ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:38 - 22/01/2019

حەشدی شەعبی لە شەنگال كشایەوە‌

پەیسەر

دوای هۆشدارییه‌كه‌ی سوپای ئیسڕائیل، حەشدی شەعبی لە شەنگال كشایەوە و ناوچەكەی رادەستی سوپا و دژەتیرۆری حكومەتی عێراق كرد.

دوای ئەوەی ئیسرائیل بەفەرمی درەنگانی شەوی رابردووی وەك دوا مۆڵەتی كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەشەنگال و ئەنبار دیاریكرد، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، شەوی رابردوو تەواوی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شەنگال كشانەوە و ناوچەكەیان رادەستی هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و دژە تیرۆر كردووە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو ترسی هەیە لە سەر چیای شەنگالەوە میلیشیا شیعیەكان بە موشەك هێرشی بكەنەسەر، بەپێی زانیاریەكان دوای كشانەوەی حەشدی شەعبی هێزەكانی ئەمریكا لەشەنگال جێگیردەكرێن.

پێشتریش لەژێر فشاری ئەمریكادا حەشدی شەعبی لە كەركوك و خانەقین و سەڵاحەدین كشایەوە.

سەبارەت بە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار سەرچاوەكە دەڵێت، بەشێكیان له‌و هێزانه‌ له‌ ئه‌نبار كشاونه‌ته‌وه‌، بەڵام تا ئێستادیار نیە ئه‌و هیزانه‌ی له‌وێ ماون به‌ ته‌واوه‌تی پارێزگای ئه‌نبار چۆڵده‌كه‌ن یان ده‌مێننته‌وه‌.

پێشتر ئیسرائیل رایگەیاند لەبەرامبەر بوونی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە شەنگال بیًدەنگ نابن و ئەگەر نەكشێنەوە هێرشیان دەكەنە سەر .

ئه‌م هۆشدارییه‌ی سوپای ئیسڕائیل بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری دایه‌ هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ شیعییه‌كانی عێراق و پێی راگه‌یاندن، له‌ ئه‌گه‌ره‌ی رێگه‌گرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ عێراق، ئه‌وا سوپای ئیسڕائیل وه‌ك سوریا هێرشده‌كات سه‌ر هێزه‌ئه‌منییه‌كان كه‌مه‌به‌ست لێی حه‌شدی شه‌عبی بوو.