07:32 - 17/01/2019
شیعه‌كانی عیراق ده‌یانه‌وێت له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه ئه‌مریكا ده‌رپه‌ڕێنن
كوتله‌ی سادقون له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كوتله شیعه‌كانی دیكه‌دا، ده‌یانه‌وێت یاسایه‌ك
ده‌ركه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه، هۆشداری
دانه‌كانی ئه‌مریكایش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی
شه‌فه‌ق نیوز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كوتله‌ی سادقون ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه"ئه‌م
هۆشداریدانه به‌لامانه‌وه هیچ نییه، ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ین
كه سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌كان له خاكی عێراق بچنه ده‌ره‌وه."
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كدا
هاتووه" به‌و هۆشداریانه‌ی ئه‌مریكا بێت، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مریكا ئامانج و ئه‌جێندای خۆی هه‌یه، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ده‌یه‌وێت
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه به‌دی نایه‌ت، ئێمه یاسایه‌ك
بۆ ئه‌و كاره ده‌رده‌كه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا یان وڵاتێكی دیكه
هۆشداری بده‌ن."
ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان
ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی عێراق داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا مایك پۆمبیۆ كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بمێننه‌وه و نه‌كشێنه‌وه.
له 24ی كانوونی یه‌كه‌می
2018 له سه‌ردانێكی كتوپڕدا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی
هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق كرد و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كورسی
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له مه‌ترسیدایه.
دواتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا
چوونه جێگای هێزەكانی حەشدی
شەعبی بەتەواوی لەسەربازگەی كەیوەنی شاری كەركوك كشاونەوە و ئەو هێزانەی پێشتر لەوێ
جێگیركرابوون رەوانەی شاری تكریت كراون.
ویلایەتەیەكگرتووەكانی
ئەمریكا داوای لەحكومەتی عێراق كردووە ئەو هێزانە لە تكریت جێگیرنەكات بۆ ئەوەی نەبێتە
هۆی دروستكردنی حەساسیەت لەنیوان شیعە و سوننە و سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به په‌یسه‌ر پرێسی ڕاگه‌یاندبوو
كه پێدەچێت پەیوەندی بەداواكاری كورد بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوكەوە هەبێت،
چونكە دوای ئەو سەربازگەیە هێزەكانی حەشدی شەعبی تەنها لەسەربازگەی خالید ماون.