05:09 - 11/01/2022
سهرۆك كۆمار چۆن ههڵدهبژێردرێت؟
مێژووى سەرۆک کۆمار لە عیراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٥٨ کەبەهۆى
کودەتاى سەربازى کە بە شۆرشی ١٩٥٨ ناسراوە تیادا سیستمی حوکمرانى لە
پاشایەتییەوە بۆ سیستمى کۆمارى گۆڕدرا، ژەنراڵ عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم
سەرۆک کۆمارى هەڵنەبژێردراو لەعیراقدا.
دواى کودەتاى بەعسییەکانیش لە ١٩٦٣ چەندین سەرۆک کۆمار بەبێ هەڵبژاردن
خۆیان بەسەر ئیرادەى گەلانى عیراق فەرز کرد، هەریەک لە (عبدالسلام عارف) و
(عبدالرحمن عارف) ى براى و پاشانیش ئەحمەد حەسن بەکر و ئینجا سەدام حوسێن بوون
بەسەرۆک کۆمارى عیراق. هەموو ئەوناوانەى هێنران دەسەڵاتێکى رەهاو فراوانیان هەبوو
و خۆیان لە سەرووى یاساوە دەبینی.
هەمووشیان عەرەب بوون وبۆ ماوەى جیاجیا حوکمرانیان کرد کە
تەمەنى حوکمرانیەکەى سەدام لەهەموویان زیاتر بوو ٢٣ ساڵ بوو. بهڵام جگە لە
عبدالرحمن عارف، خاڵى هاوبەشی هەموویان ئەوەبوو، کە هیچ کەسێکیان بەمردنى خۆیان
نەمردن یا کوژران یا سوتان یان لەسێدارەدران .
خولى یەکەم٢٠٠٥
لە
دواى ٢٠٠٣ وروخانى رژێمى سەدام، قۆناغێکى تازە هاتە پێشەوە سەرۆک کۆمار لە
پۆستێکى پردەسەڵاتەوە بۆ پۆستیێکى پرۆتۆکۆڵى و تەشریفاتى گۆردرا. لەدەستوور دەسەڵاتەکانى
دیاریکران. بەڵام هێشتا ئەو پۆستە چاوى زۆرى لەسەرە، هەرچەندە وەک عورفێکى سیاسی
چوار دەورە لەلایى کوردبووە، بەڵام هەندێکجار عەرەبی سوونەش تامەزرۆى وەرگرتنەوەى
ئەو پۆستە دەکەن ئەگەر بۆیان بچێتە سەر.
لەدەستپێکى هەر خولێکى
هەڵبژاردنى نوێی ئەنجومەنى نوینەران عیراقدا، دواى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى
ئەنجومەنى نوینەرانى عیراق، بەپێى رێکارە دەستووریەکان، هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى،
هەنگاوى دووەمى پرۆسەى سیاسییە بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى نوێ. ئێستا زۆربەى چاوەکان
لەسەر مەسەلەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارە، کە لەوەتاى رووخانى رژێمى سەدام لە ٢٠٠٣ و
بەتاتیبەتیش لە ٢٠٠٥ ەوە، پشکى کوردبووە و لەنێو کوردیش بەشی یەکێتى نیشتمانى
کوردستان بووە، جگە لە خولی یەکەم کە لە ٦ى نیسانى ٢٠٠٥ بەرێوەچوو، تیایدا سەرۆک
مام جەلال وەک یەکەم سەرۆک کۆمارى کورد لە مێژووى دەوڵەتى عیراقدا بە ٢٢٧
دەنگ، لەکۆى ٢٥٧ دەنگى ئەنجومەنى نیشتمانى هەڵبژێردرا.
