02:07 - 05/03/2019
موجاهدینی خه‌ڵق دوژمنی كورد و دۆستی سه‌دام
خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه
له‌یه‌كتریان ده‌پرسی ئه‌م هێزه كێن؟ چیان له كورد ده‌وێت؟ پێشتر خه‌ڵكی ته‌نیا وایانده‌زانی سه‌دام حوسێن دوژمنیه‌تی،
بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، ڕێكخراوێكی سیاسی ئێرانی كه ئۆپۆزسیۆنی حكومه‌تی
ئێرانن، بوونه‌ته دۆستی سه‌دام و له دژی كورد ده‌جه‌نگن. كاتێك ڕاپه‌ڕینی به‌هاری
1991 ڕوویدا، پاش ماوه‌یه‌ك هێزێكی بێ ڕه‌حم و خاڵی له به‌زه‌ییی ڕوویان له
سنووری گه‌رمیان كرد، نه‌ك به ته‌نیا ئازاری خه‌ڵكیاندا، به‌ڵكو كورد بیری چووه‌وه
ئه‌مانه به كرێگیراوی سه‌دامن، وا هه‌ستیان ده‌كرد ئه‌م هێرشه بێ به‌زه‌ییه له
لایه‌ن كوڕێكی دڵسۆزی سه‌دام حوسێنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی پێشتر له
ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار هێزه‌كه‌یان بینیبوو له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاویانكرده‌وه ئه‌و
هێزه دڵڕه‌قه "موجاهیدینی خه‌ڵق"ن. دوای ڕووخانی سه‌دام حوسێن ئه‌وانیش
وه‌كو بیرێكی ژهراوی پڕكرانه‌وه، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له كه‌مپی ئه‌شره‌ف
جێگیركران، له‌وێوه هه‌ندێكیان چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ندێكی دیكه‌شیان خۆیان
ڕاده‌ستی ئه‌و كوردانه كرد كه پێشتر لێیان ده‌كوژرا.
موجاهیدینی خه‌ڵق
ڕێكخراوێكی سیاسی تێكه‌ڵه‌ی ئیسلامگه‌را و چه‌پگه‌را
بوو، 14 ساڵ پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دامه‌زرا، ئامانج له
درووستبوونی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌وه‌بوو كه دژی شای ئێران ده‌جه‌نگان و چالاكی
سیاسیان هه‌بوو، ئه‌وان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئاخونده‌كانی ئێران كه هه‌مان كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پادشایه‌تیان هه‌بوو، هه‌ماهه‌نگ بوون، چه‌ندین جاریش دانیشتن له نێوان سه‌رانی موجاهیدینی
خه‌ڵق و ئاخوند و پیاوه ئایینیه سیاسیه‌كان، ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی
ساڵی 1979 شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوویدا ئیدی ئه‌وان بوونه دوژمنی سه‌رسه‌ختی
كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ماوه‌یه‌ك خه‌باتی چه‌كداریان ڕاگه‌یاند و به‌هه‌زاران
خه‌ڵكیان كوشت، گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانی شۆڕشه"ئیسلامییهكهیان" له‌ناوبرد.
به لای هه‌ندێك له چاودێرانه‌وه ئه‌گه‌ر موجاهیدینی خه‌ڵق ئه‌و سه‌ركردانه‌یان
نه‌كوشتایه دۆخی ئێران نه‌ده‌گه‌یشت به ئێستا، چونكه ئه‌و كات ململانێكان له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات زیاترده‌بوو.
دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه
ئەم رێکخراوە
لە رۆژی پێنجی ئه‌یلولی 1965 بە ڕابەرایەتی محەمەد حەنیف نەژاد و سەعید موحسین و عەبدولڕهزا
نیک بین دامه‌زرا. بەڵام پاش شۆڕشی ساڵی 1979 نیک بین لە لیستی فەرمی دامەزرێنەران
ده‌كرا و عەلی ئەسغەر بەدیع زادگان کە لە ساڵی 1977 پەیوەندی بەو ڕێکخراوەكهوە
کردبوو لە جێگه‌ی ئه‌و دانرا.
ڕێکخراوی
موجاهدین پێش دروست بونی دەستی کرد بە شۆڕشی چەکداری دژی ڕژێمی پەهلەوی. رێکخراوەکە
لە کۆتایی ساڵی 1962 روبەڕوی هێرشێکی سەخت بوو لە لایەن ساواک (دەزگای ئاسایش و
زانیاری وڵات). و سەرکردەکانی رێکخراوی
موجاهدین بە فەرمانی دادگای ئاسایشی ئەو کاتە و بە تاوانی ( شۆڕش دژی ئاسایشی وڵات.
کرده‌وەی تێروریستی و تیرۆری پەنابەرانی ئێرانی- ئەمریکی ) لە سێدارە دران و هەندێکیشیان
زندانیکران. لە ساڵی1975 هەندێ کەس بە سەرکردایەتی
(تەقی شارام، بارام ئارام) لە دەرەوەی زیندان دەستیان کرد بە تیرۆر و لە ناو بردنی
ئەندامە ئایینیەکان وەک مەجید شەریف واقیفی. و لە گه‌ڵ دەست بەسەر داگرتنی بەشێک لە
بزووتنەوەکە بەیانێکیان بڵاو کردەوە کە تێدا ئاماژه‌یان كردبوو به گۆڕینی
ئایدۆلۆژیای ڕێكخراوه‌كه، لە ئیسلامیەوە بۆ مارکسیزم. پاش ئەوە ئەندامەکانی بزوتنەوەکە
بوون بە دوو بەش. گروپێک لە سەر بیر و باوەڕی جاران مانەوە کە مەسعود رەجەوی پاش دەرچوونی
لە زیندان لە ساڵی 1978 چووە ناو ئەو گروپە و گروپی دووەم کە پەیوەندیان کرد بە
بزوتنەوەی پەیکارهوه.
دوای كوده‌تای
ساڵی 1979 به‌شێك له سه‌رانی موجاهیدینی خه‌ڵق به سه‌ركردایه‌تی مو‌سا خیابانی و
مه‌سعود ڕه‌جه‌وی توانی سه‌رنجیان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه بۆخۆیان ڕاكێشن، به‌ڵام
درووستبوونی جیاوازی بیروڕا و له‌گه‌ڵ ئاخونده‌كانی ئه‌وكاته و له‌سه‌رووی هه‌موویانه
خومه‌ینی وایكرد كه‌چیتر ئه‌وان دۆستی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بن به‌ڵكو بوونه
دوو دوژمنی یه‌كتركوژی سه‌رسه‌خت. به تایبه‌تی ساڵی 1980 كاتێك ئهبوئهلحهسهن
به‌نی سه‌در له‌سه‌ركرا لابرا، ئه‌وان به ئاشكرا ڕایانگه‌یاند كه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی
كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌شدا ڕابه‌ڕی شۆڕشه
ئیسلامه‌كه خومه‌ینی فتوای كافربوون و ناپاكی له نیشتیمانی بۆ ئه‌ندامانی
ڕێكخراوه‌كه ده‌كرد، بۆیه دوای دوو ساڵ له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئێران و عێراق ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق چوونه عێراق و
هێزێكی سه‌ربازیان به ناوی " سوپای ئازادیخوازی گه‌لی ئێران" دامه‌زراند
و شانبه‌شانی سوپاكه‌ی عێراق جه‌نگێكی بێ وێنه‌یان دژی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كرد.
گه‌وره‌ترین جه‌نگیشیان كه زۆر باسده‌كرێت ئه‌ویش جه‌نگی (مرساده) كه موجاهیدینی
خه‌ڵق ناوی نابوو ئۆپراسیۆنی (فروغ جاویدان).
بۆچی فروغ
جاویدان؟
ئه‌م هێرشه
له ساڵی 1988 موجاهیدینی خه‌ڵق دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی ئێران و عێراق ئه‌نجامیدا،
له هه‌مان ساڵدا سه‌دام حوسێن له گوتاری ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند" عێراق
گه‌یشتۆته ئاستێك له هۆشیاری و به‌رپرسیاریه‌تی و هێز، ئه‌گه‌ر بێت و دوژمن
وڵاته‌كه‌ی وێران بكات و ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا
ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌سان نابین. دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بینن كه چۆن موجاهیدینی خه‌ڵق له‌ناو
جه‌رگه‌ی خاكه‌كه‌یاندا كاریگه‌ری درووست ده‌كه‌ن و چۆن ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندیان
پێوه ده‌كه‌ن و به‌رگری له موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌كه‌ن."
دوای شه‌ش ڕۆژ
له قبوڵكردنی بڕیاری ژماره 598ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له لایه‌ن ئێرانه‌وه،
هێزه‌كانی عێراق بڕیاره‌كه‌یان پێشێل كرد، هێرشی كرده سه‌ر باشووری ئێران و خوڕه‌م
شه‌هر. تاوه‌كو ڕێگه بۆ هێزه‌كانی موجاهیدینی خه‌ڵق بكاته‌وه. بۆیه ئه‌وان له
سنووری په‌روێزخان و خوسره‌وی به‌ره‌و پارێزگای كرمانشان پیاده‌ڕه‌ویان كرد. ئه‌و
شه‌وه‌ی كه ئۆپۆراسیۆنهكه ده‌ستی پێكرد مه‌سعود ڕه‌جه‌وی گووتی" له‌ماوه‌ی
48 كاتژمێردا ده‌گه‌ینه تاران" له‌و گوتاره‌یدا كه له بنكه‌ی سه‌ربازی
"نوچه" بوو گوتی مه‌ترسن فه‌رمان به فرۆكه‌كانی عێراقكردووه ئه‌وان
پشتیوانمانن و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر بۆردومان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئێمه‌ش چه‌كی
دژه فرۆكه و موشه‌كی سام حه‌وت و هێزی ئاسمانی عێراق پشتیوانمانن، له ڕووی
ئاسمانه‌وه نیگه‌ران مه‌به‌ن هێزی عێراق پاڵپشتمانه.
كاتێك هێرشه‌كه
ئه‌نجامدرا توانیان به درێژای 34 كیلۆمه‌تر به پاڵپشتی هێزه ئاسمانیه‌كانی
عێراق له شاری كرماشان نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ تاكێكی ئێران
پشتیوانی ئه‌و هێرشه‌ی موجاهدین نه‌بوون بۆیه ورده ورده به‌ره‌و تێك‌شكان ده‌چوون.
ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسداران سه‌رقاڵی به‌رپرچدانه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی
عێراق بوون، خه‌ڵكی ناوچه‌كه له بری سوپای وڵاته‌كه‌یان دژی موجاهدین ده‌كرد،
تاوه‌كو له دواتر سوپای عێراق فرۆكه‌كانی كشاندنه‌وه و ئه‌وجا توانیان زه‌برێكی
كوشنده له هێزه‌كانی موجاهدین بده‌ن و تانك و زریپۆش و ئۆتۆمبیلی زۆریان سوتێنرا
و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ كوژرا.
كاردانه‌وه‌ی
ئه‌و جه‌نگه
له سه‌ره‌تای
پایزی 1988 كۆماری ئیسلامی ئێران له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی موجاهدین بۆ سه‌ر
ئێران هه‌ستان به له سێدارانی هه‌زاران كه‌س. هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
سێداره دران ده‌ستیان له كار كێشابووه‌وه و پهشیماننامهیان واژۆ كردبوو. به‌ڵام
ئه‌و هێرشه بووه هۆی له سێداره‌دانی نزیكی سێ ههزارئهندامی زیندانیكراوی
ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵق، به پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و
كاردانه‌وه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1879 كه‌س له
سێداره دراون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ناوه‌كانیان تۆماركراوه.
ئه‌م ڕێكخراوه
له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیه‌وه ناوی جۆراوجۆری به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران تاوه‌كو ئێستا به ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵك ده‌ڵێن"
مونافقین".
سه‌رگه‌ردان
بوونیان
له ساڵی 1986
وڵاتی فه‌ره‌نسا موجاهدینی ناچاركرد كه وڵاتی فه‌ره‌نسا بهجێبهێڵن، چونكه ئه‌وان
به‌غدادیان كردبووه مۆڵگه‌ی خۆیان. دواتر له كامپێكی نوێ به‌ناوی ئه‌شره‌ف
جێگیان كرایه‌وه، دوای ڕزگاركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه تاوه‌كو كانوونی
دووه‌می 2009 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پارێزگاریان لێده‌كرا. به‌ڵام دوای چه‌ند
ساڵێك ورده ورده كامپی ئه‌شره‌ف به خۆشی بێت یان به زۆر چۆڵكرا و له كامپی
لیبرتی جێگیركران، هه‌ندێكی دیكه‌شیان گوازراوهنهوه بۆ وڵاتی ئه‌لبانیا.
دوای دەرکردنیان
لە عێراق لە وڵاتی ئەلبانیا کراوەتەوە نزیکەی دوو هەزار کەسی تێدایە، کامپەکە تا
ناوەندی تیرانای پایتەخت، نزیکەی 35 خولەک دوورە، بەڵام ئەو کەسانەی توانیویانە لە
کامپەکە هەڵبێن، گوتوویانە کە ڕێگە بە دانیشتوانی کامپەکە نادرێت مۆبایل بەکار بێنن،
تەنانەت ڕێگەیان پێ نادرێت كاتژمێر و ڕۆژمێریان
هەبێت.
مستەفا محەمەدی
کە پیاوێکی 62ساڵەیە و لە کەنه‌دا دەژی، کچێکی بە ناوی “سومەیە” کە تەمەنی 38 ساڵە
لەناو کامپەکە دایە باس له‌وه ده‌كات كه كه کچەکەی پێچەوانەی خواستی خۆی و بە زۆر براوەتە
کامپەکە ڕێگەشی پێنادەن کچەکەی ببینێت.
ده‌گوترێت کاربەدەستانی
ڕێکخراوەکە ئەندامانیان ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دەدەن و هەرەوها پەروەردەیان
دەکەن بۆ ئەوەی چۆن سەر لە لاشە جیا بکەنەوە، چون ئەندامی لەش بشکێنن، چۆن چاوی کەسێک
بە پەنجە دەربێنن.
کەسێکیش بەناوی غوڵامڕەزا شکاری پیاوێکی تەمەن 50 ساڵە و
بە گوتەی خۆی 27 ساڵ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بووە، ده‌ڵێت" ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات
خۆی وەکوو ڕێکخراوێکی لیبراڵ پێشان بدات، بەڵام لەناوەوە پڕە لە ترس، درۆ و دووڕوویی."
پێش كوده‌تاكه‌ی
خومه‌ینی
دامه‌زرێنه‌رانی
ئه‌م ڕێكخراوه محه‌مه‌د حه‌نیف نه‌ژاد و سه‌عید محسن و عه‌لی ئه‌سغه‌ر به‌دیع
زادگان كه له چالاكوانانی ئیسلامی موسڵمانان به‌ره‌ی گه‌لی دووه‌می ئێران، و ئه‌ندامێكی
نه‌هزه‌ی ئازادی به‌ناوی عبدولڕهزا نی‌ك بین رودسری كه ناسراو بوو به "عه‌بدی"
هه‌موو ئه‌مانه یه‌كیان گرت و له یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی ڕێكخراوه‌كه له‌سه‌ره‌تای
حه‌فتاكاندا بڵاویانكرده‌وه كه" دوای شه‌ش ساڵ له كاری نهێنی بۆ یه‌كه‌مین
جار به شێوه‌ی ئاشكرا ناوی ڕێكخراوه‌كه‌مان ئاشكرا ده‌كه‌ین"
حه‌نیف نه‌ژاد
ده‌ڵێت" ورده ورده كه‌وتینه بیری چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه، ئه‌وكاته ماوه‌یه‌ك
بوو له‌گه‌ڵ سه‌عید موحسن و عهبدلوڕهزا نی‌ك بین یه‌كمان ده‌ناسی، پێكه‌وه
بڕیاماندا كه خوێندنه‌وه‌یه‌كمان بۆی هه‌بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه بڕیارماندا كه
چه‌ند كه‌سانێك وه‌كو ئه‌ندام له خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه ئه‌وان په‌لكێشی ناو
خوێندنه‌وه بكه‌ین.
