12/12/2020
لە بەرواری ١٢/ ٤/ ٢٠٢٠ دا، بەڕێز «خالید فەتاح» لە بەشی کوردی ڕادیۆی
دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی (٤٥) خولەکی لەگەڵ ئێمە ئەنجامداوە، تەواوی بەرنامەکە لەسەرەتای
کەرەنتینەو دەرکەوتنی کۆرۆنادا، سەبارەتە بە پەیوەندییە ئابورییە جیهانیەکان لە
دوای کۆرۆنا، تیایدا چەند جارێک جەخت ئەکەینەوە کە تا کۆتایی (٢٠٢٠) نرخی نەوت ناچێتە
سەروو ($٥٠) پەنجا دۆلار، ئيوارەی ئەمڕۆ (١٠ /١٢ ی ٢٠٢٠) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت
گەیشتە (٥٠،٩٤) پەنجا دۆلار‌و نەوەت و چوار سەنت. لێرەدا، ختوکەدانی دوو پرس گرنگە.
یەکەم، ئایا پەیوەندی نێوان سامانی ئابوریی و هزری سیاسی چۆنە؟. دووەم ئایا ئەو هۆکارانە
چین کە هەڵکشان و داکشان بە نرخی نەوت ئەکەن؟.
یەکەم : فاکتەرەکانی دابەزینی نرخی نەوت
هەشت هۆکار دەست نیشان ئەکەین بۆ نزمبونەوەی نرخی نەوت، کە بێگومان هەر
ئەو فاکتەرانەشن ئەبنە هۆی بەرزبونەوەی؛
یەکەم/ کەمبونەوەی دەستەڵاتی ئۆپیک لە بازاڕی ووزەی جیهانی دا بۆ نرخ
دانان (التسعير). بە نزیکەیی (٤١٪) بەرهەم بریتیە لە نەوتەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک
هەیانە. (٦٠٪) ئەگەرێتەوە بۆ ئەوانەی بەرهەمهێنەرن و لە دەرەوەی ئۆپیکن، وەکو ویلایەتە
یەکگرتوەکان و ڕووسیا.
دووەم/ بونی زستانێکی مامناوەند لە بەشە باکورییەکەی گۆی زەوی، وائەکات
خواست لەسەر نەوت کەمتر بێت.
سێهەم/ بڕیاردانی عێراق یان سعودیە وەک وڵاتێکی سەرەکی ئۆپیک بۆ زیادکردنی
بەرهەم (خستنەڕوو) ی نەوت. بۆ نمونە ساڵی ٢٠١٦ عێراق بڕیاریدا لە ٣.٣ ملیۆن و سێسەت
هەزارەوە ئاستی بەرهەم بۆ ٤.٣ ملیۆنی ڕۆژانە بەرزبکاتەوە!. ئەگەرچی عێراق نەیتوانی
و نەگەشتە ئەوە بەڵام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبو.
چوارەم/ بونی سات و سەوداگەرێکی زۆر کە وەک برۆکەر ( جامباز- دەڵاڵ)
وان. ئەم خاڵە زۆر گرنگەو کەمیش باس ئەکرێ. ئەمانە بڕێکی زۆر نەوت ئەکڕن جاری وا هەیە
بە کەشتیەوە (زیاتر لە هۆڵەندا ئەکرێ لەدەمی ئێستادا) یان لە بەندەرەکانن یاخود لە
بازاڕە داراییەکان و بەشێوەی ئۆنلاین، لە پڕ نەوت کەم ئەبێتەوە، یان لە پڕ بڕێکی زۆر
ئەخەنەڕوو بۆ لێدان لە بەهای دراوی وڵاتێک کە خۆیان مەبەستیان بێت...
پێنجەم/ گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرهەمێنانی نەوت، هەرکاتێک سزاکان لەسەر
ئێران زیاد بکات کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە، بۆ نمونە ڕەنگە وا‌بکات لە ئاوەکانی
کەنداو یان حەوزەی قەزوینەوە نەوت درەنگتر بگاتە بازاڕەکانی جیهان بە هۆی خراپی دۆخی
ئەمنیەوە. بۆیە کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخ ئەبێت. هەرکاتیش ئێران دەست بکاتەوە
بە بەرهەمهێنان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ هەیە.
