11:31 - 02/02/2019
فه‌ره‌حی ژنی شای ئێران به‌ڵگه‌ی كه‌وتنی شا ئاشكرا ده‌كات
فه‌ره‌ح دیبا ژنی سێهه‌می شای ئێران محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی
له دواین چاوپێكه‌وتنیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌لی میسر به تایبه‌تی سه‌رۆكی
كۆچكردووی میسر ئه‌نوه‌ر سادات دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی 1979 زۆر هاوكاری پێشكه‌شكردوون.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه بنه‌ماڵه‌ی شا به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگریان ده‌ستكه‌وتووه
كه وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا پاڵپشتیان له خومه‌ینی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
بگرێته ده‌ست.
له چاوپێكه‌وتنێكی دوور و درێژیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فه‌ردا)
كه سه‌ربه ئۆپۆزیسۆنی ئێرانه، فه‌ره‌ح به‌وردی باسی ئه‌و ئازارانه ده‌كات كه
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كاتی كه‌وتنی شادا بینوویانه و ئه‌و ڕووداوانه‌ش ده‌گێڕێته‌وه
كه خومینی و داروده‌سته‌كه‌ی وایانلێكردوون كه شا وڵات به جێ بهێڵێت.
فه‌ره‌ح ده‌ڵێت" ڕوومان له زۆر ده‌وڵه‌ت كرد، له‌وانه
وڵاتی مه‌غریب، سوپاسی شای مه‌غریب و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ین كه پێشوازی و
پشتیوانیان لێكردین. به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای ئه‌لیسكاندر مۆرانیش سه‌رۆكی ده‌زگای
هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا كه هاتبوو بۆ مه‌غریب، ده‌بوو وڵاتی مه‌غریب به جێ بهێڵێن.
چونكه مۆرانیش ده‌یگوت مانه‌وه‌ی ئێوه له وڵاتی مه‌غریب كاره‌سات بۆ شای مه‌غریب
و خێزانه‌كه‌ی ده‌خوڵقێنێت. بۆیه باشتر وایه ڕوو بكه‌نه وڵاتێكی دیكه. ناچار
ئێمه‌ش ملی ڕێگامان به‌ره‌و دورگه‌ی باهاماس له ئه‌مریكا، گرته به‌ر."
فه‌ره‌ح مانه‌وه‌ی خۆیان له ئه‌مریكا ڕوونده‌كاته‌وه"
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه ته‌نیا سێ مانگ له‌و دوورگه‌یه
بمێنینه‌وه. ئه‌و كاته(ئه‌میر عه‌باس هوه‌یدا) كه سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می
پادشایه‌تی بوو، له سێداره درا. ئه‌میر هوه‌یدا ماوه‌ی 12 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئێران بوو، له كاتی كوده‌تاكه خۆی ڕاده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی خومه‌ینی كرد ئه‌وانیش
له دادگای سه‌ربازی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا و له مانگی نیسانی 1979
بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرا، به‌ڵام ئه‌مریكا نه‌یهێشت كه شا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات
و ئیدانه‌ی له سێداره‌دانی هوه‌یدا بكات."
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" ته‌ندروستی
شا زۆر خراپ بوو. ڕوومان له وڵاتی پاناما كرد، واشینگتۆن گوتیان ئێمه ژماره‌یه‌ك
پزیشك ده‌نێرین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌گه‌ری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی پاناما
ڕه‌تیانكرده‌وه پزیشكیان بۆ بێت و گوتیان خۆمان نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
به‌داخه‌وه ڕه‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و كاته‌ی پاناما زۆر خراپ بوو."
فه‌ره‌ح كه به ژنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شا ناسرابوو ده‌ڵێت"
له‌وكاته ناخۆشه‌دا خێزانی ئه‌نوه‌ر سادات په‌یوه‌ندی پێوه كردم، ئه‌وه‌ی پێشنیازكرد
كه بچین بۆ میسر، منیش ڕازی بووم و به شام ڕاگه‌یاند، دواتر خودی ئه‌نوه‌ر سادات
په‌یوه‌ندی پێوه‌كردین و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌نێرێت
بۆ وڵاتی پاناما."
فه‌ره‌ح دیبا هه‌میشه گله‌یی كه‌وتنی شا ده‌خاته ئه‌ستۆی
وڵاتی ئه‌مریكاوه و له‌و چاوپێكه‌وتنه نایشارێته‌وه "ئه‌مریكا گوتیان
پێویست ناكات میسر فرۆكه بنێرێت، ئێمه خۆمان فرۆكه‌مان هه‌یه، بۆ له پاناماوه
گه‌شتمان كرد بۆ دوورگه‌ی ئاشوور له وڵاتی پورتوگال، كاتێك فرۆكه‌كه نیشته‌وه ڕه‌وشی
ته‌ندروستی شا زۆر خراپ بوو."
فه‌ره‌ح جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌میشه به
منداڵه‌كانی گوتووه ئه‌وان قه‌رزای سه‌رۆك سادات و ژنه‌كه‌ی و گه‌لی میسرین،
چونكه زۆر هاوكاری كردووین.
سه‌باره‌ت به ڕووخانی شا ده‌ڵێت" به پێی چه‌ندین
به‌ڵگه نامه و دانپێدانانی زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌وروپی، ئه‌وان بوون كه خومه‌ینیان
هێنایه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات."
هاوسه‌ره‌كه‌ی شا دڵی پڕده‌بێت و رایده‌گه‌ێنێت" هێزێكی ئه‌مریكی به سه‌ركردایه‌تی
جه‌نه‌ڕاڵ هیزه‌ر، داوای لێكردین له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ئێران به‌جێبھێڵێن، چیتر
شكۆمه‌ندی شا و ئاڵاكه‌ی نه‌ماون. دواتریش ولیام اتچ سولیڤان كه باڵوێزی ئه‌مریكا
بوو له تاران هات بۆ لای شا، داوای كرد
كه ئێران به جێبهێڵێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر شارێكی ئێران بڕوات خۆپیشاندان
له دژی ده‌كرێت."
له كۆتایدا فه‌ره‌ح ده‌ڵێت" به‌ڵگه، نووسراو، دانپێدانان،
له لایه‌ن سه‌رانی گه‌وره‌ی خۆرائاواوه هه‌یه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان
له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌كیان له خومه‌ینی كردووه.
دوای چه‌ندین ساڵ له هاتنی خومه‌ینی له شاری له‌نده‌ن چاوم كه‌وت به لۆرد ئۆین
كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو له‌و كاته‌دا. پێی گوتم ئه‌گه‌ر بمانزانیبایه
شا نه‌خۆشه، ئه‌وا ڕازی نه‌ده‌بووین به‌وه‌ی له ئێران ڕوویدا، ئێوه چیی له‌مه
تێده‌گه‌ن؟.