10:17 - 18/04/2021
هێرشەكان لەعێراق كەلێنە ئەمنییەكان قوڵتر دەكەنەوە هاوكات لەگەڵ پێكدادانی نەیارە ناوخۆیی و جیهانییەكان
بەوتەی بەرپرسە ئەمنی و حكومییەكانی عێراق، زنجیرە هێرشەكانی هەفتەی رابردوی عێراق دەرخەری پێكدادانی زیادبوی مەترسیدارە لەنێوان نەیارە ناوخۆیی و ئیقلیمییەكان كە سەرجەمیان روبەڕ,ی ئاسایشی وڵات دەبنەوە لە ساڵێكدا كە بڕیارە هەڵبژاردنی تێدا بكرێت.
ئەو بەرپرسانە دەشڵێن: توندوتیژییەكان وادەردەكەون كە پەیوەندییان بە میلیشیا چەكدارەكانی ئێرانەوە هەبێت كە لە هەوڵدان بۆ پشتیوانیكردنی تاران دژبە نەیارەكانی خۆرئاوا و وڵاتانی كەنداو ئەمەش لە چوارچێوەی ناكۆكییەكانی تایبەت بە سەپاندنی هەژمون بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەو بەرەوپێشچونەش هاوشانە لەگەڵ گرژییە ناوخۆییەكانی كە هەن بەرلە هەڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتو.
هێرشە موشەكییەكان لەگەڵ هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە هەرێمی كوردستان كە لەلایەن گروپە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی ئێران ئەنجام دەدرێن ئاماژەن بۆ ئەوەی كە ئەو میلیشیایانە لەهەوڵی بەرفراوانكردنی كۆگای چەكەكانیاندان كە پێچشتر ئامادەیانكردوە بۆ بڵاوەپێكردن دژبە هێزەكانی ئەمەریكا كە لە عێراقدا جێگیر كراون.
ئەو بۆردومانانە بۆ یەكەم جار بونەهۆی كوژرانی سەربازێًكی تورك، هەروەها تەقینەوەیەكی دەگمەنی ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدا كە لە دواتر رویدا، دەرخست كە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵدان بۆ پۆشینی توندوتیژییە ناوخۆییەكان پاش چەندین ساڵ لە جۆرێك لە بێدەنگی لە بەغدای پایتەخت.
هەربە وتەی بەرپرسان، ركابەری لەنێوان ئێران و ئەمەریكا وەك گەورەترین فاكتەرێكی ناسەقامگیری ماوەتەوە، ئەمە سەرەڕای كۆتاییهاتنی ماوەی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا و لێدوانە توندو بێبنەماكانی و قسە بێپەردەكانی لەئاست دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران لەنێو هێزە باڵادەستەكانی جیهان.
هێرشەكەی چوارشەممە بۆ سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ یەكەم جارە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبهاوێژ بۆ بەئامانجگرتنی ئەمەریكا لەهەولێر بەكاربهێنرێت.
بەرپرسێكی ئەمنی دەڵێت: "فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە بەرەوپێشچون و دۆخێكی ناسەقامگیرا بەكارهێنرا. ئێمە گۆڕانكارییەك بەدی دەكەین لە بەئامانجگرتنی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، كە ئەمەش وەك پەیامێكە بۆ ئەوەی ئەو گروپە چەكدارانە دەتوانن كات و شوێنی هێرشەكانیان هەڵبژێرن بەبێ وەستان."
بەرپرسانی ئەمنی و هەروەها بەرپرسێكی سەربازیی عێراقی و بەرپرسانی حكومەتی سەرجەمیان میلیشیا چەكدارەكان سەرزەنشت دەكەن لەو هێرشانەدا كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان دەكرێت.
ئەوان دەڵێن كە پێدەچێت ئەو بەرەوپێشچونانە تۆڵەسەندنەوەیەك بێت بۆ هێرشكەی پێشتر بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمیی ناتانز كە تاڕادەیەكی زۆر وا دەبینرێت ئیسرائیلی هاوپەیمانی ئەمەریكا ئەنجامی دابێت. بەڵام تاوەكو ئێستا بە فەرمی ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە.
بەرپرسێكی حكومەتی دەڵێت: "ئەمە پەیوەستە بە هێرشەكەی سەر ناتانز و دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا. ئەم هێرشانە بۆ پیشاندانی تواناكانی ئێران بو لە هێرشی موشەكیی پێچەوانە و هەروەها بۆ دەرخستنی پێویستی دانوستان بو كە بێتە ئەمجام_ مەبەست لێی ئەوە بو كە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران باجی هەیە و هەروەها دانوستانی بێئەنجامیش باجی هەیە."
