01:34 - 19/06/2021
بێهیوابوون له سیستمی سیاسی عێراق و لێكه‌وته‌كانی
په‌یمانگای واشنتۆن- مونقیز داغر، كاڕڵ كاَلتنساڵهڕ
به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی گروپی (المستقله) بۆ توێژینه‌وه له عێراق‌و دامه‌زراوه‌ی (گاڵوپ)ی نێوده‌وڵه‌تی له نیسان/ 2021دا ئه‌نجامیان داوه، به هه‌موو پێوه‌رێك شیعه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رزتر له كورد‌و سوننه، ناڕازی‌و بێتمانهو بێهیوان له سیستمی سیاسی عێراق.
له‌ڕاستیدا، ئه‌و ڕاپرسییه پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه، كه ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕای گشتییه به‌رانبه‌ر دیموكراتی‌و حوكمڕانی ژیرانه له عێراقدا. ڕاپرسی یه‌كه‌م له نیسان/2021دا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خولیی، جه‌خت له‌سه‌ر بهدواداچوونو چاودێری هه‌ڵوێسته سه‌ره‌كییه‌كان له عێراقدا ده‌كاته‌وه، به‌و ئامانجه‌ی بگاته تێگه‌یشتنێكی باشتر بۆ بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سیستمی سیاسی ئێستای عێراق.
هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ژماره‌ی دانیشتونه شیعه‌كه‌ی عێراق له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه ئه‌و پێكهاته‌یه نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن. شیعه‌كان له‌دوای گرتنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا، گه‌یشتنه ساتێكی مێژوویی، چوونكه ئه‌وان بوونه باڵاده‌ست له‌و سیستمه سیاسییه نوێیه‌ی له‌و وڵاته‌دا پێكهێنرا.
هه‌روه‌ها، بوونه به‌هێزترین لایه‌نی سیاسی له وڵات‌دا، چوونكه زۆربه‌ی كورسییه‌كانی پهرلهمانو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بووه به‌شی شیعه‌كان.
به‌هه‌مان شێوه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كانی عێراقه‌وه، زۆربه‌ی شیعه‌و كورد-یش به كه‌وتنی ڕژێمی سه‌دام حسێن دڵخۆشبوون، چوونكه دوای كه‌متر له ساڵێك له گرتنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، 65%ی شیعه‌و 70%ی كورد پێیان وابوو، عێراق به ئاڕاسته‌یه‌كی دروست ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی ته‌نها 35%ی سوننه‌كان هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها زیاتر له 80%ی شیعه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه ژیانیان له ساڵی 2004دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بووه.
به‌ڵام، شیعه‌كان دوای زیاتر له 15 ساڵ، خه‌ریكه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت، كه خه‌ونه‌كانیان ده‌رباره‌ی حوكمڕانیی ژیرانه‌و ژیانی باشتر، له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانه‌وه دزراوه. بۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌رێنی ته‌ماشای سیستمی سیاسی ئێستا ده‌كه‌ن. توڕهییشیان له تشرینی یه‌كه‌م/2019دا، گه‌یشته لوتكه، كاتێك سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له پارێزگا زۆرینه شیعه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی توڕه‌یی خۆیان‌و خواستیان بۆ گۆڕینی سه‌راپای سیستمی سیاسی وڵات، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌هۆی فشاری خۆپشانده‌ره شیعه‌كان-یشه‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له كۆتایی ساڵی 2019دا، ناچاربوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. په‌رله‌مانیش به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كان، له مانگی ئایار/2020دا، حكومه‌تێكی نوێی هه‌ڵبژارد.
هاووڵاتییان له‌سه‌ره‌تادا به گه‌شبینییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای حكومه‌ته نوێیه‌كه‌یان ده‌كرد، چوونكه پێیان وابوو، به‌رهه‌می هێزی گه‌له بۆ ڕاماڵینی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو. پێشبینییه‌كان زۆر بهرزبوونو حكومه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تادا، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز پاڵپشتی ده‌كرا (نزیكه‌ی 60%ی عێراقییهكانو نزیكه‌ی 50%ی شیعه).
به‌ڵام، نوێترین ڕاپرسی گروپی (المستقله) بۆ توێژینه‌وه‌و دامه‌زراوه‌ی (گاڵوپ)ی نێوده‌وڵه‌تی، كه له نێو 1200 كه‌س له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه دوای دوو ساڵ له ڕاپه‌ڕینی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، عێراقییه‌كان بهگشتیو شیعه‌كان به تایبه‌ت، هێشتا ڕازی نین به‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌گوزه‌رێت. له كانونی دووه‌م/2021دا، متمانه‌ی شیعه به حكومه‌ت دابه‌زییه ئاستی 27%، هاوكات سوننه به ڕێژه‌ی 46%و كورد-یش 55% متمانه‌یان به حكومه‌ت هه‌بوو.
