11:18 - 08/03/2021
له ده‌رگادانی سعودییه وه‌ك رێگای رزگاری عێراق
"ره‌نگه یاری عه‌ره‌ب له عێراق، زۆر قورس و درێژ بێت و تێچووی زۆر بێت، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م باجدانه ئه‌وه‌یه سێ ده‌یه‌یه عه‌ره‌ب، ئه‌م وڵاته‌ی به ته‌نیا جێهێشتووه".
چاوپێكه‌وتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی سعودییه له رێی ڤیدیۆكۆنفرانسێكهوه له مانگی 11ی 2020، یه‌كه‌مین له ده‌رگادانی په‌یوه‌ندی نێوان سعودییه و عێراقه، كه ماوه‌ی 30 ساڵ بوو ئه‌و دوو وڵاته له ململانێیه‌كی قوڵدا بوون. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له سی ساڵی رابردووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بده‌ینه‌وه، ئه‌وا چاومان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی عێراق و سعودییه ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له دوای هێرشكردنه سه‌ر كوهیتهوهیه له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه له ساڵی 1990.
چاوپێكه‌وتنه ڤیدیۆییه‌كه‌ی نێوان كازمی و بن سه‌لمان، له چوارچێوه‌ی گوڕی چواره‌می لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان سعودییه و عێراق ئه‌نجامدرابوو، له‌دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش هه‌ردوو لا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكردهوهو تیایدا داوای باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و سعودییه‌ی كرابوو له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها باس له جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرابوو.
له شوباتی ساڵی رابردوو، فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی سعودییه‌ی كرد، پاش ئه‌و له مانگی هه‌شتی 2020 فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه سه‌ردانی عێراقی كرده‌وه و تیایدا چاوی به مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه‌وت. ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو لوتكه‌ی نێوان سێ وڵات له‌نێوان عێراق و میسر و ئه‌رده‌ن ئه‌نجامده‌درا، كه تیایدا پاڵپشتی عێراق ده‌كرا بۆ كرانه‌وه به ڕووی پیشه‌سازی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی.
كازمی ئاماده‌بوو بۆ سه‌ردانكردنی ریاز له 20ی ته‌موزی ساڵی 2020، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ردان و شوێن مه‌به‌ستی بوو ئه‌م سه‌فه‌ره بكات، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرایه سه‌رۆكوه‌زیران. به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی مه‌لیك سه‌رمان بن عه‌بدولعه‌زیز نه‌توانرا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری ئابوری حكومه‌تی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له ئێستادا سیاسه‌تی ئابوری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پشت به هاوسێی باش ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوسنوره له‌گه‌ڵیدا، به تایبه‌ت وڵاتی سعودییه.
ده‌شڵێ: پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان سعودییه و عێراق به‌هێز بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به به‌شداری هه‌ردوو لامان له ئابوری و پیشه‌سازی نێوانمان.
ته‌ئكیدیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئابوری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی هاوبه‌ش، ده‌بێـته هۆی هێنانه كایه‌ی ئارامی و ئاسایشی ئیقلیمی، پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ناوچه‌كه.
له كاتێكدا كه عێراق به بوونی ئاوی باش و زه‌وی به پیت، ناوبانگی كشتوكاڵی باشی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، له هه‌مان كاتدا سعودییه‌ش به بوونی شۆڕشێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی و به‌هێز له ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو به تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵ، چاوه‌كانی له‌سه‌ره. ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ گروپی وڵاتانی G20. جگه له‌وه‌ش سعودییه هه‌ر خۆی بازاڕێكی به‌هێزی هه‌یه له‌م بواره‌دا.
به پێی بیربۆچونی مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئیمكانی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی له نێوان سعودییه و عێراق هه‌یه، به‌هۆیه‌وه بازاڕێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێـته‌وه و كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات، هه‌ردوو وڵات ده‌توانن له‌م رێگه‌یه‌وه ئاسایشی خۆراكی ناوچه‌كه دابین بكه‌ن، هه‌روه‌ها كشتوكاڵێكی پێشكه‌وتوو بنیات بنێن و له رێگه‌ی بازاڕكردنهوه به‌رهه‌مه‌كان به ته‌واوی جیهاندا بڵاوبكه‌نه‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌شڵێ: به دروستبوونی په‌یوه‌ندی باشی سعودییه و عێراق، ئه‌وا كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای كشتوكاڵی له‌نێوان هه‌ردوو لا گه‌شه ده‌كات، سیستمی ئاودێری پێشكه‌وتوو دروست ده‌كرێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بازاڕێكی پێشكه‌وتووی كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و بازرگانییه‌كی به‌هێز له‌دایك ده‌بێت.
گۆڕینی ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان
دوای 30 ساڵ له داخستنی له مانگی 11ی ساڵی رابردوو جارێكی تر ده‌روازه‌ی (عه‌ر عه‌ر) له‌نێوان سعودیه و عێراق كرایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كه له‌گه‌ڕی چواره‌مدا گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره. بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ش، عه‌رعه‌ری نوێ له‌لایه‌ن سعودییه و عه‌رعه‌ر له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، له‌سه‌ر رووبه‌ری ملیۆنێك و 666 هه‌زارو 772 مه‌تر بونیات ده‌نرێته‌وه.
مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی نێوان عێراق و سعودییه، ده‌رخستنی نیه‌تی باشه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ش له‌دوای ساڵی 1990 و له شه‌ڕی عێراق كوه‌یته‌وه داخراوه و هیچ كاتێك جگه له وهزری حه‌ج كه ساڵانه نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی روویدا له 2020 هه‌نگاوێكی گرنگ و كاریگه‌ره.
ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌وڵی ده‌رچوونی عێراقه له‌ژێر كاریگه‌ری ئێران؟
کردنەوەی ده‌روازه‌ی " عەرعەر " پرسیاری لەسەر ململانێی سعودیە لەگەڵ ئێران لە مەیدانی عێراقدا، هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ڕووی ئابوورییەوە دروست کرد.
به‌گوێری بۆچوونه‌كانی عه‌قیل ئه‌نساری شاره‌زای ئابوری زه‌حمه‌ته لە ڕووی ئابوورییەوە کاریگەری ئێران لە عێراق لاواز بکرێت، چونكه كاڵای ئێرانی بێ ركابه‌ره له بازاڕی به‌كاربه‌ری عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر بنه‌مای ئازادی زیاتری ئێران له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌رزانی نرخی شتومه‌كی ئێران له بازاڕه‌كاندا كه بۆ به‌كارهێنه‌ری عێراقی له‌چاو كاڵای وڵاتانی دیكه كه تێچووی كه‌متره، خواستی له‌سه‌ر زۆر تره.
عه‌قیل ئه‌نساری باس له‌وه‌شده‌كات كه بیانوییه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا عێراق خه‌ریكی گه‌شه‌ی ناوخۆییه، هۆكاری ئه‌و پێشكهوتنهشی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕانده‌وه.
مازن یه‌زیدی مامۆستای په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ سعودییه بیروبۆچوونێكی سیاسییانه‌ی هه‌یه و باس له‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه ئابورییه قورسه‌ی له‌سه‌ر ئێران و ئه‌و شكستانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا توشی ئه‌و وڵاته بووه، وایكردووه له به‌رپرسه سیاسییه عێراقییه‌كان، روویه‌كی تر به ڕووی وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بكه‌نه‌وه و بیرێك له ده‌رچه‌یه‌كی دیكه بۆ ئابوری عێراق بكه‌نه‌وه.
مازن یهزدیدی ده‌ڵێ: ئه‌و دۆخه ناسك و نا له‌باره‌ی ئێستا عێراقی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وایكردووه حكومه‌ت به دوای فریاد رهسێكی عه‌ره‌بیدا بگه‌ڕێت.
یه‌زیدی بۆ ده‌ره‌ج ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "ره‌نگه یاری عه‌ره‌ب له عێراق، زۆر قورس درێژ بێت و تێچووی زۆر بێت، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م باجدانه ئه‌وه‌یه سێ ده‌یه‌یه عه‌ره‌ب، ئه‌م وڵاته‌ی به ته‌نیا جێهێشتووه".
ده‌شڵێ: بۆیه گه‌ڕانه‌وه و ئاوڕدانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب به لای عێراقدا كات به‌سه‌ر بردن نییه، به‌ڵكو ئه‌ركێكه و ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن.
حكومه‌تی عێراق و چاوه‌ڕوانییه دیبلۆماسییه‌كان
موسه‌نا غانمی توێژه‌ر و چاودێری سیاسی عێراقی، ده‌ڵێ: "هەموو حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، لە ڕێگەی لێدوانەکانیان دڵنیایی ئه‌وه‌یان داوه کە بەدوای ئەوەوهن عێراق ببێنه وڵاتێك هاوسه‌نگی نێوان دراوسێكانی بپارێزێت نه‌ك ململانێ بكات".
ده‌شڵێ: بۆیه ئه‌وه رێگه پێدراو نییه، لایه‌نێك یان وڵاتێك دووربخرێته‌وه و باوه‌ش به وڵاتێكی تردا بكرێت، كه له‌رابردوودا ئه‌م زۆر كراوه، بۆیه له دنیای سیاسه‌تدا په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه.
غانمی ئاماژه به مه‌ترسیه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێ: پێویسته عێراق زۆر وریایانه مامه‌ڵ بكات و خۆی نه‌خاته به‌رچاوی وڵاتان وه‌ك وڵاتێكی ململانێكه‌ر.
غانمی جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كازمی هه‌وڵنه‌دات فراوانی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دراوسێكدا (مه‌به‌ست له ئێرانه) كه‌منه‌كاته‌وه و هاوسه‌نگی رانه‌گرێت، زیانێكی زۆر ده‌كات.
ئه‌و چاودێرییه سیاسییه ئامۆژگاری كازمی دەکات كه سیاسه‌تی هه‌رێمی بگۆڕن و سه‌رله‌نوێ دایبڕێژنه‌وه. ئه‌وه‌ش تا سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ناوچه‌كه ڕوون و ئاشکرا دەبێت. ئه‌مه‌ش بە پشت بەستن بە دوو پێوەر: یەکەمیان بەرژەوەندی گەلی عێراق و دووەمیشیان گۆڕانکاریە نێودەوڵەتیه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و ره‌هه‌نده تاكلایه‌نانه‌ی کە مەترسی بۆ سەر وڵات و وەستانە نێودەوڵەتییەکەی دروست دەکات"