ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:20 - 09/05/2019

چۆن دەتوانێت ئێران بگەڕێنێتەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ؟‌

پەیسەر

رۆژی 10ی نیسان مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دا كە  ترەمپ فشارەكانی لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران زیاد دەكات بۆ ئەوەی تاران رەفتارەكانی خۆی بگۆرێت، لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئەمریكا بۆ توندكردنی سزاكان، بەڵام عەلی خامنه‌ئی رابەری شۆڕشی ئێران بەبەردەوامی جەخت لەپێویستی گرتنەبەری سیاسەتی " خۆراگری دەكاتەوە" كە بە بەردەوامی خۆی لەشیكردنەوەی كۆت و بەندە ئابوریە خراپەكانی سەر وڵاتەكەی و پەرەپێدانی پرۆگرامی موشەكی ئێران و پاراستنی سیاسەتی دەسەڵاتەكەی لەناوچەكە دەبینێتەوە. 

نوێترین بەڵگەش لەسەر ئەو هەڵوێستە بڕیارەكەی بوو سەبارەت بەدانانی جەنەراڵ حوسێن سەلامی وەك فەرماندەیی باڵای هێزەكانی سوپای پاسداران، ئەوەش دوای ماوەیەكی كەم لەبڕیارەكەی ترەمپ بەدانانی سوپای پاسداران وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی بیانی.بەراورد بە فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران سەلامی لەڕووی ئایدۆلۆجیەوە بەنزیكتر لەخامنه‌ئیی دادەنرێت و لەبۆچوونەكانیشدا توندترە.


ئەم هەنگاوانە پرسیار دەربارەی ئاستی سیاسەتی " خۆراگری" خامنه‌ئی دروست دەكات، سەبارەت بەوەی ئایا ناچار دەكرێت بۆ گۆڕینی رەفتاری ئێران، بەدیاریكراویش ئایە دۆخێك دێتەپێشەوە كە تێیدا دەسەڵاتی ئێران ئامادەبێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆكردنەوە لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمیەكەی و بەرنامە موشەكیەكەی و سیاسەتەكەی لەناوچەكەدا؟

كاری لەپێشینەی خامنه‌ئی
پێش هەمووشتێك خامنه‌ئی تەمەن 80 ساڵ دەیەوێت كاریگەریەك جێبهێڵێت كە گرەنتی مانەوەی سیستمی حوكمرانی ئێستای ئێران بكات لەدوای خۆی، شتێكیش كە لەم رێگایە بووە بەئاستەنگ ئەوەیە كە بڕوای تەواوی هەیە كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هەوڵدەدەن خودی سیستمی حوكمرانی بگۆڕن نەك رەفتارەكانی، بڕوایەك كە بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو دروست بووە و بەردەوام بووە سەرباری گۆرانكاری لە سەركردایەتی و سیاسەتی ئەمریكا.

خامنه‌ئی پێی وایە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر بوونی دەسەڵاتی ئێستای ئێران ڕووبەڕووبونەوەی راستەوخۆیە لەسەر خاكی ئێران

بەبڕوای خامنه‌ئی ئێرانێكی خاوەن موشەكی پێشكەوتوو و بەرنامەی ئەتۆمی و توانای سەربازی و شەڕكردنه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ دەبنە دیواری پارێزبەندی دژی هەرهێرشێكی چاوەروانكرا، بەواتایەكی تر خامنه‌ئی پێی وایە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر بوونی دەسەڵاتی ئێستای ئێران ڕووبەڕووبونەوەی راستەوخۆیە لەسەر خاكی ئێران لەلایەن وڵاتێكی رۆژئاواییەوە، ئەوەش بەلێكدانەوەی وتارە ئاگرینەكانی كە له‌دۆخی هەستیاردا پێشكەشی دەكات، بەڵام كاری لەپێشینەی دووەم بەلای خامنه‌ئیەوە ئەوەیە ئامادەكاری بكات بۆ ئەوەی دەسەڵات ئاڵوگۆربكرێت كاتێك خۆی لەدەسەڵاتدا نەما.


ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مانی خۆی پله‌ و پۆستی توندڕه‌وه‌كان بپارێزێت و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونیان بمێنمێت. هەوڵەكانی تاران بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە ئاڵۆزە  و تەنانەت ناروونەش بەردەوامه‌، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت لە ئاڕاستەكاندا جیایبكاتەوە، وەك دانانی گەنجە توندرەوە جێگا متمانەكان لەلایەن خامنه‌ئیەوە لەچەند پۆستێكی هەستیاری دەسەڵاتی دادوەری، بەڵگەی تریش هەوڵە بەردەوامەكانیەتی بۆ ئەوەی سوپای پاسداران بكرێتە دامەزراوەیەك كە نەتواندرێت دەستبەرداری بن لەهاوبەشی پێكردنی ژمارەیەك چالاكی نیشتمانی هەستیار، هەر لە پارێزگاریكردن لەئاسایشی وڵات دژی دوژمنە بیانی و ناوخۆییەكان، تادەگاتە كێبركێكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن لەسەر دامەزراوە ئابورییەكان و هەتا سەركردایەتی كردنی شەڕی نەرمی دەسەڵات لەرێگەی دەستبەسەرداگرتنی ناوەندەكانی راگەیاندن و یاریكردنێكی ئەلیكترۆنی پێشكەوتوو لەبواری گەردوونناسی.

دەكرێت سزاكان وەك پێوەری زیندووی هەر پرۆسەیەكی ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی دەسەڵاتی له‌ ئێران دیاری بكرێت

دەكرێت سزاكان وەك پێوەری زیندووی هەر پرۆسەیەكی ئاڵوگۆڕ و گواستنه‌وه‌ی دەسەڵاتی له‌ ئێران دیاری بكرێت جا لەرێگەی دروستكردنی لەمپەر بۆ توانای دەستەبژێر لە بڕیاردان به‌شێوه‌ی كۆتایی، یان لەرێگەی دروستكردنی ژینگەیەك بۆ ناجێگری دۆخی كۆمەڵایەتی، ئەگەر نارەزایەتی گشتی دەربارەی ئابوری لەكۆنترۆڵ دەرچوو، له‌ ده‌سه‌ڵاتی خامنه‌ئی نه‌ما بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.

رەنگە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ژێر ده‌ستی توندڕه‌وه‌كانی نزیك له‌ خامنه‌ئی، ژمارەیەك كێشە بەدوای خۆیدا بهێنێت لەگۆڕانكاری سیستم ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لەسەردەستی ژمارەیەك هێزی دژە توندرەو یان هێزی دیموكراتی، بەگریمانەی ئەوەی كە سیستمی سیاسی بەتەواوەتی هەرەس نەهێنێت.

لەراستیدا هەموو ئەو سیناریۆیانە لەگەڵ ترسی گەورەی خامنەئی یەك دەگرنەوە كە خۆی لە كۆتایی كۆماری ئیسلامی دەبینێتەوە، ئەویش لەرێگەی گۆڕانكارییەكی لەناكاو لەناو دەسەڵاتەوە نا بەڵكو لەرێگەی دروستكردنی كاریگەری رۆشنبیری رۆژئاوایی بەشێوەی قۆناغ بەندی.

خامنه‌ئی پێی وایه‌ ئێران چاره‌سه‌ری  كۆتایی ته‌واوی كێشه‌كانی جیهانه‌

 ئەم ترسە بووە پاڵنەری ئەوەی ژمارەیەك هەنگاوی بەبەرنامە بۆ دژایەتی " داگیركاری دەرەكی " بگرێتەبەر. دژایەتی خامنه‌ئی بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەوەسەرچاوەی گرتووە كە پێی وایە ئیسلام چارەسەری كۆتایی تەواوی كێشەكانی جیهانە، و زانستە كۆمەڵایەتیەكان تەنها كار بۆلاوازكردنی ئەو ئایدۆلۆجیە دەكەن، و بەرەوپێشچوونی زانستی باشترین رێگەی فراوانكردنی دەسەڵاتی سیستمی ئێستایە بەشێوەی بەردەوام.

