12:55 - 27/03/2021
بودجە لایەنەكان پەرتەوازە دەكات
جارێكیتر
دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دوا دەكەوێت، کورد و سوننییەکان هاوڕان
لەسەرئەوەی دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت و تێپەڕندرێت، بەڵام لایەنە شیعییەکان
ئەوە ڕەتدەکەنەوە، بۆ چارەسەركردنی ئاستهنگهكانی بهردهم دهنگدان لهسهر پڕۆژهیاسای
بودجه، لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهران لهگهڵ شاندێكی باڵای حكومهتی عێراق
كۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا دیار نییە بودجە تێدەپەڕێندرێت یان
نا.
لیژنەی دارایی لە
بارەی پرۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە
ئەمرۆ، لیژنهی
دارایی ئهنجومهنی نوێنهران لهگهڵ شاندێكی باڵای حكومهتی عێراق كۆبونەوە
بەمەبەستی چارەسەركردنی ئاستهنگهكانی بهردهم دهنگدان لهسهر پڕۆژهیاسای
بودجهی 2021ی عێراق.
لە كۆبونەوەكەی
نێوان لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهران لهگهڵ شاندێكی باڵای حكومهتی عێراق
كه وهزیری داراییو وهزارهتهكانی نهوت، پلاندانان، كارهبا، شارهوانیو
كارو كاروباری كۆمهڵایهتی بهشداربوون.
تائێستا
لایەنەكان ناكۆكن بۆ ڕیكەوتن لەسەر پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.
شیعەكان دژی
كورد و سوننەن
ئەندامێكی لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کورد و سوننییەکان هاوڕان لەسەرئەوەی دەنگ
بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت و تێپەڕندرێت، بەڵام لایەنە شیعییەکان ئەوە ڕەتدەکەنەوە.
جەمال کۆچەر ئەندامی
لیژنەی دارایی ئهنجومهنی نوێنهران ڕایگەیاند، بودجە لەبەردەم خواستی دوو لایەندایە،
لایەنێکیان دەیەوێت تێیپەڕێنێتو دەنگی لەسەربدرێت، لایەنەکەی تریان دەیەوێت ئاستەنگی
بۆ دروستبکات.
وتیشی، هەرچی هێزە
شیعییەکانن کوردو سوننەیان پشتگوێخستوەو بەزۆرینەی سیاسیی ئیدارەی وڵات دەکەن، بۆیە
کوتلە شیعییەکان هۆکاری ئەو دواخستنەن.
بەپێی وتەی ئەو
ئەندامەی لیژنەی دارایی، کوتلە کوردیو سوننییەکان هاوڕان لەسەرئەوەی بودجەو مادەی
11ی ناو پڕۆژەکە کە پەیوەستە بەپشکی هەرێمهوه دەنگی لەسەربدرێت، بەڵام لایەنە شیعییەکان
ئەوە ڕەتدەکەنەوە، بۆیە ئەوان بەرپرسیارێتی دواخستنی بودجەن.
دەنگدان لەسەر
پرۆژە یاسایی بودجە درێژە دەكێشێت!
پەرلەمانی عێراق
دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی 2021، ئەنجامدەدات.
دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی
2021ی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەبێت.
هەرچەندە بڕیاربوو
ئهمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدرێت.
بەڵام، بەپێی ئەو
راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان بڕیاریداوە کە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی
عێراق بۆ رۆژی یەکشەممە دوابخرێ.
ئەوەش ئاشكرا
كراوە كە دواخستنەكە، بەمەبەستی دەرفەتدانە بەلیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ
دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو برگە و ماددانەی ناکۆکیان لەسەرە.
نەهرۆ مەحموود، ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا دیار نییە بودجە تێدەپەڕێندرێت
یان نا، چونکە هێشتا چەندین کێشە ماون چارەسەربکرێن؛ کێشەکانیش تەنیا پەیوەندیان بە
پشکی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو چەندین کێشەی دیکە لەنێو فراکسیۆنە سیاسییەکاندا
هەن.
وتیشی، تاوەکو ئێستا
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پرسی بابەتی بودجەدا یەکهەڵوێستن.
لە دواین ڕیككەوتنی
هەرێم و بەغداد، لایەنە شیعەکان بڕگەیەکیان لە ماددەی 11ـی تایبەت بە بودجەی هەرێمی
کوردستان زیادکرد، كە تایبەتە بەپشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاساکەدا مەرج بۆ
ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دادەنێن.
بەپێی ئەو گۆرانکارییانەی
لایەنە شیعەکان کردوویانە، لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە،
حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
پێشتر وا بڕیار
بوو لە بەرامبەر پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە، یاسای چاودێریی
دارایی پەیڕەو بکرێت و لە بەرامبەر نەناردنی هەر بڕێک کەمتر لە 250 هەزار بەرمیل نەوتی
رۆژانە، ئەوا هێندەی ئەو بڕە لە بودجەکەی هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە.
بەپێی ڕێككەوتنەكە،
بڕیارە هەرێمی کوردستان بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات و
دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان،
هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان. بەڵام دەبێت
ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان رادەستی سۆمۆی دەکات لە 250 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت،
حکومەتی عێراق رێژەی 12.67٪ـی بودجەی گشتی بۆ هەرێمی کورستان دەنێرێت.
وابڕیارە، سبەی پەرلەمانی
عێراق، لەبارەی پەسندکردنی بودجەی كۆببێتەوە،
پێش ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق، شاندی حكومەتی ھەرێمی
کوردستان دەگەڕێتەوە بەغداد و درێژە بە ھەوڵەكانی دەدات بۆ تێپەڕاندی ئەو
دەقەی رێككەوتنی لەسەر كراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
بودجەی گشتی عێراق،
له 164 ترلیۆن دینار خهمڵێنراوه و لیژنهی دارایی 40 كۆبوونهوه و 450 میوانداری
تایبهت بهو بودجهیهی رێكخستووه و توانراوه بودجهكه كهمبكرێتهوه بۆ 130
ترلیۆن دینار و بڕی كورتهێنانیش بگهیهندرێته 28 تا 29 ترلیۆن دینار و ههروهها
خهرجی حكومهت كهمكراوهتهوه و پشكی وهبهرهێنان زیاد كراوه و ئهگهر ئهو
بودجهیه، وهك ئهوهی لیژنهی دارایی دهستكاری كردووه، پهسند بكرێت، ئهوا پێ
دهنێینه 2022 و عێراق كورتهێنانی نابێت و یهدهگی دراوی نیشتمانی زیاد دهبێت و
سهرچاوهی داهاتی وڵاتیش زۆرتر دهبن.
بەشە بودجەی هەرێمی
کوردستان، پێشتر بە زیاتر لە 13 تریلیۆن و 900 ملیار دینار دیاریکرابوو، بەڵام کەمدەبێتەوە،
بە رێژەش 12.67%ـی بودجەی فیدراڵی خەرجکراوی ساڵی 2021 دەبێت.