ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

04:25 - 13/01/2019

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات‌

پەیسەر

بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی عێراق بكات سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت، پێدەچێت بێتە هەولێر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە، دەستی كەوتووە، بریارە لە ئایندەیەكی نزیكدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی عێراق بكات. 

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پێدەچێت بێتە هەولێریش و مەبەستی سەردانەكەشی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی عێراق و توركیایە، بەتایبەت لەدوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران.

تەوەری دووەمی سەردانەكەی ئەردۆغان تایبەت دەبێت بەپرسی چالاكیەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەپێی زانیاریەكان بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەسەردانەكەی سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ توركیا بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی سەرۆكی توركیا كردووە.