شەشەم/ ترس لە (چین)... چین گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتە، ئەمریکاش
گەورەترین بەکاربەرە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین ئاستی بەرهەمهێانی نەوتیشی
هەیە. لە دە ساڵی ڕابردوودا چین لە بەکارهێنانی (٧) ملێون بەرمیلی ڕۆژانەوە ئاستی
پێویستی گەیشتوە بەوەی (١١) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنێت. کۆرۆنا وای
کرد کە ئاستی بەکاربردنی نەوت لە نیوەی یەکەمی (٢٠٢٠) ئەوەندە داببەزێ بگاتە تەنها
(٩٤٠) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا!. هەروەها ئاستی بازاڕ‌و کاخەزو پشکە داراییەکانی چین
کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
حەوتەم/ کارەساتە سروشتیەکان ( بومەلەرزەو تسونامیەکان، لافاو، سەرماو
گەرما، نەخۆشی و پەتاو تاعون و .... تاد).
هەشتەم/ دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین ( زەیتی سەخەری) گوایە!
وەک جێگرەوەیەک بۆ نەوتی خاو لە چەندین وڵات وەکو ئەمریکاو کەنەداو ئازەرباینجان و ئەردەن و بەرازیل ...
تادوایی ئیشیان لەسەر کردوە زۆریش سەرکەوتو نەبوە. چونکە تا پلەی (٤٠٠) بەردەکە گەرم
ئەکەن و بۆ ژینگە خراپەو تێچوی زۆرەو... تادوایی.
نۆیەم/ هۆیەکی تری باس نەکراوی نا جێگیریی نرخی نەوت، خەزانەکانی نەوتە،
کە ئەمریکاو یابان و چین خەزن و ئەمباری ئەکەن. گەورەترین گرفتی ئەم خەزانانە ( کە
ئەمریکا لە ژێر زەوی و سەرزەویدا هەیەتی) ئەوەیە ناشەفافە. هەندێک سەرچاوە بە (١٤)
چواردە ملیار بەرمیلی خەزنکراو ئەیخەمڵێنن. وڵاتان بە شەفافی و دیاریکراوی باسی ڕێژەی
خەزنکراویان ناکەن!. هەندێ جار جەمسەرەکان یان هێزە هەرێمیەکان ئەمە بۆ دەست و نینۆک
کردنی یەکتری بەکاردێنن ئەگەر بیانەوێ گەڕ بە یەکتریدا بکەن، سەرەتا لە ڕێگەی گروپە
چەکدارو میلیشیاکانەوە پشێوی لەناوچەیەکدا دروست ئەکەن، کە زانییان ئەمە تا ڕادەیەک
ئامانجی پێکاوە ئینجا بڕێکی نەوی
تی زۆر ئەخەنە بازاڕەوە بۆئەوەی نرخ داتەپێت، یان زۆرتر خەزن ئەکەن بۆ
ئەوەی نرخ بەرز بێت.
دووەم: هزری سیاسیی و سامانی ئابوری
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هزری سیاسیی و سامانی ئابوریی دا هەیە.
