ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:28 - 03/12/2018

قاسم سولەیمانی بۆ بێدەنگكردنی نەیارەكانی تیمی كوشتن لە عێراق بەكاردەهێنێت‌

پەیسەر

بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە، ئێران خەریكی دامەزراندنی "تیمی كوشتنن" لە عێراق و ئەو كارەش لە پێناو بێدەنگكردنی نەیارەكانی دەكات بەتایبەتی ئەوانەی كە ناهێڵن ئێران لە كاروباری عێراق دەستوەربدەن.

بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا باسیان لەوەكردووە كە ئەو تیمە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئایاری ئەمساڵەوە درووستكراوە

بە پێی ڕاپۆرتێكی پێگەی (شەرقولئەوسەت) ئەو تیمە كوشتنەی كە لە عێراق بنیاتنراوە لە وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە و ڕاستەوخۆ فەرمان لە قاسم سولەیمانی وەردەگرن، كە سەرۆكی سوپاسی قودسی ئێرانی سەر بە گاردی شۆڕشی ئێرانن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، ئامانج لەو كارە تیرۆر و ترساندنی بەرهەڵستكارەكانی ئێرانن لەناوخۆی عێراق. رۆژنامەی(دەیلی مەیل)ی بەریتانیش بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا باسیان لەوەكردووە كە ئەو تیمە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئایاری ئەمساڵەوە درووستكراوە، چونكە ئێران دەیەوێت ڕۆڵێكی كاریگەری هەبێت لە حكومەتی نوێی عێراق.

یەكێك لەوانەی كە قوربانی ئەو تیمی كوشتنە بوون عادل شاكر تمیمی بوو كە لە ئەیلولی ڕابردوو تیرۆركرا. عادل تەمەنی 46 ساڵبوو یەكێك بوو لەوانەی كە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی كەنەدا-عێراقی بووە، متمانەپێكراوترین هاوپەیمانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی بووە.

بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا باسیان لەوەكردووە كە ئەو تیمە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ئایاری ئەمساڵەوە درووستكراوە

عادل هەمیشە هەوڵی دەدا كە جیاكارانی لە نێوان شیعە و سووننە نەهێڵێت، كەیسی ئاشتەوایی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی. قوربانیەكی دیكەی ئەو تیرۆكردانە شەوقی حەداد بووە كە هاوپەیمانی نزیكی ڕابەری شیعە موقتەدا سەدر بووە. بەدەر لەو دوو كەسەش تیمەكە ئیشی لەسەر تیرۆكردنی رازی تائیی كردووە كە یەكێكە لە ڕاوێژكارەكانی مەرجەعی باڵای شیعەكان سەید عەلی سیستانی.

 

پێشتر بڵاوكرایه‌وه‌، كە ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكردووە، به‌هۆی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌در دژی كاندیده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری، هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و قه‌ته‌ر له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان موقته‌دا سه‌در كه‌سایه‌تی دیاری شیعه‌، تیرۆر بكه‌ن.

له‌ هه‌واڵێكی پێگه‌ی هه‌واڵی(اليوم الثامن)ی عێراقیدا هاتووه‌، سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، میسال ئالوسی ڕایگه‌یاندووه‌" موقته‌دا سه‌در به‌ هه‌موو هێزیه‌كه‌وه‌ دژی پرۆژه‌كانی ئێران-قه‌ته‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نه‌گرن به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگای پێدانی پاره‌ تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ناو حكومه‌تی داهاتووی عیراقدا جێگربكه‌ن و ئه‌جنداكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن."

له‌ درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵدا هاتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در كپ بكه‌نه‌وه‌ په‌نا بۆ تیرۆركردنی ده‌بن، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ ئه‌و كاره‌ ده‌خه‌نه‌ گڕ. ئالوسی هۆشیاری ده‌دات"پێوسته‌ حكومه‌تی عێراقی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك موقته‌دا سه‌در بپارێزن و پاسه‌وانی بكه‌ن. "

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ عێراق باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ی پێشووی حزبی ئیسلامی له‌ عێراق و نزیك له‌ ئیخوان موسلیمن و قه‌ته‌ر، سه‌لیم جبوری ده‌بێته‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق، فالح فه‌یاز نزیك له‌ ئێران بێته‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق.