ڕاپۆرتی عیراق

09:41 - 24/04/2021

هەژاریی بڕستی لە عێراقیيەكان بڕیوە‌

پەیسەر

عیراقییەكان بۆ ساڵێك دەچێت لەسەر ئاستی ئابوری بە ناخۆشترین و قورسترین ماوەدا تێدەپەڕن ، بەجۆرێك كە رێژەی هەژاریی و بێكاری بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش زیادیان كردووە، هیچ قۆناغێك نەبووە بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانی پەنا بۆ قەرز ببات. وەك شارەزایانیش باسی دەكەن ئەوەش هۆكاری خۆی هەیە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و نەبوونی رێكاریی پێویست بۆ بەرگرتن لە كەڵەكەبوونی كێشەكە.

بە پێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان نزیكەی یەك لەسەر چواری دانیشتوانی عیراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، ئەمەش بەپێی دوایین توێژینەوە كە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی ئامادەكراوە، بەو واتایەی نزیكەی 10 ملیۆن مرۆڤ لە وڵاتدا بە كەمتر لە دوو دۆلار لە رۆژێكدا ژیان بەسەر دەبەن كە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە بە هێڵی هەژاریی لەقەڵەم دەدرێت.

وێڕای ئەوەی كێشەی هەژاریی بۆ چەندان ساڵە لە عیراق بەردەوامە، بەڵام لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رێژەكە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بە تایبەت دوای بڕیارەكەی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دینار كە بە بۆچوونی شارەزایانی بواری ئابوری، بۆتە مایەی زیاتربوونی كێشەو گیروگرفت بۆ چینە هەژارەكە لە وڵاتدا.


هەرچەندە ئەو ئامارانە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان لە 16ی ئاداری رابردوو راگەیەندراون، رێژەی هەژاریی لە وڵاتدا بۆ لەسەدا 26 دابەزی لە كۆی دانیشتوان، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2020، وەزارەتەكە رایگەیاند كە رێژەكە گەیشتۆتە لەسەدا 31.7.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان  لەو بارەیەوە دەڵێت: دوایین توێژینەوە كە لەلایەن وەزارەتەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی ئامادەكراوە، دەریدەخات رێژەی هەژاریی گەیشتۆتە لەسەدا 26، بەو واتایەی نزیكەی 10 ملیۆن مرۆڤ لەژێر هێڵی هەژارییەوەن.

بە وتەی هنداوی؛
وەزارەتی پلاندانان پشت بە چەندان سەرچاوە دەبەستێت بۆ وردی لە دەركردنی ئەو توێژینەوانە، لەوانەش رێژەكانی هەڵاوسان و قەبارەی خەرجی و داهاتی خێزانی عیراقی، وێڕای نرخی شتومەك و كاڵاكان لە بازاڕی عیراقدا.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ ئەو رێكارانەی بەدوای خۆیدا هێنا لە قەدەغەكردنی هاتوچۆ و و داخستن و راوەستانی كارەكان، بەڵام رێژەكە تەنیا لەسەدا شەش بەرزبۆوە.

هەنداوی، هەوڵێكی تری وەزارەتی پلاندانانی ئاشكراكرد لەڕووی ئامادەكردنی راپۆرتێكی نوێ‌«بەڵام چاوەڕوانی كۆكردنەوەی زۆرترین دەستەواژەی پەیوەست بە بازاڕی عیراقیە»، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی و مەوادە خۆراكییەكانیش كرد كە : رەچاو دەكرێن، بەو پێیەی رێژەی هەژاری دەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەو لایەنانە.


كاریگەرییەكانی گۆڕینی نرخی دیناری عیراقی بە روونی بە نرخی كاڵا و پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانەوە لە وڵاتدا دەردەكەوێت، بە تایبەتی لەگەڵ كەمی بەرهەمی ناوخۆ و زۆری كاڵا هاوردەكراوەكان لە بازاڕدا.
پرۆگرامی خۆراكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی سەبەتەی رۆژانەی خۆراك دەكات بە نزیكەی لەسەدا 14 بەهۆی گۆڕینی نرخی خەرج.

وەك شارەزایانی بواری ئابوری دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆتە مایەی دابەزینی توانای كڕینی عیراقییەكان بەجۆرێك لەگەڵ نرخی دابەزینەكەدا كە لەسەدا 21 نزیك بۆتەوە، دەگونجێت.


لەبەرامبەر قسەكردن لەبارەی ئەو كێشە ئابوریانەی بەهۆی گۆڕینی نرخی خەرجەوە دروستبوون لەسەر ئاستی چینە هەژارەكە، بانكی ناوەندی عیراق ئاماژە بەو «دەستكەوتە گەورانە» دەكات كە هێنراونەتە دی لەڕێی ئەو هەنگاوەوە.