ناوی ڕێكخراوه‌كه
له سه‌رده‌می " ڕێكخراوی ئازادیخوازی ئێران" به‌و جۆره بانگ ده‌كرا،
دواتر بووه "ڕێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵق" به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج
بوو هیچ یه‌كێك لهوناوانهله ناوخه‌ڵكیدا بوونی نه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند كه‌سێكیان
لێ‌گیرا و ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌زانی لۆگۆ و دروشمهكهشیان چییه، كاتێك ده‌ستگیرده‌كرێن
حه‌نیف زاده له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ڵێت" گروپه‌كه‌ی ئێمه ناوی نییه، هه‌ر
ده‌مانگوت ڕێكخراو"
سه‌عید موحسن
سه‌رباره‌ت به ناوی ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌ڵێت" ئێمه بۆ رێكخراوه‌كه‌ی خۆمان
هیچ ناوێكمان هه‌ڵنه‌بژاردبوو، چونكه پێویستیمان به‌وه نه‌بوو جارێك بناسرێت، هه‌ربۆیه
ناوه‌كه‌مان ئاشكرا نه‌كرد، له نێوان هه‌موو نووسینی ئه‌ندامه‌كاندا ته‌نیا ده‌مانووسی"
ڕێكخراو" به‌هۆی زۆر دووباره بوونه‌وه‌ی وشه‌ی ڕێكخراو، له ده‌ره‌وه‌ی كاری
ئێمه هیچ ناوێكمان به‌كارنه‌ده‌هێنا جگه له ڕێكخراو."
عه‌لی میهن
دوست ده‌ڵێت"ڕێكخراوه‌كه‌ی ئێمه ناوێكی دیاریكراوی نه‌بوو"ڕێكخراوی
ئازادیخوازی ئێران" ناوی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئێمه نییه، ئێمه هێشتا ستراتیژی
ئیشی خۆمانمان دیاری نه‌كردبوو."
خه‌باتی چه‌كداری
له پێنجی
كانوونی دووه‌می 1963 خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كه ئیمام خومه‌ینی
له گوتارێكدا به توندی هێرشیكردبووه سه‌ر شا و ئیسرائیل و ئه‌مریكا، ده‌ستگیركرا.
شه‌قامه‌كان جمه‌ی ده‌هات له خۆپیشانده‌ر، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی شا و به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ ده‌زگای ساواك(ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران) كه‌وتنه سه‌ركووتكردنی خه‌ڵكی، به‌لای
زۆربه‌ی خه‌ڵكیه‌وه ئه‌مه خۆپیشاندان نه‌بوو بۆیه بوو به ڕاپه‌رین دژی بنه‌ماڵه‌ی
شا، به تایبه‌تی له شاره‌كانی قوم، تاران، شیراز و مهشهد. حكومه‌ت ناچاربوو
حوكمی عورفی ڕابگه‌ێنێت و له‌نێوان كاتژمێره‌كانی 10ی شه‌و تاوه‌كو پێنجی به‌یانی
هاتوچۆ قه‌ده‌غه كرا، له ڕۆژی دووه‌م خه‌ڵكی به ده‌سته ده‌سته‌ی بچووكه‌وه
ڕژانه شه‌قامه‌كان له‌به‌رامبه‌ردا هێزی شا به تانك و زرێپۆشه‌وه رێگریان له
خۆپیشانده‌ران كرد، ئه‌وان فه‌رمانیان پێكرا كه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن،
ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوژرا، بۆیه ئه‌و سهركووتكارییه
كارێكی وایكرد دوای شه‌ش ڕۆژ دیسان ده‌سه‌ڵات گه‌ڕاییه‌وه بۆ جارانی خۆی.
باقر موعینی
ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت" به پێی دۆسیه‌كانی پۆلیس ئه‌وان 320 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه
و له نێوانیاندا 30 گه‌وره‌پیاوی ئاینی هه‌یه. ئه‌و دۆسیانه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئاماژه به‌وه كراوه كه 380 كه‌س كوژران و برینداربوون. ئه‌م ئاماره ئه‌و كه‌سانه
ده‌گرێته‌وه كه براونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستبه‌جێ
كوژراون و له‌ترسی ده‌ستگیركردن نه‌چوونه‌ته نه‌خۆشخانه تۆمار نه‌كراون.
حه‌نیف نه‌ژاد
ده‌ڵێت" چه‌ند مانگێگ پێشتر بڕیارمدا ئه‌گه‌ر له زیندان ئازادبووم به‌مه‌به‌ستی
خوێندن بڕۆمه ئه‌وروپا یان ئه‌مریكا و له ئێران نه‌مێنم، به‌ڵام كاتێك بینم له
ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی 1963ڕوویدا و بیینم ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه كوژران، له ئه‌نجامدا
واز له بیركردنه‌وه‌ی سه‌فه‌ركردن هێنا."
