ڕاپۆرتی عیراق

09:55 - 08/05/2021

عێراق؛ وڵاتێكی بەدناو بە دیموكراسییەكەی‌

پەیسەر

عێراق ناوبانگێكی خراپی هەیە بە دیموكراسییەكەی. لەڕوی سیستەمی دیموكراسییەوە، عێراق بەتەواوەتی شكستی هێناوە. لەدوای داگیركاری ئەمەریكا بۆ سەر عێراق، سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە چەندین گۆڕانكاریی بەخۆیەوە بینیوە. سەدام حسێنی دیكتاتۆری عێراق تا مانگی ئازاری 2003 فەرمانڕەوایی عێراقی كرد. بەپێی توێژینەوەیەكی ساڵێ‌ 2006ی گۆڤاری (لانسێت) كە گۆڤارێكی بەناوبانگیی پزیشكیی هەفتانەبە لەسەر ئاستی جیهان، قوربانییە مەدەنییەكانی شەڕی عێراق و توندوتیژییەكانی دیكە لەدوای داگیركاریی عێراقەوە لەوكاتەدا بریتی بوە لە 601 هەزار و 27 كەس. 

بەراورد بە قۆناغی بەرلە داگیركاریی عێراق، سیستمی نوێێ‌ سیاسی لە عێراق بەرەوپێشچوە. ئەمڕۆكە، عێراق دەستورێكی نوێی هەیە كە بەپێێ‌ ئەو دەستورە چەندین خولی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە. 

بەڵام عێراق بەدەست نەبونی سەركردایەتییەوە دەناڵێنێت. عێراقی قۆناغی دوای سەدام بەدست حكومەتێكی ناكارا و هەژارەوە دەناڵێنێت. عێراقی نوێ و دیموكراتی بەربڵاوە بە بەرتیل و بەهەدەردان و ئیختلاس و رۆتین وەك بەشێك لە سیاسەتە گەندەڵەكەی. عێراق لە ساڵێ‌ 2012دا لەلایەن رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە وەك هەشتەم گەندەڵترین وڵات لەسەر ئاستی جیهان تۆمار كرا. 

لەعێراق هەژاری بونی هەیە. حكومەت ناتوانێت پێداویستییە سەرەتاییەكان ی وەك ئاسایش و پەروەردە و ژێرخانی وەك رێگاوبان و كارەبا و ...هتد دابین بكەن كە ئەوەش بەشێوەیەكی كاریگەر بوەتە هۆی رێگریكردنی نەوەی نوێ لە بەشداریی سیاسی. 

هەربۆیە، لەپێناو تێگەیشتن لە چۆنێتی مومارەسەكردنی فیعلییانەی دیموكراسی لەلایەن خەلًكەوە، دەبێ بپرسین ئاخۆ ئەو جۆرە لە دیموكراسی رۆڵی یاسای لەخۆ گرتوە، لێپێچینەوەی بەرپرسانی حكومەتی لەلایەن دەنگدەرانەوە لەخۆ گرتوە، هەروەها ئاخۆ یەكسانیی ئابوری لەخۆ گرتوە؟ 

تەنانەت ئەگەر لەئێستاشدا عێراقییەكان مومارەسەی جۆرێك لە ئازادیی زیاتر بكەن بەراورد بە سەردەمی رژێمەكەی سەدام، بەڵام هێشتاكە ئازادییە مەدەنییەكان تاڕادەیەكی بەرچاو لەژێر هەڕەشەدان. لەكاتی روماڵێ‌ چالاكییەكانی دژبە حكومەتدا، رۆژنامەنوسان بە بەردەوامی دەكرێنە ئامانج. تەنها لەماوەی ساڵی 2011دا 5 رۆژنامەنوس كوژران. هەر لەو ساڵەدا بەگشتی 66 حاڵەتی هێرشكردنە سەر میدیاكاران تۆمار كراوە. بەهۆی ئەو روداوانەوە، لیژنەیەك كە ئامانجی بەر
رییە لە میدیا، عێراقی وەك یەكێك لە مەترسیدارترین وڵات بۆ رۆژنامەنوسان لەسەر ئاستی جیهان ناوبرد. 


دیموكراتی بەرەوپێشچونی تەواوی بەخۆوە نەبینیوە لە ژیانی رۆژانە و ژێرخانی وڵاتدا لە عێراق. ئێستا، ئەو وڵاتە كە شانازی بە دانیشتوانە شارەزا و خوێندەوارەكەیەوە دەكرد، ناتوانێت تەنانەت پێداویستییەكانی خەڵكەكەشی دابین بكات. عێراق سودی لە سامانی نەوتە بەردەوامەكەی خۆی نەبینیوە. بەپێی راپۆرتێك كە لە 2011 بڵاوكراوەتەوە، عێراقییەكان لە رۆژێكدا تەنها بۆ ماوەی 5 سەعات كارەبان پێ دەدرێت. 

