ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:04 - 19/01/2019

هه‌زاران سوری به‌شداری له‌ ده‌نگدانی داهاتووی توركیا ده‌كه‌ن‌

پەیسەر

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایده‌كات، دوای تێكچوونی ڕه‌وشی سوریا و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س، له‌ ئێستادا 53 هه‌زار هاوڵاتی سوری مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا هه‌یه‌.

له‌ هه‌واڵێكی پێگه‌ی "ده‌یلی سه‌باح" هاتووه‌، سوله‌یمان هه‌سه‌ن سویلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندووه‌" تاوه‌كو ئێستا 53 هه‌زار هاوڵاتی سوری بوونه‌ته‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی  ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی توركیا له‌ مانگی ئازار، به‌شدار هه‌ڵبژاردن بكه‌ن."

له‌ درێژ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌" ئه‌وانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن، نه‌وه‌كو ئه‌وانه‌ی له‌ توركیا ده‌ژین."

ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییشی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی له‌ پارێزگای ماردینی باكوری كوردستان به‌سترابوو.

سویلو سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سوورییه‌كانی توركیا ده‌ڵێت" له‌ ئێستادا له‌ توركیا سێ ملیۆن و 632 هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌ توركیادان هه‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدانه‌كه‌یان تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار مشتومڕی لێكه‌وتۆته‌وه‌. به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌ر سووریه‌ك له‌ شه‌قام ببینن مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. ئه‌و سوریانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیان پێش ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبگیرسێت."

به‌ بڕوای چاودێرێكی سیاسیش ئه‌ردۆگان به‌هۆی هه‌ڵه‌ و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی ئاسایی و دواتر تۆمه‌تباركردنیان به‌ پشتیوانانی فه‌تحوڵا گویله‌ن، ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌مده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌م رێگایه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی(داد و گه‌شه‌پێدان) كه‌م نه‌كاته‌وه‌.