09:21 - 29/01/2019
ئه‌و تاكه ژنه عێراقییه‌ی له لیستی داواكراوانی ئه‌مریكادا بوو
كاتێك سوپای هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هاتن بۆ ڕزگاركردنی عێراق له ژێر ده‌ستی سه‌دام حوسێن و داروده‌سته‌كه‌ی، دوای ئازادكردنی عێراق و كوشتنی چه‌ندین سه‌ركرده‌یان، حكومه‌تی ئه‌مریكا لیستێكی ڕاگه‌یاند كه ژماره‌یان 55 كه‌س بوو له وێنه‌ی یاری كۆنكان و وێنه‌ی داواكراوانی خرابووه سه‌ر. یه‌كێك له‌وانه‌ی كه داواكراوبوو، تاكه ژنێك بوو له ڕێزی 55 كه‌سدا. ئایا به‌ڕاست ئه‌و ژنه هێنده مه‌ترسیداربووه ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو ئه‌مریكا به شوێنی‌دا بگه‌ڕێت؟ ئه‌و ژنه كێ‌بوو؟ دوای ده‌ستگیركردنی ئاشكرابوو ئه‌م ژنه باوكی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای حكومه‌تی عێراق بووه و خۆیشی یه‌كێكه زانا به‌ناوبانگه‌كانی عێراق.
هودا ساڵه‌ح مه‌هدی عه‌ماش
هودا به خاتوونی (خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان) له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ناسراوه، ئه‌و زانایه‌كی عێراقییه و ساڵی 1953 له شاری به‌غدا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه له دایكبووه. سالی 1971 خوێندنگای سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له خوێندنگای ئه‌عزه‌مییه ته‌واو ده‌كات. ساڵی 1975 زانكۆی به‌غدا به‌شی زینده‌وه‌رزانی ته‌واو ده‌كات. به‌هۆی ئاستی به‌رزییه‌وه حكومه‌تی عێراق ده‌ینێرنه ئه‌مریكا له‌وێ له زانكۆی تكساس له دینتۆن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت. ساڵی 1979 ده‌چێته زانكۆی میسۆری- كۆڵۆمبیا بڕوانامه‌ی دكتۆرا له میكرۆبلۆژی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
پۆسته‌كانی
هودا دوای چنینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بڕوانامه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری به‌غدا و له ساڵی 1983-1990 ده‌بێته مامۆستای كۆلیژی زانست له زانكۆی به‌غدا، له ساڵی 1990-1992 ده‌چێته زانكۆی سه‌دامی پزیشكی دواتر 1992-1992 ده‌بێته به‌رێوبه‌ری گشتی له ئه‌مینداری گشتی قه‌ته‌ڕ. له ساڵی 1993-1995 ده‌بێته ڕاگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی كچانی زانكۆی به‌غدا. ساڵی 1997 ده‌بێته ئه‌ندامی كارای كۆمه‌ڵه‌ی زانایان.له كۆتای وێستگه‌كانی ته‌مه‌نیدا ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی عێراق و پاشان جێگری كۆمه‌ڵه‌ی مایكرۆبایلۆژیانی عێراق و به‌ده‌یان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر زانستی به‌كتریا و چه‌كی كۆكوژ هه‌یه.
باوكی كێیه؟
ساڵه‌ح مه‌هدی عه‌ماش یه‌كێك بووه مێژوونووس و شاعیر و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ساڵی 1924 له به‌غدا له دایكبووه. به‌شداری جه‌نگی فه‌له‌ستینی كردووه ساڵی 1948 دواتر یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز كه كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ساڵی 1963 ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری عێراق و دوای چه‌ند مانگێك بۆ قاهیره‌ی دوور ده‌خه‌نه‌وه. له دوای شۆڕشی 1968ی به‌عسیه‌كان كاندید ده‌كرێت بۆ وه‌زیری ناوخۆ، ساڵی 1970 ده‌بێته جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاشان ساڵی 1971 به هه‌وڵی كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌سه‌ر پۆسته‌كان دوورده‌خرێته‌وه، پاشان ده‌بێته باڵیۆزی عێراق له ئیتر له‌وێوه ده‌چێته وڵاتانی فه‌ره‌نسا و فینله‌ندا. له كۆتای ساڵی 1985 له هیلنسكی پایته‌ختی فینله‌ندا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ له نه‌خۆشخانه ده‌مێنته‌وه، ده‌مرێت، حكومه‌تی عێراقی له ڕێگای نوێنه‌ره‌كانی به‌عسه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تاوه‌كو نه‌هێڵن توێكاری بۆ جه‌سته‌كه‌ی بكرێت بۆیه پاشان گومان و قسه‌ی ئه‌وه‌كرا كه سه‌دام حوسێن كوشتبێتی.
هودا له ڕیزی داواكراواندا
له ڕیزبه‌ندی داواكارانی ئه‌مریكا له كۆی 55 داواكراو وێنه‌ی تاقه ژنێك ده‌بینرێت كه داواكراوی ژماره 53هه‌م و هودا تۆمه‌تباربوو به‌وه‌ی كه له دوای جه‌نگی دووه‌می كه‌نداوه‌وه ده‌ستی له بوژانه‌وه‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كانی عێراق هه‌یه. به‌رپرسانی ئه‌مریكا باسیان له‌وه كردووه كه هودا له‌سه‌ر ده‌ستی زانای به‌ناوبانگی چه‌كی كیماوی عێراقی ناسر ئه‌لهه‌نداوی، سه‌رقاڵی ئه‌تۆم و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بووه.
ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی
ده‌گوترێت دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس هودا خۆی ڕاده‌ستی ئه‌مریكیه‌كان كردووه، به‌ڵام له 9ی ئایاری 2003 دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له كه‌وتنی به‌غدا هودا له چێشتخانه‌ی ماڵێكدا ده‌ستگیركرا، چونكه هودا و ڕه‌حاب ته‌ها هه‌ردووكیان دووژنه زانای عێراقی بوون كه داواكراوی ئه‌مریكا بوون. نزیكه‌ی ساڵ و نیوێك له زیندان ده‌بێت، به‌ڵام له‌كانوونی یه‌كه‌می 2005 ئه‌مریكییه‌كان هه‌ردووكیان ئازاد ده‌كه‌ن چونكه بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه كه هودا ده‌ستی له هیچ چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژدا نییه و به‌و مه‌به‌سته‌ش كاریی نه‌كردووه.
تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
كاتێك له زیندان ده‌بێت، پارێزه‌رێكی تارق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته عێراق ئاشكرایده‌كات كه هودا ساڵه‌ح مه‌هدی عه‌ماش له زیندان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه.
ئه‌وكات پارێزه‌ر به‌دیع عزه‌ت عارف به كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه حاڵه‌تی هودا زۆر خراپه و شێرپه‌نجه‌كه‌ی له گیانی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه مه‌حاڵه هودا به زیندووی بمێنێت.
مردنه‌كه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی له زیندان ئازاد ده‌بێت، كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق له پاشه‌كشه‌دایه و ناتوانرێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه كوشنده‌كه‌ی هودا بكرێت ناچار ڕوو له وڵاتی ئه‌رده‌ن ده‌كات و له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر و ده‌رزی كیمیاوی وه‌رده‌گرێت، مه‌رگ واز له هودا ناهێنێت له 13-11-2016 ده‌مرێت.