سه‌عید موحسن
ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1963 نه‌بوایه منیش وه‌كو ئه‌وانی دیكه له
بیر ده‌چوومه‌وه، به‌ڵام زۆر به ساده‌ی كاتێك ئه‌و كوشتارگهیهم بینی له‌زیندانه‌وه
ڕۆحیه‌تی به‌رگری بۆ زیندوو كردمه‌وه. ده‌مانبیست خه‌ڵكی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك
له‌به‌رده‌م گولـله‌ی سته‌مكاران ده‌وه‌ستێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش چینه‌كانی خواره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا بوون، له ئه‌نجامدا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم كه چینه‌كانی خواره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا له‌ژێر فشاردان، مه‌رگ و ژیان بۆ ئه‌وان مه‌ودایه‌كی كه‌می هه‌یه، به‌ڵام
چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا مه‌ودای نێوان مه‌رگ و ژیانیان زیادتره."
دوای ده‌ستگیركردنی
كه‌سانی وه‌كو مه‌هدی بازرگان و یه‌دوڵا سه‌حابی و مه‌حمود تهڵقانی ئیتر شتێك نه‌مایه‌وه
به ناوی ئاشته‌وایی و ده‌سته‌وسان بۆ به شێوه‌یه‌كی تیۆری شۆڕشگێڕانی ئه‌مریكای
لاتین شه‌ڕی پارتیزانی و لێده و بڕۆ ده‌ست پێكرد.
گۆڕینی
ئایدۆلۆژیا
له ساڵی 1975
به‌ره‌و سه‌ره‌وه به كاتێك كه‌م دوای هه‌ڵهاتنی كه‌سایه‌تی دیاری ڕێكخراوه‌كه
ته‌قی شه‌هرام كه له زیندانی ساری ڕایكرد، ئایدۆلۆژیای ڕێكخراوه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری ده‌چوو،
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامانی موجاهدین له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوون، له‌ژێر
كاریگه‌ری ته‌قی شه‌هرام و به‌هرام ئارام بوون، كه ئه‌وانیش په‌یوه‌ستی ئایدۆلۆژیای
ماركسیسیزم بوون، ئه‌وان له‌یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی خۆیان دوای ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای
خۆیان گۆڕی نووسیان" له‌سه‌ره‌تادا گومانمان ده‌كرد كه ده‌توانین ماركسیزیم و ئیسلام تێكه‌ڵ بكه‌ین، فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
مێژوویی به بێ ماترلیالیزم و دیالكیتیك ئاماده بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كردمان نه‌ده‌گونجا،
ئێمه ماركسیزمان هه‌ڵبژارد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌مانه‌ویست چینی
كرێكار له ژێر زوڵمی ده‌سه‌ڵات بهێنێنه ده‌ره‌وه" دوای ئه‌وه ئه‌وان هه‌ستان
به درووستكردنی ئاڕم و دروشمی خۆیان و نیشانه‌ی مشته‌كۆڵه‌ی چینی كرێكاریان كرده
نیشانه‌ی خۆیان و سه‌رجه‌م ئایه‌ته قورئانیهكانیان لابرد. بڵاوكراوه‌ی "جه‌نگه‌ڵ"یا
له شوێنی " مجاهد" به ناونیشانی ئۆرگانی ڕێكخراوه‌كه دانا و هه‌موو
سێ مانگ جارێك بڵاوكراوه‌ی" خه‌باتی كرێكاران" بڵاو ده‌كرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو زیندان بوون، له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه مه‌سعود ره‌جه‌وی و
مه‌هدی ئهبریشمچی وموسا خیابانی، بڕیاریاندا له‌سه‌ر ره‌وته كۆنه‌كه‌ی خۆیان به‌رده‌وامبن
و ده‌ستبه‌رداری ئیسلام نه‌بن، هه‌ر ئه‌و كاته مسعود ره‌جه‌وی گوتی ڕه‌وتی
ماركسیزیمی ڕێكخراوه‌كه ڕه‌وتێكی هه‌لپه‌رستن. زۆرێك له‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتیش بوون دژی ئه‌و كاره وه‌ستانه‌وه.