پشتیوانان و لایەنگرانی میلیشیا چەكدارەكان خۆشحاڵێ دەردەبڕن بەو هێرشانە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ گروپێك بە فەرمی خۆشحاڵی خۆی دەرنەبڕیوە.
جاسم حیلفی كە پارێزەرێكی عێراقییە دەڵێت: عێراقییەكان زۆر جار باجی ناكۆكی و گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا دەدەن. ئەمە دوەم جارە لەماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا كە میلیشیا بەكرێگیراوەكانی ئێران بتوانن هەولێر بكەنە ئامانج. ئەوان نایانەوێت عێراق ئاسایش و سەقامگیر بێت.
ئێران و ئەمەریكا لەم مانگەدا رازی بون بو دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی تاران و چاویان لە ئەگەری گەڕانەوە بو بۆ ئەو رێككەواتننامە نێودەوڵەتییەی كە لە 2018دا ترەمپ دەستبەرداری بو بەرلەوەی سزاكان بخرێتەسەر ئێران و هەروەها قاسم سولەیملانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران لە ساڵی رابردودا و لە بۆردومانێكی موشەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا بكوژرێت.
لەوتەی جۆ بایدن سەرۆكایەتی ئیدارەی ئەمەریكای گرتوەتە دەست، میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان داواكارییكانیان قوڵكردوەتەوە لەوەی كە دەبێت عێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كە نزیكەی 2000 سەرباز دەبن، ئەو ولاتە جێبهێڵن و هەروەها بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر ئەمەریكا و هاوپەیمانە ئیقلیمییەكانی ئەو وڵاتە و بەردەوام لە بڵاوەپێكردنی چەكی پێشكەوتودان.
گرژییەكانی توركیاش لە زیادبوندان
چەند بەرپرسێمی خۆرئاوایی، لەگەڵ بەرپرسێكی میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان و سەرچاوەیەكی ئەمنیی ئێرانی رایگەیاند كە لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا هێرشێكی شكستخواردوی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دژ بە سعودیە لە خاكی عێراقەوە ئەنجامدرا، كە ئەوە بەشێك بو لە پرۆسەی زیادكردنی هێرشەكان لەلایەن بەكرێگیراوانی ئێرانەوە دژبە وڵاتانی كەنداو.
ئێران لێدوانی نەداوە لەبارەی هێرشەكانی پێشتر دژبە هێزەكانی ئەمەریكا، بەڵام پێشتر رەتیكردەوە كە لە جۆرە هێرشێكی وەك هێرشەكەی سەر كەنداو تێوەگلابێت.
چەند گروپێكی نەناسراوی سەربە ئێران چەند بەیننامەیەكیان دەركرد و بەرپرسیارێتیی چەند هێرشێكیان گرتەئەستۆ كە دژبە ئەمەریكا ئەنجامدرابون.
كوژرانی سەربازێكی تورك لەرۆژی چوارشەممە لە هێرشێكی موشەكی بۆ سەر هێزەكانی توركیا كە لە هەرێمی كوردستان جێگیر كراون، بەهەمان شێوە بوە هۆی زیاتر ئاڵۆزبونی دۆخی ئەمنیی خۆنەگرتوی عێراق.
توركیا لەمێژە كەمپەینی سەربازی دەستپێكردوە دژبە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە لە كوردستانی باكورەوە شۆڕشی چەكداریی دەستپێكردوە بەڵام لە زنجیرە چیاكانی قەندیل لە هەرێمی كوردستان جێگیرن. پەكەكە هاوپەیمانیی عێراقی هەیە كە هاوڕان لەگەڵ پەرلەمانتارە عێراقییەكانی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت.
میلیشیاكانی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەكرێت لەمساڵدا لێدوانە پڕزیادەڕۆییەكانیان دژبە بونی هێزی توركی لە خاكی هەرێمی كوردستان و ئەو هێزانەیان هاوشێوەی هێزی ئەمەریكی بە داگیركەر ناوبردو داوایانكرد ولات جێبهێڵن. هێچ هێزێك راستەوخۆ بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاند لەو هێرشەی كە تیایدا سەربزێكی تورك كوژرا، بەڵام لێكۆڵیاران و شیكەرەوەكان دەڵێن هێرشەكە لەلایەن میلیشیا بەكرێگیراوەكانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
"میلیشیاكان وا دەردەكەون كە بەرەیەكی نوێیان لەگەڵ توركیا كردبێتەوە. ئەوان رەنگە پێكەوە كێشە و ئاڵۆزی راپێچی عێراق بكەن،" ئەمە وتەی بیلال وەهابە كە یەكێكە لە ستافی پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێكۆڵینەوە لە سیاسەتی رۆژهەلاتی نزیك.