چونکە په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هێزى سیاسى و سامانى ئابوری دا هه‌یە. ڕیالیستەکان
لە پەیوەندییە دەرەکیەکاندا زۆر بایەخ بە چەمکی ( هێز، فەوزا) ئەدەن. یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانى
قوتابخانه‌ی ڕیالیزم "فریدریچ لیست –Friedrich List" ه ساڵى (1841) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (The National System of
Political Economy) نووسى، باس له سیسته‌مێكى نیشتیمانى ئه‌كات
له ئابوریی سیاسی دا، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن نه‌ته‌وه- نیشتیمانێك ئه‌توانێت
ئاستى سامان و هێزى خۆى به‌رزبكاته‌وه؟.، بانگه‌شه‌ى ئابورییه‌كى كۆزمۆپۆلیتى ئه‌كات
(كۆزمۆپۆلهتیك یانى ئایدۆلۆجیایه‌كه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تى به ڕابردوو، بە ئاینده‌وه،
به هه‌ر نه‌ته‌وایه‌تى و ناسنامه‌یه‌كى جیاوازه‌وه ئینتیمایان بۆ یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌و
یه‌ك بازنه هه‌بێت، به‌مانایه‌كى تر هه‌موو ئهخلاقیاتێك له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه بێت،
به كورتیه‌كه‌ى سه‌رمایه‌دارى به‌هاى هاوبه‌شه ئابوری ئه‌بێت له‌ناوخۆدا گرێ نه‌درێ
به باج ه‌وه‌و قازانجى ئابورى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى به‌شه‌رییه). له‌سه‌ر ئه‌مه
ئه‌ڵمانیا زیندانى كرد‌و ناچاریان كرد واز له ناسنامه‌كه‌ى بهێنێت.
فریدریچ لیست، زۆر هێرش ئه‌كاته سه‌ر لیبراڵیسته‌كان، ناسیۆنالیزمى
ئابورى گرێ ئه‌دا به مانیفاكتۆر " وه‌رشه‌ى بچووك" ه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان بوون به خاوه‌نى كه‌ره‌سته‌ى بچوكى خۆیان یان
پیشه‌سازییه‌كى سه‌ره‌تایی ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ
ئه‌وانى تردا، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕى پیشه‌سازى وه‌رشه
و پیشه‌سازى بچووك هه‌نارده‌ى ئه‌ڵمانیا بكات، ئهڵمانیهكانیش خۆیان به‌هێز بكه‌ن
و كێبڕكێى ئه‌وانى تر‌ى پێ بكه‌ن!...دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى، واقعییه‌ت كه‌وته
خۆى له فۆڕمى جیاجیادا، یابان بوو به ووڵاتێكى گه‌شه‌كردوو، به‌و ئایدیایه‌ى كه
"حكومه‌ت پاڵپشتى سێكته‌رى مانیفاكتۆر" كرد، یابان بوو به ووڵاتێكى پیشه‌سازى.
لێرەدا، هەرێمێکی بێدەوڵەتی وەک هه‌رێمى كوردستان، پێگه‌یه‌ك نییه بۆ
پیشه‌سازى و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ئه‌كات، هه‌موو
كرێیهكى وه‌به‌رهێنان خۆى ئه‌یدات، نه‌یتوانیوه سێكته‌رى ووزه و پیشه‌سازى نه‌وت
و غاز له چوارچێوه‌ى سیسته‌مێكى نیشتیمانى دا به‌رجه‌سته‌بكات.
سێهەم: گەمە یان مناوەرە (تلاعب) لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا
بانگەشەیەک هەیە کە نەوت بەهاکەی خۆی لە دەست ئەدات، سەدەی نۆزدە خەڵوزو
سەدەی بیست نەوت و سەدەی بیستویەکیش یان گازی سروشتیە یان شتێکی تر...هەرچەندە من
لەو کەسانەم پێموایە نەوت بەهاکەی بەشتوەیەکی ئەوتۆ لەدەست نادات؟. چونکە ئێمە
نمونەی گەورەمان لەبەردەستە بیسەلمێنین، کە ئابوریی لیبراڵ پاشەکشەی کردوەو ئابوریی
نەتەوەیی یان ناسیۆنالیزم بردویەتیەوە. (ناسیۆنالیزم یانی سنور یانی ناسنامە بەپێی
جوگرافیایەکی سنوردار. ئابوریی لیبراڵ یان بازاڕ یانی سنور و ناسنامە ناناسێ، شیعەو
سووننە نازانێت، تۆ نەوتی خۆت ئەفرۆشی و دۆلاری خۆت وەرئەگری). نمونەی جیابونەوەی
بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا هیچ نییە جگە لەوەی تۆخبونەوەی نەیشناڵیزم و پاشەکشەی
ئابوریی لیبراڵە. هەروەها کۆرۆنا سنورەکانی تۆختر کردەوەو سەرمایەداریشی خستە ژێر
پرسیاری گەورەوە...
