02:33 - 18/01/2021
سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە سێ سیناریۆ بۆ پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد دەخاتەڕوو
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی لە نوێترین ڕانانی ئایندەییدا
(ژمارە 8) كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە (18 كانونی دووەمی 2021) توێژینەوەیەکی بە ناوی " ئایندەى پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا؛ فیدراڵیەتێكی
ناجێگیر، پاشخان، لایەنە کاریگەرەکان، سیناریۆ و ڕاسپاردەکان" بڵاوکردووەتەوە.
لە سەرەتادا ئاماژە بەوە کراوە، هەنووکە پەیوەندییەکانی
هەرێم و عێراق، بە دۆخێکی نە چارە و نەجیابوونەوەدا گوزەر دەکەن، لەم حاڵەتەشدا نە
عیراق دەتوانێت بێمنەت بێت لە هەرێم و نە هەرێمیش دەتوانێت بێباک بێت بەرامبەر دۆخەکە،
بۆیە لەهەردوولاوە هەوڵ دەبینرێت بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسێی ئاڵۆزیی پەیوەندییەکان، ئەگەر
بە چارەسەری بەشێکی ئەم گرفتەکانی ئەم پەیوەندییانەش بێت.
سروشتی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق
رانانەکە جەختی خستووەتە سەر سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا؛ تەبایی و ناتەبایی
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، وەنەبێ تەنها وابەستەی کابینە حکومەتییەکانی هەردوولا
هەبێت و بە هاتنی یەکێک و ڕۆشتنی ئەوی دی ئاسۆی چارەسەر بکرێتەوە، ڕاستییەکەی ئاڵۆزی
پەیوەندییەکان و کەڵەکەکاری کێشەکان درێژەی کێشاوە و زۆرکاتیش بە چارە و سڕکەری
کاتیی هەندێ لەو کێشانە داپۆشراون و دواجار خودی ئەو چارەسەرانەش جارێکی دیکە بوونەتەوە
بارتەقای ناسازیی پەیوەندییە ئاڵۆز و پڕ قەیرانەکانی پێشتر.
سەبارەت بە سەرچاوەی کێشەکەش باس لەوە کراوە، سەرچاوەی کێشەکان
وەک ئەوەی ئێستا دەنوێنێت، تەنها مووچە و بڕێک موستەحەققانی مادی نییە، بەڵكو خودی
گەیشتن بەم جۆرە پەیوەندییە لە بنچینەدا نە خواستی بزوتنەوەی سیاسیی کوردستانە و نە
دانپێدانانی قەناعەتپێهێنراوی لایەنە عێراقییەکانە، بەڵکو هەردوولا نیگەرانی و ترس
و دانپێدانەنانێکی ڕاشکاو بە جۆری هەبوونی هەردوولا، ناچاریی کردوون بگەنە ئەم
ئاستەی پەیوەندی، لە بری ئەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی کە جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە هەمان
چوارچێوەی یەکەم.
مێژووی پەیوەندییەکان و لایەنەکان
لە رانانەکەدا تیشک خراوەتە سەر مێژووی پەیوەندییەکان و
ئەو لایەن و دەوڵەتانەی رۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبووە لەم پەیوەندییانەدا.
سەبارەت بە مێژووی بەرزی و نزمی جۆری هەوڵەکانی ڕێکخستنی
پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق، کە درێژ و چەند مۆدێلە ئەوە هاتووە: دوولایەنە (کورد
و ئینگلیز)، سێ لایەنە (کورد، عێراق و ئینگلیز)، دوولایەنەی عێراقی (کورد و کۆماریی١٩٥٨،
کورد و کۆماریی بەعسیزم، ئازاری١٩٧٠)، ئاستێکی نێودەوڵەتییانە (کورد و هاوپەیمانان
لە ١٩٩١دا، هەرێمی کوردستانی کردە واقیع)، هەروەها سێ لایەنەی نوێ (عێراق، ئەمریکا
و کورد، کە لە ژێر چاودێری ئەمریکادا ئەم پەیوەندییە کاریگەرتر خۆی نواند و پرسی فیدراڵیزم
و مافەکانی کوردستانی دەستووری کرد، جۆرێک تێگەیشتنی نوێی عێراقی هێناوەیە کایەوە
و لە ساڵی ٢٠٠٣تا ٢٠١٤ ئەم پەیوەندییە سەرەڕای بەرزی و نزمی بەڵام چوارچێوەیەکی
گونجاوی بۆ هەرێم و عێراقیش لێ وەبەرهات. بەڵام لە سڵی ٢٠١٧ەوە ئەم پەیوەندییە نەک
بەرەوپێشچوونی بە خۆوە نەدیووە بەڵکو ئاستی هەماهەنگی پەیوەندی سیاسیی و ئەمنی و
دارایی هەولێر و بەغدای هێنایە خوار و لە بودجە و یاسا کورتمەداکانی وەک قەرزدا
کورت کرایەوە. ئێستا ئەوەی لای هەرێم گرنگە، دەستووری عێراقە و دەیەوێت بنەمانی ڕێکخستنەوەی
پەیوەندییەکان بێت، بەڵام دیدگایەکی عێراقی کاریگەریش (کە لە چەند ڕێچکەیەکی جیاوازیی
سیاسیشەوە سەرچاوە دەگرێت) داواکاری پێناسەکردنەوە، ماناکردنەوە و داڕشتنەوەی دەستوورە
بە جۆرێک کە هەرێم سنوورداتر بکات. لەهەر حاڵەتێکدا بێت دەبێت سەرچاوەی ئاراستەی بیرکردنەوە
و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بیرکردنەوە بێت لە نەخشەڕێی ڕیشەیی و کۆتاییهێنان
و دانپێدانان بە سروشتی کێشەکان نەک هەڵهاتن و سپاردنی کێشە بە کێشە و زەمەن و نەوەی
دیکە، کە دوجار لێڕۆیشتنی مرۆیی، دارایی و تێکشکانی زیاتر و ناجێگیری بۆ هەردوولا
بە دووی خۆیدا دەهێنێت.
چوارچێوەی کێشەکانی هەرێم و عێراق
لە بەشێکی دیکەی رانانەکەدا باس لە چوارچێوەی کێشەکە لە دوای روخانی
رژێمی بەعسەوە کراوە و ئەوە هاتووە کە؛ ده‌ستوری ٢٠٠٥
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی لە ڕوانگەی زاڵی شیعە و كورد نووسرایه‌وه، كورد یه‌كێك له
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی كه فیدراڵییه جێگیرکرد. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م دهسكهوتە،
هه‌ر له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورەوە به‌شێك له كێشه‌كان نه‌تواندرا چاره‌سه‌ر
بكرێن، سه‌ره‌كیترینیان كه‌ركوك وناوچه كێشه لهسهربووهكانی تر بوو، هه‌روه‌ها
سه‌رباری دانپێنانی ناڕاسته‌وخۆ به هێزی پێشمه‌رگه و ته‌مویلكردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه،
كێشه‌ی ته‌مویلی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت خودی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستوردا ڕون
نه‌كرایه‌وه.
سەبارەت بە نەوتیش وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئاماژە بەوە کراوە، پاش گه‌ڕانی هەرێم
به‌دوای نه‌وت وگاز و دۆزینەوەی بڕێكی زۆری نەوت و گاز و ده‌رچوونی یاسای نه‌وت
وگاز له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا لە ساڵی ٢٠٠٧ و ناڕازیبوونی حكومه‌تی فیدراڵی له
ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه پێش یاسای فیدڕاڵی، كێشه‌ی نه‌وتیش چیتر بووە سەرباری کێشە
سهرهكییەکانی تری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پاش بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن
به‌غداوه له ٢٠١٤ەوە، هه‌رێم بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، تاكلایه‌نانه نه‌وتی بۆ
بازاڕه‌كانی جیهان ههناردەكرد.
