01:36 - 15/01/2019
له ماوه‌ی سێ ساڵدا 70 هه‌زار كه‌س له توركیا ده‌ستگیركراوه
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ڕۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاویكردۆته‌وه
كه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی توركیا فه‌رمانی كردووه به ده‌ستگیركردنی
192 كه‌س، ئه‌و كه‌سانه‌ش تێوه‌گلاوی ئه‌وه‌ن كه هاوسۆز و پشتیوانی فه‌تحوڵا
گویله‌نی بانگخوازی ئاینی نیشته‌جێی ئه‌مریكا، به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه له پشت
كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ه‌وه‌ن.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت هاتووه، له
دوای سه‌رنه‌گرتنی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزی 2016ه‌وه پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان
ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه پاڵپشتی گویله‌نن. هه‌فته‌ی ڕابردوویش له شاره‌كانی
ئه‌ستانبوڵ و ئه‌ده‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زیاتر له هه‌زار سه‌ربازیان ده‌ستگیركردووه.
له رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه،
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێن فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 50 كه‌سی
گومان لێكراو له ڕێزه‌كانی سوپا ده‌رچووه، سێ كه‌س له‌وانه‌ش پله‌ی ئه‌فسه‌ریان
هه‌یه و 47 كه‌سی دیكه‌ش پله‌ی چاوش(عه‌ره‌ف)یان هه‌یه.55 كه‌سی دیكه‌ش به تۆمه‌تی
به‌كارهێنانی سیستمی بایلۆك كه له‌كاتی كوده‌تاكه به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن
له مۆبایله‌كانیان به‌كاریان هێناوه.
له دوای كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مموزه‌وه حكومه‌تی
توركیا بڕیایدا سیستمی بایلۆك قه‌ده‌غه بكات چونكه ئێواره‌ی ڕۆژی كوده‌تاكه ئه‌و
كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی به‌شداری كوده‌تاكه بوون و 250 كه‌سیان كوشت، سیستمی بایلۆكیان
به‌كار هێناوه.
گویله‌ن كه له ساڵی 1999ه‌وه نیشته‌جێی ئه‌مریكایه
و پێشتر هاوڕێی ئه‌ردۆگان بووه، ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به
كوده‌تاكه‌وه هه‌بووبێت.
ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ئاماژه‌شی به‌وه كردووه،
كه نوێنه‌رانی داواكاری گشتی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ 50 كه‌س ده‌ركردووه كه
له‌ناو سوپادان و په‌یوه‌ندیان به فه‌تحوڵا گویله‌نه‌وه هه‌یه.
له هه‌رێمی موگلا-یش 15 سه‌رباز و له ناوچه‌ی
كۆجه ئیلی 22 سه‌رباز، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.حكومه‌تی توركیا له دوای كوده‌تاكه‌وه زیاتر
له 77 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و 150 هه‌زار كه‌سیشیان له ئیشی حكومی
دوورخستۆته‌وه.ئه‌و كاره‌ش له چوارچێوه‌ی پاكتاوكردنی كه‌سانی نه‌یاری حكومه‌ته‌وه
خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چاودێرانی سیاسیش باوه‌ڕیان وایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌ستگیر ده‌كرێن په‌یوه‌ندییان به كوده‌تاكه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت
له‌م ڕێگه‌یه‌وه نه‌یاره‌كانی ورد و خاش بكات.