بە دیاریکراوی لەساڵی (٢٠٠٠) دا ڕۆژانە جیهان بۆ پێداویستیەکانی خۆی
(٧٥٫٨) حەفتاو پێنج ملیۆن و هەشت سەت هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەکاربردووە. بەڵام
لە کۆتا ڕۆژەکانی (٢٠١٩) ەدا ڕۆژانە جیهان (٩٤) نەوەت و چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەکار
بردووە. ئەوەش مانای وایە پێویستی جیهان بۆ نەوت زیادیکردوە بە بڕی زیاتر (١٩) ملیۆن
بەرمیل لە ماوەی (١٩) ساڵدا.
کەواتە چۆن ئەم دیاردەیە ناو بنەین کە لە پڕ نرخی نەوت وەها پووچ ئەبێت
ناگاتە کرێی بەرهەمهێنانی لە شوێنی خۆیدا؟. بۆ نمونە، لەسەردەمی کۆرۆنادالە ناکاو
و لە (٧ ی مارسی ٢٠٢٠) دا نرخی نەوت (٢٠٪) ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا؟. واتە وڵاتێکی
وەک عێراق لە ڕۆژێکدا (٣.٥) سێ ملیۆن و نیوی بەرهەم هێنا بێت، بەرمیلێک نەوت (٢٠)
دۆلار دابەزی بێت لە ناکاودا لە (٥٠ دۆلارەوە بۆ ٣٠) یانی (٢٠*٣.٥= ٧٠٠٠٠٠٠٠). واتە
ڕۆژانە (٧٠) ملیۆن دۆلار زیان تەنها لە فرۆشتنی نەوتدا!.
ئەمە لەڕووی تیۆرییەوە لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە
مناوەرە یان (تلاعب - Manipulation)
ناوزەند ئەکرێت، بەجۆرێک گەمەیەکە لە بازاری بازرگانی دا. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە
بۆچی ئەم گەمەیە ئەکەن؟. بەرمیلێک نەوت بە (٣٣$) دۆلار لەکاتێکدا لە هەندێ ووڵات
کرێی بەرهەمهێنانی (١) بەرمیل نەوت لە نێوان (٢٠ بۆ ٣٠$)!. لە ڕووسیا کرێی بەرهەمهێنانی
یەک بەرمیل نەوت (٢٠$) بیست دۆلارە. لە هەرێمی کوردستان (١٧$) دۆلار ئەکەوێت. نرخی
نەوت لە عێراق گەیشتە (١٧$) دۆلار. ئەمە زیانەکەی لە مانگێکدا بە ملیارەها دۆلار لەسەر
دەوڵەت ئەکەوێت.
لێرەدا، مەگەر ئەو دەوڵەتە پێشکەوتوانەی کە دەوڵەتی قووڵ (Deep State) ن بە کەمترین زیان لێی دەربچن،
لە ڕێگەی دامەزراوەی هزریی و نوخبەوە کە دەوڵەتن لەناو دەوڵەتدا، بتوانن هزرێکی
ستراتیجی و تاکتیکی بەگەڕ بخەن کە پەیوەندیی نێوان سیستەمی سیاسی و سامانی ئابوریی
ڕێک بخات. بە پێچەوانەوە دەوڵەت زیانێکی گەورە ئەکات، بۆ نمونە عێراق لە بودجەی ساڵی
(٢٠٢٠) نرخی بەرمیلێک نەوتی بە (٥٦) دۆلار خەمڵاندوە، بەرئەنجامەکەشی ئەوەبو بە درێژایی
ساڵەکە ئابوریی عێراق (٤٦٪) کورتهێنانی هەبوە!.جگە لە قەیرانی ئابوریی و یاسای
کورتهێنانی دارایی کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەناو وڵاتەکەدا دروستکردوە!..