رانانەکە باس لە ریفراندۆم دەکات و دەنووسێت، پاش ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم وداگیركردنهوهی ناوچه جێناكۆكه‌كان له لایه‌ن به‌غداوە، پاش ١٦ی ئۆکتۆبەری٢٠١٧،
بێمتمانه‌ییه‌كی ته‌واو سروشتی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكی نێوان هه‌ردولای تەنی. كێشه
سه‌ره‌كییه‌كانی چاره‌نوسی كه‌ركوك وناوچه جێناكۆكه‌كانی تر و پێشمه‌رگه‌و بودجەش
هێنده‌ی تر كێشه‌كانی هه‌ردولای قوڵتر كردەوه. به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و
دابه‌زینی به‌های نه‌وت كێشه‌ی ئابوری زه‌قترین كێشه‌ی هه‌ردوو لایه کە خۆی دەبینێتەوە
لە: پرسی چەندێتی و چۆنێتی ڕادەستکردنی نەوت و سودلێوەرگرتنی دوولایەنە، پرسی شایشتەی
دارایی هەرێم لە بەشە بوودجە و نەختینە و قەرزەکانی عێراق و هەلە سیاسییەکانی دیکە
کە عێراق وەک دەوڵەت سوودیان لێوەر دەگرێت و هەرێم هەنووکە لێیان بێبەشە.
نەوت و بڕینی موچە
لەبارەی هۆکاری بڕینی موچەی هەرێم وەک
کارادانەوەیەک لە بەرامبەر سیاسەتی نەتەوتی هەرێم رانانەکە باس لەوە دەکات، بنه‌مای ناڕەزایی
و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمە، به‌تایبه‌ت
هه‌نارده‌كردنی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی فیدراڵی. هه‌رچه‌نده
له ماده‌ی ١١١ و ١١٢ ده‌ستوردا باس له نه‌وت و گاز و موڵكدارێتی بۆ هه‌موو عێراق
و بەڕێوەبردنی كێڵگه‌كانی ئێستا(٢٠٠٥) له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان
و پارێزگاكان کراوە، به‌ڵام ورده‌كاری به‌ڕێوه‌بردنه‌كه به‌تایبه‌ت له كێڵگه‌كانی
پاش ٢٠٠٥ دیارنیه، كه پێویست بوو به پێی ماده‌ی ١١٢ ده‌ستور، یاسایه‌كی تایبه‌ت
رێكی بخات و تاهەنووکە نەخراوە.
به‌ڵام سه‌رباری
هێنانی پرۆژه یاسای نه‌وت و گاز بۆ په‌رله‌مانی عێراق له ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠١١ په‌رله‌مانی
عێراق نه‌یتوانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات، رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و مافه‌كانی
هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان، رێگری سه‌ره‌كی بوو له‌سه‌ر دەرنەکردنی،
سه‌ره‌نجام هه‌رێم به پشتبه‌ستن به یاسای تایبه‌تی خۆی (ساڵی ٢٠٠٧) له غیابی یاسایه‌كی
فیدراڵی نه‌وت و گازی خۆی به‌ڕێوه‌برد و كێشه‌كانی دوولایەنیش زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند.
هەولێر و بەغدا چی‌یان دەوێت؟
بەشێکی رانانەکە تایبەتە بە خواستی هەردوو لایەنی کێشەکە و
دیدگا باوەکانی لەلایەن هەردوولاوە. لەم رووەوە دوو دیدگای باو خراونەتەڕوو کە
تایبەتە بە خواستەکانی هەردوولاوە.
دیدگای یەکەم:
دیدگای هەرێمی کوردستانە کە بە پلەی یەکەم هەوڵدەدات جارێکی
دیکە عێراقێکی ناوەندگەرا بە هەر دیدگایەکی نەتەوەیی، ئایدۆلۆژیی و مەزهەبی دروست
نەبێتەوە، بە پلەی دووەمیش جوڵانەوەی سیاسیی کوردستان لە بنەڕەتەوە لە سنووری قەوارەکەیدا
لە چوار پارێزگای هەنووکەییدا لە ١٩١٨ەوە کێشەی نەبووە، بەڵکو ئەوەی کێشەی سەرەکی
هەر بڕگەیەکی زەمەنی جوڵانەوەکە بووە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بووە کە هەرکات
ئینتیدابی بەریتانی ئەوسا و لایەنەکانی عێراقی دواتر، نکوڵییان لەو مافە کردبێت سەرجەم
پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی دوولایەنەی سفر کردۆتەوە و گەڕاوەتەوە سەر چوارچێوەی یەکەم،
جوڵانەوە سیاسییەکەی هەرێم ئەم دوو هێڵەی وەک سوور نمایش کردووە، چونکە لەگەڵ هەرسێکیاندا
تاڕادەیەک یەک ئاکامی چنینوەتەوە کە لە هەر گەشەیەک یان قەیرانێکدا لانیکەمی مافەکانی
هەرێم بە ئاسانی پایماڵ کراون و لە هەر هەوڵیکی هەرێمیشدا تەنانەت بە دەستووریش بێت
بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستبەجێ دیدگای ئەمنی و
ناوەندگەرایی بەغدا و هاوکارە هەرێمییەکانی چەند بەرامبەر نکوڵییان کردووە و بگرە
نەک پەیوەندییەکان ئالۆسکێنراوون بگرە تا ئاستی هێرشی سەربازییش سنوور و دەسەڵاتی
هەرێمی کوردستان سنووردار کراوە.
