01:13 - 26/03/2019
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی سه‌دام له سێداره‌یدا
دوای ڕووخانی عه‌رشی
سه‌دام حوسێن تۆمارێكی ده‌نگی كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی هاوپه‌یمانن و به تایبه‌تی
سوپای ئه‌مریكا كه تێیدا سه‌دام حوسێن به ده‌نگی خۆی فه‌رمان به له سێداره‌دانی
رۆژنامه‌نووسێك ده‌كات به ناوی فه‌رزاد بازۆفت كه هاوڵاتیه‌كی ئێرانی-به‌ریتانییه،
چونكه ئه‌و هاوڵاتییه به‌ریتانییه به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری
ئیسرائیل(مۆساد) ڕووی له وڵاتی عێراق كردووه، بۆیه دوای له سێداره‌دانی گیانی
هێشتا گه‌رمبوو، سه‌دام حوسێن فه‌رمانیكرد كه به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی
بنێرنه‌وه بۆ" مارگرێت تاچته‌ر"ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
فه‌رزاد
بازۆفت
22ی ئایاری
1958 له دایكبووه، سه‌ره‌تا له ناو دونیای شیعر و نووسینه‌وه دواتریش كاتێك ته‌مه‌نی
گه‌یشته 16 ساڵ ڕووی له به‌ریتانیا كرد و له‌وێ وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆ
له رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ر كاریده‌كات. پاشان خوێندنی ته‌واو كرد و زیاتر ده‌ستكراوه‌تربوو
بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین وتاری تایبه‌ت به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنووسێت به تایبه‌تی
ئه‌و كاته‌ی كه جه‌نگی ئێران و عێراق له تروپكی ئاگردا بوو.
بانگهێشتكردن
ساڵی 1989 ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراقی داوایان له رۆژنامه‌نووسانی جیهانكرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له وڵاتی عێراق بكه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی ڕووماڵی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادان و جێبه‌جێكردن بۆ ناوچه‌ی
حوكمی زاتی له كوردستان."
له 19ی ئه‌یلولی
1989 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئاڵۆز له ناوچه‌ی درووستكردنی ئامێری سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه
كه 50 كم له باشووری به‌غداوه دووره، ڕوویدا، خه‌ڵكی به‌غدا هه‌موویان ده‌نگی
ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بیست، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن ده‌بێت كه‌س
به‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانێت، چونكه ئه‌و شوێنه كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك
بوو، ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی كوژرانی ده‌یان پسپۆری میسری و كرێكاری ئه‌و بواره،
به‌ڵام دواتر شته‌كه بڵاوبووه‌وه.
بازۆفتی
رۆژنامه‌نووس
بازۆفت بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موو چیرۆكه‌كان بزانێت، وه‌كو ڕۆژنامه‌نووس به‌ره‌و شاری حله به‌رێكه‌وت تاوه‌كو
زانیاری زیاتر به ده‌ست بهێنێت و ڕه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ری بكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق فه‌رزاد بازۆفتیان به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركرد. هه‌ر ئه‌وكاته سه‌رنووسه‌ری
رۆژنامه‌كه دۆناڵد تریلفۆرد یه‌كسه‌ر لێدوانی بۆ میدیاكاندا و ڕایگه‌یاند"
بازۆفت سیخوڕنییه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسێكه و رۆیشتووه بۆ نووسینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه
و پێگوتووین له‌سه‌ره‌تاوه چۆن ده‌ست به ئیشه‌كه‌ی ده‌كات. بازۆفت به ده‌سه‌ڵاتدارانی
عیراقی راگه‌یاندبوو كه ده‌چێت بۆ ئه‌و شوێنه. ئه‌وه ڕه‌فتاری كه‌سی سیخوڕ نییه
به‌ڵكو ڕه‌فتاری ڕۆژنامه‌نووسه."
ده‌ستگیركردن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕێگریان كرد له رۆژنامه‌نووسانی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووماڵ
نه‌كه‌ن له‌وانه‌ش كارمه‌ندانی كه‌ناڵی(ئیندیپێندێت)ی به‌ریتانی بوو. به‌ڵام
بازۆفت توانی بگاته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه، بازۆفت به ته‌نیا نه‌بوو به‌ڵكو په‌رستیارێكی
به‌ریتانی به‌ناوی دافنی بارش له‌گه‌ڵ بوو. كاتێك بازۆفت له كه‌سانی سه‌رباز و خه‌ڵكی
ئاسایی چایخانه و هوتێله‌كه‌كان ده‌یپرسی چی ڕوویداوه؟ ئاسایشی سڤیل ده‌زگای هه‌واڵگری
عێراقیان ئاگاداركرده‌وه كه ڕۆژنامه‌نووسێكی بیانی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌پرسێت
و بۆ ده‌ستخستنی زانیاری له هه‌موو ده‌رگایه‌ك ده‌دات.
