاری یه‌كلاكرده‌وه. دوای گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه به‌ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، نزیكه‌ی نۆ تۆن مادده‌ی فۆسفۆر كه له‌نێو بۆمبهكانیدا بوون، بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای به‌ردایه‌وه. به‌وته‌ی سه‌یفه‌دین ڕاوی، سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گاردی كۆماریی كه له‌شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و تا دواسات جه‌نگین، بهبۆمبهكانی ئه‌مریكا سوتان‌و هیچ ئاسه‌وارێك له‌و 400 ئه‌ندامه‌ی گاردی كۆماریی عێراق جێنه‌ما، كه ئه‌مریكییه‌كانیان ناچار به‌كشانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرد، سه‌رئه‌نجام ڕۆژی 8ی نیسان فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان. ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، تا ئێستا هیچ وێنه‌یه‌ك یاخود گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكییه‌كان، كه وێنه و ڤیدیۆی سات به‌ساتی شه‌ڕه‌كانیان ده‌گرت، به‌ڕای چاودێران هۆكاریی شاراوه‌یی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه، بۆیه نه‌یده‌ویست ڕای جیهان به‌ڕوی خۆیدا بوروژێنێت. بۆمبی فۆسفۆر چییه؟ بۆمبێكی ئه‌تۆمی گه‌رمه له‌كاتی ته‌قاندنیدا به‌هۆی ئه‌و كارلێكه‌ی له‌گه‌ڵ هایدرۆجینه‌كه‌ی ناویدا پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته 5000 هه‌زار پله‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌بن، ده‌سوتێنێت‌و ده‌یانكاته سوتوو، واتا كاریگه‌ریی بۆمبه‌كه بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كه كه‌سه‌كه ده‌خاته سه‌ر ئێسك. بۆیه‌كه‌مجار ئه‌مریكا ئه‌و بۆمبه‌ی له‌ساڵی 1962 له بیابانه‌كانی نیڤادا تاقیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و بۆمبه‌دا گرنگه به‌لای ئه‌مریكاوه ئه‌وه‌یه، هیچ ئاسه‌وارێكی لێبه‌جێ نامێنێت. سه‌ره‌تای ساڵی 80كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌فه‌رمی ئه‌و چه‌كه‌ی وه‌ك چه‌كێكی كۆمهڵكوژو قه‌ده‌غه‌كراو ناوبرد. ڕه‌نگه به‌لای زۆر كه‌سه‌وه به‌كارهێنانی مریشك له‌شه‌ڕێكی هێنده گه‌وره‌دا سه‌یر بێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌و ئه‌مریكییه‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا مریشكیان به‌كارده‌هێنا چونكه ده‌ترسان ڕژێمی سه‌دام حسێن چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، هه‌ڵبژاردنی مریشكیش بۆئه‌وه‌بوو كه ئه‌و په‌له‌وه‌ره زوتر كاریگه‌ریی ئه‌و چه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سه‌دام حسێن سه‌گیان به‌كارده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت شوێنی ئه‌و ئامێره چێندراوه‌ی ئه‌مریكییه‌كانیان بۆ ئاشكراببێت، كه هاوشێوه‌ی بۆمب ده‌چێندران. بۆچی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گرنگ بوو؟ گرنگی شه‌ڕه‌كه له‌وه‌دابوو، هه‌ر لایه‌نێك ئاسمانی به‌غدای بهدهستهوهبووایه خاوه‌نی هێز بوو، هه‌ریه‌كه له ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌شه‌ڕدابوون بۆئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ئاسمانی پایته‌ختی عێراق بگرنه ده‌ست. به‌ده‌ر له‌و هۆكاره سیاسییه‌ی باسكرا، دوو هۆكاری گه‌وره‌ی دیكه‌ش له‌وكاته هه‌بوون بۆ كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، یه‌كه‌میان بۆئه‌وه‌بوو ئه‌مریكییه‌كان ڕێگریبكه‌ن له‌هه‌ڵاتنی سه‌رانی ڕژێمه‌كه‌ی به‌عس له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌دام حسێن، دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌بوو به‌زویی چهكو پێداویستی سه‌ربازیی بگاته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نێو شاری به‌غدا. سه‌دام حسێن باس له‌زیانی ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك كه سه‌دام حسێن بۆ ڕۆژنامه‌ی قودس-ی له‌نده‌نی ناردبوو، باسی له‌شه‌ڕی فڕۆكه‌خانه كردبو و نوسیبوی، له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌مریكییه‌كان نزیكه‌ی هه‌زارو 500 سه‌ربازیان لێكوژراوه. به‌شێك له‌چیرۆكه‌كانی پشت ئه‌و شه‌ڕه باس لهوهدهكهن، خودی سه‌دام حسێن سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه‌و به‌شه‌وان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خودی سه‌یفه‌دین ڕاوی-یش له‌چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه‌ده‌كات شه‌وان سه‌دام حسێن گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی. دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێن كه‌وتنی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌بینێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی خۆی بشارێته‌وه تا ده‌ستگیر نه‌كرێت. لیوا سه‌یفه‌دین ده‌ڵێ، ڕۆژی 8ی نیسانی ساڵی 2003 دواین ڕۆژبوو كه تیایدا سه‌دام حسێن-م بۆ دواجار بینی. فه‌رمانده‌ی پێشووی گاردی كۆماری عێراق بۆچوونی وایه، له‌گه‌ڵ كه‌وتی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی ڕاسته‌وخۆش كه‌وتنی شاری به‌غدا ئاسان بوو، سه‌رئه‌نجام هه‌ر وا ده‌رچوو، له‌دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌دوای كۆتایهاتنی ئه‌و شه‌ڕه چاره‌نوسسازه‌ی فڕۆكه‌خانه، شاری به‌غدا كه‌وته ده‌ست ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی. لیوا سه‌یفه‌دین ڕاوی ده‌شڵێت، كه‌وتنی به‌غدا به‌بێ به‌رگریی په‌یوه‌ندی به كه‌وتنی فرۆكه‌خانه‌و ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه عێراقییانه‌وه هه‌بوو كه له‌وێ شه‌ڕیانده‌كرد، چونكه ئه‌وان هێزێكی ده‌سته‌بژێر و خاوه‌ن توانایه‌كی به‌رزی جه‌نگیی بوون، به‌نه‌مانی ئه‌وان بۆشایی كه‌وته نێو هێزی سه‌ربازیی عێراقه‌وه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت