07:56 - 17/01/2019
ده‌بێته سه‌كۆی شانۆكانی ئێران و ئه‌مریكا
به پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له كاتی هه‌ڵكشانی زیاتری كێشه‌كانی
نێوان ئه‌مریكا و ئێران، عێراق بارێكی قورسی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان.ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. ڕۆڵه‌كانی عێراق له بری ئێران ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرتێكی ئاژانسی
ئه‌سۆشێتید پرێس هاتووه، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێگری له جه‌نگ
بكرێت، هه‌ربۆیه چاویان به كۆمه‌ڵه به‌رپرسی سه‌رجه‌م وڵاتان كه‌وتووه، له‌وانه‌ش
ئێران.به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی گونجاو له‌سه‌ر بارودۆخی دوای كشانه‌وه‌ی
ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆم كه ساڵی 2015 به‌سترا.
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا
دۆناڵد ترامپ له ڕێكه‌وتننامه‌كه كشایه‌وه و فشاری ئابوری خسته سه‌ر ئێران
تاوه‌كو ئێران داببرێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی پشتگیری ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه
ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما ئه‌نجامیدابوو.
هه‌ر به پێی ڕاپۆرتی
كۆمه‌ڵه‌كه، تاران له ساڵی 2017 هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له 3.8 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت
هه‌نارده ده‌كرد، ئێستا ته‌نیا كه‌متر 700 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات، ئه‌وكاره‌ش
ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابووری و چڕبوونه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆی كه ڕه‌نگه
حكومه‌ت نه‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و
ئێران بڕیاری تۆڵه‌كردنه‌وه له ئه‌مركیا بدات، ئه‌وا تاران ئیش به نوێنه‌ره‌كانی
خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌جۆرێك ئاڵۆزه كه ده‌بێـته
هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی وڵاتانی ئه‌وروپی.
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی
ئێرانیش باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری هه‌یه، شوێنی ئه‌و پێكدادانه‌ی نێوان ئه‌مریكا
و ئێران، عێراق بێت، چونكه ئێران كۆمه‌ڵێك میلیشیای له عێراقدا هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی
توندوتوڵیان پێكه‌وه هه‌یه.ئه‌وان له بری ئێمه شه‌ڕ له دژی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت"ئێمه
له عێراق خاوه‌نی ئه‌زموونین، له‌و شوێنه‌دا ده‌توانرێت له ئه‌مریكا بدرێت بێ ئه‌وه‌ی
خۆمان ماندوو بكه‌ین ده‌توانین له رێگه‌ی ملیشا عێراقیه‌كانه‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا
بكه‌ینه ئامانج. ئێران ده‌توانێت له سنووری ئه‌فغانستانیش جوڵه بكات، به دنه‌دان
و هاوكاریكردنی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، زیان له سعودیه‌ی دۆستی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت."
له ماوه‌ی ڕابردوودا
ڕۆژنامه‌ی"ۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه جۆن بۆڵتۆنی
ڕاوێژكاری دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای كرد كه هێرشی سه‌ربازی بكرێته
سه‌ر ئێران، چونكه چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه ئێران له 17ی ئه‌یلولی ڕابردوو
له ڕێگه‌ی هاوه‌نه‌وه هێرشیان كردبووه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی
سه‌وزی به‌غدا.دواتر ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند گوله هاوه‌نه‌كان ته‌نیا باڵیۆزخانه‌ی
ئه‌مریكای ئامانج بووه.