ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:39 - 06/05/2019

چۆن دەوڵەتی ئیماراتی ستراتیژی دروستكرا " هێزی زیرەك" ؟‌

پەیسەر

ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەخێرایی بووە شوێنی لێكۆڵینەوەی دۆخەكەی لەپەیوەندیە نێودەوڵەتی و دیبلۆماسیەكانی، چۆن وڵاتێكی بچوك سەركەوت بەسەر قورسایەكانی سەرشانی لەرێگەی دروستكردنی تێروانینێكی دینامیكی بۆ سیاسەتی دەرەوە، كە بەهۆیەوە بووە هێزێكی مام ناوەند، ئەو وڵاتە هەوڵیدا  بۆكۆكردنەوەی توانای سەرەكی خۆی لەبواری هێزی نەرم و كاریگەری هێزی رەق و بەوەش پەرەپێدانی تایبەتی خۆی لەچوارچێوەی هێزی زیرەك.

بەپێی شیكاریەكی رۆژنامەی " گوڵف تودەی" بۆ تێگەیشتن لەدینامیكیاتی نوێ، مرۆڤ پێویستی بەوەیە سەیری چوار بنەمای سەرەكی بكات كە پەیوەندی كلاسیكیان بە سیاسەتی دەرەوە هەیە ئەوانیش: هێز و ئاشتی و گەشەپێدان و بنەما، ژمارەیەكی كەم هۆكاری كاریگەری تریش هەن وەك بوونی شكۆ و كەسایەتی سەركردە دەتواندرێت وەك هۆكاری یارمەتیدەری ئەو هۆكارانە ببیندرێن سەبارەت بەگۆرانكاری لەسیاسەتی دەرەوە.

بەپێی شیكاری رۆژنامەكە ژمارەیەكی زۆر بەڵگەهەن كە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو بەشێوەیەكی ئەرێنی تەواوی ئەو خاڵە دیاریكراوانەی لەدوو دەیەی رابردوو بەكارهێناوە، و نمونەكانی خوارەوەش ئەمە زیاتر دەسەلمێنن.

دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو وەك هێزێكی نەرم لەسەدەی بیست دروستكرا پێناسی ئیسلامی و لێبوردەیی و پێشكەوتن بوونە تایبەتمەندیەكانی ئەم دەوڵەتەیە، هەروەها پەرەپێدانی توانای ئافرەت و هاوكاری مرۆیی دەرەكی و دیبلۆماسیەتی رۆشنبیری و تەنانەت فرەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابوری، گرنگترین جیاكەرەوەكانی ئەم دەوڵەتە بوون.

هۆكاری گرتنەبەری پرۆگرامی دیبلۆماسیەتی زیرەك
هەموو ئەو تایبەتمەندیە ناوخۆیانە بوونە هۆی ئەوەی ئیمارات متمانە بەدەست بهێنێت، هەروەها سیاسەتی دەرەكی لە سیاسەتی كارلێكراوەوە  گۆڕی بۆ سیاسەتی دەستپێشخەری، رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە چەند تایبەتمەندیەكی تر هاوكاری لێكدانەوەی گرتنەبەری ئەو سیاسەتە دیبلۆماسیە زیاتر ڕوون دەكەنەوە لەوانەش:

یەكەم، گۆرانكاری لەئابوری جیهانی و پێداویستی ئاسایشی نەتەوەیی لە ژینگەی هەرێمی نا سەقامگیر و هەوڵ دان بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەیەكی جیاواز لەناوچەیەكدا كە كێبركێی دوو یاریكەری تێیدا بەرزببۆوە.

