12:05 - 18/03/2019
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا
پرسیاری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2019 بریتییه له(تره‌مپ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و پادشای سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوپه‌یمانان لاواز‌و ده‌سه‌وسانن له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ئێران؟) ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌موو هێزه سه‌ربازیه‌و بۆمبباران كردنی هێزه ئێرانیه‌كانی ناو سوریا له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه یان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوری عێراق و ئێران و پێكدادانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئهمریكاو ئێڕان له كه‌نداوی فارس، نابنه هه‌وێنی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه گه‌وره‌كه؟
بۆ ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامه‌كان به‌ڵێ یه. هه‌رچه‌نده وڵاتانی رۆژئاوا ئۆپۆزسیۆنن و دژی شه‌ڕن له‌گه‌ڵ ئێران و ڕوسیا‌و چینیش به‌رهه‌ڵستن، له‌گه‌ل شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له واشتن كه دژی هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه‌ن به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.
سه‌ر ڕای زه‌قبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیداره‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ فه‌نزوێلاو هه‌تا له‌گه‌ڵ كۆریای باكوریش، به‌ڵام وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی له ئێران له به‌رزترین ئه‌گه‌ره‌كانه.
پریشكی شه‌ڕێكی له‌م جۆره له‌وانه‌یه زۆر به‌خێرایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته‌وه نه‌ك هه‌ر سعودیه‌و ئیسڕائیل كه دوانه‌یه‌كی دژه ئێرانن، به‌ڵكو عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ده‌كه‌ونه سه‌ر به كه‌نداوی فارسن ده‌گرێته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ری ڕودانی دایكی هه‌موو شه‌ڕه‌كان هه‌یه وه‌ك چۆن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ناوی برد، بێ ئاگایانه له‌وه‌ی سه‌دام حسێنی دوژمنی پێشوی هه‌مان قسه‌ی كردبوو له كاتی شه‌ڕی كه‌نداودا.
به هه‌بوونی (بۆڵتن و پۆمپیۆ) كه دوانه‌ی ده‌سته‌ڕاستی (تره‌مپ)ن و به‌وه ناسراون كه فۆبیای ئێرانیان هه‌یه، شتێكی وایان بۆ تره‌مپ نه‌هێشتوه‌ته‌وه كاتێك باسه‌كه دێته سه‌ر ئێران. هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی كۆشكی سپی (جۆن كیڵی) و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی( میك ماسته‌ر )هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ (جیم ماتیس) كه كه‌سه نزیكه‌كانی تره‌مپ بوون پێشتر هۆشداریان دابوو له دروست بوونی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌ره‌وه‌ها لیژنه‌ی دیموكراتی نیشتیمانی مانگی ڕابروو بڕیارێكیان ده‌ركرد كه داوایان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه كه سه‌رۆك ئۆباما ئیمزای كردبوو. تا ئێستاش زۆرێك له دیموكراته‌كانی ناو كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا سه‌خت بوو بۆ دیموكراته‌كان پشتگیریی ئه‌وه بكه‌ن كه ئێران سه‌رچاوه‌و پشت و په‌نای تیرۆریزمه‌و پێویسته به توندی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكرێت. به‌ڵام ئێستا دیموكراته‌كان سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. (ئیڵێهت ئێنجڵ) كه ئێستا لێپرسروای لیژنه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی كاروباری ده‌ره‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ( بۆب مینێندز و بین كاردین) دوو دیموكراتی دیاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ن له ئه‌نجومه‌نی پیران دژی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 بوون. ئێستا ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ڵوێستی خۆیان گوڕیوه.
تاكتیكی مردوو بۆ شه‌ڕێكی داهاتوو
له‌سه‌ر كه‌شتی خولاوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تره‌مپ هیچ مه‌ودایه‌ك ڕوون نیه، ڕاست و ناڕاست لێك جودا ناكرێته‌وه، دیار نیه چ شتێك لۆژیكهو چ شتێك نا لۆژیك. كاتێك دێته سه‌ر كه‌یسی ئێران ده‌بینیت كه (تره‌مپ و بۆڵتن و پۆمپیو) پلانێكی نوێیان پێ نیه جگه له ڤێرژنه كۆنه‌كه‌ی داگیركردنه تاك لایه‌نه‌كه‌ی عێراق له لایه‌ن (جۆرج ده‌بلیو بۆشه‌وه) كه له به‌هاری ساڵی 1991 ده‌ستی پێكرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵیكی ئاشكرا هه‌یه بۆ له‌رزۆك كردنی حكومه‌ت له تاران به كشانه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه و ئیفلیج كردنی ئابوری ئه‌و وڵاته‌و هاندانی ئێرانیه‌كان بۆ ڕاپه‌ڕین دژی حكومه‌تی تاران و پشتگیریی كردنی گروپه جۆراوجۆره‌كان هه‌تا گروپه تیرۆریستیه‌كانیش، هه‌روه‌ها نزیك بوونه‌وه له سعودیه‌و ئیسرائیل هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی دژه ئێران، هه‌ر سێ لا له هه‌وڵی ڕوخاندنی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانن كه به‌و زوانه ساڵیادی چل ساڵه‌ی شۆڕشی ئێرانی ساڵی 1979 یان كرده‌وه.
