11:41 - 01/04/2019
ئه‌نكه‌ره و ئه‌نتاڵیا و ئه‌ستانبوڵ كه‌وته ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن
حكومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌ركردایه‌تی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان 24 كاتژمێریان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی دان به شكستی
خۆیان له هه‌ردوو شاره‌كانی ئه‌نتاڵیا و ئه‌نكه‌ره بنێت.
سه‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی سكۆلار و نوێنه‌رانی جه‌هه‌په،
له‌و دوو شاره سه‌لماندنی ئه‌وه ئۆپۆزسیۆنه بوێرییه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌ردۆگان
ده‌بنه‌وه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی جه‌هه‌په زه‌نگێكی هۆشیاركه‌ره‌وه‌ی ستراتیژیه
كه جێگه‌ی شۆكێكی گه‌وره و دۆڕانێكی سه‌ختی ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌یه‌تی
به‌و پێیه‌ی ئه‌نكه‌ره پایته‌ختی سیاسی و باره‌گای فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه،
دۆڕاندنی ئه‌و شوێنه زلـله‌یه‌كی گه‌وره به‌ڕووی ئه‌ردۆگاندا، واتای ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و زه‌وی و شاره‌ی كۆشكه‌ی و نووسینگه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تێدایه كه‌وته ده‌ست سه‌رسه‌خترین
حیزبی ئۆپۆزسیۆن.
هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه بوو ئه‌ردۆگان زۆر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه
كه نابێت ئه‌نكه‌ره و ئه‌ستانبوڵ بدۆڕێنێت، له ئێستا ئه‌ردۆگان دۆڕانی یه‌كه‌می
به سه‌خت وه‌رده‌گرێت.
ئه‌نكه‌ر ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی توركیاوه، ئه‌و شاره
به‌شێكه له هه‌رێمی ئه‌نادۆڵی ناوخۆیی، شوێن و پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه چونكه
له‌م شاره‌وه ده‌توانی بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا بڕۆیت و ڕێگای شاره‌كانی
دیكه هه‌موویان دێنه‌وه سه‌ر ئه‌نكه‌ره.
ئه‌نكه‌ره له ساڵی 1932 پایته‌ختی توركیایه و به
دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری توركیا داده‌نرێت له ڕووی دانیشتووانه‌وه و له‌كاتێكدا
ئه‌ستانبوڵ به پله‌ی یه‌كه‌م دێت. ئه‌نكه‌ره شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چالاكی سیاسی و
دیپلۆماسییه و ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی و پیشه‌سازی وڵاته و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
به‌ره‌وپێشچوون به خۆیه‌وه ده‌بنێتێت. دوای راگه‌یاندنی ئه‌نكه‌ره وه‌كو پایته‌خت
به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وشاره ده‌ستی پێكرد و خه‌ڵكانی
گونده‌كان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار ڕوویان له‌م شاره ده‌كرد، به پێی
ئامارێكی ساڵی 2015 ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌نكه‌ره پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه.
له‌و شاره‌دا گۆڕی دامه‌زرێنه‌ری نوێی توركیا ئه‌تاتوركی
تێدایه كه ده‌كه‌وێته مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌وه و ڕووبه‌ری 750 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و له چوار به‌ش
پێكدێت:
ڕێگای ڕه‌ش
مه‌یدانی ئاهه‌نگێران
هۆڵی شه‌ره‌ف كه گۆڕه‌كه‌ی ئه‌تاتوركی تێدایه، باخچه‌ی
ئاشتیش، له‌و مۆزه‌خانه‌یه زۆر كه‌ره‌سته‌ی كه‌سی و ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌تاتوركی
تێدایه.
شاری ئه‌نتاڵیا ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیارییه و
یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی له لیستی شاره گه‌شتیارییه‌كاندایه. ئه‌نتاڵیا ده‌كه‌وێته
كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له
به‌شی باشوری خۆرئاوای توركیا، ئه‌م شاره گه‌شتیارییه ل سێ لاوه شاخ ده‌وره‌ی
داوه و له لاكه‌ی دیكه‌شه‌وه ده‌ریایه. ڕووبه‌ری ئه‌م شاره هه‌زار و 417 كیلۆمه‌تر
چوارگۆشه‌یه، شارێكه ئاوهه‌واكه‌ی وشك و گه‌رمه له هاوین و زۆرجار پله‌ی گه‌رما
ده‌گاته 40 پله. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌شت بۆ ئه‌نتاڵیا ده‌كه‌ن له هاویندا ده‌بێت
و 34% شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی توركیا ده‌كه‌وێته ئه‌م شوێنه‌وه له كاتێكدا گه‌شتیاری
ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ئابوری توركیا، به‌و پێیه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی چه‌ندین
سه‌ده شارستانیه جیاوازه‌كانی له خۆی كۆكردۆته‌وه. ساڵی ڕابردوو به ته‌نیا ئه‌نتاڵیا
10 هه‌زار گه‌شتیار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌ردانی كردووه.
لای خۆییه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان دانی به‌وه‌دانا
كه له ئه‌ستانبوڵیش دۆڕاون، سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند"
زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌ستانبوڵ بۆ ئێمه بووه یان ڕكابه‌ربووین، ئه‌مه یانی
چی؟ ئێمه تانه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین" له كاتێكدا جه‌هه‌په
كه ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ كاندیدیه‌تی 28 هه‌زار ده‌نگی هێناوه.