ئێستاش به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه‌ی له نیسان/2021دا ئه‌نجامدراوه، متمانه‌ی گشتی به حكومه‌ت هاتۆته نزمترین ئاست، به‌جۆرێك ته‌نها 22%ی عێراقییه‌كان متمانه‌یان به حكومه‌ت هه‌یه، شیعه‌كان-ش ته‌نها 17%ی ئه‌و ڕێژه‌یه پێكده‌هێنن. هاوكات، دوایین ڕاپرسی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه 75%ی عێراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی پێیان وایه، عێراق به ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌ڕوات، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له نێو شیعه‌دا گه‌یشتۆته 80%، ئه‌مه‌ش له ساڵی 2003وه، كه ڕاپرسییه‌كان له عێراقدا ده‌ستیان پێكردووه، به‌رزترین تێكڕای بێهێواییه به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها، به پێَی ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسییه‌كه، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، شیعه‌كان به‌به‌راورد به سوننه‌و كورد، به‌رزترین ئاستی ناڕهزاییو بێمتمانه‌ییان هه‌یه، چوونكه 5%ی كورد‌و 16%ی سوننه‌كان له شارهكانیانیاندا هه‌ست به نه‌بوونی ئاسایش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه لای شیعه‌كان هه‌ڵكشاوه بۆ 25%، واتا له‌نێو چوار كه‌سی شیعه‌دا، یه‌ك كه‌س له شاره‌كه‌ی خۆیدا هه‌ست به نه‌بوونی ئاسایش ده‌كات. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م ڕێژه‌یه، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین، كه 60%ی شیعه‌كان پێیان وایه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نین، واتا میلیشیا شیعه‌كانی نێو به‌غدادو شاره‌كانی باشور، له حكومه‌ت به‌هێزترن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌وكاته‌ی نزیكه‌ی 50%ی سوننه‌و كورد پێیان وایه، ناتوانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه دروست بكه‌ن، كه له عێراقدا ده‌درێت، ئه‌و ڕێژه‌یه له ناو شیعه‌كاندا گه‌یشتۆته 60%. هاوكات، 60%ی سوننه وا هه‌ست ده‌كه‌ن، كه هه‌موو هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و یه‌كسانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵدا ناكرێت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش لای شیعه‌كان به‌رزبۆته‌وه بۆ 70%. له‌ڕاستیدا، پێده‌چێت دیدی گه‌ل بۆ حكومه‌تی عێراقی، له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بێ متمانه‌ییدا بێت. ئه‌م بێمتمانه‌ییه‌ش لای شیعه‌كان زیاتر قوڵبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی شیعه گرنگترین پێكهاته‌یه بۆ پاڵپشتیی سیاسی حكومه‌ت. واتا، شه‌رعیه‌تی حكومهتو سیستمه سیاسییه بهشكارییهكه له عێراقدا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تییش، ناسه‌قامگیری زیاتری سیاسی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕای گشتی له عێراقدا، حكومه‌ت به هۆكاری كێشه‌كان ده‌بینێت، نه‌ك به چاره‌سه‌ری یهخهگیریه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان.
ڕه‌نگه وا پێشبینی بكه‌ین، كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو، ئه‌و كورتهێنانه زۆره له ڕهزامهندیو متمانه‌ی هاووڵاتیاندا به‌رانبه‌ر حكومه‌تی عێراقی بگۆڕێت. به‌ڵام، به‌داخه‌وه پێشهاته‌كان پاڵپشتی ئه‌و جۆره گه‌شبینییه ناكه‌ن. چوونكه، له‌و كاته‌ی پێناچێت 50%ی سوننه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌شداری بكه‌ن، پێناچێت 60%ی شیعه‌كان-یش ده‌نگ بده‌ن. به پشتبه‌ستنیش به ئه‌زموونی پێشوو، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌م ژمارانه‌ی نێو ڕاپرسییه‌كانی دیكه، پاڵپشتیی ڕاپرسییه‌كه‌ی گروپی (المستقله) بۆ توێژینه‌وه‌و دامه‌زراوه‌ی (گاڵوپ)ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێت، 53%ی سوننه پێیان وایه، هه‌ڵبژاردنه‌كان نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خواستی ئه‌وان له‌بڕیاره سیاسییه‌كاندا ڕه‌چاوبكرێت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له نێوان شیعه‌كاندا بۆ 71% به‌رزبۆته‌وه! له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، پێده‌چێت به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا لاواز بێت، هاوكات ڕێژه‌ی به‌شداری له ناوچه شیعهنشینهكاندا كه‌متر بێت.