ته‌كنیكی شه‌ڕی بچوك بچوك لێره‌و له‌وێ به‌دی ده‌كرێت، ده‌كرێت ئه‌مانه ببنه هۆی خێراتركردنی پریشك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره. سه‌ره‌تا له لوبنان و سوریا. ئێران زۆر به توندی تێوه‌گلاوه له به‌رگری كردن له ( به‌شار ئه‌سه‌د) ی سه‌رۆكی سوریا كه به‌و زوانه له سه‌ردانێكی دا له ئێران گه‌ڕایه‌وه، وه له نزیكیشه‌وه هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ حیزبوڵا. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و پێش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بونیامین ناتانیاهۆ ئاشكرایكرد هێزه ئاسمانییه‌كانیان بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئێرانیان له سوریا كردوه‌ته ئامانج. له ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراون و كوژرانی چه‌ندین ئێرانیشی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه. به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی ئێران هیچ وه‌ڵامیكی ڕاسته‌وخۆیان نه‌بووه‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌ورووژاندووه، هه‌تا به دووریشبوون له‌وه‌ی ده‌ستی حیزبوڵا ئاوه‌ڵا بكه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه كه هێزێكی پڕ چه‌كی ئاماده‌و چه‌ندین جار له بری ئێران شه‌ڕی كردووه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م هاوكێشه‌یه بگۆڕێت ئه‌گه‌ر توندڕه‌وه‌كانی ئێران بڕیاری تۆڵهكردهوه بده‌ن. ده‌بێت ئه‌م ململانێیه هێور بكریته‌وه؟ كه‌س گومانی ئه‌وه ده‌كات كه كه سه‌رۆك تره‌مپ خۆی بخزێنێته ناو ململانێی ئیسڕائیله‌وه یان دیموكراته‌كانی ناو كۆنگرێس به زوویی ته‌سلیمی بانگه‌وازی حكومه‌تی ئیسرائیل ده‌بن؟
پاشان وای دابنێ عێراق یه‌كێكه له تاكتیكه‌كانی ئه‌م ململانێیه، (تره‌مپ) بۆ كه‌ناڵی بی سی بی وتی كه نیازیان وایه هێزه‌كانیان له عێراق بهێڵنه‌وه، چونكه ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه ئاگایان له ئێران بێت. وته‌كانی تره‌مپ به‌لای سیاسیه عێراقیه‌كانه‌وه ویستراو نه‌بوو، چونكه زۆرێك له پارت و میلیشیا عێراقیه‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
ڕاگهیاندهنهكهی (تره‌مپ) ڕاپۆرتێكی ۆڵستریت جۆرناڵ به دوای خۆیدا هێنا كه (بۆڵتن) داوای له پنتاگۆن كردبوو له‌سه‌ر ناڕازی بوونی هه‌ندێك له جه‌نه‌ڕاڵه‌كان و پاشانیش وه‌زیری ناوخۆ (ماتیس) بۆ وه‌شاندنی مووشه‌كی تۆڵه له ئێران. ئه‌مه ڕێكه‌وت بوو له‌گه‌ڵ وه‌شانی دوو مووشه‌ك بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه، كه شارێكی عێراقیه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌نداوی فارس. هیچ یه‌ك له مووشه‌كه‌كان قوربانی لێ نه‌كه‌وته‌وه. به‌ڵام له كاروباری ده‌ره‌وه‌دا (بۆڵتن) ئێرانی تۆمه‌تبار كردبوو به وه‌شاندنی مووشه‌كه‌كان و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیان ناوی بردبوو، پاشانیش نوسی بووی كه ئێران ده‌ست هه‌ڵناگرێت له‌م مووشه‌ك وه‌شاندنه كه له لایه‌ن به كرێگیراوهكانیهوه ئه‌نجام دراوه. هیچ مووشه‌كێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاڕاسته‌ی ئێران نه‌كرا به‌ڵام بێ گومان له پلانیاندا هه‌یه و دو‌ریش نیه (بۆڵتن و پۆمپیۆ) تره‌مپ ڕازی بكه‌ن ده‌ست پێ بكات سه‌ره‌ڕای ده‌ره‌نجامه زۆر‌و له بن نههاتوهكهی.
له كۆتاییدا خۆ كه‌نداوی فارس هه‌یه. له ساڵانی سه‌رده‌می (جۆرح ده‌بلیو بۆشدا) هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا نیگه‌رانی ئه‌وه‌بوون پێكدادان ڕوو بدات و چه‌ندین روداوی به ئه‌نقه‌ستیش ڕویان دا. ئیداره‌ی ئۆباما هه‌وڵیدا و به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ پێكه‌وه به‌ستنی ئه‌مریكیه‌كان و فه‌رمانده ئاوییه‌كانی ئێران، ڕۆڵیشی هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی چه‌ندین ڕووداو. چه‌ندین ده‌ست پێشخه‌ری هه‌بووه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش(مایك موڵین) له‌و كاته‌دا كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دژی شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ ئێران.
هه‌رچه‌نده ساڵی رابردوو له سه‌رده‌می تره‌مپ دا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان داخران، داوای له (ماتیس) كرد كه هه‌موو به‌له‌مه خێراكانی ئێران له كه‌نداو بته‌قێنیته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌له‌مانه‌ی كه چه‌كیان تێدایه، به‌رده‌وام ده‌یگوت بۆ نوقمیان نه‌كه‌ین؟ چه‌ندین جار هێزه ده‌ریاییه ئه‌مریكیه‌كانی خستوه‌ته ژێر فشاره‌وه و سهرنحی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاكێشاوه. به‌ڵام وه‌ڵامی سه‌ركرده ئێرانیه‌كان هیچ مایه‌ی سه‌رسوڕمان نه‌بوه‌و ئاسایی بووه. به‌م دوایییانه (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرای كرد كه ژێر ده‌ریاییان دروست كردووه له توانایدا هه‌یه مووشه‌كی كروز بۆ پێكانی ئامانجه ده‌ریاییه‌كان بهاوێژێت.
بۆ بیانوودان به ئه‌مریكا تا هێرش بكاته سه‌ر عێراق، له ساڵی 2002 نوسینگه‌ی تایبه‌تی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ماوه‌ی دوو مانگ خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه بوون بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی نێوان قاعیده و عێراق. به‌ڵام ئێستاش ڕۆژنامه‌ی واشتن پۆست به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ به نیازی هه‌مان بانگه‌شه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه ئێران خه‌ریكی یارمه‌تیدانی قاعیده‌و چه‌كدارانی قاعیده‌یه به شێوه‌ی نهێنی به چه‌ك و پاره له ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م زانیارییانه به‌كار بێنێت وه‌ك به‌هانه‌یه‌كی یاسایی بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران.
ئایا سیاسیه توندڕه‌وه‌كان ئێران سه‌ركه‌وتو ده‌بن؟
ئیداره‌ی (تره‌مپ) به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت هاوپه‌یمانه‌كانی زیاد بكات بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران، تا ئێستا ته‌نها سعودیه‌و ئیسڕائیل به فه‌رمی له‌گه‌ڵیدان بۆ هێرشكردن. مانگی ڕابردوو، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكهوارسۆر كه ئه‌مریكا له وارسۆی پایته‌ختی پۆله‌ندا ڕێكی خستبوو ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاند ئیسڕائیل و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕ دژی ئێران.
ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وارسۆ بۆ ئه‌وه‌بوو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نوێ دژی ئێران دروست بكرێت به‌ڵام زۆرێك له به‌شداربووان به توندی به‌رهه‌ڵستی بڕیاری كشانه‌وه‌ی تره‌مپیان كرد له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئێران، بۆیه پۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌ی وارسۆی بۆ رازیكردنی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی به شێوه‌ی شه‌رمنانه ناونا (سه‌قامگیری ئاشتی باڵا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا).
له‌دوای به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی كۆنگره‌كه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆله‌ند لۆمه‌ی وڵاتانی ئه‌ورپی كرد به‌وه‌ی پشتیگری سیاسه‌تی ئه‌مریكایان نه‌كردووه له دژی ئێران، رایگه‌یاند كاتی ئه‌وه‌یه وڵاتانی ئه‌وروپی پشت بكه‌نه رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و پشتگیری ئه‌مریكا بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی وه‌زیر له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانیشه‌وه گوتی، به داخه‌وه هه‌ندێك له سه‌ركرده ئه‌وروپیه‌كان چه‌ندین میكانیزمیان به‌كار هێناوه بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران. ئێمه ئه‌وه ناو ده‌نێین شكاندنی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر ترسناكترین ڕژێم.