هەر
لەهەمان پرۆسەشدا دوو جێگرەکەى سەرۆک کۆمار هەریەک لە (عادل عبدالمهدی وغازی
الیاوەر)بوون، بە جێگرى سەرۆک کۆمار هەڵبژێردران. بەڵام لە خولى دووەمى هەڵبژاردنەوەى
سەرۆک مام جەلال و خولەکانى دواتریش، هیچ جارێک پرۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک
کۆمارى عیراق بێ کێشە و گرفتى سیاسی و هاتنە پێشەوەى زیاد لە کاندیدێک بەرێوەنەچووە.
خولى دووەم ٢٠١٠
بەهۆى ئەوەى داواکاى
سوونەکان لەلایەن لیستى هاوپەیمانى عیراق شیعەکان پشتگوێخرابوو کە دواى هەڵگرتنى چەند
ناوێکى کەسایەتى سوونەیان دەکرد لە یاساى ریکشەکێشکردنى بەعس جێبەجێ
نەکرابوو، بۆیە ئوسامە نوجەیفی کەسەرۆکى پەرلەمانى خولى دووەمى عیراق بوو لەگەڵ
ئەندامانى لیستى العراقیە، پێش هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار چوونە دەرەوە و بایکۆتى
پرۆسەکەیان کرد، بۆیە قوسەى سوهەیل کەجێگرى یهکەمى سەرۆکى پەرلەمان بوو، ئیدارەى
دانیتشنەکە و پرۆسەى ههڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى کرد، ئەوەبوو لەخولى دووەمى هەڵبژادرنەوەى
مام جەلال کە لە ١١ى تشرینى دوەمى ٢٠١٠ بەرێوەچوو، مام جەلال لەخولى یەکەمدا ٢١٦
دەنگى لە کۆى ٣٢٥ دەنگى ئەندامانى پەرلەمان بەدەستهێنا، حوسەین موسەوى کە ئەویش
خۆى کاندیک کردبوو تەنیا ١٢ دەنگى هێنابوو بۆیە لەجەولەى دوەمى هەڵبژادرنەکەدا حوسێن مەسوى خۆى کێشایەوە، لە دووبارە کردنەوەى ههڵبژاردنی سەرۆک کۆمار مام
جەلال لەکۆى ٢٥٥ ئەندامى ئامادەبووى دانیشتنەکە ١٩٨ دەنگى بەدەستهێنا و بۆ جارى
دووەم بەسەرۆک کۆمارى عیراق هەڵبژێردرایەوە.
خولى سێیەم ٢٠١٤
دواى ههڵبژاردنی خولى سێیەمى پەرلەمانى عیراق لە ٣٠ى نیسانى
٢٠١٤ بەرێوەچوو، لەرۆژى ٢٤ى تەمووزى ٢٠١٤ فواد مەعصوم وەک نوینەرى
کورد ویەکیتى نیشتمانى کوردستان بە ٢١١ دەنگ لە کۆى ٢٧٥ دەنگى ئامدەبووى
دانیشتنەکەدا لە خولى دووەمى هەڵبژاردنەکەدا بەسەرۆک کۆمارى عیراق
هەڵبژێردرا. بووە دوەمین سەرۆک کۆمارى کورد لەمێژووى عیراقدا.
لەم خولەدا لەناو یەکێتى
زیاد لە کاندیدێک هەبوون لەوانە د. بەرهەم ساڵح و د. نەجمەدین کەریم
بەڵام دواجار د. نەجمەدین خۆى کێشایەوە وەک پارێزگارى کەرکوک مایەوە، بهڵام
لەنێوان د. بەرهەم وفواد مەسعوم لەناو لیستى کوردستانى لەپەرلەمانى عیراق
هەڵبژاردنیک کرا وتیادیا د. فواد مەعسوم دەنگى زیاترى هێناو بووە کاندیدى
لیستى کوردستانى بۆئەو پۆستى سەرۆک کۆمار. لەناو دانیشتنى ئەنجومەنى نوەینەرانى
عیراق لە جەولەى یەکەمى هەلبژادرنى سەرۆک کۆماردا ، جگە لە د. فواد مەعصوم چەند
کاندیدیکى دیکەش هەبوون لەوان: حەنا فەتلاوى (٣٧) دەنگ وحسێن موسەوى ( ٣) دەنگ و
فائق شێخ عەلى( ١٠)یان هێنابوو . بهڵام حەنان وفائق شێخ عەلى خۆیان کێشایەوە
لەجەولەى دووەمدا حوسین موسەوى وەک رکابەرى د. فواد مەعصوم مایەوە بهڵام تەنیا ٣
دەنگى هێنا.