خامنه‌ئیی پێی وایە گرتنەبەری شێوازی ژیانی رۆژئاوایی دەكرێت ببێتە هۆی لەناوبردنی پاڵنەرەكان لای گەنجان بۆ ئەوەی قوربانی بەخۆیان بدەن لەپێناوی ئیسلام كە خۆی بانگەشەی بۆ دەكات، لەمیانی وتارێكدا كە 24ی نیسان لەبەردەم ژمارەیەك لەكرێكاران پێشكەشی كرد گوتی" ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵگە، و بەرەوپێشچوونی زانستی و گەشەی دارایی و پەرەپێدانی تەكنەلۆجیا، بەڵام لەهەمان كاتدا هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی روحانیەت و رێز و بەرژوەندی و پێشكەوتنی ئەخلاقی لەكۆمەڵگە بەرجەستە بكەین".

خامنه‌ئی بڕوای بەگۆڕینی رەفتار نیە
وا دەردەكەوێت كە رابەری باڵای شۆرشی ئێران زۆر بڕوای بەجیاوازی گەورەی نێوان " گۆڕینی سیستمی حوكمرانی " و گۆڕینی رەفتار" نیە كە بەبەردەوامی ئیدارەی ترەمپ داوای دەكات.

بەبۆچوونی خامنه‌ئی گۆرینی دەسەڵاتی ئێستا ئامانجی هەموو پلانە ئاشكرا و نهێنیەكانی واشنتۆنە، بۆیە هەر دانوستانێك سەبارەت بەپرسەكانی ناوچەكە و موشەك، بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی پەیرەوكردنی فشار لەسەر كاروباری ناوخۆ دەبێتەوە، و دیموكراتیەت و مافی مرۆڤ  وەك دوو ئامانجی سەرنج راكێش دەردەكەون، و رۆژئاواییەكان پێشبینی ئەوە دەكەن كە ئێران بگۆردرێت بۆ دیموكراتیەتی لیبراڵی، ئەوەش نەك تەنها لەبەر ئەوەی بەمانای گۆرینی دەسەڵاتی ئێستا دێت، بەڵكو لەبەرئەوەی وەك دوورووی واشنتۆن دەردەكەوێت بەوپێیەی كار لەگەڵ چەند وڵاتێكی تری نا دیموكراتی وەك عەرەبستانی سعودی دەكات، بەڵام سەبارەت بە پەرەپێدانی موشەك و دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی و پرسە ئەمنیەكانی تر وا چاوەروان دەكرێت كە خامنه‌ئیی پێی وابێت داواكاری ئەمریكا بەو ئاراستەیە ئامانج لێی بێبەشكردنی ئێرانە لەو رۆڵەی كە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست دەیگێرێت، ئەم سیناریۆ وادەكات دەسەڵاتی ئێستای ئێران ڕووبەڕووی جوڵەی هێزەسیاسیەكانی تری ناوچەكە وەك توركیا و سعودیە و كێبركێكارەكانی تر ببێتەوە.

هیچ ئاماژەیەك نیە كە ئێرانی دوای خامنه‌ئیی لایەنێكی گونجاوتر و نەرم و نیان تر بێت بۆ دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا

ترسە چاوەڕوان كراوەكان
لەگەڵ ئەوەی سیستمی حوكمرانی ئێران، دەسەڵاتێكی دیكتاتۆری كلاسیكی نیە كە دەسەڵات لەدەست یەك كەس بێت، بەڵام خامنه‌ئیی بەزۆری خاوەنی قسەی كۆتاییە سەبارەت بەپرسە سەرەكیەكانی پەیوەندیدار بەسیاسەتی ناوخۆی و دەرەكی، بەتایبەتیش كە فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بۆبەهێزكردنی دەسەڵاتی خۆی دامەزراوەی ئەوتۆی دروستكرد كە هیچ لایەنێك جگە لەخۆی مافی لێپرسینەوەیانی نیە لەئەنجامی ئەمانەدا سەركردایەتیكردنەكەی بەبێ كێشەی ناوخۆی و كێبركێ نابێت، هەمان شت بەسەر سوپای پاسدارانیشدا جێبەجێ دەبێت كە هیچ هێزێكی هاوشێوەی لەڕووی سەربازی و ئابوری و رۆشنبیری و سیاسیەوە نیە.

