01:07 - 08/07/2023
مالیكی و سودانی، كه‌سی یه‌كه‌می سوننه‌كان له شانۆكه ده‌سڕنه‌وه
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراق، كه‌سی یه‌كه‌می سوننه‌كانی عێراق، گڵۆڵه‌ی له لێژیه‌و له‌لایه‌ن
جه‌مسه‌ری یه‌كه‌می شیعه‌كانه‌وه به ئامانج گیراوه، هه‌ندێك ده‌ڵێن حه‌لبوسی
دواین رۆژه‌كانی نه‌ك له په‌رله‌مان به‌ڵكو له عێراقیش به‌رێده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، ساڵی
1981 له ئه‌نبار له دایكبووه، ساڵی 2014 به په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردراو ساڵی
2017 بوو به پارێزگاری ئه‌نبار، له 2018دا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان
هه‌ڵبژێردراو له خولی پێنجه‌میشدا له 2022 جارێكی دیكه هه‌مان پۆستی وه‌رگرته‌وه،
هه‌مانكات سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی سوننه‌كانه.
چه‌ند ساڵێكه ئه‌ستێره‌ی
له دره‌وشانه‌وه‌دایه و له ئێستادا به كه‌سی یه‌كه‌می سوننه‌كانی عێراق داده‌نرێت،
له دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌هۆی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری
مالیكی كه‌سی یه‌كه‌می ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێكچووه‌و دو‌ریش نیه هه‌ر ئه‌مه
ببێته هۆی لادانی له پۆسته‌كه‌ی.
به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان،
گۆڕانكارییه‌كانی ناو یاسای بودجه بووه‌ته چه‌كێك به ده‌ست محه‌مه‌د سودانییه‌وه
تاوه‌كو ته‌نگ به حه‌لبوسی هه‌ڵبچنێت و بۆ ڕازیكردنی مالیكی له پۆسته‌كه‌ی دووری
بخاته‌وه، چونكه سودانی پێى وایە کۆمەڵێک بڕگەى یاساى بودجە لەلایەن حەلبوسییەوە
دژى کابینەکەى سودانى زیاد کراوە.
له ئێستادا هه‌ڵمه‌تی
لێدان له حه‌لبوسی ده‌ستیپێكردووه، كه ده‌ستگیركردن و لادانی لایه‌نگرانی حه‌لبوسی
به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له خۆده‌گرێت و چاودێران ده‌ڵێن حه‌لبوسی دواین رۆژه‌كانی
له په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش به‌ڕێده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو خودی خۆی به
گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار بكرێت، هه‌ندێك له لایه‌نگرانی مالیكی ئه‌م پرسه ده‌وروژێنن.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه،
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سودانی بۆ سه‌ر حه‌لبوسی و لایه‌نگره‌كانی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی
گره‌نتیدایه بۆ ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌شی كه گره‌نتی
ئه‌مه‌ی پێده‌دات نوری مالیكیه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا
محه‌مه‌د هاشم سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا زیانلێكه‌وتووه‌كان
لادراوه، هه‌روه‌ها ئه‌نه‌س یاسین سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی له ئه‌نبار به تۆمه‌تی
گه‌نده‌ڵی و یاریكردن به سامانی گشتی ده‌ستگیركراوه. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ عه‌لی عوبێد ماتر به‌ڕێوه‌یه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی
ده‌سته‌كه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها سودانی بڕیاری
لەکارلابردنی پارێزگاری ئێستای ئەنبار، عەلی فەرحان کە سەر بە پارتی "تەقەدومە"
بە سەرۆکایەتی حەلبوسی داوه، چاودێران دەڵێن، ئامانجی هەڵمەتەکە بۆ گەیشتن بە دوو
ئامانجە، یەکەمیان دوورخستنەوەی حەلبوسییە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، دووەمیان نیشاندانی
حکومەتە کە توانای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەیە.
چاودێران مەزەندەیان
کردووە کە ماوەی مانەوەی حەلبوسی لە پۆستەکەیدا ڕەنگە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی
٢٤ی کانوونی دووەم تێپه‌ڕ نه‌كات و ئەگەر حزبەکەی تێیدا شکستی هێنا دوورخستنەوەی لە
سەرۆکایەتی پەرلەمان پێویستی بە هەوڵێکی زۆر نابێت.
دوورنیه، هه‌مان چاره‌نوسی
تارق هاشمی كه‌سی یه‌كه‌می سوننه‌كان له دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، دووچاری
حه‌لبوسی ببێته‌وه، هاشمی له ساڵی 1942 له دایكبووه و یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی
حزبی ئیسلامی عێراقی و جێگری سه‌رۆك كۆمار بوو، ساڵی 2011 ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به تۆمه‌تی تیرۆر بۆ ده‌ركرد و بۆ كوردستان هه‌ڵهات دواتر
چووه توركیا و تائێستاش له‌و وڵاته‌یه.