خولى چوارەم ٢٠١٨
بەهۆى
قوڵبوونەوەى ناکۆکیەکانى نێوان یەکیتى وپارتى لەسالى ٢٠١٨ کورد نەیتوانى
لەسەر کاندیدیکى یەکگرتوو ڕێکبکەون، چونکە بۆیەکەمجار پارتى دیموکراتى کوردستان
داواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارى عیراقى کرد ، بۆیە یەکیتى وپارتى هەریەکەیان
بەکاندیدیک یەکیتى بە د. بەرهەم سالح و پارنتیش بە د. فواد حسێن چوونە ناو
هۆى دانیشتنى پەرلەمان جگە لەوانیش چەند کاندیدیکى ترى کورد وغەیرەکوردیش
هەبوون، لەجەولەى یەکەمى پرۆسەى هەلبژادرنەکەدا د. بەرهەم ١٦٠ دەنگ ود. فواد حسێن
٤٨ دەنگ و سرو عبدالواحدیش ١٨ دەنگیان هێانبوو بۆیە هیچ کام لە بەربژێرەکانى
یەکیتى وپارتى نەیانتوانى دەنگى پێویست بهێنن، کە دوو لەسەر سێی دەنگى
ئەندامانى پەرلەمانیان پێویست بوو، بۆیە پێویستى بە خولى دووەمى هەلبژادرن هەبوو
هەرچەندە پارتى کاندیدەەى خۆى کێشایەوە بهڵام ئەو کێشانەیوە لەلاەین سەرۆکایەتى
رەتکرایەوە و پرۆسەکە بەرکابەرى لەنیوان د. بەرهەم و د. فواد بەرێچوەچو
تیایدا کانیدەکەى یەکیتى کە د. بەرهەم سالح بوو توانى ٢١٩ دەنگى لەکۆى ٣٠٢
دەنگى پەرەلمانتارانى ئامادەبووى دانیشتنەکە بەدەستبهینێ. هەرچى کاندیدەکەى
پارتى بوو د. فواد حسێن تەنیا ٢٢ دەنگى بەدەستهێنا، ئەمەش نیوماڵى کورد زیاتر
ڵێکترازان ویەکهەڵویستى کوردى زیاتر پەرتەوازە کرد.
خولى پێنجەم٢٠٢٢
هێشتا دیارنیە کێ دەبێتە
پێنجەم سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراو لەعیراقدا، هەرچەندە یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە
کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى خۆیدا لەرۆژى ١٠ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ بەرەسمى د. بەرهەم
ساڵح ى وەک تاکە کاندیدى یەکیتى دیارى کرد، هاوکات پارتى دیموکراتیش لەرێى هوشیار
زیبارى یەوە رایگەیاند: کە ئەوان هیچ کاندیدیکیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار نابێ. بهڵام
نابێ ئەو قسەى فازل میرانى ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتیش نادیدە بگرین کە دوو
هەفتە لەمەوبەر بەمیدیاکانى راگەیاندبوو، کە ههڵبژاردنی سەرۆک کۆمار موفاجەئەشى
تێدا دەبێ. بۆیە دەبێ بەوریاییەوە چاوەرێی هەردوو ئەگەرەکە بکەین؛ کە رەنگە
لە دوا چرکەساتدا، یەکیتى وپارتى لەسەر کاندیدێکى هاوبەشیش رێک بکەون، بژادرەى
خراپ ئەوەیە کە دیسان وەک سالى ٢٠١٨ هەردوولا بە دوو کاندیدى جیاواز بچنە نێو
پرۆسەى ههڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى عیراق، شەرەفی یەکلایکردنەوەى پۆسیتى سەرۆک کۆمار
بدەنەوە دەست هێزە سونى وشیعییەکان.