بەرەچاوكردنی ئەم گومانانە كە بواری خۆدەربازكردن لێیان نیە، باشترین كات بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئێران ڕووبەرووی دەبێتەوە لەژێرسەركردایەتی ئێستادایە، هیچ ئاماژەیەك نیە كە ئێرانی دوای خامنه‌ئیی لایەنێكی گونجاوتر و نەرم و نیان تر بێت بۆ دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا، رۆیشتنی خامنه‌ئی نابێتە هۆی هاتنی جێگرەوەیەك كە وەك ئەو دەسەڵاتی بەسەر هێزەچەكدارەكان و دەزگای هەواڵگری و راگەیاندنەكان و دادگا و ئیمپراتۆریەتی دارایی فراوان هەبێت، ئەم قۆناغی راگوزەرە ناسەقامگیرە بۆ ماوەیەكی دووروودرێژ بەردەوام دەبێت كە تێیدا دەستەبژێرانی دەسەڵات لەئێران ناگەنە رێككەوتن سەبارەت بەپرسە مەترسیدارەكان و رەنگە سوپای پاسداران هەنگاوی دوژمنكارانە لەدەرەوە بنێت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو ئێراندا.

پشتگوێخستنی هەرەشە بەتاڵەكان
بۆ بەدیهێنانی هەر پێشكەوتنێك لەگەڵ سیستمی ئێستای حوكمرانی ئێران، لایەنی سەرەكی قسە و كردەوەكانی خامنه‌ئیە، لێدوانەكانی سوربوونە لەسەر دەرخستنی هەڵوێستی پۆڵاینی شۆرش سەبارەت بەكارەسەرەكیەكان، بەڵام سیاسەتەكانی پەردە لەسەر گیانی لێخۆش بوون لادەدات، كە خۆكوژی نیە و نایەوێت دژی هاوڵاتیانی لاوازی وڵاتەكەی بێت كە ڕووبەرووی دۆخێك  بونەتەوە بەهۆی سیاسەتی ناوخۆی.

باشترین رێگا كە شایەنی چاولێكردنە " پلانی كاركردنی هاوبەش و گشتگیرە" چەند ساڵێك پێش ئەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ببێتە هەنگاوێكی راستەقینە، خامنەئی خۆی بەدووردەگرت لە باسكردنی ئاشكرایی گفتوگۆكان لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكان، بەجۆرێك ساڵی 2011 هەستی بەفشارەكان كرد رێگەی بەتیمی دانوستانكار دا هەنگاو بنێن، گۆرانكاریە ریشەیەكە وەك نەرمی نواندنی پاڵاوانانە وەسفكرا، و لەدواتریش كاتێك هێشتا ئەمریكا بەشێك بوو لە" پلانی كاركردنی گشتگیر و هاوبەش" و تازە ترەمپ بەسەرۆك هەڵبژێردرابوو خامەنەیی بەئاشكرا هۆشداری دا لەوەی ئێران رێككەوتنە ئەتۆمیەكە دەسوتێنێت ئەگەر واشنتۆن لێی بكشێتەوە، دوای ماوەیەكی كەم ئیدارەی ترەمپ ئەو هێڵە سورەی بەزاند، بەڵام خامنه‌ئی وەڵامی ئەو هەرەشەیەی نەدایەوە، تەنانەت دوای ئەوەی ئەوروپاش لەئاستی چاوەروانی تاران نەبووە كە بتوانێت ئێران لەسزاكان بپارێزێت.

ئەگەر هەرشتێك ڕویدابێت ئەوە رابەری شۆرشی ئێران دوای ئەو كات دۆخەكەی هێوركردۆتەوە، لەمیانی كۆبونەوەیەك كە رۆژی 18ی نیسان بەرێوەچوو و تێیدا ژمارەیەكی زۆر سەركردەی سوپا ئامادەبوون بە نەرمی هۆشداریدا كە وڵامیان دەبێت بۆ دانانی سوپای پاسداران لەلیستی رێكخراوە تیرۆرستیەكان، گوتیشی " هەموو ئەوشتانەی دوژمن نیگەران دەكەن كاری راست و باشن، لەلایەكی ترەوە هەموو رێكارێك كە دوژمن ئەوەندە توڕەدەكات كە پەنا بۆ شەڕ بەرێت، ئەوە كارێكی خراپە و قبوڵكراو نیە، و پێویستە هەموو كەسێك ئاگاداربێت بەرامبەر وتار و كردەوەكانی".

ئەم پێوەرانە پێوەری وردن كە ئێران لەراستیەك تێگەیشتووە ئەویش ئەوەیە كە هەرشەڕێكی گەورە دەبێتە هۆی تێكشكاندنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران ئەوەش بەرەچاوكردنی دۆخی ئابوری و سەربازی و ئایدۆلۆجی و سیاسی ، بەوەش لەكاتێكدا بەشێك لەبەرپرسانی ئێران هەرەشەی ئیستفزازیان كرد سەبارەت بەداخستنی گەرووی هۆرمز، بەڵام خامنه‌ئی و بەرپرسە باڵاكان بەهۆشیاری زیاترەوە مامەڵەیان كرد.

مەرجە چاوەڕوانكراوەكان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان
لەبەر رۆشنایی ئەو دۆخە ئابورییە قورسە و ئەو پەراوێزخستنە نێودەوڵەتیەی كە ئێران بەدەستیەوە دەناڵێنێت وا دەردەكەوێت كە بەشێك لەدەستەبژێرانی توندرەوی ئێرانی، لایەنی كەم ئامادەیی دەستپێكردنەوەی دانوستانن لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەتایبەتیش ئەگەر دۆناڵد ترەمپ توانی ویلایەتی دووەم بەدەست بهێنێتەوە، بەوەش هەمان سیاسەتی كۆریای باكور پەیرەودەكەن، واتا زیادكردنی فشار لەسەر حكومەتی ئێران بۆ ئەوەی ناچاربێت دانوستان بكات، بەڵام لەبری پێداگری لەسەر چارەسەری هەموو ناكۆكیەكان بەیەك جار، تەنها ئەوە بكات كە دەست بكات بەدانوستان و بەكراوەیی بەجێی بهێڵێت، و هەنگاوەكانیشی لەگەڵ تاران هەنگاو لەدوای هەنگاو بێت لەسەر بنەمای رازیكردن و ئامادەبوون بۆ سازشكردن.

بەپشت بەستن بە ئەزمونی رابردوو سەبارەت بەچوارچێوەی دانوستانەكان كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات، وا دەردەكەوێت كە خامنه‌ئی پێی وایە تیمی دانوستانكار لەداهاتوو رەنگدانەوەی توندرەوی ئیدارەی ترەمپ دەبێت، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ژمارەیەكی زۆر داواكاری لەیەك كاتدا، ئەگەر ئەم بۆچوونە بەردەوام بوو- واتا داواكاریەكانی ویلایەتەیەكگرتووەكان گشتگیر و ریشەیی بوون، و بەجۆرێك ببنەهۆی گۆڕینی سیستمی حوكمرانی یان هەرەشەكردن لەسەر هەژمونی توندرەوەكان، پێناچێت هیچ دانوستانێك بەرێوەبچێت، لەبری ئەوە  ئەگەر  ئیدارەی ئەمریكا توانی سەركردەئێرانیەكان رازی بكات بەوەی لەپرۆسەی دانوستان دەستكەوت و زیانەكانیان گونجاو دەبن، ئەوە ئامادەدەبن بۆ ئامادەكردنی لیستێك بۆ ئەو بوارانەی كە دەكرێت لەداهاتوودا سازشیان لەسەر بكرێت و رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان وەك كاری لەپێشینە بدرێت.

بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و بەرەچاوكردنی گریمانەی ئەوەی كە ئامانجی سزاكانی ئەمریكا ناچاركردنی ئێرانە بۆ دانوستان، ئەوە پێویستە لەسەر ئیدارەی ئەمریكا چاوخشاندنەوە بكات بەژمارەیەك لەهەنگاوی ئەم دوایانە كە زۆر جدی نین، بەنمونە وەك گفتوكۆ ئاشكراكانی ئەم دوایانەی بەرپرسانی ئەمریكا لەگەڵ كەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران، یان پێشكەشكردنی وتار لەگردبوونەوە سیاسیەكانیان بەئامانجی گەیاندنی پەیام بۆ دەسەڵاتدارنی ئێران، بەوپێیەی زۆر جار ئێران ئەم هەنگاوانە وەك بەشێك لەپاڵنەرە شاراوەكانی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئێران یان دروستكردنی شەڕێك ( هاوشێوەی شەڕی عێراق لەساڵی 2003) لێكدەداتەوە.

 لەدانوستانەكانی پێشوودا ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەكرد كە گرەنتی پێ بدرێت كە نابێتە ئامانجی هێرشی سەربازی ئەمریكا و ئیسرائیل

لەچوارچێوەیەكی فراوان و لەپێناوی گەورەكردنی ئامانجە سیاسیەكان، فشاری ئابوری لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە، پێویستە بەرپرسانی ئەمریكا وردبن لەهەنگاو و وتارە سورەكانیان، و بەشێوەیەكی بەهێز پێیانەوە پابەند بن بۆ جێبەجێكردنیان.

لەدانوستانەكانی پێشوودا ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەكرد كە گرەنتی پێ بدرێت كە نابێتە ئامانجی هێرشی سەربازی ئەمریكا و ئیسرائیل، و ئیدارەكانی  پێشووش بەرەهای ئەوەیان رەتدەكردەوە، بۆیە ناكرێت ئیدارەی ترەمپ ئەوە قبوڵ بكات، ئەوەش بەرەچاوكردنی ئەگەری ئەوەی كە ئێران بڕیاری داخستنی گەرووی هۆرمز بدات، لەگەڵ ئەوەشدا  تائێستا واشنتۆن دەتوانێت رێگاچارەیەك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئێران رازی بكات كە هەر هێرشێك دژی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرگریكردندا دەبێت، و تەنها لەو كاتەدا دەبێت كە كاردانەوەكان پێویستیان بەهێرشی سەربازی دژی دەسەڵاتی ئێران هەبێت.

پێویستە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا پرۆگرامێكی نەرم پیشان بدات...8

لەگەڵ ئەوەشدا دانانی ئێران لەسەر هێڵی سوری ئەمریكا، پێویستی بەڕوونكردنەوەی زیاترە كە پێویستە بەرپرسان هێڵێكی ڕوون بكێشن بۆ ڕوونكردنەوەی " گۆڕینی سیستم و" گۆڕینی رەفتار" لەرێگەی تیشك خستنە سەر ئەوە بەشێوەیەكی باوەڕپێكراو كە ئامانجی كورت و درێژخایەنی سیاسەتی ئەمریكای درەبارەی ئێران تێدا دیاربێت، رەنگە واشنتۆن بتوانێت دەسەڵاتدارانی ئێران رازی بكات كە دانوستانەكان دەستكەوت و پاداشت و سەپاندنی سزاش لەخۆدەگرن، لەبەرامبەر هەر هەنگاوێك كە تاران دەینێت یان رەتیدەكاتەوە، لەهەمان كاتدا سەبارەت بە هاوپەیمانە هەرێمیەكان بۆ دروستكردنی فشار لەسەر ئێران، پێویستە ئیدارەی ترەمپ هەوڵی راستگۆیانە بدات، بۆئەوەی بۆ خامنه‌ئی پیشان بدات كە هەژموونی ئەو دەتوانێت ئاڵۆزی وڵاتانی دراوسێی لەسەر كەم بكاتەوە ئەگەر تاران ئامادەی چارەسەر بێت، بەكورتی پێویستە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا پرۆگرامێكی نەرم پیشان بدات تێیدا ئەوە ڕوون بكرێتەوە كە دەستپێشخەریەكانی وڵاتانی رۆژئاوا قابیلی هەمواركردنەوەن بەپێی رەفتارەكانی دەسەڵاتدارانی تاران لەناوچەكە و هەوڵەكانیان بەئاراستەی ئاشتیدا.