بەكرێگیراوەكانی ئێران هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان وەك هەڕەشەیەك دەبینن بۆ سەر دەروازەكانیان بۆ سوریا كە رێگەیەكی سەرەكیی بەقاچاخبردنی چەك و شتومەكە. ئێران و توركیا رەنگە خواستیان نەبێت بۆ گرژبونی دۆخەكە. وەهاب دەشڵێت: "تەماشا دەكەین بزانین ئاخۆ ئەو هێرشەی سەر بنكە سەربازییەكەی توركیا لەژێر بەڕەوە چارەسەر دەكرێت یاخود ئاخۆ تەنها دەبێتە بگۆڕی گەمەكە."
دەسەڵاتدارانی توركیا راستەخۆ كاردانەوەیان لەبارەی هێرشەكەوە.
حكومەتی بەشەڕهاتوی عێراق
وێنەی ئەو ستراتیژەی كە رولە ئاڵۆزبونی زیاتر دەكات، فشارەكان چڕ دەكاتەوە لەسەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەوكەسەی كە هەوڵیداوە سەركوتی دەسەڵاتی میلیشیاكان بكات و دەیەوێت لە مانگی ئۆكتۆبەردا هەڵبژارنێكی ئازاد و ئاشتییانە ئەنجام بدرێت. هاوكات نەیارە ناوخۆییەكانیشی هاتونەتە سەر مێزەكەی لەو وڵاتەی كە تێیدا توندوتیژی زۆربەی جارەكان و لە ساڵی هەڵبژاردنەكاندا رو لە زیادبون دەكەن.
لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا، تەقینەوە خۆكوژییە هەرەخوێناوییەكەی عێراق كە بەدرێژایی ماوەی سێ ساڵە تەقینەوەی لەو جۆرە روی نەداوە و لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتیی ئەنجامجدانەكەی راگەیەنرا و لەناوجەرگەی بازاڕدا بو، زیاتر لە 30 كەسی كوشت.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردودا، ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو لانی كەم چوار كەسی كوشت كە دوەم تەپینەوە بو بوە هۆی ئاڵۆزبون و تێكچونی ئەو هێمنییەی ماوەیەك تاڕاددەیەك لەدوای شكستی داعش لە 2017وە هاتوەتەدی. هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی ئەندامانی هێرشەكەی رۆژی چوارشەممەی نەگرتەئەستۆ و هێزە ئەمنییەكانش تاوەكو ئێستا بەئاشكرا ئەنجامدەرانی تاوانەكەیان دەستنیشان نەكردوە.
هەندێ لە سیاسییە عێراقییەكان وای دەبینن كە تەقینەوەكە دەستی داعشی لە پشتەوە بوە بۆ نانەوەی ئاژاوە و پشێوی. هەندێكی تر دەڵێن رەنگە گروپە چەكدارە نەیارەكانی شیعە بن كە هەوڵدەدەن بۆ ترساندنی یەكتری بەرلە پرۆسەی دەنگدان.
لێكۆڵیاران دەڵێن: لەهەردو حاڵەتەكەدا، ئەوە دەردەكەوێـ كە گروپە چەكدارەكان دەتوانن لە دەوروبەری بەغدا چەك و كەرەستەی سەربازی جوڵەپێبكەن و بیگوازنەوە بەبەردەمی هێزە ئەمنییەكانەوە.
وەهاب دەڵێت: "حكومەت نە توانای سیاسی هەیە بۆ رێگری لە میلیشیا چەكدارەكان لە ئەنجامدانی هێرشەكانیان، نە رێكار و وەسیلەی ئەمنیی هەیە بۆ راگرتنی ئەو چەكدارانە و لێپێچینەوەیان لە هێرشەكانیان."
وتەبێژی حكومەتی عێراق راستەوخۆ لێدوانی نەدا لەوبارەیەوە.
نوسینی: جۆن داڤیسۆن، ئەحمەد رەشید
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: فەلاح حەسەن
سەچاوە: رۆیتەرز