هەرچەندە
پۆستى سەرۆک کۆمار؛ پۆستیکى تەشریفاتییە ودەسەلاتێکى پرۆتۆکۆلى دیاریکراوى هەیە
لەبەرانبەردا دەسەلاتەکانى سەرۆک وەزیراندا. بهڵام هەم لە دەستوور هەمیش لەیاساى
ژمارە ٨ى سالى ٢٠١٢ یاساى ئەحکامى خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆک کۆمار کۆمەڵیک رێکارى
دەستووری ویاسایی هەیە کەپێویست دەکات هەڵوەستەیان لەسەر بکەین وبە پێویستى
دەزانین لێرەدا ئاماژەیان پێبکەین:
1. بەپێی ماددەی 2 لە یاسای ژمارە 8ی سالی 2012 یاسای ئەحکامی خۆپاڵاوتن
بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، سێ رۆژ دوای هەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی
نوێنەران، دەرگای خۆپالاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیەندرێ.
2. هەر کەسێک لەخۆی راببێنێ و مەرجەکانی مادەی 1
تێدابێ، لەماوەی سێ رۆژدا، بەنووسراو داواکاری خۆ کاندیدکردن و کورتەیەکی
ژیاننامەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
3. پاشان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو
کەسانەرادەگەیەنێ کە مەرجە یاساییەکانی خۆ کاندیدکردنیان هەیە.
4. ئەوانەی کە ناویان رانەگەیەندراوە مافی یاسایی
خۆیانە نارەزایی لە دادگای فێدراڵی تۆمار بکەن.
5. لەماوەی سێ ڕۆژدا دادگای فیدرالی داواکە یەکلایی
دەکاتەوە.
6. پاشان ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو پالێوراوانە
رادەگەیەنێ کە دادگای فیدرالی پەسەندی کردوون.
7. پێش تەواو بوونی ماوەی دەستووری کە 30 رۆژە،
ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بۆ هەلبژاردنی سەرۆک
کۆمار لەنێو ئەو پالێوراوانەی کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.
8. بەپێێ مادەی 7ی یاساکە؛ ئەو کەسە دەبێتە سەرۆک
کە لەخولی یەکەمدا بتوانێ دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بەدەست بێنێ.
9. ئەگەر هیچ کام لە پالێوراوەکان لە خولی یەکەمدا،
نەیانتوانی زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بهێنن، هەلبژاردنەکە دووبارە دەکرێتەوە
و لەم حالەتەدا هەرکامیان توانی دەنگی زیاتر بێنێ دەبێت بەسەرۆک کۆمار.
10. ئەگەر یەک پالێوراو هەبوو توانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بێنێ
دەبێتە سەرۆک. بەپێچەوانەوە دانیشتنەکە بەردەوام دەبێت وئەو کەسە دەبێتە سەرۆک
لەدەنگدانی دووەمدا بتوانێ زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێ.
11. سەرۆک کۆمار لەبەردەم پەرلەمان و سەرۆکی دادگای فیدرالی سوێندی
یاسایی دەخوات.
12. ماوەی سەرۆک کۆمار بۆ چوار ساڵ دەبێت، لە رۆژی سوێندخواردنییەوە، بۆی
هەیە یەکجاریش خۆی کاندید بکاتەوە ونابێ لەهەشت سال زیاتر بێت.
13. ئەرکی گەورەی سەرۆک کۆماری لەدوای هەلبژاردنی لەلایەن پەرلەمانەوە
بریتییە لەوەی؛ کە پێویستە لە ماوەی ١٥ رۆژدا نوینەری کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان
رابسپێرێ بۆ ئەوەی لەماوەی ٣٠ رۆژدا ناوی پێکهاتەی کابینە نوێی حکومەت پێشکەش بە
پەرلەمان بکات.
تاریق جهوههر