08:31 - 20/11/2021
وشكەساڵی عێراق بەرەو بیابان دەبات
عێراق وردە وردە ئاو لە دەست دەدات کە دیارترین چەکە به ده‌ستیه‌وه بۆ بەرەنگاربوونەوەی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی کەشوهەوا کە بەشێکیان سروشتین و هەندێکی دیكه‌یشیان به‌هۆی وڵاتانی دراوسێوه له‌سه‌ری دروستبوون.
بەڕای شارەزایان دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوای عێراق لە بەرزبوونەوەی بێوێنەی پلەی گەرمادا ڕەنگی داوەتەوە، لەگەڵ بیابانبوون و جێهێشتنی زەوییە بەپیتەکان، هاوكاتی زریانه‌كانی خۆڵبارین کە لە هەموو کاتێكی پێشتر زیاتربوون.
عێراق لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان به‌ركه‌وتووه، پێشبینیه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه زیانی گه‌وره‌ی له‌م روه‌وه به‌رده‌كه‌وێت.
بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کاریگەرییەكان له‌سه‌ر ئابووری و ژینگەیی و تەندروستی، له ئه‌نجامی گۆڕانی کەشوهەوا نیشاندەری کوشندەترین هەڕەشەکانن کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، سه‌دا 39ی خاكی عێراق به بیابانبووه، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌دا 54 زه‌وی كشتوكاڵی دروستكردووه.
به‌بڕوای شاره‌زایانی ژینگه، ئه‌وه‌ی زیاتر بووه‌ته هۆی قه‌یرانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، سیاسه‌تی ئاوی نادادپه‌روه‌رانه‌یه به‌رامبه‌ر وڵاتی نێوان دوو رووباره‌كه، له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، به دروستكردنی به‌نداو له‌سه‌ر سه‌رچاوه و رێڕه‌وه‌كانی هه‌ردوو روباری دیجله و فوڕات.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م سیاسه‌ته بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی ئاو به زه‌وییه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو به‌تایبه‌ت له بواری ئاودێرییدا.
حه‌مزه ره‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ستراتیژی ئاو و وزه، پێیوایه زۆركردنی ئاو یه‌كه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابانبوون و وشكه‌ساڵی و كاریگه‌رییه‌كانی، ئه‌و وتی: ئه‌مه‌ش به‌بێ دیاریكردنی پشكێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ عێراق له هه‌ردوو روباری دیجله و فوڕات نایه‌ته‌دی و ناتوانرێت به‌ره‌نگاری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئێران ئاو كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری زه‌وی كشتوكاڵی بۆ نیوه.
ئه‌و نمونه‌ی بۆ قسه‌كانی هێنایه‌وه و وتی وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و كشتوكاڵ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی چارچه زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان بۆ نیوه و ده‌ركردنی پارێزگای دیاله له پلانه‌كانی كشتوكاڵی زستانه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كانی ئێران به‌وه‌ی عێراق پێویستی به ئاو نیه بۆ ئاودێری.
ئه‌و پسپۆڕه وایده‌بینێت ره‌وشی ئاو له عێراقدا كاره‌ساتاوییه، كورتهێنان له ئاودا ساڵانه ده‌گاته 11 ملیار مه‌تر چوارگۆشه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می ئاستی ئاوی دیجله و فوڕات.
ئه‌م گۆڕانه دیمۆگرافیه له كاتێكدایه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له ساڵی 2050دا بگاته 80 ملیۆن كه‌س، حه‌مزه ره‌مه‌زان، وتی: ئێمە هیچ پلانێکی گەشەسەندنی بەردەوام نابینین کە هاوشانی پێشبینیه‌كانی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان بێت.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره، حاڵی حازر بیابانبوون نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی عێراقی داگیركردووه كه سه‌دا 40ی رووبه‌ری عێراق پێكده‌هێنێت، به‌بیابانبوونیش ساڵ له دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت به‌هۆی كه‌می باران و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆ ئاودێران" ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی زه‌وی كشتوكاڵی و زۆربونی رێژه‌ی خوێ، حه‌مزه ره‌مه‌زان ده‌ڵێت: واقیعه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی به ته‌واوه‌تی كاره‌ساتباره، ئیداره‌دان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ئیسماعیل، پسپۆڕی جیۆلۆجی، پێیوایه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌یه رووبه‌رووی هه‌موو جیهان بووه‌ته‌وه به ته‌نیا عێراق نیه، وتی: هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی باران بارینه، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی وشكه‌ساڵی و دیارده‌ی به بیابانبوون كه رووبه‌رێكی فراوانی عێراقی داگیركردووه.