19/09/2020
ئێستا جیهان نزیك بووه‌ته‌وه له ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكا كه ده‌توانێت گؤرانكاریی ریشه‌یی له
جیهاندا دروست بكات، جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ئه‌وانی
دیكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجار ئه‌مریكا له به‌رده‌م گۆرانكاریه‌كی گه‌وره‌ی
جیهاندایه كه بریتییه له پرسی كۆرۆنا كه ئاوه‌ژوی گه‌لێك بایه‌تی سیاسی و
ئابووری له جیهاندا دروست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ له چوار ساڵی رابردوودا ته‌نها
كاریی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ئابووری وڵاته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ 4
ساڵی داهاتوو چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌بێت، ئه‌وه‌شی كرد و له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا
نزیكه‌ی 12 ملیۆن هه‌لی كاری بۆ ئه‌مریكا و هوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام
كۆرۆنا هه‌موو هاوكێشهكهی پێچه‌وانه كردوه‌و له كه‌مترین كاتدا هه‌موو ئه‌و هه‌لی
كارانه‌و ئه‌وانه‌شی كه هه‌بوون بوونه قوربانی و له شه‌ش مانگداو له 12 ویلایه‌تی
ئه‌مریكا زیاتر له 12 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكی بێ كاربوون و چونه ماڵه‌وه.
ئه‌وه كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌م دۆناڵد
تره‌مپ بوو، له راستیدا زۆر كاری گه‌وره‌ی دیكه پشتیوانی تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك كوشتنی
قاسم سوله‌یمانی و پرۆسه‌ی ئاشتی عه‌ره‌ب ئیسرائیل و سه‌ردانی كۆریای باكور و
دروستكردنی پردی نوێی په‌یوه‌ندی له نێوان جیهانه كۆنه‌كه‌ی ئه‌مركیا و جهانه
نوێكه‌ی ئه‌مریكا.
له لایه‌كی تریشه‌وه دۆناڵد تره‌مپ شانسی
هه‌یه كه ركابه‌ره‌كه‌ی هه‌م له ناوخۆی وڵات هه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچ
خزمه‌تێك و هیچ دۆستێكی نزیك و رووخسارێكی سیاسی گه‌وره‌یی نییه كه بتوانێت تره‌مپ
له كایه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته دور بخاته‌وه، زۆرێك لهئاراستهكان ده‌ڵێن تره‌مپ
ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كۆشكی سپی 4 ساڵی ئاڵۆزتر به‌رێوه ده‌بات.
ئایا دۆسیه‌ی كورد له نێوان بایدن و تره‌مپدا
چی لێدێت؟
پرسی كورد له ئه‌مریكا له ده‌ستی سه‌رۆك دا نییه به‌ڵكوو له وچارچێوه‌ی پڕۆژه‌و
پلانێكی گه‌وره‌دایه كه له‌ژێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مریكادایه و
هه‌ركام له‌و دوووانه ببنه سه‌رۆك ئه‌وا دۆسیه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڕوات و تره‌مپ
یان بایدن وه‌ك سه‌رۆك ناتوانن ئه‌و پرسه به‌شێوه‌یه‌ك بجوڵێن كه له‌سه‌ر رێڕه‌وه
راستییه‌كه‌ی خۆی دوربكه‌وێته‌وه یاخود بتوانێـ بچێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه
سیاسیه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك لێدوان و
هه‌ندێك بینینی زیاتر له نێوان كورد و سه‌رۆكی ئه‌مریكادا رووبدات.
به‌نسبه‌ت كورده‌وه له ئه‌مریكا جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له
نێوان كورده‌كانی باشور و كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، به‌یه‌ك چاو پڕۆگرام سه‌یر ناكرێن به‌ڵكو به به‌رنامه‌و پلانی جیاواز
بۆ هه‌رسێ به‌شه‌كه هه‌یه.
واشنتن هه‌میشه ویستویه‌تی كورده‌كانی
باشور به‌هێزبن و له چوار چێوه‌ی عێراق و ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا داوای مافه‌كانی
خۆیان بكه‌ن و بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد و هه‌روه‌ها چاكسازی له ده‌وڵه‌تدا
ئه‌مركیا هه‌یشه پشتیوان بووه و رۆڵێكی گه‌وره‌شی هه‌یه له رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه‌و تا ساڵی 2030 ئه‌و هاوكاریانه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بن
و باشوری كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندێكی گه‌وره بۆ مانه‌وه‌ی چه‌ك و هێزه ئه‌مریكیه‌كان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به و پلانه ستراتیژیه‌وه
هه‌یه كه واشنتن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایڕشتووه و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی
كوردستان له‌و چوار چێوه‌یه‌دا بمێنێته‌وه.
له باره‌ی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه
واشنتن هه‌میشه ویستوویه‌تی كه دۆخه‌كه به‌شێوه‌كی باشتر له چوارچێوه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی
تیرۆر و هه‌روه‌ها گرفته‌كانی چاره‌سه‌ری دیموكراسی له سوریا بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش
په‌یوه‌ندی به‌و رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌وه هه‌یه كه رۆژئاوا ده‌توانێت بیكات له
به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و پرۆسه نه‌وتیه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه زامنی مانه‌وه‌ی
ئه‌مركیا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی هاونیشتیمانی گه‌وه‌ر بۆ به‌هێزبوونی ئابووری هه‌ردوولا
لێی ده‌ڕوانێت.