دیدگای دووەم:
دیدگای دەوڵەتی عێراقە بە حکومەت و زۆرینە پەرلەمانییەکانیەوە،
ئەم دیدگایە هەمیشە کابووسی لەتبوونی عێراق و مەترسی گەورەتربوونی هەرێم لەسەریدا
جوڵێنەری هەنگاوەکانییەتی و دیاریکەری ئاستی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی پاش و
پێش خستووە. ئەم دیدە گەرچی لە فۆرمی جیاوازیشدا خۆی دەنوێنێت، بەڵام بۆ پێناسەی فیدراڵیزمیش
ڕاڤەی خۆی هەیە نەک پێناسە باوەکانی شیرازە فیدراڵییەکان، بە جۆرێک کە فیدراڵیزم لە
ماناکەی خاڵی دەکەنەوە و وەک پێدرێژکردنی هەولێر سەیری دەکەن تا نەخشەڕێیەک بۆ هێشتنەوەی
عێراق بە یەکگرتوویی. ئەمەش سەرچاوەکەی بۆ ئەو تێڕوانینە دەگەڕێتەوە کە لەسەر بنەمای
ترس و نیگەرانی بیناکراوە نەک ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ئەرک، ماف، پابەندی
دوولایەنە، دابەشکاریی سامان و دەسەڵات وەک بنەماکانی فیدراڵییەت.
سێ سیناریۆ بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی لە رانانەکەیدا سێ سیناریۆ
دەخاتەڕوو بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە هەمان کاتدا سێ نمونەی جیهانیش
بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاماژە پێ دەكات، توێژینەوەکە داوای بەسەنتەركردنی بەغدا
دەكات بۆ كاری سیاسی و دابینكردنی مافی هەرێم لەگەڵ كرانەوەی زیاتر بەڕووی عێراق و
جەختكردنەوەش لە چارەسەر دەستورییەكان.
يه‌كه‌م: سيناريۆى ڕێكه‌وتن
هه‌ردوو كاراكتهرى دانوستاندن، سيناريۆى رێكه‌وتن وه‌كو
چاره‌سه‌ر پێشنيار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له سه‌ر وردهكاریى جياوازى هه‌يه، پێشنيارى
پرۆژه بوودجەی عێراق (بۆ هه‌رێمى كوردستان) جێگه‌ى ره‌زامه‌ندييه، تاڕاده‌يه‌ك
پشت ئه‌ستوره به ده‌ستور و مافى به‌رێوه‌بردنى سامانه سروشتيیهكانى هاوبەشانە
بە هەردوولا داوە، ئه‌م بابه‌ته‌ش له گفتوگۆكاندا حكومه‌تى هه‌رێم زياتر پێداگرى
لەسەر دەکات و بە خاڵى به‌هێزى هه‌رێم هەژمار کراوە، حكومه‌تى فیدراڵیش داواى
پابه‌ندبون و نيازپاكى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به ورده‌كارى و ڕاده‌ستكردنى
نه‌وت به كۆمپانياى سۆمۆ.