نرخی نەوت: پەیوەندی لە نێوان سامانی ئابوری و هزری سیاسی دا
* بەهرۆز جەعفەر
لە بەرواری ١٢/ ٤/ ٢٠٢٠ دا، بەڕێز «خالید فەتاح» لە بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی (٤٥) خولەکی لەگەڵ ئێمە ئەنجامداوە، تەواوی بەرنامەکە لەسەرەتای کەرەنتینەو دەرکەوتنی کۆرۆنادا، سەبارەتە بە پەیوەندییە ئابورییە جیهانیەکان لە دوای کۆرۆنا، تیایدا چەند جارێک جەخت ئەکەینەوە کە تا کۆتایی (٢٠٢٠) نرخی نەوت ناچێتە سەروو ($٥٠) پەنجا دۆلار، ئيوارەی ئەمڕۆ (١٠ /١٢ ی ٢٠٢٠) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە (٥٠،٩٤) پەنجا دۆلار‌و نەوەت و چوار سەنت. لێرەدا، ختوکەدانی دوو پرس گرنگە. یەکەم، ئایا پەیوەندی نێوان سامانی ئابوریی و هزری سیاسی چۆنە؟. دووەم ئایا ئەو هۆکارانە چین کە هەڵکشان و داکشان بە نرخی نەوت ئەکەن؟.
یەکەم : فاکتەرەکانی دابەزینی نرخی نەوت
هەشت هۆکار دەست نیشان ئەکەین بۆ نزمبونەوەی نرخی نەوت، کە بێگومان هەر ئەو فاکتەرانەشن ئەبنە هۆی بەرزبونەوەی؛
یەکەم/ کەمبونەوەی دەستەڵاتی ئۆپیک لە بازاڕی ووزەی جیهانی دا بۆ نرخ دانان (التسعير). بە نزیکەیی (٤١٪) بەرهەم بریتیە لە نەوتەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک هەیانە. (٦٠٪) ئەگەرێتەوە بۆ ئەوانەی بەرهەمهێنەرن و لە دەرەوەی ئۆپیکن، وەکو ویلایەتە یەکگرتوەکان و ڕووسیا.
دووەم/ بونی زستانێکی مامناوەند لە بەشە باکورییەکەی گۆی زەوی، وائەکات خواست لەسەر نەوت کەمتر بێت.
سێهەم/ بڕیاردانی عێراق یان سعودیە وەک وڵاتێکی سەرەکی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەم (خستنەڕوو) ی نەوت. بۆ نمونە ساڵی ٢٠١٦ عێراق بڕیاریدا لە ٣.٣ ملیۆن و سێسەت هەزارەوە ئاستی بەرهەم بۆ ٤.٣ ملیۆنی ڕۆژانە بەرزبکاتەوە!. ئەگەرچی عێراق نەیتوانی و نەگەشتە ئەوە بەڵام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبو.
چوارەم/ بونی سات و سەوداگەرێکی زۆر کە وەک برۆکەر ( جامباز- دەڵاڵ) وان. ئەم خاڵە زۆر گرنگەو کەمیش باس ئەکرێ. ئەمانە بڕێکی زۆر نەوت ئەکڕن جاری وا هەیە بە کەشتیەوە (زیاتر لە هۆڵەندا ئەکرێ لەدەمی ئێستادا) یان لە بەندەرەکانن یاخود لە بازاڕە داراییەکان و بەشێوەی ئۆنلاین، لە پڕ نەوت کەم ئەبێتەوە، یان لە پڕ بڕێکی زۆر ئەخەنەڕوو بۆ لێدان لە بەهای دراوی وڵاتێک کە خۆیان مەبەستیان بێت...
