ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:13 - 11/01/2019

فینلاندا له‌سه‌ر چۆنێتی كوشتنی چه‌كدارێكی داعش سه‌ربازێكی عێراقی سزادا‌

پەیسەر

ئه‌مرۆ هه‌ینی دادگای فینلاندا به‌ تاوانی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، سه‌ربازێكی عێراقی كه‌ به‌شداربووی جه‌نگ دژ به‌ چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام له‌ عێراق و شام.  بۆ ماوه‌ی 18 مانگ سزای زیندانی بۆ ده‌ركرد.

له‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی(هیلنكس تایمز)هاتووه‌. دادگا كاتێك بڕیاریداوه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا سه‌ری چه‌كدارێكی داعش ده‌برێت، له‌ كاتێك ئه‌و داعشه‌ كوژراوه‌، ئه‌و سوكایه‌تی به‌ جه‌سته‌ی چه‌كداره‌ داعشه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا سه‌ربازه‌ عێراقیه‌كه‌ له‌ گوندی كرمی عێراقییه‌ و له‌ ئازاری 2015 سه‌ری ئه‌و سه‌ربازه‌ ده‌بڕێت و له‌سه‌ر فه‌یسبوكه‌كه‌ی خۆی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، دواتریش ته‌رمه‌كه‌ ده‌سووتێنێت و له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ڕێده‌كات.

دادگای ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ سه‌ربازه‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، به‌ڵام ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ تاوانی جه‌نگ بێت، تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش نازانرێت ئه‌و سه‌ربازه‌ چلۆن گه‌یشتۆته‌ فینلاند.

تاوانباره‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ تاوانی زۆری ئه‌نجامداوه‌، ئه‌ویش وه‌كو كاردانه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.