له نێو ئه‌و عێراقییانه‌شی پێیان وایه، ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان دروست بكه‌ن، 14%ی سوننه، 31%ی كورد‌و ته‌نها 11%ی شیعه‌كان پێیان وایه، كه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌توانن ئه‌و كاریگه‌رییه دروست بكه‌ن! له‌ڕاستیدا، عێراقییه‌كان بهگشتیو شیعه‌كان به تایبه‌ت، به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان وایه، كه ڕێگا دامهزراوهییو ئاساییه‌كان بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسهتو سیاسه‌ت له عێراقدا، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كار ناكات.
له‌هه‌مان كاتدا، ساردیی هاووڵاتیان به‌رانبه‌ر ده‌نگدان، چه‌ند كێشه‌یه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ڕێخۆشكردن بۆ سیاسه‌تمه‌داره گه‌نده‌ڵه‌كان، تا بێ ڕكابه‌ر حوكم بگرنه ده‌ست. هه‌روه‌ها، ئه‌و ساردییه ئاماژه بۆ كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تریش ده‌كات، چوونكه ڕه‌نگه زۆرێك له عێراقییه‌كان دژی سیستمی سیاسی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رانبه‌ر كێشه سیاسییه‌كانی عێراق، په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری رادیكاڵییو توندوتیژ به‌رن.
هه‌موو ئه‌م پێشهاتانه ئاماژه بۆ ئه‌و سیناریۆیه ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێت، له مانگه‌كانی داهاتوودا، به‌تایبه‌ت له نێو شیعه‌كاندا، چه‌ندین جۆر خۆپشاندان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌خێرایی ده‌ته‌قنه‌وه. هه‌ر بۆیه، له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكوانی سیاسی تیرۆر كران‌و له هه‌وڵێكی شكستخواردوودا بۆ وه‌ستاندنی شه‌پۆلی ئه‌و بزاڤه‌ی به ڕاپه‌ڕینی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ناوده‌برێت، ئه‌و چالاكوانانه كرانه ئامانج، كه ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگیان له گۆڕینی گه‌مه سیاسییه‌كه‌ی عێراقدا هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێناچێت ئه‌و تیرۆركردنانهی ئه‌م دواییه، خێرابوونی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه خاوبكه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا له ناوچه شیعهنشینهكاندا چڕببێته‌وه. ئێستاش، گرنگترین پرسیار بۆ سیاسه‌تی عێراقی ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته به‌رزانه‌ی ناڕه‌زاییدا، ئایا گه‌نجه شیعه‌كان ده‌توانن دۆخه سیاسییه‌كه ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه؟
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ئه‌و سیناریۆیه‌ی له پێشوودا باسمانكرد بێته‌دی -ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌ستاندنی ناڕه‌زاییه‌كان به‌ره‌به‌ره پاشه‌كشه ده‌كات-، به‌ڵام هێشتا هه‌ل له‌به‌رده‌م كازمی‌و حكومه‌ته‌كه‌یدا هه‌یه، تا بارودۆخه‌كان چاكبكه‌ن، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ش بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و كاره، ده‌توانێت سود له چه‌ند لایه‌نێك وه‌ربگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی، كه خۆی سه‌ر به هیچ پارتێكی سیاسی ئێستا نیه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌و پارتانه‌وه هێرشی دهكرێتهسهرو زۆرجاریش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێته‌وه، كه له ئێرانه‌وه نزیكن.
بۆیه، كازمی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نێو شیعه‌كان بوه‌ستێنێت، پێویسته چه‌ند چاكسازییه‌كی گرنگ له سێ لایه‌نه‌وه ته‌واو بكات: لایه‌نی یه‌كه‌م، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه، به‌ڵگه‌كانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی له‌و لایه‌نه‌وه به‌دیهێناوه. دووه‌م، باشكردنی دۆخی ئابوورییه، ڕه‌نگه دواین به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش یارمه‌تی ئه‌م كاره بدات. سێیهمو گرنگترینیش، لاوازكردنی ههژموونو هێزی میلیشیا شیعه‌كانه. ڕه‌نگه، ئه‌م یهخهگیرییهی دواییان، ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو هه‌وڵه چاكسازییه‌كانی دیكه بێت، به‌جۆرێك گره‌نتی ئه‌وه بۆ كازمی ده‌كات، كه حكومه‌ته‌كه‌ی بتوانێت هه‌ژموون به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له مانگه‌كانی داهاتوودا گه‌وره‌ترین یهخهگیرییه له‌به‌رده‌میدا.