04:29 - 06/09/2022
پەرلەمان هەڵوەشێتەوە چارەنوسی مووچە زه‌به‌لاحه‌كه‌ی پەرلەمانتاران چی لێدێت؟
له بودجه‌ی وڵات پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆ مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌ڕوات، هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات بە مووچه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاران بوترێت ئێوه خۆش.
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مانگانه چه‌ند وه‌رده‌گرێت؟
مانگانه ١٩ ملیار دینار بۆ مووچه و ده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق خه‌رجده‌كرێت.
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ٢٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار وه‌ك مووچه و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت
مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دیناره ٣ ملیۆن بۆ ده‌رماڵه‌ی میوانداری
١٦ ملیۆن دینار بۆ مووچه‌ی ١٦ پاسه‌وان دوو ملیۆن دینار بۆ كرێی خانوو
بەپێی یاسای ژماره ١٣ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی ساڵی ٢٠١٨، مەرجی تەمەن و ساڵانی خزمەت بۆ په‌رله‌مانتاران لابرابوو، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ته‌مه‌نی هه‌رچه‌ند بوایه به چوار ساڵ كاری په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین ده‌بوو، مانگانه مووچه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌رده‌گرت.
به‌ڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق، له ٢٣ی ته‌مموزی ٢٠١٨، لەیاسای فیدڕاڵی ژمارە ١٤٠ بڕیاریدا بە راگرتنی کارکردن بە (یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی) ئه‌وه‌ش به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌شنینی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتار دێت.
له دوای ئه‌و بڕیاره‌وه دۆخه‌كه گۆڕدرا، ئیستا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وا په‌رله‌مانتاران راسته‌وخۆ مووچه‌كه‌یان نامێنێت و ئه‌وه‌شی مه‌رجی خانه‌نشینی تێدا نه‌بێت خانه‌نشین ناكرێت، مه‌رجه‌كانیش وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی ده‌وڵه‌ت پێویستی به ١٥ ساڵ خزمه‌ت و ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن هه‌یه.
زەمەن لەگەڵ دووپەرلەمانتاری ئێستای لیژنەی دارای و یاسایی قسەی کرد‌و وتیان له ئێستادا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئه‌وا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ١٥ ساڵ خزمه‌تی نه‌بێت و ته‌مه‌نی له سه‌روی ٥٠ ساڵه‌وه نه‌بێت ئه‌وا خانه‌نشین نابێت و وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی به‌بێ مووچه ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه و هیچ مووچه‌یه‌كی له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه نابێت.