07:56 - 01/02/2023
ئیسرائیل چۆن توانی له كارگه‌ی دروستكردنی موشكه‌كان له ئیسفه‌هان بدات
فڕۆكه‌ی درۆن، كه
ئێستا كاریگه‌رترین چه‌كی ده‌ستی وڵاتانی زلهێزه، تا دێت كاریگه‌رییه‌كانی له
هاوكێشه سه‌ربازییه‌كاندا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت..
ئێران یه‌كێكه له‌و
وڵاتانه‌ی كه پیشه‌سازی درۆن تێیدا پێشكه‌وتووه‌و جگه له‌وه‌ی له هێرشه‌كانیدا
به‌كاریان ده‌هێنێت، له هه‌مان كاتدا به وڵاتانی دیكه‌ی ده‌فرۆشێت..بۆ نمونه له
ئێستادا ڕوسیا به درۆنی ئێران له سه‌ربازانی ئۆكراینا ده‌دات..
هاوكێشه‌كه بۆخودی ئێرانیش ئاڵۆز ده‌بێت، نه‌یاره‌كانی به هه‌مان
چه‌كه‌كه‌ی خۆی لێی ده‌ده‌ن..وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌وی ٢٨ی ئه‌م مانگه له ئیسفه‌هان
ڕوویدا.
هێشتا به فه‌رمی هیچ
لایه‌نێك هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كارگه‌ی په‌ره‌پێدانی موشه‌كانی له ئیسفه‌هان نه‌گرتوه‌ته
ئه‌ستۆ، چه‌ندین گێڕانه‌وه هه‌ن..به‌ڵام هه‌موو باسه‌كان ده‌چنه‌وه بۆ ئیسرائیل
نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئێران.
ئێران ده‌ڵێت هێرشه‌كه
شكستی هێناوه
هێرشه‌كه به ٣فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئه‌نجامدراوه و وەزارەتی
بەرگری ئێران جگه له‌وه‌ی پشتڕاستی کردەوە رایگه‌یاند هێرشه‌كه شكستی هێناوه.
بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە،
ئەگەری زۆرە فڕۆكه‌كان لە ناوەوەی ئێران و له نزیک كارگه‌كه‌وه هه‌ڵفڕیبن، ئاماژەی
بەوەشکردوه، ئاماژە سەرەتاییەکان بۆ ئه‌وه‌ن کە ئیسرائیل دەستی لە هێرشەکەدا
هەبووە.
جەختیشی کردەوە کە
هێرشەکەی ئیسفەهان سەرکەوتوو نەبووە و قسەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکانیش سەبارەت بە
سەرکەوتنەکە تەنیا پڕوپاگەندەیە.
پێشتر له هه‌ندێك
میدیا وا بڵاوكرایه‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ئه‌مریكاش به‌شدار بووه، به‌ڵام به‌رپرسه
ئه‌مریكیه‌كان به ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگه‌یاندووه هێرشه‌كه
لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.به‌رپرسانی ئێران خۆبێبه‌ریكردنی
ئه‌مریكیان له هێرشه‌كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ شكستی هێرشه‌كه لێكداوه‌ته‌وه.
هه‌ڵوێستی
ئیسرائیلییه‌كان
ئەفرایم هێلڤی سەرۆکی
پێشووی مۆسادی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەدا کە بریکارەکانی موساد توانای ئەنجامدانی
هەموو ئەرکێکیان هەیە کە پێیان سپێردراوە. ئه‌وه‌ش لە وەڵامی پرسیارێکدا بوو کە لە
ڕادیۆی ئیسرائیلەوە لێیكرا له‌وه‌ی ئایا مۆساد هێرشه‌كه‌ی ئیسفه‌هانی ئه‌نجامداوه.
زۆرینه‌ی میدیاكانی
ئیسرائیل هێرشه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوو ناوبردووه، ڕۆژنامەی ئیسرائیلی
"جێرو زالیم پۆست" ڕایگەیاندووە، هێرشه‌كه سەرکەوتنێکی گەورەی
بەدەستهێناوە، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ژمارەیەک سەرچاوەی هەواڵگری ڕۆژئاوا.
شارەزایان ئاماژەیان
بۆ ئەوەش کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل هەفتەیەکی تەواویان بە ئەنجامدانی مانۆڕی
سەربازی به‌سه‌ربردووه، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان له نمونه‌ی ئێران.
هاوكات ماڵپه‌ری ئەکسیۆس
لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه ورد و سەرکەوتوو بووەو ٤ شوێنی جیاواز لە
دامەزراوەکەدا بە وردی کراونەتە ئامانج.
ئایا هێرشه‌كه له
تۆڵه‌ی ئۆكراینا كراوه؟
حكومه‌تی ئۆكراینا
تاران تۆمەتبار دەکات بەوەی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە، کە
بەکاریان دەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکانی شارەکانی وڵاته‌كه‌ی.
ڕۆژنامەی نیویۆرک
تایمز ئاماژە بەوە دەکات بەرپرسانی ئەمەریکا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە ئاشکرا
ئێرانیان وەک دابینکەری سەرەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا ناوبردووه. بەڵام
بەرپرسانی ئەمەریکا باوەڕیان وایه هێرشەكه‌ی ئیسفەهان، بە هۆی نیگەرانییە
ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە بووە، نەک ئەگەری هەناردەکردنی مووشەک و درۆن بۆ ڕوسیا.
هاوكات دووشەممە،
بەهۆی لێدوانەکانی میخائیل پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا،
ئێران كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئۆكراینای لە تاران بانگهێشت کرد.
ماڵپه‌ری "نور نیوز"
کە نزیکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی پۆدۆلیاک سەبارەت
بە هێرشی ئیسفەهان ئاماژەیە بۆ هاوبەشی ئۆكراینا لە هێرشەکەدا.