11:15 - 27/03/2019
به‌غدادی به‌خۆی و شۆفێره‌كه‌یه‌وه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر حه‌وت ملیار مرۆڤ
دوای كه‌وتنی كۆتا قه‌ڵای چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
له عێراق و شام(داعش) له باغۆز، گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی سه‌ركرده‌كه‌یان
چاره‌نووسی چی لێ به‌سه‌ر دێت؟
به پێی چه‌ندین به‌ڵگه نامه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری، "خه‌لیفه"ی چه‌كدارانی
داعش ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له ناوچه و بیابانه‌كانی سوریا و عیراق ده‌سووڕێته‌وه،
هه‌ندێكش پێیان وایه كه ئه‌و برینداربووه و یان له‌م شه‌ڕانه‌ی دوایدا كوژراوه،
یاخود به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه مردبێت. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه
پشت ڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
گریمانه‌ی زۆریش ئه‌وه‌یه له نێوان سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی
عێراق و پارێزگاكانی حه‌مس له ناوه‌ڕاستی سوریا ته‌راتێن بكات. چاودێران پێیان
وایه كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی" حه‌زیفه" له‌م ناوچه‌یه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی
ڕووسیاوه له ته‌مموزی ڕابردوو كوژرا بێت، چونكه زانیارییه‌كان باس له‌وه كراوه
كه ئه‌و ماوه‌یه كوڕه‌كه‌ی یاوه‌ری باوكی بووه.
به‌غدادی له ئێستایه له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه
دێت و ده‌چێت، ئه‌و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌رناكه‌وێت و ده‌رنه‌كه‌وتووه، ته‌نیا
ئه‌وه نه‌بێت له ته‌مموزی ساڵی 2014 و دوای گرتنی موسڵ و ناساندنی وه‌كو پایته‌ختی
خیلافه‌ته‌كه‌یان له‌وه به‌دواوه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه.
دێوه‌كه
به‌غدادی ته‌مه‌نی 47 ساڵ كه ئه‌مریكا بڕی 25 ملیۆن
دۆلاری به دیاری ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌سه‌ری هه‌بێت، ئێستا به یاوه‌ری
دوو كه‌س ده‌گه‌ڕێت ئه‌ویش شۆفێره تایبه‌ته‌كه و پاسه‌وانه‌كه‌یه‌تی كه بوونه‌ته
هۆی خه‌و لێزڕاندنی حه‌وت ملیار مرۆڤ.
واسق هاشمی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی
عێراقی ده‌ڵێت" به‌غدادی و پاسه‌وانه‌كه‌ی و شۆفێره‌كه‌ی له یه‌ك شوێن بنجگه
به‌خۆیان ناگرن. زۆرێك ده‌ڵێن به‌غدادی ده‌ستگیركراوه به‌ڵام شتێكی وا نییه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیووه بێته ناو خاكی عێراقه‌وه، به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باغۆزی
سووریا دووركه‌وتۆته‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌یه‌وێت بێته عێراقه‌وه."
هاشمی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات" به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگا
هه‌واڵگرییه‌كان به‌غدادی هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه بگاته عێراق و به‌تایبه‌تی
بێته ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ی دۆڵی حۆران، هه‌وڵێكی زۆریش ده‌دات به‌ره‌و
خوورماتوو بێت و له‌وێشه‌وه بگاته حه‌ویجه و دیاله. ئه‌و كاره‌شه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه
بوونی خۆی بسه‌لمێنێت."
ئه‌مریكاش نازانێ
هیچ كه‌سێك نازانێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
" ئیبراهیم عه‌واد محه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌لی محه‌مه‌د به‌دری"یه له
كوێیه؟. ئایا ئه‌مریكا كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی دژه تیرۆری له عیراق و سوریا
ده‌كات ده‌زانێت له كوێیه؟
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر جه‌میس جێفری نێرده‌ی ئه‌مریكا له
سوریا له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا نازانێت به‌غدادی له كوێیه.
جێفری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه شه‌ڕ له دژی داعش كۆتایی
نه‌هاتووه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌مێننه‌وه به‌ڵام به ژماره‌یه‌كی كه‌متر.
ئایا داعش سەرهەڵدەداتەوە؟
سەرەڕای ئەوەی
داعش لەسەر ئەرزی واقع کۆتایی هاتووە بەڵام توێژەران لەوبڕوایەدان کە ئەو ئایدۆلۆژیایە
هەر بوونی دەمێنێت.
کۆلەمب ستراک،
توێژەری باڵا لە ناوەندی ئای ئێچ ئێس مارکیت، دەڵێت: داعش ناوچەیەکی ئارامی لە
ناوچە سوننە نشینەکانی عێراق دروستکردووە کە بەزەحمەت هێزە ئەمنییەکان دەستیان پێدەگات،
ئەوەش لەڕێگەی تۆڕی پەیوەندی لەناوچە سوننە نشینەکان و ئەوانەی کە هاوسۆزیان لەگەڵ
ئەو ڕێکخراوەدا هەیە.
هەمان بارودۆخ
بۆ سوریا پێشبینی دەکرێت بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی
سوریا دەکشێنێتەوە.
توێژەران، لەوانەش
بێسمە مۆمانی، پڕۆفیسۆر لەزانکۆی واتەرلوو، لەوبڕوایەدان کە گەڕانەوەی چەکدارانی
داعش بۆ وڵاتانی خۆیان بەشێوەیەکی کاریگەر ڕێگردەبێت لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئەو
ڕێکخراوە.
گوتەبێژێک لە
هێزە کوردییەکان لە سوریا بە ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە، سەدان لەو چەکدارانەی کە لەماوەی
چەند هەفتەی ڕابردوو لە باغۆز خۆیان تەسلیم بە هەسەدە کردووە چەکدارانی بیانین.بەڵام زۆرێک لە
وڵاتان ئامادەییان نییە کە ئەو چەکدارانە لەخۆیان بگرنەوە.
مانگی ڕابردوو
ترەمپ داوای لە ئەوروپا کرد کە ئەو ٨٠٠ چەکدارەی داعش لەخۆیان بگرن کە لەسوریا دەستبەسەرکراون
و دادگایان بکەن، بەڵام فەڕەنسا و بەڕیتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ئەو داوایەیان
ڕەتکردەوە.
دوای پێنج ساڵ
له كوشت و بڕ و داگیركردنی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سوریا و عێراق و دروستكردنی خه‌لافه‌تێك
كه پێگه‌ی جوگرافیه‌كه‌ی هێنده‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ده‌بوو، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كۆتایی
ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌یان راگه‌یاند، داعش له ماوه‌ی حكومیدا نزیكه‌ی 10 ملیۆن
هاوڵاتی له‌ژێر ده‌ستیدا بوو هه‌روه‌ها بەپێی ئامارەکان زیاتر لە ٤٠ هەزار چەکدار
لە وڵاتانی بیانییەوە کۆچیان کردبوو بۆ ئەو ناوچەیەی کە بە خەلافەتەکەی داعش ناودەبرا.