ئه‌م به‌گژداچونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپیه‌كان هه‌مان كۆمێنتی ڕهخنهئامێزهكانی دۆناڵدڕامسفێڵدی وه بیر هێنایه‌وه كه دژی ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا له 2003 كردبووی. هه‌ندێكی كه‌م له هاوپه‌یمانان پشتگیری پلانی داگیركردنه‌كه‌ی واشتنیان كرد كه ئه‌مه‌ش نه‌بوه هۆی ڕێگركرتن له شه‌ڕه‌كه. به‌ڵام (پێنس) له‌وه‌دا ڕاسته كه ئه‌وروپیه‌كان هه‌نگاوی زۆریان ناوه بۆ ڕزگاركردنی ئێران له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه. به پێی بڕیارێكی ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیا ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و بازرگانی یاسایی ئاماده كراون له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌مه ڕێكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه وه‌ك (پێنس) تێبینی كرد، ئاسانكاری زۆر كراوه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه واشتن سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك وابوو به ڕووی رۆحانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا كه به میانڕه‌وه‌كانی ئێران ناسراون و گرنگ بوو به لایانه‌وه و شانازیان پێوه ئه‌كرد. ڕیكه‌وتنی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان( ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ڕوسیا‌و چین) ئیمزا كردنی ڕێكه‌وتنێك بوو. ئه‌م ڕیكه‌وتنه له لایه‌ن به شێك له ئێرانیه‌كانه‌وه پێشوازی لێ كرا چونكه توانای وڵاته‌كه‌ی دڵنیا ده‌كرده‌وه له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهاندا و به تایبه‌تیش ناردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به بێ گه‌مارۆ.
هه‌تا پێش كشانه‌وه‌كه‌ی تره‌میش ئێران هه‌ستی به فشاری ئه‌مریكا كردبوو، بۆ به‌شێكی زۆر ئێرانیه‌كان هیچ گۆڕانكاریه‌كی باش ڕوی نه‌دابوو. له هه‌موو شت خراپتر ساڵی رابردووبو بۆئێران چونكه ئابورییه‌كه داته‌پی. به‌هۆشیه‌وه مانگرتن و خۆپیشاندان شه‌قامه‌كانی ته‌نی و به‌رهه‌ڵستی حكومه‌ت و پیاوه ئاینیه‌كان ده‌ستی پێكرد.
له كۆتایی مانگی شوبات كه (زه‌ریف) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، (تره‌مپ و بۆڵتن پۆمپیو) وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان تۆمار كربێت خۆیان ده‌رخست. له‌و كاته‌وه‌ی (تره‌مپ) له پرۆژه‌ی كاری گشتی و هاوبه‌ش) كشاوه‌ته‌وه‌و، میانڕه‌وه‌كانی ئێران وه‌ك (ڕۆحانی و زه‌ریف) كه‌وتبونه به‌ر لێشاوه ره‌خنه‌ی توندڕه‌وه‌كان. له ئه‌نجامدا بڕیاره‌كه‌ی (زه‌ریف) به شێوه‌یه‌كی ڕوون دیار بوو كه نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه توندڕه‌وه‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌و یه‌كه‌م قوربانیانه.
زه‌ریف كه هه‌میشه له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووه بۆ مانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ت و بیر‌و بڕیاری ( بۆڵتن و پۆمپیو ده‌سته‌كه‌ی) ئاو كرایه‌وه ژێر میانڕه‌وه‌كانی ئێران دواجار رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و توندڕه‌وه‌كانی ئێران سه‌ركه‌وتن توانیان له‌رێی نزیكبوونه‌وه‌یان له خامنه‌ئییه‌وه هێنده‌ی تر پێگه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵات قایم بكه‌ن.
به بیر‌و ڕای شاره‌زایان و شیكه‌ره‌وان ئه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه فێڵێكه له لایه‌ن (زه‌ریف) و له‌وانه‌شه(ڕۆحانیشدا) بێت بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌نگ و متمانه‌ی سیاسی و به‌هێزكردنی ده‌سه‌لاتیان له‌م كاته‌دا. ئێستا قه‌یرانی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی (زه‌ریف) چوه‌ته دۆخێكی چه‌ق به‌ستو كه گرژی و ئاڵۆزی نێوان سیایهكانی ئێرانی قوڵتر كردوه‌ته‌وه و پرسیارێكی هێناوه‌ته كایه‌وه كه ئه‌ویش ( ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵه‌كانیان خێراتر كردووه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران، ئایا له ناو توندڕه‌وه‌كانی ئێران‌دا ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا)؟
له‌وانه‌یه ئه‌مه ئه‌وه‌بێت كه ( بۆڵتن و پێمپۆ) ده‌یانه‌وێت، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا خۆت ئاماده بكه بۆ ده‌ست پێكردنی شه‌ڕێكی تری ئه‌مریكا كه له واشتن خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
نوسینی: Bob Dreyfuss
سه‌رچاوه‌م میدڵئێست ئۆنلاین
وه‌رگێڕانی: عدنان عزالدین