پێنجەم/ گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرهەمێنانی نەوت، هەرکاتێک سزاکان لەسەر ئێران زیاد بکات کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە، بۆ نمونە ڕەنگە وا‌بکات لە ئاوەکانی کەنداو یان حەوزەی قەزوینەوە نەوت درەنگتر بگاتە بازاڕەکانی جیهان بە هۆی خراپی دۆخی ئەمنیەوە. بۆیە کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخ ئەبێت. هەرکاتیش ئێران دەست بکاتەوە بە بەرهەمهێنان کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخ هەیە.
شەشەم/ ترس لە (چین)... چین گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتە، ئەمریکاش گەورەترین بەکاربەرە، بەڵام لەهەمان کاتدا ئەمریکا گەورەترین ئاستی بەرهەمهێانی نەوتیشی هەیە. لە دە ساڵی ڕابردوودا چین لە بەکارهێنانی (٧) ملێون بەرمیلی ڕۆژانەوە ئاستی پێویستی گەیشتوە بەوەی (١١) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنێت. کۆرۆنا وای کرد کە ئاستی بەکاربردنی نەوت لە نیوەی یەکەمی (٢٠٢٠) ئەوەندە داببەزێ بگاتە تەنها (٩٤٠) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا!. هەروەها ئاستی بازاڕ‌و کاخەزو پشکە داراییەکانی چین کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
حەوتەم/ کارەساتە سروشتیەکان ( بومەلەرزەو تسونامیەکان، لافاو، سەرماو گەرما، نەخۆشی و پەتاو تاعون و .... تاد).
هەشتەم/ دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین ( زەیتی سەخەری) گوایە! وەک جێگرەوەیەک بۆ نەوتی خاو لە چەندین وڵات وەکو ئەمریکاو کەنەداو ئازەرباینجان و ئەردەن و بەرازیل ... تادوایی ئیشیان لەسەر کردوە زۆریش سەرکەوتو نەبوە. چونکە تا پلەی (٤٠٠) بەردەکە گەرم ئەکەن و بۆ ژینگە خراپەو تێچوی زۆرەو... تادوایی.
نۆیەم/ هۆیەکی تری باس نەکراوی نا جێگیریی نرخی نەوت، خەزانەکانی نەوتە، کە ئەمریکاو یابان و چین خەزن و ئەمباری ئەکەن. گەورەترین گرفتی ئەم خەزانانە ( کە ئەمریکا لە ژێر زەوی و سەرزەویدا هەیەتی) ئەوەیە ناشەفافە. هەندێک سەرچاوە بە (١٤) چواردە ملیار بەرمیلی خەزنکراو ئەیخەمڵێنن. وڵاتان بە شەفافی و دیاریکراوی باسی ڕێژەی خەزنکراویان ناکەن!. هەندێ جار جەمسەرەکان یان هێزە هەرێمیەکان ئەمە بۆ دەست و نینۆک کردنی یەکتری بەکاردێنن ئەگەر بیانەوێ گەڕ بە یەکتریدا بکەن، سەرەتا لە ڕێگەی گروپە چەکدارو میلیشیاکانەوە پشێوی لەناوچەیەکدا دروست ئەکەن، کە زانییان ئەمە تا ڕادەیەک ئامانجی پێکاوە ئینجا بڕێکی نەوی
تی زۆر ئەخەنە بازاڕەوە بۆئەوەی نرخ داتەپێت، یان زۆرتر خەزن ئەکەن بۆ ئەوەی نرخ بەرز بێت.