له‌باره‌ی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه
هه‌میشه واشنتن ویستویه‌تی پلانێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێكبخاته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له قۆناغی دوای ئێران‌دا وه‌ك هێزێكی نوێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
بكات و بگه‌ر ئه‌كه‌ر بتوانن ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن.
له كۆی گشتی هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
و ئه‌مریكادا ئه‌مریكا پلانێكی درێژخایه‌نی هاوبه‌ش و جیای بۆ كورده‌كان هه‌یه كه
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات بمێننه‌وه و به‌هێز بن ئه‌و ده‌سه‌ڵات
و ناوچانه‌ی كه هه‌یانه له ده‌ستی نه‌ده‌ن چونكه ئه‌وه له چوارچێوه‌ی كاره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولادا
به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێستا له كۆی گشتی هاوكێشه سیاسیه‌كه‌ی
نێوان ئه‌مریكا و كوردا گۆرینی تره‌مپ بۆ بایدن هیچ شتێك ناگۆڕێت، به‌ڵام به
بۆچونی من تره‌مپ زۆر له بایدن و ههرسهرۆكێكی دیكه بۆ كورد له هه‌ر چوار
پارچه‌ی كوردستان زۆر باشتره چونكه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش توانیویه‌تی ئه‌و
پرسانه‌ی كه هه‌رگیز باسنه‌كرێن ئه‌و باسی بكات و له ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له
100 تویتی له‌سه‌ر كورد كردووه، چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان
بارزانی كه‌وتووه و هه‌روه‌ها ئیلهام ئه‌حمه‌دی
بینیوه وچه‌ندین جاریش له رێگه‌ی دامهزراوهكهیهوه كاری بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان كردووه.
ئه‌مریك و موشه‌كه‌كانی ئێران
ئه‌گه‌ر تره‌مپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وا
ئێران ده‌چێته قۆناغێكی زۆر مه‌تریسیدار و ترسناكترهوه، له هه‌نگاوێكدا زۆر
زۆر نیزیك ده‌بێته‌وه له بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئێران، به‌ڵام
گه‌ر بایدن ببێته سه‌رۆك ئه‌وا ئه‌گه‌ری دووباره پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌تۆمی له
ئێران دروست ده‌بێته‌وه.
ئێستا دووباره ئێران هاریكاریه‌كی زۆر باشی
تره‌مپی كرد به‌وه‌ی كه ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، چوونكه نمایشكردنی ههیدوو
موشه‌كی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیسی بالستی به جیهانی سه‌لماند
كه به‌ڵێ ئێران نیاز پاك نییه و هه‌ر ده‌ستی بگات به هه‌ربڕه پاره‌یه‌ك له
مووشه‌كه‌كانی سه‌رفده‌كات.
هه‌رچه‌نده تێبینی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر
توانا مووشه‌كیه‌كانی ئێران هه‌یه به تایبه‌تی له هه‌دوو مووشه‌كی بالیستی حاجی
قاسم و ئه‌بوو مه‌هدی مووهه‌ندیس چونكه ئه‌و مووشه‌كانه‌ش وه‌ك زولفه‌قار و ئه‌وانی
دیكه توانای ئامانج پێكانیان نییه و ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه كه هه‌ردوو
مووشه‌ك وه‌ك چه‌كێكی نمایشی سه‌یر بكرێن و ئێران نه‌توانێت هیچكامیان له سنوری
ده‌روه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌كار بهێنێت بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كه خۆی بیه‌وێت.
واشنتن باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و مووشه‌كانه
مه‌ترسین بۆسه‌ر دراوسێكانی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا،
به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتاییه نییه كه ده‌سته وهستانبن به‌رامبه‌ر به هه‌ر
هێرشێكی گه‌وره كه تاران بیكاته سه‌ر دۆسته‌كانی به تایبه‌تی ئسرائیل.
ئێستا ئێران به به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و مووشه‌كان
كارتێكی به‌هێزی خسته به‌رده‌م ئهمركیهكان كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ تره‌مپ
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئێران سه‌ربگرێت و بتوانن
دواجار رووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسیه ببنه‌وه كه پێیان وایه مه‌ترسیه‌كی سووره له‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌یان .
له‌و نێوه‌نده‌شدا دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
مووشه‌ك له لایه‌ن ئێران‌دا كه هاندانێكه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ به‌هه‌مان
شێوه پشتیوانیهكه له كورد چونكه ئه‌و مووشه‌كانه ده‌توانن ده‌روازه‌یه‌كی
نوێ بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا تێبگات پێویسته به‌دوای هێزه ئۆپۆزسیۆنه به‌هێزه‌كانی
ئێران‌دا وه‌ك به‌دیلی ئایندهی ده‌وڵه‌ت لێیان بڕوانێت.