دوای كوده‌تا
كاتێك خومه‌ینی
كوده‌تای كرد و ده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شا كۆتایی هات و كۆماری
ئیسلامی ئێران دامه‌زرا، مه‌سعود ڕه‌جه‌وی كه ماوه‌یه‌كی كورت له ئه‌نجامدانی
كوده‌تاكه له زیندان ئازادكرابوو، له دوای كوده‌تاكه سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی
موجاهدینی خه‌ڵقی كرده‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ مو‌سا خیابانی چوونه سه‌ردانی ئیمام
خومه‌ینی، به‌هۆی جه‌نجاڵی ئێران و درووستبوونی كۆمارێكی نوێ، موجاهدین زۆر
ئازادانه‌تر و به‌رفراوانتر ده‌ستیان به چالاكی كرد، بۆیه كاتێك هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ بۆ ئێران كاندید بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی ناوی كاندیده‌كان
مسعود ڕه‌جه‌وی بوو، ڕه‌جه‌وی هه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورده‌كان به ده‌ست
بهێنێت له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی خۆیاندا جێگه‌یان كرده‌وه كه ئۆتۆنۆمی بۆ كورده‌كان
ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی دیاری خۆرهه‌ڵاتی
كوردستان دكتۆر شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك كه كورده‌كان
ده‌نگ به ڕه‌جه‌وی ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك قاسملۆ دركیكرد كه موجاهدینی
خه‌ڵق مافی كورده‌كان نادات، بۆیه له‌و رێكه‌وتنه كشایه‌وه. ترسی خومه‌ینی له‌وه‌ی
كه ڕه‌جه‌وی نه‌بێته سه‌رۆك كۆمار ناوی له لیستی كاندیده‌كان سڕییه‌وه، پاشان
موجاهدین ده‌ستیان كرد به دژایه‌تیكردنی خومه‌ینی له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی
موجاهدین داخرا.
له 28ی حوزه‌یرانی
1981 له كاتێكدا كه نووسینگه‌ی حیزبی كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی كۆبوونه‌وه بوون،
بۆمبێكی به‌هێز ته‌قیه‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 70 كه‌سی
پایهگهورهی كۆماره ئیسلامیه تازه‌كه، له‌وانه‌ش سه‌رۆكی دیوانی باڵای وڵات،
به‌هشتی چوار وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و 23 نوێنه‌ری
ئه‌نجومه‌ن و چه‌ندین كه‌سی پله‌داریش كوژران. دوای دوو مانگ له‌و رووداوه
دانانه‌وه‌ی
بۆمب له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
دوومانگ دوای
ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌كه ئه‌مجاره‌یان له نووسینگه‌ی سه‌رۆك
كۆمار بۆمبێكیان دانایه‌وه و له ئه‌نجامدا دووكه‌سی دیاری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ناوه‌كانی
ڕه‌جایی و باهنر تیرۆركران، ئه‌گه‌ر چی موجاهدین ئه‌و كرده‌وه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرت
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و رێكخراوه‌یان به به‌رپرسی كرده‌وه‌كه زانی،
دواتر ئه‌وان هه‌ستان كرده‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی تیرۆر به تایبه‌تی ئیمامی مزگه‌وته‌كانی
شاره‌كانی ته‌برێز، كرمان، شیراز، یه‌زد و باخته‌ران، پارێزگارێك، سه‌رپه‌رشتیاری
زیندانی ئه‌وین، چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یان تیرۆركرد.
ڕووبهڕووبوونهكهی
گه‌وره
له مانگی ئه‌یلولی
1981 مجاهدین ئه‌ندامه‌كانی خۆی نارده سه‌ر شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان
له‌گه‌ڵ سوپای ئێران بكه‌ن، له به‌رواری 27ی ئه‌یلولی 1981 به نارنجۆك و ئاڕ پی
جی هێرشیان كرده سه‌ر سوپای پاسداران له چه‌ندین شوێن شه‌ڕی پارتیزانیان دژ به
سوپا ئه‌نجامدا، به‌ڵام سوپای پاسدارانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه‌وتنه
ڕاوكردنی ئه‌ندامه‌كانی موجاهیدن.
له به‌رواری
8ی شوباتی 1982 سوپای پاسداران توانیان په‌ناگه‌یه‌كی سه‌رانی موجاهدینی خه‌ڵق له
گه‌ڕه‌كی زهعفرانییهی تاران له‌وێ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له
نێوان هه‌ردوو لا ڕوویدا له ئه‌نجامدا 23 كه‌س له موجاهدینی خه‌ڵق كوژران له
نێوانیشیاندا سه‌ركرده‌ی دیاری موجاهدین مو‌سا خیابانی و ئازر ڕه‌زای هاوسه‌ری كوژران، ئه‌شره‌ف ره‌بیعی
ژنی یه‌كه‌می مه‌سعود ڕه‌جه‌وی كوژرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كوڕێكی منداڵكاری ڕه‌جه‌وی
به دیل گیرا. به‌لای ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌ڵقه‌وه ئه‌و رۆژه به عاشورای
موجاهدین ناو ده‌به‌ن. به‌لای چاودێرانی سیاسیه‌وه ئه‌گه‌ر مو‌سا خیابانی نهكوژرایه
ئه‌وا كه‌سی یه‌كه‌می موجاهدین خیابانی ده‌بوو نه‌ك مه‌سعود ڕه‌جه‌وی.
پاشان وه‌كو
كاردانه‌وه‌ش ئه‌وان هه‌ستان هێرشه‌كانی ئافتاب و چلچراغ و فروغ جاویدیان ئه‌نجامدا.
تیرۆركردنهكانیان
له ته‌قینه‌وه‌ی
نووسینگه‌ی حزبی كۆماری ئیسلامی محه‌مه‌د به‌هه‌شتی و 70 كه‌سی دیكه.
محه‌مه‌د كهچوی
حه‌سه‌ن ئایات
له ته‌قینه‌وه‌ی
دووه‌م هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د عه‌لی ره‌جای و محه‌مه‌د جه‌واد باهنر و كه‌سێكی
دیكه كوژران.