دووەم: هزری سیاسیی و سامانی ئابوری
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هزری سیاسیی و سامانی ئابوریی دا هەیە. چونکە په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هێزى سیاسى و سامانى ئابوری دا هه‌یە. ڕیالیستەکان لە پەیوەندییە دەرەکیەکاندا زۆر بایەخ بە چەمکی ( هێز، فەوزا) ئەدەن. یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانى قوتابخانه‌ی ڕیالیزم "فریدریچ لیست –Friedrich List" ه ساڵى (1841) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (The National System of Political Economy) نووسى، باس له سیسته‌مێكى نیشتیمانى ئه‌كات له ئابوریی سیاسی دا، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چۆن نه‌ته‌وه- نیشتیمانێك ئه‌توانێت ئاستى سامان و هێزى خۆى به‌رزبكاته‌وه؟.، بانگه‌شه‌ى ئابورییه‌كى كۆزمۆپۆلیتى ئه‌كات (كۆزمۆپۆلهتیك یانى ئایدۆلۆجیایه‌كه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تى به ڕابردوو، بە ئاینده‌وه، به هه‌ر نه‌ته‌وایه‌تى و ناسنامه‌یه‌كى جیاوازه‌وه ئینتیمایان بۆ یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌و یه‌ك بازنه هه‌بێت، به‌مانایه‌كى تر هه‌موو ئهخلاقیاتێك له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه بێت، به كورتیه‌كه‌ى سه‌رمایه‌دارى به‌هاى هاوبه‌شه ئابوری ئه‌بێت له‌ناوخۆدا گرێ نه‌درێ به باج ه‌وه‌و قازانجى ئابورى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى به‌شه‌رییه). له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌ڵمانیا زیندانى كرد‌و ناچاریان كرد واز له ناسنامه‌كه‌ى بهێنێت.
فریدریچ لیست، زۆر هێرش ئه‌كاته سه‌ر لیبراڵیسته‌كان، ناسیۆنالیزمى ئابورى گرێ ئه‌دا به مانیفاكتۆر " وه‌رشه‌ى بچووك" ه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان بوون به خاوه‌نى كه‌ره‌سته‌ى بچوكى خۆیان یان پیشه‌سازییه‌كى سه‌ره‌تایی ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌كرێ به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕى پیشه‌سازى وه‌رشه و پیشه‌سازى بچووك هه‌نارده‌ى ئه‌ڵمانیا بكات، ئهڵمانیهكانیش خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێى ئه‌وانى تر‌ى پێ بكه‌ن!...دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى، واقعییه‌ت كه‌وته خۆى له فۆڕمى جیاجیادا، یابان بوو به ووڵاتێكى گه‌شه‌كردوو، به‌و ئایدیایه‌ى كه "حكومه‌ت پاڵپشتى سێكته‌رى مانیفاكتۆر" كرد، یابان بوو به ووڵاتێكى پیشه‌سازى.
لێرەدا، هەرێمێکی بێدەوڵەتی وەک هه‌رێمى كوردستان، پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازى و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده‌ئه‌كات، هه‌موو كرێیهكى وه‌به‌رهێنان خۆى ئه‌یدات، نه‌یتوانیوه سێكته‌رى ووزه و پیشه‌سازى نه‌وت و غاز له چوارچێوه‌ى سیسته‌مێكى نیشتیمانى دا به‌رجه‌سته‌بكات.
سێهەم: گەمە یان مناوەرە (تلاعب) لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا
بانگەشەیەک هەیە کە نەوت بەهاکەی خۆی لە دەست ئەدات، سەدەی نۆزدە خەڵوزو سەدەی بیست نەوت و سەدەی بیستویەکیش یان گازی سروشتیە یان شتێکی تر...هەرچەندە من لەو کەسانەم پێموایە نەوت بەهاکەی بەشتوەیەکی ئەوتۆ لەدەست نادات؟. چونکە ئێمە نمونەی گەورەمان لەبەردەستە بیسەلمێنین، کە ئابوریی لیبراڵ پاشەکشەی کردوەو ئابوریی نەتەوەیی یان ناسیۆنالیزم بردویەتیەوە. (ناسیۆنالیزم یانی سنور یانی ناسنامە بەپێی جوگرافیایەکی سنوردار. ئابوریی لیبراڵ یان بازاڕ یانی سنور و ناسنامە ناناسێ، شیعەو سووننە نازانێت، تۆ نەوتی خۆت ئەفرۆشی و دۆلاری خۆت وەرئەگری). نمونەی جیابونەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا هیچ نییە جگە لەوەی تۆخبونەوەی نەیشناڵیزم و پاشەکشەی ئابوریی لیبراڵە. هەروەها کۆرۆنا سنورەکانی تۆختر کردەوەو سەرمایەداریشی خستە ژێر پرسیاری گەورەوە...
