11:35 - 25/12/2020
یادی کوژارنی قاسم سولەیمانی بە شەڕ دەکرێتەوە؟
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران، جموجوڵه سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌بن و موشه‌ك بارانكردنى باڵێۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌رپرسانى ئه‌مریكاى زیاتر توڕه‌كردووه و له‌سه‌ر ئاستى باڵاش به‌رپرسانى هه‌ردوولا لێدوانى دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ده‌ڵێت، ئەگەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دەزانم. له‌به‌رامبه‌ردا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران دەڵێت، ئەمریکا ناتوانێت وڵاتەکەی بە چۆکدا بهێنێت.
هێرشە دووبارەکان و هەڕەشەکان
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، لە رێگەی مووشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە، ئەو هێرشە جگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیشی لە نزیک باڵیۆزخانەکە بریندار کرد.
ئه‌م هێرشه هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و لاى خۆیه‌وه، فرانک مەککێنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سه‌ردانى هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سووریا و ئەفغانستان كرد، دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى له باره‌ى هێرشەکانی ئەم هەفتەیەی سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا، ڕایگه‌یاند، باوەڕم وایە لەژێر مەترسییەکی گەورەداین.
وتیشى، ئێمە لەسەر داوای حكومه‌تى عێراق لەوێین، بەرپرسیارییەتی ئەوانە پارێزگاریمان لێبکەن و باوەڕیشمان وایە ئەوانیش بە جیددی ئیشەکەیان وەرگرتووە.
داخستنی باڵیۆزخانە و ئەگەری هێرش
هاوكات، به‌چه‌ند ڕۆژێك دواى هێرشه‌كه، ژماریه‌ك به‌رپرسى ئه‌مریكى چەند بژاردەیەکیان داوەتە ترەمپ بۆ وەڵامدانەوە و وەستاندنی هێرشەکانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
به‌رپرسانى ئه‌مریكا، چه‌ندین جار ئه‌و په‌یامه‌یان به‌گوێى به‌رپرسانى باڵاى ئێران‌دا داوه كه، ئاماده‌ن وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك بده‌نه‌وه كه زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بگه‌ێنێت، له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، هێزی دەریای ئەمریکا کەشتی ژێردەریایی لە کەنداو جێگیرکرد.
دواتریش ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى بى 52ى نارده ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختله‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه بەكارهێنانی ئەو چەكە لەو كاتەدا دەبێت كە ئێران بەردەوام بێت لە هێرشكردنە سەر سوپا‌و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەناوچەكەدا، یان تاران بیەوێت مووشەكە بالیستی و دوور هاوێژەكانی بەكاربهێنێت و تاقییان بكاتەوە لەناوچەكەدا، ئه‌وه به‌خێراى وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
لە ترەمپ و رۆحانییەوە
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش لە نوێترین تویتیداڕایگه‌یاند، ئێستا، ئێمە گوێمان لە دەنگی هێرشی زیاتر دەبێت دژی ئەمریکا لە عێراق.
وتیشى، ئەگەر ئەمریکییەک بکوژرێت، من ئێران بە بەرپرسیار دەزانم. باش بیربکەنەوە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئێران هەڕەشە دەکات و حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەمریکا ناتوانێت وڵاتەکەی بە چۆکدا بهێنێت.
پێشتریش، حیشمەتوڵا فەلاحەت سەرۆکی لیژنەى ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد، پەیامی ئەوەیان بە ئەمریکا گەیاندووە، کە ھیچ لایەنێک براوە نابێت لە ھەر جەنگێکی دژبە ئێران‌دا، بەڵام دۆڕاوەکان زۆر دەبن.
سەردانەکەی قائانی
هاوكات له‌م مانگه‌دا، عەمید ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووجار سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ سەرکردە سیاسی و بەرپرسە باڵاکانی عێراق، تاوتوێی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران، دەکەن.
وەزارەتی ده‌رەوەی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا، هۆشداریی داوەتە ئەمریکا لە بیرکردنەوە لە هێرشکردن سەر ئێران و ده‌شڵێت، حکوومەتی ئەمریکا بەرپرسە لە هەر کارێکی نابەجێ دژی ئێران لەم قۆناغەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی زیادکردنی گرژییەکان و دروستکردنی ئاژاوەی نوێ دەدەن.
بەرەبەیانی رۆژی 3/1/2020 لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكیەوە و بەفەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەی قاسمی سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودس و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند هاوكارێكیانی تێدا كوژران.
هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رباڵێۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، له به‌غدا و ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران، هاوكات، لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریكا و ئێران، ئاماژەن كه ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى نوێ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ئارادایه، وڵاتانى دراوسێى ئێرانیش زیانمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بن له‌وانه وڵاتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.