ئه‌سه‌دوڵا مه‌ده‌نی
عه‌بدولكه‌ریم
هاشم زاده
سه‌ید عه‌بدولحوسێن
دستعغهیب و 12 كه‌سی دیكه له نوێژی جومعه كوژران.
محه‌مه‌د
صدوقی
عه‌تاڵا ئه‌شره‌فی
ئه‌سه‌دوڵا
لاجوردی
عه‌لی صیادی شیرازی.
به هه‌زاران كه‌سی دیكه كه له‌ناو بازار یان له‌ناو زانكۆ، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی
خۆیاندا تیرۆر ده‌كران و دواتر موجاهدین به‌رپرساریه‌تی ده‌خسته ئه‌ستۆی خۆی.
نه‌مان
په‌یوه‌ندی
نێوان مه‌سعود ڕه‌جه‌وی سه‌ركرده‌ی موجاهدین و سه‌دام حوسێن له ساڵی 1991ه‌وه
چووه قۆناغێكی پێشكه‌وتووه‌وه، چونكه موجاهدین هاوكارێكی بێ وێنه‌ی سه‌دام
حوسێنی ده‌كرد له كپكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی 1991ه‌وه كه پارێزگا شیعه‌كان
و كورده‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن به‌رپایان كردبوو،
به‌هۆی كرده‌وه دڕندانهكانیانهوه سه‌دان كورد له ناوچوون و كوژران، كورده‌كان
هه‌رگیز له‌و سه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه خۆش نابن بۆیه كاتێك سه‌دام حوسێن ڕووخا
شیعه و كورده‌كان ده‌یانه‌ویست بزانن چاره‌نووسی ئه‌و هێزه بیانییه چییه كه قه‌تڵوعامی
كردن. له ساڵی 2003ه‌وه ڕه‌جه‌وی دیاری نه‌ما، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و پیاوه
له ئه‌مریكا بژی، به‌ڵام لایه‌نگرانی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێن ڕه‌جه‌وی خۆی شاردۆته‌وه
و پهڕجوی پێیه. دوای نه‌مانی ئه‌و مه‌ریه‌می ژنی شوێنی ئه‌وی گرته‌وه، له باره‌گاكانی
خۆی له پاریس سه‌رقاڵی چالاكی سیاسیه! ئه‌مریكیه‌كان له دوای ڕووخانی سه‌دامه‌وه
سه‌رپه‌رشتی كامپی ئه‌شره‌فی ده‌كرد، ئه‌وان توانیان له ڕێگای ئه‌ندامه‌كانی
موجاهیدنی خه‌ڵقه‌وه سوود له ڕووی سیخوڕی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی
پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران وه‌رگرن. ئه‌مریكا ئه‌وانی وه‌كو كارتی فشار به‌رامبه‌ر به
ئێران به‌كار ده‌هێنا. تاوه‌كو له لایه‌ن سوپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كانه‌وه په‌لاماری
كامپی ئه‌شڕه‌ف درا و نزیكه‌ی 60 كه‌سیان له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه كوژران. دواتریش
دادگای باڵای تاوانه‌كان نزیكه‌ی 90 سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌یان به تۆمه‌تی به‌شداریكردن
له تاوانی جه‌نگ دژی گه‌لی كورد و شیعه‌كان سزادا.
"سێكسكردن
له‌گه‌ڵ من له نوێژی شه‌وان خێری زیاتره"
ده‌گوترێت ئه‌و
هێزانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدلۆژیادان مرۆڤبوون له ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نیا
بیر پێگه‌یشتنی ئایدۆلۆژییهكهیان ده‌كه‌نه‌وه، كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌ناو
موجاهدینی خه‌ڵق ئه‌ندام بووه باس له‌وه ده‌كات كاتێك ئه‌ندامێكی ژن له‌سه‌ر
كورسی ئێشگری داده‌نیشت، كه‌سی دوای ئه‌و ئه‌گه‌ر پیاوێك بوایه ده‌بوو 15 خولهك
دواتر له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه دابنشێت نه‌وه‌كو هه‌ستی سێكسی بجوڵێت. له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا خودی مه‌سعود ڕه‌جه‌وی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه كه
چۆن ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ئه‌ندامه ژنه‌كانی.
یه‌كێك له‌وانه‌ی
كه پێشتر ئه‌ندامێكی باڵای موجاهدین بووه باس له‌وه ده‌كات كه چۆن و به چ
شێوه‌یه‌ك ڕه‌جه‌وی ئه‌وكارانه‌ی كردووه. زه‌هرا سادات میرباقری كه ئێستا له ڕێزی
ڕێكخراوه‌كه نه‌ماوه ده‌ڵێت" مه‌سعود ڕه‌جه‌وی له كامپی ئه‌شره‌ف لیستێكی
100 كه‌سی ئاماده‌كردبوو كه له‌و ژن و كچانه پێكهاتبوون نه‌شته‌گه‌ریان بۆ كرابوو،
ئه‌و نهشتهگهریهش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و ژن و كچه جوانانه منداڵدانیان ده‌رده‌كرا،
به‌ڵام قوربانیه‌كان به‌مه‌یان نه‌ده‌زانی ئه‌وه‌ها تێدهگهێنران كه ئه‌مه نه‌شته‌گه‌رییه
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گورچیله و كه‌م خوێنیه. ئامانج له خودی نهشتهگهریهكهش ئه‌وه‌بوو
كه تاوه‌كو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر دوو گیان نه‌بن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه
ده‌ڵێت" زۆربه‌ی ئه‌و ژن و كچانه به بیانووی كۆبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی و شۆڕشگێڕی
له پیاوان دوورده‌خرانه‌وه و ده‌بران له‌گه‌ڵ ره‌جه‌وی كۆده‌بوونه‌وه. ئه‌و
ژنانه له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌وه دیاریان پێده‌درا، زۆربه‌ی جاریش خودی
مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی دیارییه‌كانی به ژنه‌كان ده‌به‌خشی كه جلی ژێره و یان بۆنی
گران به‌هابوون."
