پزیشکی گیان، پزیشکی ژیان
ڕەنگە بۆ زۆر کەس جێگەی پرسیار بێت کە چما فریدریش نیچە شاکاری خۆی لە زمانی زەردەشتەوە دەنووسێ؟ یەکەم بەخاتر ئەوە کە نیچە نەک هەر فیلسوفێکی گەورە، بەڵکوو دەروونناس و هەروەها فیزیۆلۆژیستێکی گەورەشە و هەستی بەو ڕاستییە کردووە کە دەسەڵاتی هەزاران ساڵەی دین، متافیزیک و مۆرال، گیان و ژیانی مرۆڤایەتی دێفۆرمە و کاول کردووە. کەوایە فیلسووف دەبێ هاوکات پزیشک و دەروونناسیش بێت. لەم بابەتەوە دەکرێ بێژین کە نیچە بەجۆرێک پزیشکی گیانە. بەڵام چ بۆشاییەکی مەزن لە ئەندێشەی مارکس و ئەوانیدی دایە کە لەم بوارە بێ وەر