01:42 - 22/12/2020
باجی دەرامەت بەسەر مووچەدا دەسەپێندرێت
حكومەتی عێراق باجی دەرامەت بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا دەسەپێنێت، ئەوەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەیرانی دارایی و پڕكردنەوەی كورتهێنان كە لە مووچەی سەروو 500 هەزار دینارەوە باجەكە دەیگرێتەوە تا مووچەی 7 ملیۆن و 500 هەزار دینار و رێژەكەی لە 3.33% دەستپێدەكات تا رێژەی 26%.
باجی دەرامەت
لەپاڵ ئەوەی حكومەتی عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووە و مووچەی مانگەكانی كۆتایی ئەمسڵی مووچەخۆرەكانی بە قەرز دابین كردووە، هاوكات لە بودجەی ساڵی داهاتوودا تووشی گەورەترین كورتهێنان بووەتەوە لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، لە هەمان كاتدا تووشی قەیرانی دراوی نەختینەیی بووە، هەربۆیە دوو رێكاری گرتەبەر كە هەردوكیان راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.
یەكەم: بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تا لە هاتنەوەی پارەی نەوت بە دۆلار و گۆڕینەوەی بە دینار بڕێكی زیاتر پارەی دەستبكەوێت بەتایبەت بۆ مووچە.
دووەم: سەپاندنی باجی دەرامەت بەسەر مووچەخۆراندا كە بەپێی رێژەی مووچە رێژەی باجەكە دیاریكراوە و لەمەودوا مووچەخۆرانی كەرتی گشتی لە عێراق بەشێك لە مووچەكەیان دەبڕدرێت و وەك باج دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
رێژەی باج
بەپێی بڕیاری حكومەتی عێراق خشتەیەكی رەسمی بۆ شێوازی رێكخستنی باج دەستنیشانكراوە و بەپێی ئەو خشتەیە كە كۆپییەكەی دەست پەیسەر كەوتووە رێژەی مووچە بەسەر 32 خانەدا دابەشكراوە، لەو 32 خانەیە 30 خانەیان باج دەیانگرێتەوە و هەر خانەیەكیش لەسەر بنەمای رێژەی مووچەكە رێژەی باجەكەی جیاوازە، لە 3% دەستپێدەكات تا 26%.
خشتەی باج
خشتەی بڕیاری رێكخستنی باج لە عێراق وا داڕێژراوە كە هەر مووچەخۆرێك مووچەكەی لە 500 هەزار دینار كەمتربێت هیچ باجێكی لێوەرناگیرێت، بەڵام هەرمووچەخۆرێك مووچەكەی بگاتە 750 هەزار دینار ئەوا پرۆسەی باج وەرگرتن دەستپێدەكات تا بەرزترین مووچە لە عێراقدا كە بڕەكەی 7 ملیۆن و 500 هەزار دینارە بەجۆرێك:-
مووچەی 750 هەزار دینار بڕی 25 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 3.33%.
مووچەی 999 هەزار دینار بڕی 50 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 4.99%.
مووچەی 1250 هەزار دینار بڕی 100 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 8%.
مووچەی 1500 هەزار دینار بڕی 150 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 10%.
مووچەی 1750 هەزار دینار بڕی 225 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 12.86%.
مووچەی 2 ملیۆن دینار بڕی 300 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 15%.
مووچەی 2250 هەزار دینار بڕی 375 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 16.67%.
مووچەی 2500 هەزار دینار بڕی 450 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 18%.
مووچەی 2750 هەزار دینار بڕی 525 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 19.9%.
مووچەی 3 ملیۆن دینار بڕی 600 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 20%.
مووچەی 3250 هەزار دینار بڕی 675 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 20.77%.
مووچەی 3500 هەزار دینار بڕی 750 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 21.43%.
مووچەی 3750 هەزار دینار بڕی 825 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 22%.
مووچەی 4 ملیۆن دینار بڕی 900 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 22.50%.
مووچەی 4250 هەزار دینار بڕی 975 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 22.94%.
مووچەی 4500 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 50 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 23.33%.
مووچەی 4750 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 125 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 23.68%.
مووچەی 5 ملیۆن دینار بڕی 1 ملیۆن و 200 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 24%.
مووچەی 5250 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 275 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 24.29%.
مووچەی 5500 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 350 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 24.55%.
مووچەی 5750 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 425 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 24.78%.
مووچەی 6 ملیۆن دینار بڕی 1 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25%.
مووچەی 6250 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 575 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25.20%.
مووچەی 6.500 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 650 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25.38%.
مووچەی 6750 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 725 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25.56%.
مووچەی 7 ملیۆن دینار بڕی 1 ملیۆن و 800 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25.71%.
مووچەی 7250 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 875 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 25.86%.
مووچەی 7500 هەزار دینار بڕی 1 ملیۆن و 950 هەزار دیناری لێدەبڕدرێت واتا رێژەی 26%.