15/06/2020
ساڵانه 9 ترلیۆن دۆلار (ژماره 9) دوازده سفری له‌به‌رده‌مدا بێت ده‌چۆڕێته گیرفانی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك.
ته‌نانه‌ت شاره‌زاترین ئابووریناسی جیهان سه‌ریسوڕ ده‌مێنێ، له كوێوه ئه‌و 9 ترلیۆنه ده‌چۆڕێته گیرفانی چه‌ته‌كانی جیهان، چونكه بازرگانی جیهانیان گۆڕیوه به قومارخانه‌یه‌كی مه‌زن و ده‌زگای قوماره‌كه و قوماربازه‌كانیش هه‌ر خۆیانن، ئه‌م نادادییه مرۆڤایه‌تی به‌ئاگاده‌هێنێت، چه‌ته‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، بۆیه په‌نا بۆ جه‌نگی جیهانی ده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت جه‌نگی بایه‌لۆژی.
له‌م ده ساڵه‌ی داهاتوودا گۆڕانێكی ریشه‌یی له سیاسه‌ت و ئابووری نێوده‌ڵه‌تیدا روودات، خۆرئاوا تیایدا سه‌نته‌ر نییه و ئه‌مریكا تیایدا پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری جیهان نییه، به‌ڵام ژماره‌ن و په‌راوێز ناخرێن.
گۆڕانكاره ریشه‌ییه‌كان كاریگه‌ری قووڵ له‌سه‌ر بیر و ئایدیا و سایكۆلۆژیا و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ به‌جێده‌هێڵن، سنووره لۆكاڵییه‌كانی ده‌وڵه‌تان ده‌سڕێنه‌وه و جیهانێكی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات جیاواز له جیهانی ئه‌مڕۆ و دوێنێی مرۆڤ، جیلی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌له‌كترۆنی به‌سه‌ر سه‌رپای بووندا هه‌ژموون په‌یدا ده‌كه‌ن.
سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كان به نه‌مانی مه‌رز و ره‌نگڕێژی ده‌وڵه‌ته‌كان نییه، به‌ڵكو به‌و ته‌كنه‌لۆژیایه هه‌موو جیهان داگیر ده‌كات، له‌وانه‌یه جه‌ندرمه‌ی تورك نه‌هێڵن پێ بخه‌ینه ناو خاكی توركیاوه، به‌ڵام ده‌توانین بچینه ناو باخه‌ڵ و هه‌ست و نه‌ست و بیركردنه‌وه و پرۆژه و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ژیانی.
بازاڕه نه‌رێتییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و ده‌ڕوخێن-به‌تایبه‌ت بازاڕی ئۆتۆمبێل و شمه‌ك- و بازاڕی ئه‌له‌كترۆنی جیهان داگیر ده‌كات، ئایا به‌ر له هاتنی ئه‌و جیهانه نوێیه جه‌نگی جیهانی سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ ئه‌گه‌ری جه‌نگێكی جیهانی زۆره، وه‌لێ جه‌نگه‌كه قڕكه‌ری مرۆڤ نییه، به‌ڵكو رێخۆشكه‌ره بۆ جیهانێكی نوێ.