ڕاپۆرتی عیراق

09:53 - 26/10/2021

فه‌تح بۆ 20 كورسی له‌ ده‌ستدا؟‌

پەیسەر

قسه‌كردن له‌سه‌ر ساخته‌كاری تائێستاش به‌رده‌وامه‌، هه‌ندێك حزب و هێزی سیاسی سوورن له‌سه‌ری، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ نیه‌تیان هه‌بووه‌ حه‌شدی شه‌عبی بنه‌بڕ بكه‌ن، یاخود له‌و هێزانه‌ بده‌ن نوێنه‌رایه‌تی حه‌شد ده‌كه‌ن.


له‌م راپۆرته‌دا داتاكانی په‌یوه‌ست به‌ پارێزگاكانی باشوور و به‌غدای پایته‌خت ده‌خرێنه‌ڕوو، كه‌ ده‌كرا له‌و شوێنانه‌دا هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 20 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌رچه‌نده‌ 207 هه‌زار و 164 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكات و به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌كاریان بهێنێت به‌قازانجی زیادكردنی كورسیه‌كانی.


به‌و هۆیه‌وه‌ ژماره‌ی كورسیه‌كانی فه‌تح له‌ 48 كورسی په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌مبونه‌وه‌ی بۆ 17 كورسی. به‌شێك له‌ هۆكاره‌كانی كه‌می كورسی فه‌تح بۆ ئه‌م خاڵانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


1_ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك گرفتیان له‌به‌رده‌مدابوو، له‌وانه‌ش ئاماده‌نه‌بوون كه‌ خزمه‌ت به‌ یه‌كتری بكه‌ن و ئه‌وه‌ش رێگره‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر له‌ داهاتوودا.
2_لاوازی ماكینه‌ی هه‌ڵبژاردنی فه‌تح، نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌نگه‌كانی به‌سه‌ر كاندیده‌كاندا دابه‌ش بكات.
3_هاوكاری كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ له‌ناو هاوپه‌یمانی فه‌تحدا، له‌سه‌ر حسابی كاندیدانی سه‌ره‌كی فه‌تح خۆی.
 _نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروست بۆ یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، هه‌رچه‌نده‌ كوتله‌ی فه‌تح له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی پێداوه‌.
5_چالاكی و رۆڵی شه‌رمهێنه‌رانی نوێنه‌ره‌كانی فه‌تح له‌ سێ ساڵی رابردوودا له‌ په‌رله‌مان.
٦_گوتاری راگه‌یاندنی فه‌تح به‌ نیزامی پیلانگێڕی كاری ده‌كرد، دووركه‌وتوه‌وه‌‌ له‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مانه‌ وایكرد هاوپه‌یمانی فه‌تح 20 كورسی له‌ده‌ستبدات و كورسیه‌كانی بڕۆن بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی به‌هۆی گوتاره‌كه‌ی بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و راگه‌یاندنه‌كه‌شی ته‌ركیزی له‌سه‌ر ده‌رچواندنی كاندیدةكانى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.