15/05/2020
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ورد: له ساڵی (1973ز)ه‌وه
بۆ ساڵی (2011ز) رێژه‌ی گیانداری مه‌نه‌وی(سپێرم) له تۆوی پیاودا 60% دابه‌زیوه،
واته گه‌ر له ملیمه‌ترێك نوتفه‌ی پیاو 100 گیانداری مه‌نه‌وی هه‌بووبێت ئێستا 40
گیانداری مه‌نه‌وی بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش واته ئه‌گه‌ری پیتاندنی هێلكه‌ی ئافره‌ت
به 60% كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام له كه‌مبوون ده‌دات، ئه‌مه‌ش
واته قڕكردنی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام به رێگه‌یه‌كی شاراوه، هۆی ئه‌م دیارده
ترسناكه چییه؟
دیاری كردنی هۆیه‌كی ورد بۆ ئه‌م دیارده‌یه كارێكی
دژواره، به‌ڵام چه‌ند هۆیه‌ك(فاكته‌رێك) هه‌ن كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر
دابه‌زینی هۆرمۆنی تیستوستیرون و دابه‌زینی رێژه‌ی گیانداری مه‌نه‌وی و جووڵه‌ی
سپێرمه‌كان، له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئه‌سیدی فسالیك كه له توانه‌وه‌ی ماده
پلاستیكییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن، زۆری به‌كارهێنانی ده‌فر و قوتووی پلاستیكی بۆ
ئاو و خواردنه‌وه‌كانی تر و خواردنی جۆراوجۆر، هه‌روه‌ها گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به
مایكرۆوه‌یڤ له ده‌فری پلاستیكیدا، هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر
كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی سپێرمه‌كان(گیانداره مهنهوییهكان)، ئه‌م ئه‌سیده له
رێگه‌ی ماده پلاستیكییهكانهوه له‌سه‌ر گیانداره زیندووهكان و شانه‌كان ده‌نیشێت،
ئه‌وه‌ش دژی هۆرمۆنی (ئه‌ندرۆجین)ه* و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له دابه‌زاندنی
رێژه‌ی گیانداری مه‌نه‌وی و هۆرمۆنی تیستوستیرۆن.
دووه‌م: ئه‌سترۆجین: گه‌ر رێژه‌ی ئه‌سترۆجین(Estrogen) له جه‌سته‌ی
پیاودا به‌رزبوویه‌وه ئه‌وا هۆرمۆنی تیستوستیرۆن داده‌به‌زێت و له‌وێشه‌وه
گیانداره مهنهوییهكان(سپێرمه‌كان) رێژه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه، هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی
ئه‌سترۆجین له جه‌سته‌ی پیاودا به‌شێكی بۆ قه‌ڵه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه چه‌وری
به یارمه‌تی ئه‌نزیمی ئهروماتاز(Aromatize) هۆرمۆنی تیستوستیرۆن ده‌گۆڕێت بۆ (ئه‌سترۆجین)، رێگه‌یه‌كی
تری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌سترۆجین له ژینگه‌وه‌یه، ماده كیمیاییه‌كان-به‌تایبه‌ت
ده‌رمانی قڕكه‌ری مێروو و كشتوكاڵ- شڵه‌ژان و تێكچوون له غوده‌ی سنه‌وبه‌ری دروست
ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به رێگه‌ی جۆراوجۆر و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی
سپێرمه‌كان دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته خۆراكی سروشتی بخورێت، ئه‌و خۆراكانه‌ی
ده‌رمانی كیمیاییان تێدا به‌كارنه‌هاتووه.
سێیه‌م: به‌رگری ئه‌نسۆلین: به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نسۆلین
سه‌رده‌كێشێت بۆ دابه‌زینی هۆرمۆنی تیستوستیرۆن، ئه‌وه‌ش واته دابه‌زینی رێژه‌ی
سپێرمه‌كان.
چواره‌م: ده‌وای ستاتین بۆ دابه‌زاندنی كولسترۆل هۆیه‌كی
تره له‌و هۆیانه، چونكه هۆرمۆنی تیستوستیرۆن-وه‌ك هۆرمۆنێكی جنسی- له كولسترۆڵ
دروست ده‌بێت، گه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كولسترۆڵ بنبڕ بكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوو
هێلكه‌ی پیاو به‌جێده‌هێلێت.
پێنجه‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ی گۆڕانی جینییان به‌سه‌ردا
هێنراوه، له‌وانه ته‌ماته، و خه‌یار و شووتی و كاڵه‌ك و میوه‌كانی تر، په‌یوه‌ندییه‌كی
گه‌وره هه‌یه له نێوان رێژه‌ی غلیفوسات** و دابه‌زینی رێژه‌ی گیانداری مه‌نه‌وی،
بۆیه خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی سروشتی دوور له‌و ده‌رمانانه یه‌كێكه له پێویستییه‌كان.
شه‌شه‌م: صۆیا: له چه‌ندین خۆراك و چه‌ندین خواردنه‌وه‌دا
بوونی هه‌یه، وه‌ك پاڵفته‌ی پرۆتینی صۆیا، صۆیا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له
كه‌مكردنه‌وه‌ی گیانداره مهنهوییهكان.
*ئه‌ندرۆجین: ئه‌ركی ئه‌م هۆرمۆنه
باڵغ‌بوونی مرۆڤ و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ندامێی زاوزێ و به‌هێزكردنی ریشاڵه‌كانی ئه‌ندامی
نێرینه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئێسك و گورچیله.
**غلیفوسات مادده‌یه‌كی كیمیاییه و به
ناوی(راوند ئه‌پ رێدی) ده‌فرۆشرێت و بۆ بنبڕكردنی گژوگیای زیانبه‌خش به‌كارده‌هێنرێت،
هۆیه‌كیشه بۆ تووشبوون به سه‌ره‌تان.
له په‌یجی دكتۆر "بێرگ"ه‌وه.
لێرەوە درێژەی بابەتەكە دەتوانیت ببینیت