بازۆفت له هه‌مان
مانگی ئه‌یلولدا كاتێك ده‌یه‌ویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ له‌نده‌ن له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
ده‌ستگیركرا. له‌گه‌ڵ خۆیدا 34 وێنه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و مشتێك خۆڵ كه وه‌كو
نمونه ده‌یویست بیگه‌ڕێنته‌وه بۆ به‌ریتانیا. بازۆفت ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
ره‌وانه‌ی زیندانی ئه‌بوغرێب كرا له‌وێ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانی به‌وه‌دا نا كه
ئه‌و سیخوڕی ئیسرائیله. جگه له بازۆفت ، دافنی باریشی ژنه په‌رستیاریش ده‌ستگیركرا
و له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن پیشان دران. ده‌ست به‌جێ سه‌دام حوسێن په‌یامێكی نارد بۆ مارگرێت
تاچته‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه بازۆفت و
باریش دادگایه‌كی دادپه‌وه‌رانه ده‌كرێن.
دادگایكردنه‌كه‌یان
بازۆفت و
باریش ڕه‌وانه‌ی دادگا كران و له دادگایه‌كی داخراودا كه ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی
پێچوو، به بێی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان ته‌واوبن، له 10ی ئازاری 1990 سزای له سێداره‌دانی
به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، باریش به تۆمه‌تی هاوكاری 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا
به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی زامبیا كینیس كاوندا له 16ی ئازاری 1990 ئازادكرا.
له سێداره‌دان
هه‌رچه‌نده
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه‌سه‌ر هێل بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئازاد
بكرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشت كه سزاكه پێیدابچنه‌وه
بۆیه له‌به‌ره‌یانی 15ی ئازاری 1990 له كاتژمێر 6:30 خوله‌ك له سێداره درا.
پاشان ته‌رمی فه‌رزاد بازۆفتیان كرده داره‌مه‌یتێكه‌وه و نێردرا بۆ بنه‌ماڵه‌ی
پادشایه‌تی به‌ریتانیا. به‌پێی سه‌رچاوه‌كان سه‌دام حوسێن له‌سه‌ر فه‌رمانی تایبه‌تی
خۆی ئه‌و له‌سێداره‌دانه ئه‌نجامدراوه. داواشیكردووه سزاكه پێش مانگی ره‌مه‌زان
جێبه‌جێ بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگاكان به ڕووی حكومه‌تی به‌ریتانیا بۆ
ئازادكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دابخه‌ن.
كاردانه‌وه‌كان
دوای ڕووداوه‌كه
به‌ریتانیا باڵیۆزی خۆی له به‌غدا كشانده‌وه و داوای كرد سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانیش
نه‌كه‌ن. له سێداره‌دانی بازۆفت بووه هۆی تووڕه‌بوونی وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌مریكا
ئه‌مه‌ش وایكرد كه سه‌دام گۆشه‌گیر و په‌ڕگیر بكرێت تاوه‌كو دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند
مانگێگ به‌سه‌ر مردنی بازۆفت سه‌دام كوێتی داگیركرد.
دوای 13 ساڵ
بێ تاوان ده‌رچوو
ساڵی 2003
كاتێك سه‌دام ڕووخا، تۆمارێكی ده‌نگی كه‌وته ده‌سته ئه‌مریكا كه تێدا ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه له سێداره بدرێت،
رۆژنامه‌ی ئۆبێزرڤه‌ری به‌ریتانی دوای ڕووخانی به‌عس توانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌میدێكی
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بكات به ناوی" كازم عه‌سكه‌ر" كه به‌رپرسی
لێكۆڵینه‌وه‌ی بازۆفت بووه، ئه‌و دانی پێداده‌نێت كه بازۆفت بێ تاوانبووه، به‌ڵام
هیچ هێزێك نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانی سه‌دام ڕه‌تبكاته‌وه و بڵێت بازۆفت شایه‌نی
له‌سێداره‌دان نییه. جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه بازۆفت به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی
سه‌دام له سێداره دراوه.
دانپێدانانى بازۆفت
ده‌نگى سه‌دام حسێن
ده‌نگى سه‌دام حسێن
باسكردنى ڕووداوه‌كه