به‌پێى راپۆرتێكى به‌ریتانى كه له‌سه‌ر داواى جیرمى هینت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئاماده‌كراوه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهان زۆردارى دینیى له‌سه‌ر مه‌سیحییه‌كان گه‌یشتووەته ئاستى كۆمه‌ڵكوژى جه‌ماعى، به تایبه‌ت له رۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به تایبه‌ت ره‌خنه‌ى زۆر ئاڕاسته‌ى توركیا كراوه به‌وه‌ى سه‌رمه‌شقى هاندانى دینییه دژى مه‌سحییه‌كان. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى مه‌سیحییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له سه‌دا 20ه‌وه بۆ سه‌دا چوار داببەزێت. راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، لە توركیا گوتارى توند و ناچاركه‌رى دژى كه‌مینه دینییه‌كان زیاتر ده‌بێت، ته‌نها له‌ناوخۆى وڵات نا به‌ڵكو پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا كه پارتێكى ئیسلامییه گوتارى هاندانى دینى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات درێژده‌بێته‌وه، باس له‌وه‌كراوه له رووداوى هێرشكردنه سه‌ر موسوڵمانانى نیوزله‌ندا، ئه‌نقه‌ره رووداوه‌كه‌ى قۆسته‌وه‌و بۆ مه‌به‌ستى سیاسى و دینى به‌كاریهێناوه، به‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌خۆ به‌شداره له به‌رزبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دینى له جیهاندا. راپۆرته‌كه وه‌سفى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدانى كردووه به جۆرێك، گوتاره‌كانى بووەته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى مه‌سیحییه‌كان، وه زۆرجار مه‌سیحییه توركه‌كان وا پێناسه‌ده‌كرێت كه توركی راسته‌قینه نین، به‌ڵام هاوكارى رۆژئاواییه‌كانن. به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى راپۆرته‌كه، كه قه‌شه‌ى كه‌نیسه‌ى تورو (فلیپ ماونستیفن)، ئاماده‌ى كردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه له هه‌ر سێ كه‌س كه‌سێك رووبه‌ڕووى زۆردارى دینى ده‌بێته‌وه. جیرمى هینت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌ست ده‌كات كه لێهاتوویى سیاسى رۆڵى هه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه،"بڕوام وایه نیگه‌رانى و دوودڵى هه‌یه و نیگه‌رانییه‌كه له جێگه‌ى خۆى نییه ده‌ربارى قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه له ئیستیعماره‌كانه‌وه ده‌رچووه، په‌یوه‌ندى به هێزى ئیستیعماره‌وه هه‌یه زیاتر له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌و وڵاتانه‌وه هه‌بێت كه ئێمه وه‌ك ئیستیعمار چووینه‌ته ناویان". راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاشكراى كردووه، ملیۆنان مه‌سیحى له‌ناوچه‌كانیان له شوێنى خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون، زۆرێك له‌وانه كوژراون و رفێندراون، هه‌ندێكیان زیندانى كراون، وه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو زۆرینه‌ى زۆرى(سه‌دا٨٠ی) دینداره سته‌ملێكراوه‌كان له مه‌سیحییه‌كانن. ئه‌نجامى راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌ركرده‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبارن به‌وه‌ى هانى توندوتیژى ئاینى ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا باسى پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن. له راپۆرته‌كه‌دا ره‌خنه‌ى زیاتر له پارتى داد و گه‌شه‌پێدان گیراوه، به‌وه‌ى هاوشێوه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كانى دیكه، به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵدان بۆ شێواندنى ناوبانگى مه‌سیحییه‌كان له تێڕوانینى توركه‌كاندا. چه‌ند هۆكارێك بۆ زیادبوونى سته‌مكارى دینى ده‌ستنیشان كراوه، كه ئه‌وانه‌ش شكستى سیاسین كه زه‌مینه‌ى په‌ڕگیرى ئاینى به‌رهه‌مده‌هێنێت، لاوازى دامه‌زراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستى داد و سه‌روه‌رى یاسا و ئاسایش، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكى كراوه به‌جێده‌هێڵێت بۆ په‌ڕگیره دینییه‌كان بۆ موماره‌سه‌كردنى هه‌موو جۆره‌كانى توندوتیژى دژى كه‌مینه‌كان. به‌پێى راپۆرته‌كه گوتارى توندوتیژى و ناچاركردن، دژى مه‌سیحییه‌كان ده‌ركه‌وتوون و له‌لایه‌ن سه‌ركرده دینییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، هۆیه‌كانى راگه‌یاندنى حكومه‌تیش بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه، ئاشتى و ئارامى مه‌سیحییه‌كان رووبه‌ڕووى سه‌ختى و ئاڵۆزى بووه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ندێك ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه بۆ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، وه‌ك له راپۆرته‌كدا هاتووه، به جۆرێك هه‌ندێك جار ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵه په‌ڕگیره دینییه‌كان و خێزانه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌شدار ده‌بن له سته‌مكارى دینى و جیاكارى، وه‌كو ده‌وڵه‌ته‌كانى ئێران، جه‌زائیر، قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها لایه‌نى حكومى و ناحكومى تایبه‌ت كۆمه‌ڵه دینییه‌كان له سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و میسر. ئاماژه به چۆنێتى هاندانى وڵاتان و هۆیه‌كانى راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراوه، كه به‌شێكى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى ناڕاسته دژى مه‌سحییه‌كان، به تایبه‌ت له وڵاتانى وه‌ك توركیا و ئێران و عێراق. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ده‌بێت وڵاته‌كه‌ى كارى زیاتر بكات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆژانى مه‌سیحییه‌كان و سته‌مكارییه دینییه‌كان، به‌وپێیه‌ى توندوتیژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌ته‌وه، دژى شوێنكه‌وتنى دینه‌كان ساڵى رابردوو بۆ هه‌ر مانگێك 250 كه‌س كوژراون. به‌پێى زانیارییه‌كانى راپۆرته‌كه، مه‌سیحییه‌كان سه‌دا 20ى دانیشتووانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا پێكده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه به‌هۆى توندوتیژییه‌كانه‌وه بۆ كه‌متر له سه‌دا چوار دابه‌زیوه كه نزیكه‌ى 15 ملیۆن كه‌سه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت