03:52 - 19/01/2021
هێرشکردنە سەر دامەزراوەی دورستکردنی موشەکی سوپا و کەتیبەکانی حزبوڵا لە جورفول سەخر
ئەمڕۆ سێشەممە، لە هێرشێکیی ئاسمانیدا بۆسەر
بنکە، کۆگا و ناوەندێکی دروستکردنی موشەکی تۆپخانەی کەتیبەکانی حزبوڵای لایەنگری سوپای قودسی ئێران، نۆ کەس کوژران.
ئەمریکا: هێرشمان نەکردووەتە سەر حەشدی
شەعبی
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا روونکردنەوە
لەبارەی هەواڵی هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی، بلاوکردەوە و ئاماژەی ەبوەدا ئەوان
هێڕشیان نەکردووەتە سەر حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ سێشەممە
19-1-2021، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە (تویتەر)،
رایگەیاندووە، هیچ هێزێکی ئەمریکا لە نزیک جورفول سەخر نییە
باڵوێزخانەکە
هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا هیچ هێرشێکی نەکردووەتە سەر ئەو هێزانە.
شانەى
راگەیاندنى ئەمنى عێراق:هێزەکانی عێراق رووبەڕووی هێرش نەبوونەتەوە
شانەى
راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا رەتیکردەوە کە شەوى
رابردوو هیچ هێزێکى ئەمنى عێراق لە باکورى پارێزگاى بابل رووبەڕووى هێرش بوبێتەوە.
ئەمڕۆ
سێشەممە، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەوە و ئاماژە بەوە
دەکات ، لەبەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکى ناڕاست لەبارەى
هێرشێکى چەکدارى بۆ سەر هێزێکى ئەمنى عێراق بڵاوکراوەتەوە لە باکورى پارێزگاى بابل
.
لە
راگەیەندراوەکەدا داوا لە میدیاکان و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە
لە گواستنەوەى زانیارییەکان وردبن و هەواڵى بێبنەما بڵاونەکەنەوە.
کێ هێرشەکەی
ئەنجامداوە؟
لە
سەرەتادا راگەیاندنەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوەیانکرد هێرشەکە بەهۆی
بۆمبی جی بی یو-39 وە لەلایەن فرۆکەی جەنگی ئێف-16 ی ئەمریکییەوە ئەنجامداروە،
بەڵام یەک کاتژمێر دواتر فەرماندە ناوەندی
سوپای ئومەریکا هەواڵەکەی بەدرۆخستەوە.
دوای
بەردۆخستنەوەکەی فەرماندەی ناوەندی و باڵویزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پەنجەی تۆمەت
بۆ ئیسرائیل رادەکێشرێت. هەفتەیەک پێش ئێستە، گەورەترین هێرشی ئاسمانی بۆسەر سوپای
قودس و هێزەکانی سەر بەم سوپایەی لە خۆرهەڵاتی سوریا ئانجامدا و بوو بەهۆی کوشتنی 57 کەس، هێرشەکەی ئیسرائیلیش
هیزەکانی لەشکری فاتمیون لە ناوچەی دێرەزور و شەهرلمەیادینی گرتەوە.
جۆلانێکی
دیکە لە عێراق
پاش ڕێککەوتنامەی
بەرگری و ئەمنیی لە نیوان ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ دابەشکردنی کار و هێڕشە ئاسمانییەکان
بۆ سەر سوپای قودس و هێزەکانی سەر بەم سوپایە، ئەمریکا لە عێراق هێرشەکانی بۆسەر
ئەم سوپایە لەئەستۆ گرتبوو، بەڵام بۆ رێگرتن لە هەر هێرشێکی لە نیوان ئێران و
ئەمریکا لە عێراق، فرۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی، دەریای و چەکدرای ئەمریکا، لەم
مانگانەی دوایدا هێرشیان نەکردووەتە سەر بنکە بارەگاکانی هێزەکانی سەر بە سوۆپای قودس.
لە هاوینی
رابردوەوە تاوەکو ئێستا، هێزی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بە سود وەرگرتن لە لاوازی و بێتوانای
ئێستای هێزی ئاسمانی عێراق و هەروەها توانای کەشف نەبوونی فرۆکەی "ئێف-35 "
ەکانی لەلایەن رادارەکانەوە، توانیویەتی دوو ئۆپراسیۆنی دژی سوپای قودس و هێزەکانی
سەربەم سوپایە لە عێراقدا ئەنجام بدات.
هۆکارەکانی هێرشکردنە سەر جورفول سەخر چین؟
پێگەی
ئیندیپیدێنت ئاماژە بەوە دەکات، لەم هەفتانەی دوایدا سوپای بەرگری ئیسرائیل هەندێک زانیاری دەستکەوتووە ئەوە نیشاندەدات، ئێران
بە نیازی ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەکردنەوەیە لەناو خاکی ئیسرائیل لە رێگەی
هێزەچەکدارەکانی سەر بەسوپای قودس.
ئەو
جێگایانەی کە ئەمڕۆ لە عێراقدا بۆردومانکراوە، وا دەدەنرا شوێنی دروستکردنی موشەکی
سوپای قودس بێت و موشەکە دروستکراوەکان لەوێوە دەگوازرێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی خۆی
لە سوریا تاوەکو بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکاربهێنرێت.
چەند سەعاتێک دوای هێرشەکەش، ژەنەڕاڵ کێنیت
مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەو شوێنەی هێرشی
کراوەتەسەر شوێنی دروستکردن و هەڵگرتنی مادەی تەقینەوەی تایبەت بە دروستکردنی
موشەکی IRAM بووە کە
لەلایەن حەشدی شەعبیەوە بکاردێت. وا
دادەنرێت هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر کەتیبەکانی حزبوڵای لایەنگری سوپای قودسی ئێرانی،
بۆ ڕێگرتنە لە دروستکردنی موشەک و گواستنەوەی بۆ سوریا و بەکارهێنانی دژی ئیسرائیل
بووە.