دووەم، چەند بەشێكی ئاسایشی ئابوری وایكرد دووربكەوێتەوە لە پەیرەوكردنی سیاسەتی ئاسایشی دەرەكی كە بەشێوەیەكی گەورە خۆی لەچوارچێوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەوروپا دەبیندەوە، تێروانینی ئیمارات بەهێواشی بۆ ئاسیا و ئەفریقا و تەنانەت ئەمریكای باشور گۆدرا، و لەئێستاشدا ئیمارات سیاسەتی " هەمەجۆری" پەیرەو دەكات كە دەتواندرێت وەك دیبلۆماسیەتی " چەند ئاراستەی پێناسە بكرێت" یان ستراتیژیەتی فرە هاوسەنگی"

بەواتایەكی تر پەیوەندی دیبلۆماسی كە ئیمارات پەیرەوی دەكات پێویستی بەوە هەیە هەموو هێلكەكانی نەخاتە ناو یەك سەبەتەوە، و ئەمەش خۆی لەسیاسەتی " گۆرانكاری رۆژهەڵات" دەبینێتەوە ئەمەش هەمەجۆركردنی هاوبەشە ستراتیژیەكان لەخۆ دەگرێت وەك چین و هندستان و ژاپۆن و كۆریای باشور، هەروەها كارێكی تر خۆی لە تێكەڵاوكردنی هاوكاری لەبواری گەردوونناسی و شۆرشی چوارەمی پیشەسازی و ئاسایش دەبینێتەوە.

سێیەم، زیادبوونی ئاڵنگاریە ئەمنیەكانی ناوچەی عەرەبی لە دوو دەیەی رابردوو وایكرد پێداچوونەوە بەو وتەیەبكرێت كە دەڵێت " كێشەكانی ناوچەكە و جیهان لەلایەن تاكە وڵاتێكەوە یان ژمارەیەكی كەم وڵات چارەسەر ناكرێت، لەبری ئەوە تێگەیشتنێكی نوێ هاتە كایەوە كە پێی وایە " كێشەكانی هەرێمەكە" پێویستیان بە " چارەسەری هەرێمایەتی هەیە"

لەقارەی ئەفریقا ئیماراتی عەرەبی چالاكە لەبواری ڕووبەڕووبونەوەی قاچاخچیەتی و تیرۆر و سەپاندنی سەقامگیری و جێگیركردنی گەشەپێدان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئەو وڵاتانە، نمونەش لەسەر ئەوە چوونە ناوەوەی ئیماراتە بۆناو ئەو هێزە فرەرەگەزەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گروپە جهادیەكان كە لە رۆژئاوای ئەفریقا دروستكرا، هەروەها ئیمارات پشتیوانی " هاوپەیمانی عەرەبی" كرد كە لەلایەن سعودیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت لەشەری دژی حوسیەكانی یەمەن، ئەمەش وەك هەنگاوێكی دەستپێشخەریانە بۆ لەناوبردنی هەژمونی ئێران نەك تەنها لەرۆژهەڵاتی ناوەراست بەڵكو لەئەفریقاش.

نێوەندگیری ئیماراتی
چوارەم، ئەفریقا بۆتە شوێنی تاقیكردنەوەی دەستپێشخەری تر، پرۆژە ئابوریەكانی بەندەرەكانی دوبەی نێودەوڵەتی و چەندین كۆمپانیای تر وایكرد لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا ئیمارات ببێتە هێزێكی چالاكی ئەفریقا، ئەمەش گۆانكاریەكی گەورەبوو لەسیاسەتی دەرەوەی ئیمارات، هەروەك" رۆژنامەی گوڵف تودەی" ڕوونیكردۆتەوە لە گۆرانكاری سیاسەتی دەرەوەی ئیمارات و هەوڵەكانی بۆ نێوەندگیری بۆ چارەسەری هەندێك كێشە، تا ئەو كاتەی بووە یەكێك لەنێوەندگیرەكان، ئەوەش لە نێوەندگیری ئیمارات بۆ چارەسەری كێشەی ئەسیوبیا و ئەریتریا زیاتر دەركەوت، هەروەها لەم دوایانەدا ئەبوزەبی میوانداری گفتوگۆكانی نێوان ویلایەتەیەكگرتووەكان و بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبانی لەخۆ گرت، وەك هەوڵێك بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری لەئەفغانستان، و ساڵی 2019 ش یارمەتی هێوركردنەوەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان پاكستان و هندستانیدا.

كۆكردنەوەی هەموو ئەو ستراتیژیانە لەنێوان ئاسیا و ئەفریقا و لەنێوان بەرژوەندی بازرگانی و دیبلۆماسی و ئەمنی، بەبەشێكی جیاوازی سیاسەتی دیبلۆماسی ئیمارات دادەنرێت وەك شیكردنەوەكەی گوڵف تودەی ئاماژەی پێكردووە.

