30/05/2020
له‌و ده پازده
ساڵه‌ی رابورد وه‌رگێڕانم كردووه بۆ زیاتر له دوو ملیۆن وشه‌ی عه‌ره‌بی و
ئینگلیزی بۆ زمانی كوردی، بۆیه به مافی خۆمی ده‌بینم چه‌ند قسه‌یه‌ك له وه‌رگێڕان
بكه‌م:
-ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و بوژانه‌وه و گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ر زمانێك به‌ستراوه
به بڕی وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی تره‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و زمانه، هه‌تا له زمانه
جیاجیاكانه‌وه بڕێكی زۆرتر وه‌رگێڕان بكرێت زمانه‌كه زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ.
-كاتێك وه‌رگێڕ قاڵدهبێت له وه‌رگێڕان بۆ هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانی چه‌ندین وشه‌ی زمانی دایك دێنه‌به‌ره‌وه، بۆ هه‌ر رسته‌یه‌كیش چه‌ندین شێوازی داڕشتن خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واته ره‌وانبوون و پاراوبوونی زمانی وه‌رگێڕانه‌كه.
-هه‌ندێ كتێب دایكانه كتێبن و یه‌ك وه‌رگێڕان تێریان ناكات بۆیه پێویسته
چه‌ند وه‌رگێڕێك ئه‌سپی خۆیان له‌و مه‌یدانه‌دا ته‌كان پێ بده‌ن.
-داتاشینی وشه له وه‌رگێڕاندا كارێكی ناچارییه، به‌تایبه‌ت بۆ زمانێكی وه‌ك
زمانی كوردی، وه‌لێ داتاشینهكه سه‌لیقه و شاره‌زایی و ئاگاهی زۆری گه‌ره‌كه،
له‌وانه: دیاری كردنی دۆخی وشه‌كه، ئایا: ناوه، یان فرمان، ئاوه‌ڵناوه یان
ئاوه‌ڵفرمان، بۆئه‌وه‌ی وه‌رگیڕانه‌كه‌ی بۆ زمانی دایك به‌هه‌مان شێوه بێت، گه‌ڕان
به‌دوای وشه‌یه‌كدا هاوتا و هاوشانی ئه‌و وشه بێت، بۆ نموونه كاتێك داتاشین ده‌كه‌ی
بۆ زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی نابێ وشه‌ی ئه‌ده‌بی بۆ بهێنی، یان وشه‌یه‌كی بازاڕی كه‌مبایه‌خ.
-خۆپارێزی له زمانی نزمی بازاڕی و زاڵبوونی وشه‌ی ناوچه‌یی و لۆكاڵی به‌سه‌ر
وه‌رگێڕاندا، مه‌گه‌ر ئه‌و وشانه بهێنرێن و گیانێكی نوێیان به‌به‌ردا بكرێت.
-وه‌رگێڕان له نووسین قورستره، چونكه پێویستی به كۆمه‌ڵێك هونه‌ر هه‌یه،
له‌وانه:
یه‌كه‌م/شاره‌زایی و
ئاگاهی ورد به‌سه‌ر زمانی دایك و ئه‌و زمانه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی لێوه ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م/توانای ده‌ربڕین
و داڕشتن، چونكه ده‌گونجێ كه‌سه‌كه زۆر شاره‌زا بێت له هه‌ردوو زمانه‌كه، به‌ڵام
نه‌توانێت داڕشتن بكات بۆ وشه و رسته‌ی بابه‌ته‌كه.
سێیه‌م/ ئاگاداربوون
به زانسته‌كانی تر-جگه له زانستی زمان- فه‌لسه‌فه و مێژوو و ئه‌ده‌ب، وئایین،
و زانسته‌كانی تری سه‌رده‌م.
چواره‌م/دیاری كردنی
رێچكه و رێبازی خۆ له وه‌رگێڕان، ئایا وه‌رگێڕانێكی حه‌رفییه؟ یان وه‌رگێڕانه‌كه
له‌سه‌ر كاكڵه و مانایه؟ یاخود هه‌ردوو رێچكه‌كه له‌یه‌كتر ده‌دات، ئه‌مه‌ی
سێیه‌میان رێبازێكی زۆر گرانه، چونكه له لایه‌كه‌وه ده‌بێ ره‌چاوی مافی وشه
به وشه‌ی ده‌قه‌كه بكات، له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێ ره‌چاوی ره‌وانی مانا و
داڕشتن و ده‌ربڕین بكات.
پێنجه‌م/ ناسینی زه‌مینه‌ی
زانستی كتێبه‌كه، ئایا كتێبێكی ئه‌ده‌بییه، یان فه‌لسه‌فی، یان مێژوویی، هتد..
چونكه وه‌رگێڕانی بابه‌تی فه‌لسه‌فی ئه‌و وشانه‌ی گه‌ره‌كه بیر و زه‌ین تێر ده‌كه‌ن،
و هوروژێنه‌ر و پرسیاركهرن، له كاتێكدا بابه‌تی ئه‌ده‌بی وشه‌گه‌لێكی پێویسته
هه‌ست و سۆز تێرده‌كه‌ن و پاراو و ناسكن، ئارامی و سوكنایی ده‌به‌خشن.
شه‌شه‌م/وه‌رگێڕی سه‌ركه‌وتوو
په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه ده‌كات:
أ-له‌م كاتانه‌دا وه‌رگێڕان
ناكات:
-وه‌ڕسی و بێزاری و شه‌كه‌تی و ماندووبوون.
-برسێتی زۆر و خه‌وی زۆر.
-بیر و ناخ و ده‌روون به كێشه و بابه‌تێك پڕ بووبێت كه‌سه‌كه‌ی داگیر
كردبێت.
ب-دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی
زۆر له ده‌قه‌كه و پاشان گه‌ڕانه‌وه سه‌ری بۆ وه‌رگێڕان وه‌رگێڕانه‌كه ده‌كات
به دوو زمان، بۆیه ده‌بێت كه‌سی وه‌رگێڕ یه‌كلاببێته‌وه بۆ وه‌رگێڕانه‌كه‌ی، تا
كتێبه‌كه ته‌واو ده‌بێت لێی دانه‌بڕێت، به‌ڵكو كارلێك بكات له‌گه‌ڵی و بچێته ناو
فه‌زای كتێبه‌كه‌وه.
ج-دوای ته‌واوبوونی
هه‌ر كتێبێك پشوویه‌ك به خۆی بدات و خه‌ڵاتێكی خۆی بكات به‌و شته‌ی پێیخۆشه.
د-پارێزگاری له ته‌ندروستی
خۆ یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كان، ئه‌وه‌ش به وه‌رزشی هه‌فتانه تاكو به دانیشتن جه‌سته‌ی
وهرگێڕهكه ناچالاك نه‌بێت.
ھ-كه‌ره‌سته‌ی
پێویستی وه‌رگێڕان ئاماده ده‌كات، له فه‌رهه‌نگ، وكۆمپیوتهر وئینتهنێت، وسه‌رچاوه
زانستییه‌كان، هتد..