لە ئەگەری بەرجەستەبوونی ئەم سیناریۆیەدا، دەکرێت سیناریۆکە
لە دوو سیناریۆدا نمایش بکرێنەوە:
١. چاره‌سه‌ری
گشتی یان نیمچه‌یی: وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك له نەوته‌كه ڕاده‌ست بكرێت و به‌شێكی بهێڵێته‌وه،
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کابینەکانی عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدیدا كرا. لێره‌دا هه‌ردوولا
له به‌شێكی داواكارییه‌كان چاوپۆشی دەکرێت لەبه‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیدا.
٢. چاره‌سه‌ری كۆتایی
ڕیشەیی: به دیاریكردنی شێوازێكی جێگیری ته‌مویلكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك زۆربه‌ی
فیدراڵییه‌ته جێگیر و پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ردوولا به
سوود ده‌بێت، به‌ڵام له دۆخی سیاسی ئێستای عێراقدا به‌دور ده‌زانرێت كه هه‌نگاوێكی
وا له مه‌ودایه‌كی نزیكدا ببینرێت.
دووەم: سيناريۆى ڕيكنەكهوتن
ئه‌م سيناريۆيه زياتر كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه
لايه‌نى عێراقی داواى ڕاده‌ستكردنى هه‌موو داهات و دۆسيه‌ى نه‌وت بكات، كه ئێستا
له په‌رله‌مان وه‌كو كارتێكى هه‌ڵبژاردن و فشار كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، دهويسترێت
له‌م ڕێگه‌يه‌وه كۆى داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆى هەرێم له‌ڕێگه‌ى حكومه‌تى بەغداوە
به‌ڕێوه ببرێت، چونكه به پێى بۆچوونى حكومه‌تى عێراقی، نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان
جگه له‌وه‌ى له بازاڕ به كه‌متر ده‌فرۆشرێت و بڕى تێچونى به‌رهه‌مهێنانى نزيكه‌ى
بيست دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رميلێك، ئه‌مه‌ش وا لێكده‌درێته‌وه كه زيان به سامانى
گشتى ده‌گەیێنێت، ئه‌مه جگه له تۆمه‌تباركردنى هه‌رێم به بوونى گه‌نده‌ڵى و
ناشه‌فافى له به‌ڕێوه‌بردنى دۆسيه‌ى نه‌وتدا. بەڵام لای حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م داواكارييه
جگه‌له‌وه‌ى پێشێلكاریی ده‌ستورى عێراقه، له‌هه‌مان كاتدا بچووكردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى
هه‌رێمى كوردستانه. ئه‌م ئاراسته‌يه لاى حكومه‌تى هه‌رێم ئاراسته‌ى عه‌قڵيه‌تى
ناوهندگەرایى و مامهڵەكردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێم وه‌ك پارێزگایەک.
لە ئەگەری بەردەوامی و پەرەگرتنی ئەم سیناریۆیەدا یان ئەوەیە:
- مانه‌وه‌ی دۆخەکە
وه‌ك ئێستا؛ واته بێچاره‌سه‌ریی و كه ئه‌گه‌ری به‌هێزتریش ئەوەیە تا كاتی هه‌ڵبژاردن
و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
- یاخود تێكچونی
زیاتر دێتە ئاراوە، ئەمەش بەهۆی خراپی ئابووریی هه‌رێم و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه
دور نیه هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی هەڵکشاوانە هەڵبنێت، لەوانەش گه‌ڕانه‌وه بۆ
كاركردن به ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڕیفرەندەم و دوركردنهوهی زیاتر و كشانه‌وه لە پرۆسەی
سیاسیی بەغدا. ئه‌م سیناریۆیه به‌هۆی یه‌كده‌نگنه‌بونی پارته‌كانی هه‌رێمی
کوردستان له ئێستادا به دور ده‌زانرێت.
سێیەم: سیناریۆی نێوه‌ندگيرى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوا له لايه‌نى سێيه‌م بكات
به پله‌ى يه‌كه‌م نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان و پاشان ئه‌مريكا یان ئێران، تا بتوانرێت
پێش په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن. ئه‌م سيناريۆيهش
ئه‌گه‌ر له نزيكترين كات كارى له‌سه‌ر نهكرێتبەسەر دەچێت (گەر بەسەر نەچووبێت).