میرباقری ده‌ڵێت
ئێمه وامان ده‌زانی ئه‌مه دۆخه په‌یوه‌ندی به شۆڕش و شۆڕشگێڕه‌وه هه‌یه،
ئێمه ژنی گه‌وره‌مان ده‌بینی كه مێردیان نه‌كردبوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ خودی سه‌رۆكی
ڕێكخراوه‌كه په‌یوه‌ندی سێكسیان هه‌بوو، چونكه ڕه‌جه‌وی به‌و كچانه‌ی ده‌گوت"
سێكسكردن له‌گه‌ڵ من له نوێژی شه‌وان خێری زیاتره".
دوای پهرتهوازبوونیان
ئه‌ندامه‌كان په‌شیمانن
مه‌هدی فزوڵاهی
له ته‌مه‌نی 19 ساڵیه‌وه له ئێران ده‌رچووه و له‌وكاته‌وه دایك و باوكی نه‌بینووه،
كه‌چی زۆر باسیان ده‌كات، هه‌ر ئه‌وانیش بوون به‌وه‌ی ڕێگه‌یان بۆ كوڕه‌كه‌یان
خۆشكرد بچێته ناو موجاهدینی خه‌ڵقه‌وه. دایكی مه‌هدی ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی بووه هه‌میشه
پێڵاوی وه‌رزشی لهپێكردووه، بۆیه سزادراوه، تیمه‌كه‌ی ئه‌وان له ئێران پله‌یه‌ك
بوون، له پێنجی به‌یانیه‌وه له ماڵ ده‌رچووه و شه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه
بۆیه زۆر گرنگی به‌خێزان نه‌داوه. مه‌هدی له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
باسی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌میش بڕیار ده‌دات بچێته ناو موجاهدینه‌وه
"ده‌مویست ڕژێمی ئێران بگۆڕم، خۆم سه‌رقاڵی خوێندن كرد تاوه‌كو ناچار نه‌بم ببهسهرباز."
بۆیه دوای ته‌واوكردنی ئه‌ندازیاری میكانیك ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن
بۆئه‌وه‌ی بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ندی بكاته موجاهدینه‌وه. دایك و باوكی
حه‌زناكه‌ن بڕوات به‌ڵام دواجار ده‌چێت. ئه‌و خولیای ناوی نهێنی بووه كه
موجاهیدن پێیان ده‌به‌خشێت، نازناوی"مێهرداد"ی پێده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت
هه‌ر زوو هه‌ستمكرد جیاوازی له نێوان موجاهدین و حزبوڵای لوبنانی نییه، حزبوڵا
ده‌ڵێن ده‌بێت نوێژ بكه‌ی، ئه‌و ده‌ڵێت من ڕقم له‌وه‌یه ئێرانیه‌كان بۆ ئیمامه
كوژراوه‌كان له خۆیان ده‌ده‌ن و ده‌گرین، كه‌چی ده‌بێت له مۆڵگه‌ی ئه‌شره‌ف بۆ
سه‌ركرده‌كه‌ت بگریت. ده‌بێت سه‌ركۆنه‌ی خۆت بكه‌یت و بڵێیت سه‌ركرده‌كه‌م له خۆم
باشتره. ئێران 75 ملیۆنه بۆ ده‌بێت من مه‌ریه‌م ڕهجهویم خۆش بوێت؟. ئه‌و سه‌باره‌ت
به خۆشترین هه‌واڵ ئه‌وه‌بوو كه كاتێك له كامپی ئه‌شره‌ف بووه خوێندوویته‌وه
كه مه‌ریه‌م له فه‌ره‌نسا گیراوه، ئه‌میش ده‌ستی كردۆته پێكه‌نین به‌ڵام هاوڕێكانی
داوایان لێكردووه بێده‌نگ بێت ده‌نا ده‌یبه‌ن له هه‌واڵگری كامپه‌كه داركاری ده‌كه‌ن.
ناخۆشترین شتی نێو كه‌مپه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه هاوڕێیه‌كی ژن و منداڵه‌كه‌ی له
ئێران موجاهدین داوای لێكردووه كه ده‌بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌میش ڕازی نه‌بووه،
بۆیه خراوه‌ته ژێر پاڵه‌په‌ستۆوه و لێیانداوه، له كۆتایدا ناچاربووه كه ده‌به‌یه‌ك
به‌نزین به خۆیدا بكات و خۆی بسووتێنێت. نه‌مرد، به‌ڵام دوای چوار مانگ به شه‌و
و به‌رۆژ ده‌مرد و زیندبوو ده‌بووه‌وه. له كۆتایدا توانی به سووتای بگه‌ڕێته‌وه
ئێران.