سیاسەت لە عێراق كشانەوەیەكی سەرسوڕهێنەری بەرەو دیكتاتۆریەت و پاوانخوازی كردوە. كاتێك نوری مالیكی بۆ خولی دوەم بوە سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەنگاو بە هەنگاو هێز و تواناكانی خۆی یەكخست و هەوڵی دا نەیارەكانی سەركوت بكات. بەرلە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە ساڵی 2011 چەند سیاسەتمەدراێك دەستگیر كران، لەنێویاندا تارق هاشمی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ بەرزترین پەدارە سوننە مەزهەبەكانی ناو حكومەت. دواتر هاشمی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. زۆرێك لە نەیارەكانی مالیكی هەوڵیاندا دەسەڵاتەكانی ناوبراو سنوردار بكەن بەڵام روبەڕوی ئاستەنگی و كۆسپی زۆر و ئاڵۆز بونەوە. 

عێراق یەك كۆمەڵگای نیە، كۆمەڵگای عێراقی بەشبەشە. دو هۆكاری سەرەكی هەن بۆ ئەو بەشبەشییەی كۆمەڵگەی عێراق كە بریتین لە دابەشبونی ئینی (كورد و عەرەب) لەگەڵ دابەشبونی تایەفی (شیعە و سوننە). عێراق دەوڵەتێكی فرە ئیتنی و فرە ئاینییە، هەربۆیە ئەو وڵاتە بەقوڵی دابەش بوە. پاش پڕۆسەی داگیركاریی عێراق لە 2003، باڵانسی هێز لەنێو ئەو وڵاتە گۆڕانگاریی بەسەردا هات و فەرمانڕەوایی دیكتاتۆریانە كۆتایی و هات و سیستەمی پەرلەمانی شوێنی گرتەوە. پاش لابردنی رژێمەكەی سەدام حسێن، شیعە دەسەڵاتی گرتە دەست و سوننەكان پەراوێز خران ئەمە تەواو پێچەوانەی دۆخی بەرلە 2003 بو. 

نەبونی دڵنیایی (چمان) لە قۆناغی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت لە دوای 2003 هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بونی حكومەتێكی دیموكراتیی لاواز لە عێراق. راستەوخۆ دوای ئەو كارەساتە لەناكاوەی دوای داگیركاری ئەمەیكا لە بۆ عێراق، پرۆسەی نوسینەوەی دوەستور و دامەزراوەیەكی حكومیی نوێ گەیشتە كۆتا. هەوڵە خێراكانی نوسین و جێبەجێكردنی دەستورێكی نوێ بەشداربوە سەرەكییەكانی كورد و عەرەبی سوننە مەزهەبی لێ دور خرابوەوە. لە دەستوردا چەند مەرجێكی پڕمشتومڕی تێدا بو كە هەڕەشە بون بۆ سەر سیاسەتمەدارە عەرەبە سوننە مەزهەبەكان. هەر لە نوسینەوەی رەشنوسی دەستورەوە عەرەبی سوننە مەزهەب بەردەوام هەستیان بە پەراوێزخستن كرد لە عیراقی نوێ. 

لە قۆناغی دوای داگیركاریی عێراق، دیموكراسییەكی شكڵیپێكهێنرا. دواتر دەستورێكی نوێ هێنرایە كایە و چەند خوێلێكی هەڵبژاردنی نیشتمانی و ناوخۆیی ئەنجامدرا. لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوە فەرمییەكانی دیموكراسی كەمترین مافی دیموكراسییان پێ نەدرا و هیچ بەرەوپێشچونێكی راستەقینە لە ژیانی هاوڵاتیاندا گرەنتی نەكرا. داگیركاریی عێراق و بەرەوپێشچون و گۆڕانكارییەكانی دواتر لە سیاسەتی عێراق بەرەو رەوتی تایەفەگەری هەڵكشا و هەروەها ناكۆكی لە ژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی پەرەی سەند و گەندەڵی و بەهەدەردرانی زیاتر لە خزمەتگوزارییە گشتییەكان و خۆشگوزەرانیی دانیشتواندا هاتنە كایەوە. هەرچەندە چەند بەرەوپێشچونێك هاتنەدی، بەڵام هیچ كەس ناتوانێت بڵێـ عێراق وەك وڵاتێكی دیموكراسی سەرەوتو بوە. دەوڵەتی عێراق بەدەرە لە كۆمەڵگەی عێراق، ئەمەش ئاڵنگارییەكی سەرەكییە بۆ دیموكراسی لە عێراق. 

نوسینی: هێرش عەبدولڕەحمان
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فەلاح حەسەن
سەرچاوە: ئۆرشەلیم پۆست