01:48 - 03/04/2019
ئه‌و پیاوه‌ى ئاكه‌په‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ دا به‌زه‌ویدا كێیه
به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانى توركیا به‌ده‌ستهێناو براوه‌ى شارى ئه‌سته‌نبوڵ بوو، قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ده‌كرێت، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیاى له‌گۆڕه‌پانى ئاكه‌په دا به‌زه‌ویدا.
ئیكرام ئیمام ئۆغڵو پاڵێوراوی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، ئه‌و پیاوه بوو، كه توانی له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی توركیا وه‌ك كاندیدى شارى ئه‌سته‌نبوڵ به به‌ده‌ستهێنانى چوار ملیۆن‌و 159 هه‌زارو 650 ده‌نگ پێش بن عه‌لی یه‌ڵدرم كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانى ئاكه‌په‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بكه‌وێت، كه چوار میلیۆن و 131 هه‌زارو 761 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.
ئیكرام به‌م بردنه‌وه‌یه، به‌سه‌ر كاندیدى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان، له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌ى خۆیان به‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا‌و سه‌رۆكى ئه‌و پارته سه‌ركه‌وت، چونكه شارى ئه‌سته‌نبوڵ شارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په بووه له‌ساڵانى رابردوو، وه‌ك قه‌ڵایه‌كیش بۆیان ئه‌ژماركراوه.
ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌ردۆغان زۆرشت به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێت، بۆیه ئه‌و بردنه‌وه‌یه به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ئاكه‌په‌و سه‌رۆك كۆمارى توركیا سه‌یرده‌كرێت، كه دواى چه‌ند ساڵێكى تر ئه‌نجامه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت.
براوه‌كه كێیه؟
ئیمام ئۆغڵو، ئێستا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمى گه‌وره له‌ناو پارته‌كه‌ى سه‌یرده‌كرێت، كه ساڵى 1970 له‌شارى ترابزۆنی باكووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌دایكبووه، كه هاوشێوه‌ییه‌ك له‌كاروانى ژیانى ناوبراو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌یه.
ئۆغڵو ده‌رچووی به‌شی كارگێڕی كاری زانكۆی ئیسته‌نبوڵه، كه ئه‌ردۆغانیش ده‌رچووى به‌شى كارگێڕی كاری زانكۆی مه‌ڕمه‌ڕه‌یه، له‌وه‌رزش وه‌ك ئه‌ردۆغان یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر بووه‌و یاری تۆپی پێی كردووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌یانه‌كانی تۆپی پێی توركیا یارى كردووه.
ئۆغڵو پێشتر ئه‌زموونى چه‌ند كارێكى هه‌بووه‌و تێدا سه‌ركه‌وتوو بووه، وه‌ك به‌رێوه‌بردنى ئیداره‌ی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌بواری بیناسازی و دامه‌زراندنی یانه‌ی تۆپی پێی ترابزۆن، كه له‌ماوه‌یه‌كه زۆر كه‌م یانه‌كه‌ى بووه یه‌كێك له باشترین یانه‌كانی خولی نایابی توركی.
ئۆغڵۆ چۆن ده‌ستى به‌سیاسه‌ت كرد؟
سه‌ركه‌وتنه‌كانى كه‌ره‌م ئیمام ئۆغڵو له‌بواری كارگێڕی ئه‌و بیرۆكه‌ى لادروستكرد، كه رووبكاته ژیانی سیاسی‌و ساڵى 2008 ئه‌وكاته‌ی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بوو، ئه‌و په‌یوه‌ندى به پارتی گه‌لی كۆماری كردوو بووه ئه‌ندامێكى ئاسایی له‌پارته‌كه.
ئه‌و به‌هۆى لێهاتوویی، هه‌ر له‌ساڵى 2018 سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى گه‌ڕه‌كێكى ئه‌سته‌نبوڵى وه‌رگرتو‌و به‌هۆى كاره‌کانی جه‌ماوه‌رى له‌زیادبوون بوو، تا ئه‌وه‌ى گەیشتە سه‌رۆكى شاره‌وانى گه‌وره‌ترین شارى توركیا، ئه‌ویش ئه‌سته‌نبوڵه.
ئیمام ئۆغڵو به به‌ده‌ستهینانی سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ بۆ نه‌یاره‌كانى سه‌لماند، ركابه‌ری راستەقینەیە و ده‌بێت له‌داهاتووى له‌كاتى كێبڕكێكان حسابى ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ بكرێت.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ساڵى 1994 بووه شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ، كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاى رێگاكه‌ى بوو، بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى توركیا، كه سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌ى بوو، بۆیه ره‌نگه ئۆغڵۆش سه‌ره‌تاى لە ئەستەنبوڵەوە رێگه‌یه‌ك ده‌ستپێبكات، تا له‌هه‌ڵبژاردنى 2023ى بە ئامانجی گەورەتر بگات.