پێنجەم، ئێستا ئیمارات وەك رابەر و میوانداریكاری دامەزراوە نێودەوڵەتیە خاوەن ناوبانگە ئەرێنیەكانی وەك ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێ " ئیرینا " و ئیكسبو 2020 دوبەی دەبیندرێت.

ئەم گۆرانكاریانە ئاماژەن بۆ بوونی( روحی ئەگەر و بوون) و دووركەوتنەوە لە( موستەحیل ) و داننان بەوەی كە ئیمارات جگە لەوەی هێزێكی نەرمە دەوڵەتێكی دەوڵەمەند بەنەوتەیشە، و ئیمارات گەشەی ئابوری خۆی وەك هۆكاری بەهێزكردنی وێنەی خۆی و دەرخستنی بڕوا بەخۆبوون بەكارهێنا ئەوەش لەرێگەی بەكارهێنانی هەموو كێشەكان وەك دەرفەتی بەرەوپێشچوونی زیاتر.

دوو ستراتیژیەت كە وڵاتە بچوكەكان پەیرەوی لێ دەكەن
شیكردنەوەی " گوڵف تودەی" دەڵێت دەكرێت ئەو نزیك بوونەوە یان پرۆگرامە دیبلۆماسیە گشتیگیرەی بواری ئاسایشی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری ئابوری بە دوو ستراتیژیەتی دیبلۆماسیەتی گشتی دابنرێن كە وڵاتە بچوكەكان پەیرەوی لێ دەكەن وەك هۆكاری بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەوپێەی دەوڵەت- نەتەوە دیبلۆماسیەتی تایبەت بەخۆی هەیە و جێپەنجەی تایبەتی ئەو پیشان دەدات ، نیشانەیەك كە پەیوەندی بەو وڵاتەوە هەیە، ئەوەش وادەكات وێنەی ئەو وڵاتە بەپرسێكی دیاریكراوەوە ببەسترێتەوە.
هەروەها جەختكردنەوە لەسەر سەرچاوەی دارایی فرەچەشن وا دەكات توانای بەدەستهێنانی سەرمایە زیاتر بكات، ئەوەش لایەنێكی گرنگە سەبارەت بەو پرسانەی كە وڵاتێك دەیەوێت لەپرسێكی نێودەوڵەتی بەشدار بێت  رەنگە مەبەست لەمە جێهێشتنی سەرنجی باش و وێنەیەكی پێشكەوتووبێت دەربارەی ئیمارات كە لەقورسایی خۆی زیاترە وەك وڵاتێكی كاریگەری ناوچەكە و لەناو ئەو وڵاتانەدا.

گوڵف تودەی لەشیكردنەوەكەیدا دەڵێت ئەم پرسانە راستیەك دەربارەی پەیوەندی نێودەوڵەتی بەهێز دەكات ئەویش ئەوەیە كە گرنگی بەقەبارە نەدرێت وەك ئەوەی ئەمرۆ دەبیندرێت ئیمارات رۆڵێكی گرنگ لەسیاسەتی ناوچەكە دەبینێت بەشێوەیەكی تایبەت، ئەم گۆرانكاریە لەرۆڵی ئیمارات وایكرد بەرپرسێكی ئەمریكی ئیماراتی عەرەبی بە ئیسپارتەی كەنداو وەسف بكات، یان ئیسپارتەی نوێ ئەمەش جێگەی گفتوگۆ لەسەركردنە، لەبەرئەوەی ئیسپارتەی یۆنانی كۆن نمونەی هێزێكی رەق بوو و ئیماراتی عەرەبی دوورە لەو تایبەتمەندیە، بەڵام بەبێ رەچاوكردنی ئەم گفتوگۆیانە ئەم لێكچواندنە گرنگە و ئاماژەی تێدایە وەك رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ كردووە، لەبەر رۆشنایی هەموو ئەو تایبەتمەندیانە پێدەچێت لەداهاتوودا دەوڵەتی ئیمارات وەك هێزێكی زیرەك یان نێوەندگیر یان كاریگەر و خاوەن ناوبانگی باش پۆلێن بكرێت.