بە دیاریکراوی لەساڵی (٢٠٠٠) دا ڕۆژانە جیهان بۆ پێداویستیەکانی خۆی (٧٥٫٨) حەفتاو پێنج ملیۆن و هەشت سەت هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەکاربردووە. بەڵام لە کۆتا ڕۆژەکانی (٢٠١٩) ەدا ڕۆژانە جیهان (٩٤) نەوەت و چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەکار بردووە. ئەوەش مانای وایە پێویستی جیهان بۆ نەوت زیادیکردوە بە بڕی زیاتر (١٩) ملیۆن بەرمیل لە ماوەی (١٩) ساڵدا.
کەواتە چۆن ئەم دیاردەیە ناو بنەین کە لە پڕ نرخی نەوت وەها پووچ ئەبێت ناگاتە کرێی بەرهەمهێنانی لە شوێنی خۆیدا؟. بۆ نمونە، لەسەردەمی کۆرۆنادالە ناکاو و لە (٧ ی مارسی ٢٠٢٠) دا نرخی نەوت (٢٠٪) ی بەهاکەی خۆی لەدەستدا؟. واتە وڵاتێکی وەک عێراق لە ڕۆژێکدا (٣.٥) سێ ملیۆن و نیوی بەرهەم هێنا بێت، بەرمیلێک نەوت (٢٠) دۆلار دابەزی بێت لە ناکاودا لە (٥٠ دۆلارەوە بۆ ٣٠) یانی (٢٠*٣.٥= ٧٠٠٠٠٠٠٠). واتە ڕۆژانە (٧٠) ملیۆن دۆلار زیان تەنها لە فرۆشتنی نەوتدا!.
ئەمە لەڕووی تیۆرییەوە لە زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە مناوەرە یان (تلاعب - Manipulation) ناوزەند ئەکرێت، بەجۆرێک گەمەیەکە لە بازاری بازرگانی دا. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەم گەمەیە ئەکەن؟. بەرمیلێک نەوت بە (٣٣$) دۆلار لەکاتێکدا لە هەندێ ووڵات کرێی بەرهەمهێنانی (١) بەرمیل نەوت لە نێوان (٢٠ بۆ ٣٠$)!. لە ڕووسیا کرێی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت (٢٠$) بیست دۆلارە. لە هەرێمی کوردستان (١٧$) دۆلار ئەکەوێت. نرخی نەوت لە عێراق گەیشتە (١٧$) دۆلار. ئەمە زیانەکەی لە مانگێکدا بە ملیارەها دۆلار لەسەر دەوڵەت ئەکەوێت.
لێرەدا، مەگەر ئەو دەوڵەتە پێشکەوتوانەی کە دەوڵەتی قووڵ (Deep State) ن بە کەمترین زیان لێی دەربچن، لە ڕێگەی دامەزراوەی هزریی و نوخبەوە کە دەوڵەتن لەناو دەوڵەتدا، بتوانن هزرێکی ستراتیجی و تاکتیکی بەگەڕ بخەن کە پەیوەندیی نێوان سیستەمی سیاسی و سامانی ئابوریی ڕێک بخات. بە پێچەوانەوە دەوڵەت زیانێکی گەورە ئەکات، بۆ نمونە عێراق لە بودجەی ساڵی (٢٠٢٠) نرخی بەرمیلێک نەوتی بە (٥٦) دۆلار خەمڵاندوە، بەرئەنجامەکەشی ئەوەبو بە درێژایی ساڵەکە ئابوریی عێراق (٤٦٪) کورتهێنانی هەبوە!.جگە لە قەیرانی ئابوریی و یاسای کورتهێنانی دارایی کۆمەڵێک گرفتی سیاسیی لەناو وڵاتەکەدا دروستکردوە!..