سيناريۆى به‌هێز وا دێتە بەرچاو، كه سیناریۆی دووەهەمی ڕێکنەکەوتن
بێت و په‌رله‌مانى عێراق به‌و پێشنياره‌ى حكومه‌تى عێراق ڕازی نه‌بێت و داواى ڕاده‌ستكردنى
هه‌موو دۆسيه‌ى نه‌وت بكرێت، هه‌رێمى كوردستانيش به‌م داوايه رازى نه‌بێت ، چونكه
لانیکەمی هۆی ڕازیینەبوونی: پێشێلكردنى ده‌ستوری عێراقییە.
پێشنیارەکان
ڕانانەكە پێشنیاری ئەوە دەكات حكومەتی فیدراڵی دووربكەوێتەوە
لە تۆڵەسەندنەوە لە هەرێم و بەكارهێنانی وەك كارتی هەڵبژاردن، هەروەها جەخت لە
پاراستنی دەستوور بكاتەوە لەگەڵ دەركردنی پەلەی یاسای نەوت و گاز و دروستكردنی دەستەی
سەربەخۆی بەرێوەبردنی دادگەرانەی داهاتە نەوتییەكان و دروستكردنی ئەنجومەنی فیدراڵی
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماده‌ی ٦٥ی ده‌ستوردا هاتوه و كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه.
سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش ڕانانەكە پێشنیار دەكات؛ بەغدا
بكرێتە چه‌قی سه‌ره‌كی كاری سیاسی و زامنی سه‌ره‌كی مافه سیاسی و ده‌ستورییه‌كانی
هه‌رێم، كرانه‌وه‌ی زیاتر ڕووبدات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیی عێراقدا (شیعه و
سوننه)، دۆسێی نه‌وت به پێی ده‌ستور و مافه حهسڕییهكانی عێراق و هاوبه‌ش و تایبه‌ت
به هه‌رێم یەكلا بكرێتەوە لەگەڵ هاوکاریکردنی بەشەکانی دیکەی عێراق بۆ دروستبوونی
هەرێمی دیکەی فیدراڵی، وەک زەمینەیەک بۆ چەسپاندن و پایەداریی سیستەمی فیدراڵی.
نمونە جیهانییەکان
لەكۆتاییدا ڕانانەكە چەند نمونەیەكی جیهانی دەخاتەڕوو بۆ
چارەسەركردنی كێشەكان لەژێر ڕۆشنایى ئەزموونى وڵاتانى فیدراڵى لە جیهاندا، لەوانەش؛
- دابینکردنى زۆربەى
خەرجى هەرێم لەلایەن حکومەتى فیدراڵییەوە (وەک لە وڵاتانى بەرازیل و فەنزویلا کارى
پێدەکرێت)، بەرامبەر قایل بوون بە باڵادەستى حکومەتى فیدراڵی بەسەر زۆربەى سەرچاوە
سروشتییەکانى کۆکردنەوەى داهاتى وڵات.
- تەرخانکردنى خەرجى
هەرێم بەهاوبەشى هەرێم و حکومەتى فیدراڵی (وەک لە وڵاتى نیجیریا کارى پێدەکرێت) لە
سایەى زامنکردنى سەرچاوەى پێویست بۆ کۆکردنەوەى داهات بۆ هەردوولا.
- دابینکردنى هەموو
یان زۆربەى هەرەزۆرى خەرجییەکانى هەرێم لەلایەن هەرێم خۆیەوە (وەک لە وڵاتى ئیمارات
کارى پێدەکرێت) بەرامبەر بە بەجێهێشتنى زۆربەى سەرچاوە سروشتییەکانى کۆکردنەوەى
داهات لە دەستى هەرێمدا.
سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی، سەنتەرێكی توێژینەوەی
زانستی ناحكومییە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان – عێراق و بارەگاكەی لە سلێمانییە،
جگە لە گۆڤاری زانستی "الدراسات الأمنیة" و ڕانانی مانگانە، دوو مانگ
جارێك گۆڤارێك بەناوی "ئایندەناسی" دەردەكات.
لە دوا ڕانانی سەنتەرەكەشدا ژمارەیەك توێژەر بەشدارییان
كردووە كە بریتین لە: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى
مهدى میکە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی رانانەکە کلیک لێرە بکە