ئیحسان شمران، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقی لە 25ی ئاداری رابردوو رایگەیاندووە: بانكی ناوەندی پێیوایە نرخە نوێیەكە دەستكەوتی گەورەی هێناوەتەدی، یەكەمیان پتەوكردنی كێبڕكێیە لە بەرژەوەندی بەروبومە نیشتمانییەكان، كشتوكاڵی یان پیشەسازی.
شمران كە قسەی بۆ ئاژانسی رەسمی كردبوو دەڵێت: نرخی نوێ‌ بۆتە مایەی پتەوكردنی داهاتە داراییە گشتییەكان كە ئامانجێكی تری بڕیارەكە دەگەیەنێت.

بانكی ناوەندی عیراق لە 19ی كانوونی یەكەمی 2020، بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلاری بۆ 1450 دینار راگەیاند، دوای ئەوەی نرخی پێشووی 1190 دینار بوو بۆ یەك دۆلار، ئەمەش بووە مایەی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی كاڵا و پێداویستییەكان و لە بازاڕی ڕەشیش دا كە دەگاتە دەست هاوڵاتی نرخی یەك دۆلار بەرزبوویەوە بۆ 1500.


وێڕای هەوڵەكانی حكومەتی عیراق بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری، بە تایبەت لە دوای ئەو كێشانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە بۆ ئابوری عیراق دروستبوون، هەنگاوی بەرزكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلاریش لەبەرامبەر دیناردا، بوونە مایەی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا هاوردەكراوەكان و لەگەڕخستنی ژمارەیەك لە كارەكان.

لەو بارەیەوە مەنار عوبەیدی، سەرۆكی دامەزراوەی عیراقی ئایندە بۆ توێژینەوە ئابورییەكان دەڵێت»راوەستانی ژمارەیەك لە كار و پرۆژەكان لە مانگەكانی یەكەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوونە مایەی زیادبوونی بەرچاوی رێژەكانی هەژاریی، رەنگە ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانیشەوە رایگەیەندرا سەبارەت بە دابەزینی رێژەكە، بەهۆی گەڕانەوەی ئەو پرۆژانەوە بێت لەماوەی رابردوو».
بە بۆچوونی سەرۆكی دامەزراوەی عیراقی ئایندە بۆ توێژینەوە ئابورییەكان»هەڵسەنگاندنەكان بۆ رێژەی هەژاریی لەنێوان 10 بۆ 15 ، ناتوانرێت رێژەیەكی ورد بخرێتەڕوو، بەبێ‌ روپێوێكی مەیدانی، دوایین روماڵیش كە لەو بارەیەوە لە عیراقدا كرا، لە ساڵی 2012دا بوو».

ئاماژەكانی توڕەیی لە عیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان بەڕوونی بەدی دەكرێن، رەنگە لەگەڵ هاتنەبەری مانگی رەمەزانیش دەستەواژەی روون بۆ لاوازیی توانای كڕین لەلایەن عیراقییەكانەوە دەربكەوێت، بەو هۆیەی خاوەن كۆگا بازرگانییەكان لەمساڵدا بەهۆی لاوازیی كڕینی شتومەك و كاڵاكانییانەوە دەناڵێنن بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئەمەش بەڵگەیەكی روونە لەسەر لاوازبوونی توانای كڕین، وێڕای مەترسییەكان لەبارەی ئەگەری روودانی كێشەی ئابوری نوێ‌.
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عیراق، لە 26ی ئاداری رابردوو، داوای لە حكومەت كرد، باری نائاسایی مرۆیی رابگەیەنێت.
فازڵ عەزاوی ئەندامی كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند»بەرزبوونەوەی نرخی مەوادی خۆراكی لە بازاڕەكان، دەبێتە مایەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەژاریی لە عیراق».
عەزاوی داوای لە حكومەت كرد»دەستوەردانی بەپەلە بكات بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی مرۆیی لەپێناو پشتیوانی لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان».
رەنگە ئەو رێكارانەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە گیرانەبەر لە ساڵی 2020 بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئەندازەیەكی زۆر هاوبەشییان كردبێت لە زیادبوونی رێژەكانی هەژاریی، بەو پێیەی قەدەغەكی هاتوچۆی گشتی و نیمچە گشتی سەپێنران، وێڕای راگرتنی پرۆسەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و داخستنی ژمارەیەك لە كارگە و كۆمپانیاكان.