03:30 - 17/01/2019
ئەمریكا بۆ گەراندنەوەی سوپای وڵاتەكەی هەرەشەی لەعێراق كردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەرەشە لەعێراق دەكات ئەگەر رێگری لەگەرانەوەی سوپای ئەمریكا بكات
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەسەردانەكەی رۆژی 9ی ئەم مانگەی بۆ عێراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراق رایگەیاندووە، ئیسرائیل لە هەژمونی گروپە میلیشیا شیعیەكانی نزیك لەئێران لەناو خاكی عێراق نیگەرانە و هەرەشەی ئەوەشی كردووە كە هێرشیان دەكاتە سەر.
مایك پۆمپیۆ راشیگەیاندووە باشترین شت بۆ دڵنیاكردنەوەی ئیسرائیل ئەوەیە كە هێزەكانی ئەمریكا بگەڕێنەوە عێراق و گرەنتی ئەوە بكرێت كە لەخاكی عێراقەوە هێرش بەكرێتە سەر ئیسرائیل.
مایك پۆمپیۆ راشیگەیاندووە ئەگەر بەغداد دژی گەرانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بێت ئەوە دۆخی لەسوریا باشتر نابێت و هاوشێوەی سوریا ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر بنكەسەربازیەكانی بۆیە باشترە سوپای ئەمریكا لەعێراقەوە چاودێری وردی دۆخەكە بكات و ماتنەوەی ئەو سوپایەش گرەنتی ئەنجام نەدانی هێرشی ئیسرائیل دەكات.
پێشتریش كەناڵی عەرەبیە بڵاویكردەوە كە ئەمریكا ناوی ژمارەیەك گروپی میلیشیای داوەتە عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی هەڵیانبوەشێنێتەوە و چەكەكانیان لێ وەربگرێتەوە.
كەناڵی عەرەبیە بڵاویشی كردەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كاتی كردووە بۆ ئەوەی وڵامی ئەو داواكاریەی ئەمریكا بداتەوە.